ئەدەب و هونەر
  ئەم شەو- شەوی هەزارو یەك شەوەیە .. (١٦)
ماكوان كه‌ريم
هێرۆ دەستی کردە بە قیژە ؛ هەموو ترسمان لێنیشت.. ڕەنگی هەموومان گۆڕابۆ ترس
.. دوای ئەوەی عەلی یەمەنی هەستی کرد ڕاست نییەو ئاگاداری کردمەوە ، ترساندی بەوە بە چەقۆیەکی بۆ بەرین .. هێرۆ هەستاییەوە .. دانیشت و ئاومان بۆ هێناو رەشەکە هێمن بوویەوە..
- سەیران: خان: ووتی هێرۆ ئەوە چیی بوو ..؟
هێرۆ: نازانم ئەو حاڵەتەم بۆ هات .. !
من خۆمم پێ ڕانەگیرا ووتم .. هێرۆ خان .. درۆ دەکەیت ..؟.. من لە ژینامدا کێشەیەکم هەیە .. وەك هەندێك کەس نیم بتوانم موجاملە بکەم .. بۆیە لە ژیانیشمدا زۆر زەرەری لێداوم ئەوەی درۆزن بێت لای من درۆزنە .. پێویستی بە تەریق کردنەوەیە .. ناتوانم بلێم هەڵەت کرد یان راستت نەکرد، بەڵکو راستەخۆ ووتم هێرۆ تۆ درۆت کرد بۆ خۆت بووراندەوە هیچت نەبوو، ئەمویست زیاتر بڵێم ، لەبەر ئەوەی لەماڵی خۆمدا بوو.. زۆر لەسەری نەڕۆشتم ..
ئاگام لێبوو کاك موستەفا ڕەنگی تێكچوو، سەیرێکی خێزانی کرد هەستم بەنارەحەتی ئەو کرد .. منیش بۆحورمەتی ئەو باسەکەم گۆڕی و دانیشتینەوە ..
کاک موستەفاو عەلی کەوتبوونە ..قسە بە زمانی نەرویجی باسی دینی بۆ دەکرد زۆرم پێخۆش بوو..
ئینجا سەیران خان هات بۆ مەطبخەکە لای من خەریکی چا - ئامادەکردن بووم ووتی : ماکوان ئەو وەزعە چی بوو روویدا لەماڵی ئێمە بۆ وامان لێهات بەخوا من ناوێرم بچمەوە ئەو ماڵەی خۆمان تازە..؟
هێرۆش هات بۆ لای من و سەیران خان دانیشت لەسەر مێزی نان خواردن .. ئازیز و باوکیشی گوێیان بۆ عەلی گردبوو لە ژووری دانیشتنەکەمان ..
- ووتم : سەیران خان .. جەنابت چووی بۆلای ساحیرو جادووباز لە کوردستان .. لەڕێگای ئەو ساحیرو جادوانەوە ماڵی خۆتت ووێران کردوە.. خۆتت تاوانبارکردوە .. ماڵەکەیشت کردۆتە کەلاوەی شەیتانو جنۆکە..!
- سەیران : جا ماکوان گیان ئەوەی چووم بۆلای بە حساب خۆی موسڵمان بوو شێخ بوو.. پیاوچاك بوو،قورئانی لابوو..! ئەمەی تۆ باسی دەکەیت زۆرم بەلاوە سەیرە ..؟
- ماکوان : وەڵڵا سەیران خان ئەوانە هیچیان موسڵمان نین، زەلیلی دەستی شەیتان و موشریك و کافرن ئەوانە چوونە تە ناو دەوڵەتی شەیتانەوە ..بەناوی ئاینەوە دینی خوای گەورە وە پارە لەخەڵکی دەستێنن.. ماڵی خەڵکی ووێران دەکەن .. ئەی مەگەر خۆت بۆ لەخوا ناپاڕێتەوە و نزای خێر بکەیت بۆ خۆتو منداڵو هاوسەرەکەشت؟
- سەیران:.. دەی هەر پیاوچاك هەبووە..؟
- ماکوان: بەدڵناییەوە پیاو چاك هەر بووە .. بەڵام ئەوانە هەموو پیاوخراپن و بەرگی پیاوچاکیان پۆشییوە ، ئەوە بزانە ئەوانە بەناوی خوا و دینی خواوە دوکانو بازاڕی داناوە ، دڵنیابە کە درۆدەکەن ..، چونکە خوا دینی بۆ هەموومان ناردوە ئەوەی من دەیزانم تۆش دەتوانی بیزانیت ، دینی خوای گەورە نافرۆشریت بە دۆعاو نوشتە..
