ئەدەب و هونەر
  کەبالا و سیحری ڕەش و ثیۆ سۆفیی..١٩
ماكوان كه‌ريم
لەدوایی ئەوەی زەنگی تەلەفونەکەم لێیداو هاوسەرەکەی هێرۆ بوو بەناوی سەروەر.. کە پێشتر یەکترمان ناسیبوو لە تۆری میدیایی پاڵتۆك .. سڵاوی کرد .. منیش لە مەجلیسەکەدا هەڵسام و بە سەروەرم ووت وعلیکم السلام ٧برا .. و ناوەکەیم نەهێنا ..
- سەروەر: مامۆستا ماکوان .. خۆشحاڵ بووم بەوەی داوای قسەکردنت لە من کردوە لەخزمەتاندام ئەوەی بە من بکرێت؟
ماکوان : سوپاس کاکە سەروەری بەڕێز.. جەنابت لە کام شاری ؟
- سەروەر: لە شاریکم نزیکی ئۆسلۆییە .. ناوی ( ئۆپەگۆرە) .. نزیکەی یەك ساعەت دوورم لە جەنابتەوە..
- ماکوان : بەڵێ دەزانم ماڵی خەزوریشم هەر لەو ناوچەیەیە، من ئەمڕۆ و سەبینێ و تا دووسبەی کارم ننیە ، تەنها ئەمڕۆ جومعەیە دەچمە مزگەوت دوای نوێژ هیچ کارێکم نیە دەتوانم کەی بت بینم ؟
- سەروەر : هەرکات پێت خۆشە من لەخزمەتاندام ..
- ماکوان زۆر باشە دوای نوێژی هەینی دێمە خزمەتان ..
- سەروەر زۆر باشە... قوربان لەخزمەتین
دوای ئەوەی لەماڵی کاك موستەفا خواحافیزیمان کرد.. بە کاك موستەفام ووت : با - بچین بۆ مزگەوتی نزیك ناوچەکەی خۆتان کە مزگەوتی عەرەبەکان و مزگەوتێکی تریشی لێبوو هەر سۆمالیەکان ئیدارەیان دەکرد .. ئەوم برد بۆ مزگەووت ..
ماڵئاوایم لەوان کردوو.. من هەر خۆم دەچووم بۆ ماڵی خەزوورم بۆلای ماڵ ومنداڵ بۆ ئەوەی بییانهێنمەوە .. ووتم بەیەکجاری سەردانی سەروەریش دەکەم لەوێوە نزیکە ..
دوای نوێژ پەیوەندیم لەگەڵ کاك سەروەر گرتوە یەکترمان بینی لە بازاڕی شارەکەی خۆیان .. دوای هەندێك موجاملەو یەکترناسینی ئاسایی، چونکە یەکەم جار بوو بیبینم، بەڵام پێشتر قسەمان کردبوو لەڕیگای تۆرە میدایەکانەوە ..
- پێمگووت : ژنت هێناوە کاك سەروەر؟
- سەروەر: وەڵڵاهی کاك ماکوان ژنم هێناوە.. بەڵام ئێستا جیابووینەتەوە..!
- ماکوان : واتا- تەڵاقت داوە..؟
- سەروەر : لە حوکومەت جارێ هەر لە چاوەڕوانی جیابوونەوەداین.. وەك تەڵاق پێم گووتوە .. سێ بەسێ تەڵاقم داویت ، ئیتر هیچ پەیوەندیەکم پێوەی نەماوە ئەوە بۆ ماوەی ٨ مانگە ..!
- ماکوان : ئەی ناتوانم چارەسەی کێشەکەتان بکەم بیمە ناو کێشەکەتانەوە؟ .. تۆ خۆت دەزانی هەڵوەشاندنەوەی خێزان لە ئەوروپا هەروا ئاسان نیە، دوای ئەوەیش ژن هێنانو شوکردن لەئەوروپا زۆر سەختە خۆت دەزانی کە پێکییەوە دەنیت زۆر قورسەو کە جیادەبتەوە ئاسانەو یەکگرتنەوەشی هەر زۆر سەختە..؟
- سەروەر: راستە ؟ بەڵام هەموو کەس تەدەخول بکات ناهێڵم تۆ دەست بخەیتە ئەوە کارە ..!!
