ئەدەب و هونەر
  جنۆکە و وەسوەسە و سیحر ..(١٨)
ماكوان كه‌ريم
دوایی ئەوەی کە جاری یەکەم لە دەرگا درا.. کەس نەبوو.. هاتمەوە لای میوانەکانم و بۆ ئەوەی هەرکەسە بچێتە ناو جێگای خۆی بۆ خەو، جارێکی تر لەدەرگا دراییەوە .. بانگم کرد کێیە؟ لەدەرگا ئەدات .. دەنگ نەبووم ..
ناچار بە پەلە چوومەوە خوارەوە سەیرمکرد کەس نەبوو .. تۆزێك وەستام .. دەرگای دراوسێکەمان کراییەوە .. ووتی ماکوان من بوو دووجار دام لە دەرگا بەیانی دەچم بۆ کار دەنگتان زۆر بووە .. تکایە تۆزێك هێمن تر قسەو بکەن ..!؟
- منیش داوای لێبووردنم لێکرد و ووتم راست دەکەیت ، میوانم هەیە ئەم شەو ناهێڵم دووبارە بێتەوە..!
هەتمەوە لای میوانەکانم و ئاگادارم کردنەوە کە تەنها دراوسێکەم بووە ...
هەموو چووینە ناو جێگا بۆ خەوتن ، بەڵام شەو من خەوم لێنەکەووت لاپتۆپەکەی خۆمم ڕۆشن کرد .. چوومە پاڵتاك و نامەم نارد ، بۆ هاوسەرەکەی هێرۆ .. پەیامێکم بەجێهیشت کە بەزووترین کات پەیوەندیم پێوە بکات.. ژمارەی تەلەفونەکەی خۆمم بۆ دانا بۆ ئەوەی پەیوەندیم پێوە بکاتەوە.. پاشان خەوتم
بۆ بەیانی سوپاس بۆ خوا بەئاگا هاتین و.. کاك موستەفا ووتی ماکوان گیان .. بۆ نایت تۆ ئێمە بەیکەوە تا ماڵی ئێمە بڕۆین ، هەرچی مەشروبە بیدەم بە نەرویجیەکان و .. ماڵەکە پاك بکەینەوە.. ؟
- ماکوان : ئاساییە .. لەخزمەتاندام جا- باشە بۆ دەیدەیت بە نەرویجی و خۆت تاوانبار دەکەیتەوە ، بۆ فڕێنادەی لەبەر خوا ..؟ یان دەیڕێژینە ناو تەوالیتەکەوە شوشەکانی فڕئەدەین ..؟ رازیت ؟
- موستەفا : تۆ چیت بڵێت وادەکەین ..
چووین بۆ ماڵی کاك موستەفا ئەوەی وویستمان کردمان هەرچی ووێنەی ئافرەت و مەشروب هەیکەل بوو ، فڕیماندا و مەشروبەکانم هەمووی ڕاژاندە ناو تەوالێتەکەو ، پاشان باڕەکەیم کرد بە کتێبخانە و زیاد لە ١٠ کتێبم لەگەڵ خۆمدا بۆ برد و قورئانێکشم لەگەڵ خۆمدا برد .. سوپاس بۆ خوا..
نانی نێوەڕۆمان خوارد ..
لەدوایدا .. ئەوەم عەرزی کاك موستەفا و خێزانەکەی کرد بەگشتی ..
کە خوای موتەعال مرۆڤی دروست کردوە .. خۆشی دەوێت.. ڕاستە بۆ بەندایەتی دروستی کردوە ، بەڵام بەندایەتی لە ئیسلامدا تەنها نوێژو رۆژ و حەج وزەکات .. نیە ، بەڵکو - هەموو کارێكی باش لە ئیسلامدا بەندایەتیە ..
