ئەدەب و هونەر
  بچوکی جنۆکەو گەورەی مرۆڤ ..(١٧)
ماكوان كه‌ريم
نوێژم تەواو کرد و بەپەلە تەلەفونم کردوە بۆ عەلی .. ووتم راکە .. ئازیز ئەقیژێنێت .. 
نازانم چۆن بوو چەند دەقیقەیەکی نەبرد .. دای لەدەرگا و ووتی بیکەرەوە عەلیم .. زۆر زوو هات ..
- ووتم: عەلی کە من کارم پێتە لە یەمەنی .. بەڵام کە بۆ ئازیز بانگم کردی بووی بە عفریت ..؟
- عەلی : ووتی باشە بگەرێمەوە ..؟
- ماکوان: نا - دە وەرەدەی ماڵەکەت پڕ کردوە لە جنۆکە ..!دەریانبکە بۆم ؟!
هاتە سەرەوە و سڵاوی کردو ئازیز لە باوەشی باوکیدا بوو دایکیشی قاچی دەشێلا..
-عەلی ووتی ماکوان بەتەنیەکەی پێدا بە ..
بەدەنگێکی خۆش .. ئایەتەل کورسی خوێند و هەندێك ئایەتی لە سورەتی طە - خوێند و کۆتایی سورەتی بەقەرەشی تەواو کرد ... ئازیز .. دەنگی لێوە نەهات ..! چرکەی نەبوو ..
- ماکوان: منیش بۆ خۆشی ووتم لەسەر صامت داتناوە..؟
- عەلی : بەخوا ئەمیش جنۆکەو شتی تێدا نیە .. هەر لە خۆییەوە وادەکات..!!
- ماکوان : یاری چەقۆکەی لەگەڵ بکەینەوە عەلی ..؟
- عەلی : نا بەخوا گوناحە..!!
- ماکوان : قاقای پێکەنیم لێدا .. کاك موستەفا .. تەماشای کردم و بەچاوێکیش ئاگام لە ئازیز بوو سەیری کردم ..
- موستەفا : کاك ماکوان ئەوە بۆ وا پێدەکەنیت .. بەعەلی ووت : بە نەرویجی چیی بووە؟ ..
- ماکوان : خێرا من وەڵامم دایەوە وقسەم کرد ووتم ئەمیش وەك هێرۆی کچی پۆری درۆی فەرمووە..
- موستەفا : واتا جنۆکەو شتی وانیە ..
- عەلی: ووتی نا هیچ ئاسەوارێکی وای پێوە دیار نیە ..کە جنۆکە لەلاشەیدا بێت..
- ماکوان: روومکردە عەلی ئەوەم بۆ باسکرد ئەو ئافرەتە ئازاری هەیە .. نەخۆشە بەس بەم هۆکارە دەری دەبڕێت ..؟
- عەلی : ووتی چۆن دەزانیت؟
- ماکوان : ئێمە لە وانەی دەروناسی خوێندومانە .. کە کەسێك ئازارێکی بوو ، نەیزانی چییە ، بۆ ئەوەی لەو ئازارە کە ڕزگاری بێت، هەر لەخۆیەوە کەس نەخۆشیەکی هەبێت واهەست دەکات ئەویش هەمان نەخۆشی هەیە ، ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە..
ئەم کچە ئازارێکی هەیە .. لەتاو ئەو ئازارەو موعاناتی ئەو ئازارە .. لاسای دایکی دەکاتەوە کە جنۆکەی تێدابووە..؟ بەڵام ئەم قسەیەی من ٤٠% ڕاستە ، مەرج نیە لەوانەشە هەڵە بم .؟
- عەلی : تاقی دەکەینەوە ... بەنەرویجی کەوتە پرسیار لە ئازیز .. ووتی .. ئایا هیچ ئازارێکت هەیە؟
- ئازیز: بەڵێ سکم دێشێت..!
- عەلی : پێشتر چوویت بۆلای دکتۆر؟
- ئازیز : بەڵێ ..