- ماکوان : بۆ براکەم ؟
- سەروەر : وەڵاهی کاك ماکوان ئەو ژنەی من زۆر رقی لە تۆیە ..!! کە گوێم لە تۆدەگرت هەزارو یەك قسەی ناشرینی پێدەووتی.. جا - ئێستا تۆ بچیتە ناو ئەم کارەی ئێمە تۆزێك قورسە .. ئەو هەر وادەزانێت من ئیهانەیدەکەم ؟
- ماکوان : تۆ خێزانی خۆتت خۆش دەوێت؟
- سەروەر : بەدڵناییەوە خۆشم دەوێت ، بەڵام هەست دەکەم ناگونجێن.. ئەو ئافرەتە لە ڕێکخراوێکی جیهانی کار دەکات زۆر ترسناکە دەیەوێت منیش بخاتە ئەو کارەوە ..!!
- ماکوان :ڕێکخراوی چییە؟
- سەروەر : کاك ماکوان بیرتە شەوێکیان قسەمانکرد بەیەکەوە لە پاڵتۆك ووتم .. kabbala کەبالاو غەنوصی چییە و .. چین ؟ و بۆت باسکردم کە ئێستا لەڕێگای زەردەشتیەوە هاتونەتە کوردستانیشەوە؟ نازانم بیرت ماوە..؟
- ماکوان : بەڵێ جوان بیرمە..
- سەروەر : خێزانەی من و چەند کوردێکی تر خەڵکی رۆژهەڵات و لەگەڵ چەند فارسێکدا .. ئەوەندەی من بزانم لە ڕێکخراو ێك کار دەکەن ناوی ڕێکخراوی کابالا یە ، یان دەڵێن ئەنیمەیشن ، یاخود گوێم لێبووە زۆر جار بە - زووهار- ناوی خۆیان بردوە.. لەم ماوەیەدا هەڕەشەیشیان لەمن کردوە بۆ کوشتن ..! ئەگەر ڕێزی خێزانم نەگرم و ئەو هەرچی ووت بەقسەی نەکەم ؟!
تەنانەت فارسێكیان لەم ماوەی ڕابوردا کە پێشتر دەمناسی هەڕەشەی ئەوەی دەکرد لەمن ئەگەر .. ڕێك نەکەویینەوە لەگەڵ خێزانم ؛ ئەوا ئەو مارەی دەکات و زۆر بێئەدەبانە قسەی دەکرد ، ڕۆژێك هەندێك شتم مابوو چووم هێنام لەلای هێرۆ، ئەوم بینی لەماڵی خۆماندا زۆربێتاقەت بووم ؟ .. ..!
- ماکوان : هەر خۆی بوو ئەو کوڕە..لەماڵی خێزانەکەت؟
- سەروەر: نا- ئەو فارسە رەفیقی برای خێزانمە براکەشی لەگەڵیدا بوو لەگەڵ دایکیان ..
ماکوان : زۆر باشە ، من هەڵە بیرم لێکردوە .. ئەی خۆمان ناتوانین قاچ و دەستێکی بشکینن و ئاقڵی بکەین بۆ ٧ پشتی ؟
- سەروەر : وەڵاهی کاك ماکوان نازانم بڵێم چی ..من لەو جۆرە کەسانە نیم .. زۆر حەزم بە ئاژاوە نیە ..
- ماکوان: وەڵڵا من لەو جۆرەکەسانەم .. تۆ ئەوە دانی بۆ من .. تا رۆژی خۆی دێت..، بەهەر حاڵ .. ئەگەر بەقسەی برای خۆت دەکەیت ئیجازەی من بدە قسەیەك لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەم ..، بەڵکو پێك بێنەوە..
- سەروەر : جا - کاك ماکوان من پێم خۆشە.. بەڵام ژیان وانابێت ، ئەو ئافرەتە بیدینە خوانەناسە .. من ناگونجێم لەگەڵیدا..ئەوە لەو رێکخراوانە کار دەکات تۆ خۆت دەزانی چین وخەریکی چین ؟!
- ماکوان : ڕاست دەکەیت ، ئەگەر توانیم و گۆرانکاری روویدا بەدڵی جەنابتان بووە ، واتا ئەوەی جەنابت دەتەوێت وادەرچوو ئامادەی بچیتەوە لای ..؟ ئەمەی دەیڵێم لەوانەیە خەیاڵ پڵاو بێت ، بەس هەوڵێکە ئەیدەم ..!