نویز و فەرزەکانی تر بەگشتی ئەوە دروشمە ئاینیەکانن..دەنا - هەموو کارێکی موسڵمان بەندایەتیە .. خوای گەورەش پێویستی بە نوێژو رۆژوەکانمان نیە ، بەڵکو ئێمە لەڕێگای ئەو نوێژو بەندایاتیانەوە خۆمان نزیك دەکەینەوە لە خوای گەورە بۆ ئەوەی پارێزراووبین لە فیتنەی شەیتانو تەنانەت مرۆڤە شەیتانەکانیش..
جا سەیران خان - سحیرو جادو ئەم کارانە هەر ئەمری خوای گەورە بە دەستی خوای گەورە ، خوای گەورە ڕازی لەسەر نەبیت نابێت ..
- هێرۆ : باشە کاك ماکوان واتا .. خوا ڕێگەی داوە کە ئەو سیحرو جادوانە بکرێت..؟! ئەگەر وانیە خوای گەورە خۆی بۆ لە ناویان نابات؟؟!!
- ماکوان: نیوەی راستە قسەکەت و نیەوەشی لەبەر ئەوەی تۆ بێباوەڕی لێتنگەیشتوویت ..؟
‌-هێرۆ: چۆن؟
ماکوان : بۆ ئەوەی بزانێت.. هەر کەس لەم ژینەدا دینی نەبوو ..وەك میزەڵدان وایە هەر کەس هەڵسا یاری پێدەکات .. چونکە بێ ئامانجە لەم ژیانە زۆر بێهودە یە .. ژیانی بە گەڵتەوگەپ و بە پێکەنینو گۆڕانی و هەرچی کردوە و کۆشییوە خۆیبیر دەباتەوە تەنها خۆی مەشغوڵ دەکات یان بڵێم ئەیەوێت خۆی سەرقاڵ بکات تا ئەوکاتەی دەمرێت و مردن ڕێگای پێدەگرێت..
هۆکارەکەی تۆش کە ئەم پرسیارە دەکەیت پێت وایە زۆر زیرەك و ئاقڵیت و خەڵکێك توانی وەڵامەکەی نیە بیداتەوە ، لەدڵی خۆتدا ئێستا وادەزانیت ، تۆ زۆر بەتاوان و دانشمەندی .. لەکاتێکدا وانیە.. تۆ نازانی خوای گەورە هەرچی لەم بوونەدایە دورستی کردوە واتا خالقی هەموو شتێك لەم گەردوونەدا .. بەسیحرو شەیتان و دزی و پیاوکوشتن و..ئەویە کە خراپە، دڵنیابە خوا دروستی کردوە .. ئەوەیە کە تۆ و نمونەی وەك تۆ لێیتێناگات و ..ئەوەیە کە خوای گەورە ئەمری بەخراپە نەکردوە .. واتا ئازادی داوتە مرۆڤ خۆی هەڵیدەبژێرێت.. یاسای ناو مرۆڤەکانیش وایە .. کە ئازادن لە هەڵيبژاردنی چاکەو خراپە ..
بۆنمونە : فریشتەکان یاسایان وایە .. هیچ خراپەیەك ناکەن ..چونکە ئەوان ئازادیان نیە ..!
بەڵام - کە خوای گەورە ڕێزی مرۆڤی گرتوە بەهۆکاری .. پینج خاڵە
یەکەم : ئازادی داوەتێ 
دووە: ئەقڵی پێبەخشییەوە
سێیەم : قورئانی بۆ ناردوە 
چورە: پێغەمبەرێکشی ناردوە بۆ ڕۆشنکردنەوەی قورئانەکە 
پینجەم: سروشت و فیطرەتی پاکی داوە بە مرۆڤ
هەر لەسەر ئەو ئازادی و ئەقڵ و قورئانەیە کە پێغەمبەریشی بۆ رەوانە کردوە و سروشتی پاکی داوەتێ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات .. هیچی لە ناو چاو نەنوسیوە ، وەك پڕو پیرێژن دەڵێن؛ بەڵکو خۆی هەڵدەبژرێت..!