-عەلی: ووتی چیتە .
- ئازیز :.گورجیلەو و گەدەم .. تەواو نییە..
-عەلی : رووی کردە من ووتی ماکوان قسەکەی تۆ دەرچوو..!
- ماکوان : بۆ خۆشی ئەم قسەیم کرد .. اخی عەلی دەرزیکی بۆ بکە، تازە بویشیت بە دکتۆر..!
- عەلی : ئاماژەی بەوەدا کە پێبڵێم وەزع و رەوشەکەی چییە..؟!
- ماکوان : بە ئازیزم ووت .. اختی عزیز .. زیاتر لەبەر دڵی عەلی بوو.. هیچت نیە تۆ نەخۆشی برۆ بۆ لای دکتۆرەکەت و تەواو ..!
ئینجا بانگی عەلیم کردو لە تەنیشت کاک موستەو دامانو هەموومان دانیشتین و من دەستم کرد بە قسە .. بەعەلی م ووت ببورە کە بەکوردی قسە دەکەم ووردە ووردە بۆت دەکەم بەعەرەبی ..
- عەلی: نا.. نا ئاساییە کوردیش تۆزیك تێدەگەم ..!
- ماکوان : بەعەرەبی پێم ووت عەرەب دەڵێت :هەتا ٤٠ رۆژ موعاشەرەی قەومێکت کرد ئەبیت بەوان ، تۆ ئەو قاعیدەکەشت تێکداوە اخی گیان .. مۆڕی لێئەکردم ..!
روومکردە . هێرۆ و ووتم هەرکەس بڕوای بە بە خوا نەبێت کافرە .. واتا لە جەهەنمدا دەمێنێتەوە هەتا هەتایە .. خوای گەورەش قورئانی بە فریشتەکاندا ناردوە بۆ پێغەمبەر و صلی اللە علیەو سلم .. بۆ ئەوەی قیامەتمان پێبناسنێت کە دواڕۆژمانە ..بەهۆکاری ئەم قەزاو قەدەری کۆیکردوینەتوە لێرە دا..
-ووتم: سەیران خان .. پێشتر ژیانت چۆن بوو؟
- سەیران : هەمیشە لە دڵە راوکێدا بووم .. بەردەوام دەتگوت تۆپەڵێك موو لەسەر دەم و قورگ و زمانمە .. کە ئەخەوتم وامدەزانی سینگم ٥ کیلۆی لەسەرە .. هەرگیز حەزم نەکردوە گوێ بۆ قورئان بگرم .. ئەم شەو دڵم ئاوی خواردەوە کە گوێم لە ئێوە بوو.. هەست بە سوکی لاشەم دەکەم ..، وا هەست دەکەم مرۆڤێکی ترم ..!
- ماکوان: زۆر باشە ، ئەی کاك موستەفا جەنابت چۆن بوویت دوای ئەوە یەکترمان ناسی و ئەوەی کە روویدا ؟
- موستەفا: کاکە ماکوان ئەوەی من دیومە یاخوا کەس نەیبنیت ، هەمیشە ماندوو بووم تەنها بە مەشروب دەخەوتم .. هەمیشە لە خەمۆکیدا بووم .. ژیان رەش بوو لەبەر چاوم ئەم شەوم لەهەموو رۆژێك روونکترە لام کە لەخزمەت جەنابت و کاك عەلی دام ..
- ماکوان : بەم چەند سەعاتە .. ئاوا ژیانتان گۆڕا..؟
هەردووکیان .. وەلام .. بەڵێ..!!
ئاواز خان وکاك بەختیار ئێوە چی دەڵێن ؟
- ئاواز: کاك ماکوان من دایکم و باوکم خۆش دەوێت .. هیچ نازانم نە لەدین .. لە پەرستن .. نەدایکم فێری کردوم نەباوکم ... بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو ژیانمان خۆش بێت.. ئیتر من هیچم ناوێت..