- سەروەر: زۆرمەمنون دەبم _ بەس کاك ماکوان جەنابت کاریکت هەبوو ، بەمن تا لەخزمەتاندابم ..؟
- ماکوان: ڕاستی من لەگەڵ هیرۆی خێزانی جەنابتاندا .. توشی رووداوی هاتوو چۆ بووین لەشاری فرێدریکستادا.. ماڵی پوری لەگەڵذا بوو.. خەڵکێکی بەڕێز بوون باسی قسە کراو.. ئیتر، هیرۆش خۆی ئەوەی درکاند کە بەهۆکاری من لە تۆ توڕە بووە رقیشی لەمەنە.. ڕاستی دەوێت زۆر خەفەتم پێخوارد کە ژیانتان بەهۆکاری من تێك بچبێت.. هەرچەند ە من جوهەر نازانم چییە؟ مەگەر ئەوەی دەمی خۆت باستکرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا شتتەکان زۆر لەباشیدایە .. کاك موستەفا وازی لە مەشروب خواردن هێناوە و ئێستا خەریکی نوێژە .. ئەوە راستی و دروستی کارەکەیە ..!
سەروەر: بەڵێ راست دەفەرمووی ئاساییە بۆ من خۆشحاڵیش دەبم بەو کارە ، بۆ زانیاریت کاک موستەفا پیاوێکی باشە ، سەیران خانی خێزانیش زۆر ژنی چاکە.. بەڵام خەسوم زۆر نالەبارە .. زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو خوشکەیدا، بۆ زانیاریشت دەڵێن بەدەستی خۆی مێردەکەی کوشتتوە !..
دوای دانیشتنەکەمان لەگەڵ سەروەر خوا حافیزمان کرد و .. منیش چووم بۆلای ماڵ ومنداڵ..
بەڵام مێشك و هزرم زۆر ئاڵاۆز بووبوو- داخو .. چۆن دەبێت ..ئەم ئافرەتە لەوڕێکخراوە ترسناکەدا کار بکات..! کە هەرچی رێکخراوی تیرۆرستی هەیە لەمەوە دەردەچێت ..!
پەیوەندیم کرد .. بەو بەڕێزانەی کە پێشتر . هاوکارییان کردوبووم لە زانکۆو خەڵکی ئەکادیمی بوون ..داوای زانیاری تەواوم کرد .. لەسەر کەبالا و غنوصی و زووهاری و ماتیرا..!
زانیاری باشم کۆکردوە .. لەدڵی خۆشمدا دەمگووت .. ئاخر ڕەوایە کچێکی کورد ، یان کورد لەناو ئەم جۆرە ڕێکخراوانەدا کار بکەن ؟!! زۆر مێشکم مەشغوڵ بووبەو باسەوە.. لەکاتێکدا هەموو ئەم باس و خواستانە بە کورد نامۆیە ، چۆن کورد خۆی توشی ئەو دەردە دەکات لە کاتێك دا هیچ پەیوەندی بەسەر میللەت وکلتور و تەنانەت دین و ڕێکخراوە سیاسیە عەلمانیەکانیشەوە نیە لە کوردستانی ئێمەدا.!
ناچار .. تەلەفونم کرد بۆ کاک موستەفا و داوای ژمارەی هێرۆم کرد؟ .. ووتی: ئەوە ئەی دەمە سەیران ئەو دەزانێت و کاک موستەفا گلەی لەمن کرد کە سەردانی ناکەم .. بەهەرحاڵ سەیران خان ووتی: لەو رۆژەوەی کە تۆ رۆشتویت لەم ماڵە، ئەو کچە نەهاتوە بۆماڵمان .!
ژمارەکەی دامێ..!
تەلەفونم کرد بۆ هێرۆ ووتم حەز دەکەم بتبینم ؟ کاتمان دانا و شوێنمان دەست نیشان کرد..
چاوەڕیم کرد .. تا کات خۆی و .. پاشان هاتە ئەو جێگایە کەدیاریم کردبوو.. بەسەیارەیەك چەند کوڕوکچێکی لەگەڵذا بوو..! ئەو هاتە لای من و دەستمان کرد بە قسەکردن بە دەم پیاسە وە لەوناوەدا..