بۆ نمونە: سیحرو جادوو.. هیچ توانیەکی بەسەر مرۆڤدا نیە .. ساحیر و جادووبازەکە .. هەردوکیان دووسەگی دڕی برسی بستراوەن خوای گەورە بەستوییەتیەوە ، ئەو حەبلەی کە پێبەستۆیەتەوە خوای گەورە.. بەدەستی خۆیەوەیەتی دەستێکی بەهێز گرتویەتی..!
تۆی مڕۆڤ کە ئازادی .. کە ئەقڵ بەکار ناهێنی ئەو سەگە پیسەو برسییە و درندەیە ، گوێ بۆ قورئان ناگریت .. کە چۆن ئامۆژگاریت دەکات، شوێنکەتووی پێغەمبەرەکە نیت صلی اللە علیەوسلم ، پاشان سروشتو ناودڵو دەرون فیطرەی خۆت پیس دەکەیت ، دوایش دەڵێت : بۆ خوای گەورە دروستی کردوە؟ یان شەکر دەشکینریت و دەڵێت : لەناوچاوم نوسراوە؟!
تۆ خۆت ئەڕۆیتە بەردەم سەگاکان .. خۆت بەئازادی دەچیتە بەردەمیان بۆ ئەوەی بتخۆن ..لەکاتێکدا ئەگەر ئازاد نەبویتایە وەك ئەو ملیحیدو بێباوەڕانەی کە لەدین نازانن دەڵێن: ئێمە هەمووشتکمان لە ناوچاو نوسراوە ، خۆ ئەگەر خوایگەورە ئاگاداری نەکردینایەتەوە لەکارە خراپەکان حەقت بوو بڵێ بۆ خوای گەورە لەناوی نابات، یان من هیچ زانیاریم نەبوو بەرپرس نیم لێی ؟..!
من دەمەوێت پرسیارێك لە تۆ بکەم هێرۆ؟
- فەرموو..؟
باشە کێ ڕێگای لە تۆ گرتوە ئێستا هەڵسی نوێژەکەت بکەیت ، ئەقڵت ؟ یان ؟ تەمەڵی ؟ یان ئارەزوو؟ یان ..خوا ؟
- هێرۆ: من بۆ خۆم بڕوام نیە ئەقڵم نیبڕێت..؟
- ماکوان : زۆر باشە .. کەواتە ئەگەر مردی .. گومانی تێدانیە هەموومان دەمرین وایە ؟
- وایە
- ماکوان : ئەگەر خوا هەبوو قسەکەی تۆ هەڵە بوو.. لەو حاڵەتەدا چی دەکەیت .. ؟
- هێرۆ : دەڵێم عەفومم کە ؟
- ماکوان : بەڕاست ..؟ لە ژیانتا سوجدەیەکت نەبردوە، بەقسەیت نەکردوە ، سڵاوتێکت نەداوە لە پێغەمبەرەکەی ، رۆژیەکت نەگرتوە .. پێت وایە هەروا ئاسانە .. تۆ بەقسەی خاوەن کارەکەت ناکەی لەسەر ئیشەکەت چیت لێدەکات ، کە لەوانیە ١٠ ساڵ بێت کارت بۆ کردبێت؟
- هیرۆ : دەرمدەکات.
- ماکوان : ئەو خوایە وا نزیکەی ٣٠ ساڵە چاوەوڕێت دەکات .. هەموو شتێکی پێداوی... جوانی ..ئەقڵ .. زیرەکی .. پارە .. لەش ساغی..هتد ، باشە کەچوویتەوە بەردەمی موستەحەق نیت بەوەی کە تۆڵەت لێبکاتەوە؟ ..خۆی دروستی کردوویت؟ مادام بڕوات پیی نیە دەبێت تەحەمولی ئەوە ش بکەیت بچیتە جەهەنم ئەوە من پێت دەڵیم هەیە خوای پەروەدگار : تۆ دەڵێت من بڕوام نیە .. ئەگەر بوو خۆت بەرپرسی لۆمەی کەس مەکە..