- بەختیار : لای منیش هەروایە گرنگ ئەوەیە ژیانمان خۆش بێت و بێ کێشە بین ..؟
- ماکوان : هەندێك قسە دەکەم بۆ عەلی شی وەردەگێڕم، چونکە عەلی تایبەتمەندە لەو کارە..
خوای گەورە مرۆڤی بە جوانترین شێوە دروست کردوە .. پاشان ڕێزی لێگرتوە .
هەموو دنیای بۆ موسەخەر کردوە ، ژیان و زەوی لەبەر دەستی مرۆڤدایە .. چۆن جنۆکە دەچیتە ناو لاشەی مرۆڤێك .. کە خوای گەورە بەوشێوەیە ڕێزی لێگرتوە ؟!
پاشانیش زەوی و تەنانەت ئەمگەردوونەش لەبەر دەستیدا دایناوە .. لەسەرو هەموویشیەوە فریشەتەکان سوجدەیان بۆ باوکمان بردوە، کە ئادەمە واتا مرۆڤ ئیماندارو سەراست لە فریشتەش بەرێز ترە ..!!
کەواتە مرۆڤ جنۆکە ناچیتە ناو لاشەی و دابنیشیت تیدا وابزانێت هوتێلە .. نا- بەڵکو بەهۆکاری وەسوەسە تەحکوم بەسەر ئەقڵیدا دەکات پێ دەڵێت : گوی بۆ گۆرانی بگرە .. تۆ بەقسەی دەکەیت ، پێدەڵێت : زینا .. بکە بەقسەی دەکەیت ، پێت دەڵێت عارەق بخۆ بەقسەی دەکەیت .. کەواتە تۆ لەڕیگای شەهەوەتی خۆتەوە ڕێگات داوە بە جنۆکەیەکی بێ تواناو شەیتانیك کە خوای گەورە دەفەرموێت هیچ دەسەڵاتێکی نیە ! .. ئەوە ئێمەین دەسەڵاتی بۆ زیاد دەکەین لە ناو ژیانی خۆماندا..!
ئیوەی بەڕێز دەزانن رۆژانێك بووە مرۆڤ جنۆکەی موسەخەر کردوە وەك پێغەمبەر سولەیمان سەلامی خوای لێبێت.. پاشان لەناو مەجلیسەکەیدا کەسێکی تیدابووە خاوەن زانست بووە .. لە جنۆکەکان بەهیزتربووە .. مرۆڤ بووە ئایتەکە دەفەرموێت مرۆڤێك .. باسی فریشتە ناکات.. کەواتە مرۆڤ بەزانست هەموو شتێك موسەخەر دەکات .. ئاسن، شاخ ..دار..ئاسمان..بەرد..کانزا..
- عەلی: یاعنی چی شاخ و ئاسن و دار ئاسمان موسەخەر دەبیت..روون نیەلام، پاشان چۆن ناچیتە ناو لاشەی مرۆڤ ؟؟
- ماکوان : ئاسان . موسەخەرە .. بۆ تەیارەو سەیارەو ئەوهەمووئامێرە ی تر کە بوونی هەیە .. شاخ ؛ موسەخەرە بۆ ئەو هەموو تونیل و کانزایانەی کە دەرمانهێناوە لە رووی زانستی جیۆلۆجیەوە زانیومانە ، دار .. ئەو هەموو کەرەستەی لێدروستەکەین.. لە کورسیەکەوە بیگرە تا- دروستکردنی خانوو، بەرد .. چیمەنتۆ..قیر..چەو لم هتد .. ئاوا موسەخەرە .. تێگەیشتی اخی عەلی.. بەنسیبەتی ئەوەی کە تیدا دابنیشیت هەمیشە لەلاشەیدابیت ولە جیاتی ئەو قسەبکاتو مرۆڤەکە بکاتە جنۆکە . ئەمە موستەحیلە ، مەبەستم ئەوەیە کە بە مرۆڤەکان کارە تاوانەکان دەکات کە خۆیشی پێخۆشە ڕێگای کردۆتەوە بۆیان بۆیە ئەقڵ ودەمی موسەخەر بووە بۆ جنۆکە
- عەلی : ببورە وایە ..