ئەو نوشتە دوعایانەی کە دەیکەن بەحساب تەنها سەرەتاکەی بەناوی خوا و بسم اللە - دەست پێدەکات دەنا ناوەرۆکەکەی هەموو جنێودانە بەخوای پەروەردگار وبەگەورە ڕاگرتنی جنۆکەو شەیتانەکانە و هەمووتەلیسمە بۆ ئاژاوەنانەوە لەماڵەکاندا ..
- سەیران: ئە چی بکەین ئێستا ؟
ماکوان : سوپاس بۆ خوا کە گەیشتوون بە حەق و بەدوای راستیدا دەگرێن ئەمە بۆ خۆی دڵخۆشکەرە .. ئەگەر بەم کوڕەی خۆت دەڵێت چی بکەم .. بەقسە دەکەیت ، ئەوا من پێت دەڵێم چی بکە .. جارێ ئەم چایە بخۆرەوە و بابڕۆینە لای ئەوان دابنیشین ..!ئێستا قسەت بۆ دەکەم ..
- سەیران : چاکە بدە من من دەیبەم دیدەنێم ..
‌- هێرۆ: پورە سەیران .. من کارێکم بە کاک ماکوان هەیە ..؟ ماکوان بەیارمەتی ئەمەوێت شتێكت پێبڵێم ؟
- ماکوان : فەرموو..
- هێرۆ: ئەزانی کاك ماکوان .. خۆم بووراندەوە درۆ بوو، ئێوە ڕاستان کرد، بەڵام وویستم ئێوە ..تاقی بکەمەوە بزانم ڕاستگۆن یان لەخۆتانەوە ئێوەش قسە دەکەن و چەواشەکاری دەکەن ..!
من زۆر داوای لێبووردن دەکەم .. 
هەستم کرد کە ئازیز و سەیران وایان کرد ئەوان درۆیان کرد .. بەڵام ، راستی دەوێت ، من نە بڕوام بە جنۆکەیە ، نەبڕوام بەخوایە.. نەبروام بە شیتانە وەبڕوام بەهیچ دینێك نیە ..!