- پێمگووت.. من لە رووی نەفسییەوە زۆرم پێناخۆش بووە .. کەلەسەر من.. لەگەڵ سەروەر جیابوونەتەوە عاجز بوون .. ئەو هاوڕێمە .. لەمڕۆژانەدا کاتێك چووم بۆ ماڵی خەزوورم ئەوم دیوە .. باسی خۆشەویستی و تۆی کردوە.. ئەشزانم تۆش سەرەوەرت خۆشدەوێت.. جا - هاوکارتان دەکەم کە بتوانن خێزانێکی سەرکەووتو دروست بکەنەوە .. تۆش هەوڵبدە بتوانیت ببیتە هاوسەرێکی باش و بەنزیکترین کاتیش ببیتە دایکێکی باش..؟
- هێرۆ: بڕوا ناکەم ئێمە بتوانین ژیان لەگەڵ سەروەر دروست بکەینەوە سوپاسی تۆ دەکەم .. بۆ هاوکاریەکەت وازی لێبێنە ؛ من سەروەرم لەبیر کردوە.؟
- ماکوان : پەلە مەکە لە بڕیاردان .. سەروەر کوڕێکی بەڕێزو ئەقڵو زۆر موئەدەبە .. ئەو جۆرە کوڕانە خەڵکی بە پارە دەیکڕێت..تۆش ئەو کوڕە بەڕیزە هاوسەرتە هەروا لەدەستی مەدە.. من دەزانم ئێستا ئەم ئازادیەیە کە تۆ بەدەستت هێناوە .. خۆشە ولێپرسنەوەت نیە لەسەری ،تەنها چەند ساڵێکی ترە ئاوا سەرقاڵی بە خۆشیەکانتەوە لەگەڵ هاوڕێکانت ..، بەڵام کە نەخۆش بوویت کە تەنها بوویت . کە ترس دایگرتی پێویستت بە سەروەرە؛ چونکە ئەو پارێزەری تۆیە .. لە دوو رووەوە .. لە رووی کەسەیاتی خۆت و پاشان شەرفو حوورمەتیشەوە..!
- هێرۆ: ئاخر کاك ماکوان ناگونجێین ..؟
- ماکوان : بۆناگونجێن.. تۆ خۆت نەتگووت من سەروەرم خۆش دەویت ..؟
- هێرۆ : بەڵێ خۆشم دەوێت .. ئەمجارە لەبەر خۆشەویستیەکەیەکە نامەویت بیبینمەوە..! من هەموو ژیانم ئاڵۆز بووە، ناتوانم هاوسەرم هەبێت ، ئەوەی کە تۆ دەیڵێت ، ببمە هاوسەرێکی باش و دایکێکی باش بم، ئەوە تازە موستەحیلە بۆ من ناکرێت ..؟ بەدەنگیکی زۆر غەمبار پێگووتم چاو و قورگی پڕ لەگریان بوو..
- ماکوان: بۆ چی روویداوە ؟ ( هەرچەندە لەوسەریەوە هاتوومەتەوە دەمزانی گیرۆدە ئەو کۆمەڵە کەسە بووە )، بۆیە بە پێکەنینەوە .. ووتم : خۆ نەبوویت .. بە کەبالای سیحری ڕەش و فەلسەفەی ثیوصۆفی بەسەرماندا لێبدەیت و کتێبی سحیری زووهاریت خوێندبێت و ئەفکاری غەنوصی بڵاوبکەیتەوە..؟!
کەوام گووت : ڕەنگی تێكچوو.. ووتی کێ ئەمانەی بۆ باسکردوویت سەروەر ... ووتم بۆ سەروەر شتی وادەزانێت ، یان تۆ دەزانی ئەوە چییە ؟، دەستی گرت بەدەمی منەوەو ..
- ووتی: باسی نەکەیت ئێستا وادەزانن من پێمگووتویت تۆش دەکوژن منیش... !!
-ووتم: کێی ؟
- ووتی: ئەنیمەیشنەکان ..! ئەوانە سیحری ڕەشیان لەمن کردوە و ناچار بووم لەگەڵیان بم ..
- ماکوان : خۆ تۆ بڕوات پی نەبوو..
- هێرۆ : ماکوان واز لە من بهێنەو بەکەس نەزانێت پەیوەندیمان هەرهەیە .. ؟
- ماکوان : بۆ چیی بووە؟
- هێرۆ : ئەوی تۆ دەیزانی و ئیستا باسی دەکەیت خەترە بۆ سەر ژیانت تۆ ماڵو منداڵت هەیە ؟
- ماکوان : ناشێت لەو رێکخراوە کار نەکەیت ..؟
- هێرۆ: بەڵێ لەوی کاردەکەم، بۆیە زۆرم بەلاوە سەیرە تۆ ئەوەت زانی، وە بزانن شتێك دەزانیت لەوبارەوە و لەگەڵیاندا نیت، حەتمەن ئازاردئەدەن شیتت دەکەن یان توشی هێرۆین وحەشیو مادە بیهۆشەکانت دەکەن .. یان دەتکوژن !! ..