- ماکوان : کەواتە ئیمە خۆمان بەدەستی خۆمان ڕێگا دەکەینەوە بۆ هەرچی شەیتان و ڤایرۆسو پیسەیە بێتە ناو لاشەمان .. وایە ؟؟
- عەلی : بەڵام جنۆکەو ڤایرۆس نیە بەکتریا جیاوازن .. ئەوە بزانە ، ئەگەر مەبەستت راکەی شیخ محمد رەزایە لە تەفسیری مناردا .. کەوا دەڵێت : نەیپێکاوە..؟!
- ماکوان : نا- من ناڵێم ڤایرۆسە، یاخود بەکتریایە ، مەبەستی من ئەوەیە چۆن ڤایرۆسو بەکتریا زیانبەخشە ، هەڵەبەت بەکتریای سود بەخشیش هەیە ، بەڵام مەبەستەکەم ئەوەیە کە ئەویش هەر مەخلوقی خوایە .. ئەگەر پارێزگاری بکەین لەخۆمان هیچ تواناو دەسەڵاتێکیان نیە ، چۆن نەخۆشی دەرمانی هەیە ، ئەم دەردی جنۆکەیەش دەرمانی هەیە ..
بەنیسبەت تەفسیری مەنارەوە شیخ محمد رەزا ناڵێت جن ڤایرۆسە هەر ئەو قسەیە دەکات کە من لێم وەرگرتوە واتا بەدەرد دەیدەنێت کە خۆمان هۆکارینی بۆ توش بوون ..
- هێرۆ: کاک ماکوان ئەی بۆ لە ئەوروپا کەس باسی جنۆکەو ئەو شاتانە ناکات بۆ هەر لەناو ئێمەی موسڵماندا هەیە دەچێتە ناو لاشەمانەوە..!؟
ماکوان : ئەم قسەیە هیچ راست نیە، .. توش بووی نەخۆشی مەسسی جنۆکە لە ئەروپادا ڕێژەکەی ئەوەندە زۆرە لەچاو ووڵاتی موسڵماندا کە رەیژەکەی ٢%، لەووڵاتی موسڵماندا
لێرە لە رووی زانستیەوە مامەڵە ناکەن لەگەڵ جنۆکەدا. بڕوایان پیی نیە وەك تۆ..، بەڵام من و ئەم عەلی یەمەنیە کە دانیشتوە لێرە ، بۆ ئەوەی بزانین چەند حاڵەت هەیە لەئەڵمانیا لە هۆڵەندا .. لەنەرویجی خۆمان لە سوید ،لێکۆڵینەوەمان کردوە کە زیاتر لە سەدان هەزار کەس توش بووی ئەوە حاڵەتەن و دەناڵێنن بەدەەستیەوە ..
وەك ئەوەی ئەهلی تایبەت مەندی ئەوە کارە ننیە لە ئەوروپا و خاوەن بڕوا نامەبێت، تەنها عەلی توانی لەڕێگای کەسێکی نەرویجییەوە بۆ تاقی کردنەوە .. ئەویش بۆ لێکۆڵینەوەکەمان بۆ من جنۆکەکە لەلاشەی خزمێکی دەربهێنیت ..