ڕاستیت دەوێت .. من کاتی خۆی لەگەڵ هاوسەری دووەم کە جیا بوومەوە لەداخی تۆ جیابوومەوە ، دەمەوێت .. تۆڵەت لێبکەمەوە .. ،چونکە تۆ ماڵی منت تێكداوە ؟
- ماکوان : واتا کە کێشاوتە بە سەیارەکەمدا ئەوە تۆڵەیە ..!؟
‌- هێرۆ : نا - نەبەخوا .. هیچ پەیوەندی نیە بەوە، ئەوە سوطفە بووە!! .. کە دەمەوێت تۆڵەت لێبکەمەوە بە شێوەیەك کە تۆ بچوك بکەمەوە لە بەرچاوی هاوسەری پێشوەکەمدا، بیسەلمێنم کە تۆ ئەوە نیت ئەو ناسیوتی..؟
- ماکوان : جا - هێرۆ خۆ تۆ ئێستا ووتت بڕوام بە خوا نیە ،ئەم سوێندە چیە پێدەخۆیت ..؟ بەهەر حاڵ، خۆ من سەڕێگای مەکتەبم لێنەگرتوویت و داوای ئیلاقەم لێنەکردوویت و بۆچی مێردەکەت و تۆ لەسەر من جیابوونەتەوە ؟!.. من بڵێم چی، خۆ من هەرناتاناسم ؟
پاشان تۆو ئازیز ووتان موعجیبی تۆین شاعیریت و ، من خۆم لێبوو بە نزار قەبانی - لەبەرچاوی ئێوەدا وا بەشانو باڵی مندا هاتن وامزانی مەحوی لەمن شیعری وەرگرتوە.. ئێستا تۆڵەم لێدەکەیتەوە ..؟
- هێرۆ: نا .. بەو شێوەیە نیە کەتۆ بیری لێدەکەیتەوە ، بەڵکو - دەموویست خۆم نزیك بکەمەوە لە تۆ بۆ ئەوەی هەرچۆن بووە بەشێوەیەك لە شێوەکان دەست تیکەڵ بکەین ، بۆ سەروەری هاوسەرمی بسەلمێنم کە تۆ راستگۆ نیت و تۆی زۆر بە راستگۆ و سەر راست دەزانی ، منیش وویتسم بیسەلمێنم بۆی تۆ ئەوە نیت، ئەواتا لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ئاسانی دەستت تێکەڵ کردوە، بۆ ئەوەی بچینەوە لای یەکتری ..!
- ماکوان : ئەی هاوار تۆ خەتەر و ترسناکی، جا باشە گریمان من لاواز بووم ، ئەوەی تۆ وویستت بیکەیت روویدا ، من تاوانم چی بوو لەنێوەندەدا کەرامەتی منت دەشکاندو ماڵو منداڵیشت لێدەکردم.. ئایا ئەمە مرۆڤ دۆستیویە .. خۆ ئەگەر خواناناسیت وویژادانت هەبێت..!؟
- هێرۆ : ئەی ئەزانی تۆ چ داخێکت کردوە بە دڵی مندا؟
- ماکوان: نەوەڵڵا .. بۆ کاك سەروەری هاوسەرت ئیسلامی بوو.. ؟
- هێرۆ: نا- بەڵام تۆ کردت بە ئیسلامی ..!!
- ماکوان : چۆن ؟ من دەیناسم ؟ پەیوەندیمان هەبوو بەیکەوە..؟
- هێرۆ : بەڵێ - دەیناسیت ، بەڵام بەناوی سەروەر نا- بەڵکو بەناوی .. پاڵتاك دەیناسیت ناوی .. توی مەلیك.. بوو.!
- ماکوان : راست دەکەیت کاك توەی مەلیكم- دەناسی ئەوە هاوسەری تۆ بووە .. بەڕاستی کوڕێکی بەڕێزو بەئەدەب بوو.. ، من کەناسیومە لە پاڵتاك هەر کوڕێکی دیندارو خواناس بووە..؟
- هێرۆ : ڕاستدەکەیت ، بەڵام شەوان دەهات گوێی لە وانەکانی تۆ دەگرت ، زۆر حەزی بە ژیانی حەزرەتی محمد بوو..!