- ماکوان: لەگەڵ من ئەوە ناخوات .. من خوام هەیە .. ئەوان شەیتانیان هەیە.. 
دەزانی تۆ لە دەوڵەتی شەیتان ئەندامی ئێستا ..؟ بیرتە پێم ووتی تۆ خۆت شەیتانی پێت ناخۆش بووە ..؟ ئەوە ئێستا ئاشکرا بوو.. کە تۆ ئەندامێکی دەوڵەتی شەیتانی ..!
کەبەوشێوە قسەم لەگەڵ کرد .. ڕایکردوە بۆلای هاوڕێکانی .. منیش شوێنی کەووتم نزیکی بوومەوە پێمگووت ڕاوەستە قسەت بۆ دەکەم .. ئاگام لێی بوو یەکێك لە کورەکان ووتی هێرۆ شەریەتی لەگەڵ ئەوکوڕەدا ..واتا من ، بەزمانی فارسی بە کوڕێکی تریانی گووت بابڕۆین یارمەتی بدەین .. دوو کوڕ دووکچی لەگەڵ بوو وتا ٥ کەس بووم .. هەرهەموویان هاتن رووەو من - بۆ ئەوەی پەلەماری من بدەن .. زانیم نیازیان خراپە.. رووم لە هێرۆ وەرگێراو روومکردە هاوڕێ کوڕەکانی لەدڵی خۆمدا ووتم ئای ئێستا چیم لێدکەن ، شەق بەشەق دەڵێت جێگام بکەروە.. هەر چواریان هاتن ..!! دەستم لە خۆم شت ..
کوڕێکیان لێم نزیك بوویەوە خوای گەورە کردی هەر هاتە لام و شەقێکم تێسرەواند لە زەویەکەدا تەخت بوو .. ئەوانی تر لە جێگای خۆیاندا وەستان.. چوومە سەر سکی ووتم با ئەوان چاو ترسین بن .. زۆر هاواری کرد بە هاوڕێکەی دەگووت ..
کوسکەش- بۆ یارمەتیم نادەیت ئەها کوشتمی .. زوو چومە پێشەوە بۆ ئەوی تر زللیەکی لێبدەم هەر چاو ترسێن بێت ، هێرۆ ..هات دەستی منی گرت ووتی : توخواکەت وازمان لێبێنە با برۆین ..!
- ماکوان : باشە بڕۆ بەڵام وازت لێناهێنم دەبێت .. یان ببیتەوە بە هاوسەری سەروەر .. یان دێم لەناوتاندا شەڕ دەکەم من تۆ دەبێت بکوژرێن لەناویاندا ..!
خەڵکی ئەو ناوە پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردبوو.. پۆلیس هاتنە ئەو ناوە و بەمنیان گووت چیی بووە ووتم هیچ .. ووتی ئەی شەرتان نە کردوە ؟
ووتم _ شتی وا رووینەداوە ، کوڕە فارسەکانیش بەهەمانشێوە ئینکاریان کرد..بەپۆلیسەکانم ووت لەوانەیە ئەو دووهاوڕێیە یاریان کردبێت خەڵك بەهەڵە تیگەیشتبن .
پۆلیسەکە : داوای لێبوووردنی کرد کە ئیزاعاجی کردووین ..
ووتم: ئاساییە..
دەنگێك لەپشتمەو هات ناسراوو بوو .. بەزمانی نەرویجی ووتی : بەڕێز ماکوان هاوکاریت ناوێت .. ، ئەمانە چیان دەوێت لە تۆ ؟
کە ئاوڕمدایە .. تەماشا دەکەم حەزقیلە..

چاوەڕوان بن ماویەتی:

ووینەی یەکەم : ئاڕمی ڕێکخراوی کەبالایە 
ووێنەی دووەم : ئاڕمی ثیوصۆفیەکانە 
ووێنەی سێیەم : ئاڕمی غەنوصیەکانە 
ووێنەی چوارەم: سیحری ڕەشە لە کتێبی زووهار دا

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 06/08/2016
بینین: 3153