بۆ کەم رۆژ هەیە لەم ووڵاتانەدا رۆژنامەکان نەنوسن .. گەنجێك خۆی کوشت ، گەنجێك ببی هۆکار خۆی خنکاند .. هەموو ژیانیان خۆشە.. پارەیان هەیە ، نەتپرسیوە بۆ وادەکەن ؟؟
یان نابینی ئەو هەموو خەستەخانە دەرونیە هەیە ، کام شار هەیە لە نەرویج و سوید نەخۆشخانەی دەرونی تیدا نەبێت و بەسەدان کەسی تێدا نەبێت ؟؟
وایە؟
- هیرۆ : وایە، بەس ئەو ە نەخۆشی دەروونین؟
- ماکوان : بەڵێ بەدڵناییەوە .. نەخۆشی دەرونین ..ئایا نەخۆشی دەرونی چارەسەری نیە ؟
- هیرۆ : چۆن چارەسەری نیە..؟
- ماکوان : باشە لە ئەورەپا هەیە ١٦ ساڵە دەنڵێنیت بە دەست ئەو حاڵەتەوە؟نمونەیەکی بەرچاو باشە کاک موستەفا دەتوانیت دووووشە بە عەرەبی قسە بکات ؟
- هێرۆ : نا عەرەبی نازانیت ؟
- ماکوان: کاك بەختیار کاتێك عەلی جنۆکەکەی دەرهێنا لە لاشەی کاك موستەفا بەچی قسەی دەکرد؟
- بەختیار : وەڵڵا بەعەرەبی قسەی دەکرد ڕێك وەك موزیعی جەزیرە وابوو؟؟
- ماکوان : وەڵامت چییە بۆ ئەمە هێرۆ؟ ئەوەکاك موستەفایە لێپرسە بزانە عەرەبی دەزانێت؟
- هیرۆ : بەپێکەنینەوە .. نازانم ..!!
- ماکوان : نازانم رەحەتی گیانە ، بۆ دانی پێدانانێت ..بەراستی و دروستی بڵێت ئەوە مەخلوقێکی ترە .. بڕوا دەکەیت حەزقیلم لەدەموچاوی کاك موستەفادا بینیوە ..؟
موستەفا : حەزقیل کێە؟
- ماکوان : جنۆکەیەکە رەفیقی منە .. نازانم چی لێهاتوە؟!.. .. موستەفا رەنگی زەرد بوو ئەو فەقیرە ..! جالەبەر ئەوە بروا بوون بەو شتانە دەبێت زۆر ئاسای بێت بەلاتانەوە ئەوەش بزانن کە زۆر بیدەسەڵاتن .. مرۆڤ ئەوانی بەکارهێناوە .. پاشان پەیمانی خوای گەورەیە .. زەوی مرۆڤ ئاوەدانی دەکاتەوە، نەك مەخلوقاتی تر ..!
بەڵام من چی بکەم .. لەم سەردەمەدا مرۆڤ هەیە .. موسەخەر بووە بۆ حەیوان .. لە زۆر جێگا هاوسەرگیر لەگەڵ ئاژەڵدا دەکات مرۆڤ .. یاخود کۆیلەی حەزو لوت بەرزی خۆی بووە.. هەیە لاشەی جوانە بو بەعەبدی لاشەی .. ئافرەتە بوە بە بەندەی جوانیەکەی خۆی ..وەهەروەها ..
- عەلی : ماکون من دەبێت بڕۆم کات زۆر درنەگە .. کاتژمێر ٢ نیوی شەوە..
- ماکوان: فەرموو اخ عەلی .. مع الف السلامة..
عەلی ڕۆشت و هاتمەوە لای میوانەکانم تۆزێك قسەی ترمان کرد .. بەنیاز بووین بخەوین .. لەپڕ لەدەرگا درا ..
خوایە بەم شەوە کێیە لەدەرگا ئەدات .. بانگم کرد کێیە؟ لەدەرگا ئەدات...وەڵام نیە ، چوومە دەرەوە و دەرگام کردوە .. کەس نەبوو .. !!
هاتمەوە سەرەوە خەریکی جێگا دابەش کردن بووین چۆن بەخەوین..دیسان لەدەرگا درایەوە..
کێیە وەڵام نیە..
بەپەلە رامکرد.. بۆ لای دەرگاکە و بیکەمه‌وە...

چاوەڕوان بن ماویەتی ..

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 04/08/2016
بینین: 2858