- ماکوان : باشە .. کێشەکە چی بوو..؟
- هێرۆ: دڵی پیس بوو .. دەیگوت دەبێت خۆت داپۆشی.. حەزی بەهەندێك رەفتار بوو نۆرماڵ نەبوو..؟
- ماکوان : واتا چۆن نۆرماڵ و ئاسایی نەبوو؟
- هێرۆ: وەك پێم ووتی .. من زۆرم خۆش دەویست ، بەس نەدەگونجا لەگەڵمدا .. دەیگوت بەمن زۆر خۆت رووت دەکەیتەوە، بەدەنگی بەرز پێنەکەنم ..نەدەهێشت تیکڵاو بم ، ئەیگوت تۆ لە ناو مەجلیسی پیاواندا قسە زۆر دەکەیت ، بۆ دەرەوە دەیگوت بۆن لەخۆت مەدە ، بەزۆر خەریك بوو نویژی پێدەکردم ، پارەی دەنارد بۆ کوردستان بینواتایە هەرکەس هەژارە خێرا پارەی بۆ دەنارد منیش دەمگووت کێ ناڵێت درۆدەکات و زۆر شتی تر، ئەمانە هەموو لە پاڵتاك لای تۆوە فێر بوو ێشتر وانەبوو، کە گوێی لە تۆ دەگرت دنیایەك فەرقی دەکرد..!
- سەیران : کاك ماکوان و هێرۆ چاکەتان ساردبوویەوە ..وەرەن ؟
- ماکوان: زۆر تورەبووم .. هێرۆ .. ئەو کاک سەروەر دڵی زۆر پاك بوو ، بەك پیس .. ئەگەر خوشکی من بوویتایە یان خێزانم بوویتایە .. بەدڵناییەوە ..لێم قوبوڵ نەدەکردی ، بە دڵنیاییەوە تۆ ئافرەتێکی نۆرماڵ نیت ..، بەدڵناییەوە تۆ نەخۆشیت ، دەستی کاک سەروەر خۆش کە بەجێهیشتوویت ، تۆ کەی موستەحەقی بەوەی پیاوێکی وەك کاك سەروەر هاوسەرت بێت، تۆ پێویستە شەیتان پەرستەکان هاوسەرت بێت، ئەو وویستویەتی حەيیاو حوورمەتی .. تۆ بپارێزیت ، کەچی تۆ دەڵێت نۆرماڵ نیە ، کورە تۆ موستەحەقی بە گوێ بادان .. ئەبێت ئاقڵ بکرێت .. ئەی چۆن لێت جیانابیتەوە ، بەتەمای ببیتە دایکیش بەو شیوەی کە هەیت ؟
- هێرۆ : باشە حەیام مەبە ..
- ماکوان : حەیا ..؟ ئەگەر حەیات هەبووایە لەو کوڕە بەێزە جیا دەبوییتەوە؟، دوایش بێت، دەست لەگەڵ من تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی بیسەلمێنی بۆ ئەو کەچی ؟ کە ماکوان درۆزنە یان ئیسلام راست نیە ، کامیان ؟؟ بەڕاستی تۆ موستەحەقی بە عوقوبە ..!
- موستەفا : دەنگی بەرز کردوە .. کاك ماکوان چییە بۆ وا تورەیت، وەرن بۆ ئێرە بۆلامان ...
- ماکوان : قوربان واهاتمە خزمەتت... ، هێرۆ .. ژمارەی تەلەفونی سەروەرم بدەرێ ؟
- هێرۆ: کاك ماکوان بۆ خواتری خوا تەلەفونی بۆ نەکەیت..؟!
- ماکوان : بۆ .. لەبەر ئەوەی لە لوت بەرزیو کیبریاءت نەیەتە خوارەوە ..؟ بەڵکو - ئەگەر بمتوانیایە پێم بکردیتایە .. دەمناردی دەستی سەروەر ماچ بکەیت ..!
بابڕۆین دانیشین لای ئەو میوانانەی خۆم .. قسەیەك لەسەر ئەو باسەی تۆش دەکەین دوایی..
- هێرۆ : کاك ماکوان .. با مامە مەستەفام نەزانێت ..!
ماکوان : خوای گەورە ئاسانی بکات .. چووینە لایان جەماعەت دانیشتین و جارێکی تر ووتم، یاخوا بەخێربێن ..