- هێرۆ : ئەی جنۆکەیەك بۆ نەهاتە ناو لاشەی من .. تابڕوا بکەم ؟
- ماکوان : تۆ خۆت جنۆکەی شەیتانی .. ئیشی چییە بەتۆ ؟ ئەوەی ئەو دەیکات تۆش دەیکەیت .. ئەو دەیەوێت لاشەت دەرخەیت ، ئەواتا بارانبەر من دانیشتوویت قاچ دیارە باڵت دیارە .. جگەر دەکێشی ، سەما دەکەیت .. خوانەپەرستی ، بەندایەتی ناکەیت ، تۆ بۆ خۆت وەکیلی شەیتانی ، بێت بۆ لای تۆ چی بکات ؟؟ من پرسیار دەکەم .. ئەگەر بەتۆ بڵێم پێناسەی شەیتانم بۆ بکە کە چی دەوێت لە مرۆڤ .. چۆن پێناسەی دەکەیت؟
- هێرۆ : ماکوان ئەزانی تۆ زۆر قسە رەقی ؛ خۆت بەچی دەزانی، ئەو مافەت نیە بەو شێوە قسە لەگەڵ من بکەیت؟
- ماکوان: وەڵامی پرسیارەکەت نەدامەوە .. خۆت دەرباز کرد بەوەی من قسە رەقم .. بەدڵنیایەوە راست دەکەیت قسە رەقم .. بەڵام حەقم ..
پێناسەی شەیتانیش تۆیت ، بەدڵناییەوە تۆیت، ئەگەر توڕەشی بڕۆ یەك تەنەکە ئاوی سارد بکە بەسەرتا.. با هێمن بیتەوە..
- سەیران خان : وەڵڵا ماکوان گیان قسەکانت راستن ، هێرۆ خوشکەزای منە من باشیدەناسم زۆر بێدینە..
- ماکوان : بەڵێ دەزانم بە ئاشکرا بە منیشی ووتوە .. نەیشاردۆتەوە..
- کاك موستەفا : ماکوان یەك پرسیارم لێت هەیە .. ئێمە چی بکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو حاڵەتە نیەتەوە بەسەرەماندا؟
ماکوان : من نمونەیەكت بۆ دەهێنمەوە هیوادارم لێی تێبگەیت .. خۆ ئەگەر تێنگەیشتی کاک موستەفا گیان .. تکایە چەند جار پێم دووبارە بکەرەوە ..
-فەرموو؟
دەگێڕنەوە .. جارێکیان .. پیاوێکی خواناس و یەکتاپەرست .. هەڵسا بەوەی بچێت دارێك ببڕێتەوە خەڵکی دەیانپەرست .. ووتی ئەمە شرکەو هاوبەشدانانە با من دەڕۆم ئەم دارە دەبڕمەوە، خەڵك لەم کوفرو هاوبەش دانانە ڕزگاری بێت..
بەڵێ تەوری هەڵگرت ... لەڕێگادا شەیتانی لێپەیدا بوو لەسەرشێوەی مرۆڤێکدا.. پێگووت : پیاوچاکی خوا بۆ کوێدەڕۆیت؟
- ووتی: دەچم ئەو دارە دەبڕم کەخەڵکی توشی فیتنەو کوفرو شرك کردوە..؟
- شەیتان : جا تۆ پەیوەندیت چیە بەوکارەوە، کاکە حەقت نەبێت،، ئەم خەڵکە بەتۆ چاك ناکرێت‌!!