موستەفا : کاکە ماکوان لەگەڵ کاك عەلی قسمان کردوە بڕیارمان داوە .. هەرچی پەیکەرو و مەشروب ئەوەی کە حەرامە لەماڵەکدا لابەرین .. بەپشتیوانی خوا منیش ئیتر نوێژ دەکەمو مەشروب ناخۆم و ئەو شارە بە جێ دێڵم .. خانووە کەم دەفرۆشم دێم لەم شارەی ئێوە دەیکڕم ..! ئەی کاك ماکوان .. وامزانی عەلی لە شارەکەی ئێمەیە .. کەچی ئەویش لێرە دەژی ..؟
عەلی خۆی ئاشکراکردو منیشی بەدرۆ خستەوە ..!!
ناچار ووتم عەلی بەڵێ لێرە دەژی بەس جاروبار دەچێت بۆ ئەو شارە ئەوکاتە لەوێ بوو..!!
عەلی : هات بۆلام ووتی وەرە ئیشم پێتە..
چووینە ..ژوورێکی تر و .. عەلی ووتی ماکوان .. ئاساییە دوای ... عەزیزە بکەم لە عمو موستەفا ..!!
- ماکوان : بۆ خاتری خوا عەلی حەیامان نەبێت.. کلتوری ئێمە وانیە .. ئینجا عزیزە نیە ئەو ناوە خۆشە بۆ وا سەقەت کرد ئازیز بە ا زیز .. ئەلف. نەك ع..! ئینجا عەمو موستافی چی .. تۆزیك لە مەو بەر حەزقیل بوو کوێڕا بوو بەعەمو
- عەلی : باشە بەس دوای دەکەم لە باوکی ..
- ماکوان : عەلی ئاخر من ناتناسام لیرە بووین بەرەفیق .. ئینجا شەوێکە ئێمە لەگەڵ ئەمانەدا بووینەتە ناسراوە .. ئینجا ژیانی تۆ و ئەو کچە بەیکەوە ناگونجێت، ئەوە هیچ ئیلتزامێکی نیە .. تۆش هەرچی جنۆکەیە رەفیقتە ..! بیر لەوەمەکەرەوە جارێ با بزانین ئەمانە کێن ؟
کیشەی ئیسلامی وموسڵمانەکان ئەوەیە .. هەر کچێك دەبینن جوان بیت ، یەکسەر دەڵێن با بیخوازین ئاخر وانابیێت .. عەلی ، هەموو شتیك ئوصولی هەیە..؟
عەلی : باشە..سەروچاوی دابەیەکدا!!
چووین دانیشتینەوە .. کاتژمێر ١١ شەوە عەلی داوای ئیزنی کرد بڕواتەوە بۆ ماڵەوە .. من حەزم نەدەکرد ، ووتم عەلی مەڕۆ من وتۆ لەم ژورە دەبین .. هیچ بەقسەی نەکردم رۆشت، لەدەرگاکە پێم دەڵێت : ماکوان .. عەزیزەم بۆ مارەکە .. وایدەزانی من وەلی ئەمرمی ئەوەم ..!
من نوێژی عیشام نەکردبوو داومکرد لە کاك موستەفا وبەختیار .. کەبەیەکەوە نوێژەکەمان بکەین .. هەڵساین بۆ نوێژ کردن ووتم کاک بەختیار فەرموو نوێژ بکەین .. ووتی بەقوربان بم سوپاست دەکەم ..!! وایزانی من دەعوەتی دەکەم ..وەلامکەی سەیر بوو
ووتم مامە بەختیار یاعنی نەیکەیت جەنابت ووت نەبەخوا بۆ جارێکی تر ..!
نویژمان دابەست لەگەڵ کاک موستەفادا .. بەدەنگی بەرز فاتیحە و سورەتی زلزلەم خوێند .. دیسان قیژە .. لە ئازیز بەرزبوویەوە..!! باوکی رایکرد نوێژەکەی بڕی .. منیش هەر بەردەوام بووم ..

چاوەڕێ بن ماویەتی ..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 04/08/2016
بینین: 2501