جا- کاك موستەفای بەڕێز شەیتان یەکەم کاری ئەوەیە کە دەڵێت : تۆ حەقت نەبێت بەسەر خەڵکییەوە بۆ خۆت توشی کێشە دەکەیت..!؟
پاشان کابرای پیاوچاك ووتی : نا - من هەر دەیبڕم ئەوە شرکەو کوفرە واجبە لەسەرم..!
- شەیتان : پیاو چاکی خوا - واز لەمە بێنەو من هەمورۆژێك وەرە دوو دینارت ئەدەمێ ، بۆ ئەوەی توشی کێشە نەبیت و دارەکە مەبڕە، ڕازیت ..!؟
- کابرای پیاوچاکیش ووتی باشە ..هەڵخڵەتا بەقسەی شەییتان .. چەند رۆژێك چوو شەیتان پارەکەی بۆ ئامادە کردووبوو.. لەدواید شەیتان دەنگی نەما..!
کابرا هەڵسا تەوری هەڵگرت بۆ ئەوەی دارەکە ببڕیتەوە.. لەڕێگادا دیسانە شەیتا لەسەر هەمان شێوەی کابرای پێشوو لێی پەیدابووە پێگووت بۆ کوێ دەچیت؟
- ووتی: دچم دارەکە دەبڕم ..؟
- شەیتتان : ناتوانیت ئەوکارە بکەیت ..!
- کابرا: دەیکەم ئەوا دەڕۆم ؟
- شەییتان یەك پاڵی پێوەنا خستی و تەورەکەشی لەدەست وەرگرت،،!!
- کابرا: پرسی چۆن ئەوەندە بەهێز بوویت لە کاتێکدا چەند رۆژێك لەمەوبەر جورئەتی ئەمەت نەبوو ؟؟
- شەییتان : ئەو کاتەی کە هاتی وویستت دارەکە لەبەر خواببڕیت ، بەڵام ئێستا لەبەر پارە دەیبڕیت هاتنەکەت هیچ کاریگەری نیە..!
جا - کاك موستەفای بەڕێز سەیران خان .. تکام وایە کارەکانتان لەبەر خوابیت .. شەیتان و هەرچی خراپەی سەرزەوەیە لە تەوحید و یەکتا پەرستی دەترسن .. خوا بە پاكی و تەنهایی رابگرن سەرکەتووی دنیاو قیامەتن، بۆ ئەو بژین و بۆ زاتی بەرزی و پیرۆزی بمرن .. هیچ کەس ناتوانێت بێت بەلاتاندا.
کاك موستەفا : ماکوان گیان .. ئەم بەیانیە .. عەلی کوڕەکەی رفیقی تۆ تەلەفونی بۆ کردم لەناو سەیارەکەی بەختیار بووم لەڕیگادا ..داوای ئازیز کچمی کرد بۆ ئەوەی بخوازێت ..!! جا- خۆشت دەزانی لێرە کچ خۆی خاوەنی بڕیارە ..! منیش ئەوەندە ووتم با بەکچکەم بلێم .. لە بەر خاتری تۆ خۆم چووم قسەم لەگەڵ ئازیز کرد .. بەخوا دەڵێت : شوو ناکەم بەعەلی .. جا تکایە تۆ لەجیاتی من پێبڵێ..!؟
ماکوان : باشە بەسەر چاو ..(کە وای گووت زۆرم پێاخۆش بوو .. بەڵام دەسەڵلام ..نەبوو ئەگەر ئەو زەوویە چاڵی تیدابوویە خۆم دەکرد پایدا ئەوەندە تەریق بوومەوە .)
لەوەی کە هاتمەوە ژیر سفر .. جەرەسی تەلەفونەکەم لێیدا و.. هەڵمگرت .. توی مەلیك بوو یاخود هاوسەرەکەی هێرۆ بوو سەروەر، ووتی : مامۆستا ماکوان السلام علیکم ..؟

چاوەڕێ بن ماویەتی ...

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌


به‌روار: 06/08/2016
بینین: 1996