تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە
شەیما محمد نجم الدین
   ئەدەب و هونەر
  من و حه‌زقيل (20)
ماكوان كه‌ريم
ەدوای ئەوەی .. لەگەڵ کۆمەڵێك لە هاوڕێکانی هێرۆ بووە شەڕمان و ... کۆتایی هات هەردوولا وویستمان بڕۆین .. دەنگێك لە دوامەوە هات بەزمانی نەرویجی ووتی : بەڕێز ماکوان .. هاوکاریت ناوێت ئەمانە چیان لە تۆ دەوێت..
- منیش کە ئاوڕم داییەوە حەزقیل بوو .. لەڕووی دەروونیەوە زۆر باش بووم لە دوانمدابوو.. بەدەم پێکەنینەوە روو حەزقیل ڕۆشتم .. لەدڵی خۆمدا وام دانابوو هەتا هێزم تێدایە یەك دانەی پێدا دەکێشم ..!!
ووردە وووردە بەدەم پێکەنینەوە رۆشتم .. ووتم: هەلوو خاڵە حەزقیل .. چۆنی باشی دەنگو باستان ئەوە ماوەیەکە دیار نین .. بەڕاستی تاقەتم بۆت چوو بوو.. !! من هەرچەندە بەرەو روی دەرۆشتم ئەویش ووردە ووردە دەڕۆشتە دواوە.. ووتم : خاڵە حەزقیل ئەوە بۆ دەڕۆیتە دواوە..!؟
- حەزقیل: خاڵە ماکوان هاتنەکەت ترسناکە، ئەڵێت بۆشەڕ دێت بۆلام .. تۆ دەزانیت ئێمە دەتوانین ئێوە بفرینینو بتانکوژێن، ئەگەر نیازی شتێکت هەیە ، واز بینەو با دوو قسە بکەین .!؟
- ماکوان : دڵنیام لەوەی کە جنۆکە عیلمی غەیب نازانیت و ناتوانیت دڵی من بخوێنیتەوە، بەڵام هەستم کرد بەوەی کە ئەویش هەستی بەوە کردوە کە من شتیکم لە ژێر سەردایە..
یەکەسەر وەڵامم داییەوە : ووتم جا - ئەگەر ئیوە ئەوەندە بە جورئەتو ئازا بوونیە ێیستا مرۆڤتان لە سەر زەویدا نەهێشتبوو.. بەئاسیی ووتم: لێیانی من.. بۆ ئاسانە هەرکات بمەوێت لێتدبەم عەزیتتت بدەم .. بە قورئانو سوننەت ئەوسوتێنم ..!
- حەزقیل: ماکوان.. تۆ دەزانی لەسەردەمی محمد پێغەمبەرەکەتاندا .. ئێمە دوو هاوڕێ محمدمان فڕاندو یەکێکیمان سەربڕی.. ئەوی ترشیمان کوشت..!!؟
- ماکوان : ئەزانی درۆ دەکەیت ئەو فەرموودەیە بەخزمەتی گەیشتووم .. هەندێك دەڵێن راستە .. وهەندێکیش دەڵێن ئەوە لە- دیاری ثەمودا - بوون پێغەمبەر فەرمووی ..صلی اللە علیە وسلم : دوور مەکەونەوە بەقسەی پێغەمبەریان نەکرد و پاشان با بردوونی نەك ئێوە ..!
ئەوە فەرمودانەی کە هاتووە جنۆکە مرۆڤ دەفڕێنێت هەمووی خورافاتە .. ئەگەر گریمان قسەکەی تۆش راست بوو ، چونکە هەندێك لەزانایان ئاماژەیان پێداوەکە جنۆکە خەڵکیان فڕاندوە .. ئەوا لە شەیتانی مرۆڤەو هاوکاری خۆتانە بۆیە تواناتان هەیە بەسەریدا..!
- حەزقیل : باشە باهەندێك گفتوگۆ بکەین .. ماکوان ڕازیت.. بەس تکاییە هیچ مەکە بۆئازاردانی من .. باشە، پێم خۆشە قسەت لەگەڵ بکەم ؟!
- ماکوان : بە مەرجێك ئەگەر راستگۆ نەبوویت ئەوندە ئایەت دەخوێنم تا ئەونێرمەوە بۆ مەغریب..؟تەنها راستگۆبە..؟ باشە؟
- حەزقیل: باشە بەمەرجێك نەڕۆیتە ناو ژیانو جیهانی ئێمە تۆش.. داواکاریەکانت کەدەیکەیت تۆش دەبێت دواکاری من قوبوڵ بکەیت، چەندم بەقسە دەکەیت ئەوندەت بەقسە دەکەم ..؟
- ماکوان : من هەموو شتێك قوبوڵ دەکەم ..لەچوارجیوەی دینەکەمدا .. خۆم وەك تۆ کافر نیم .. ناتوانیت بەئارەزووی خۆت مەرجم لەسەر دابنێیت ، پێت خۆش نیە .. ئەتوانیت ئێستا بڕۆیت ئەگەر ناڕۆیت خۆم ئەفڕێنم ..؟!
- حەزقیل: فەرموو بزانم چیت دەوێت ماکوان، بەس بەخوا زۆر بێنیازی .. بۆ وا خۆت نیشان ئەدەی پێویستت بە هیچ نیە، وەك خۆتان دەڵێن زۆر لە خۆت رازیت ؟
- ماکوان : بەدڵناییەوە لەخم ڕازیم .. چونکە خاوەنی ئیسلامم..من تەنها پێویستم بەخوایە مەخلوقێکی زەلیلی وەك تۆ چیە ، تا - داوات لێبکەم ..
ئادەی تۆ کێت بۆچی هاتوویت چیتان لەمن دەویێت .. پەیوەندی تۆ چییە لەگەڵ سەسیل دا.. ئەمم پێبڵێ..؟
- حەزقیل: ساحیرێك هەیە .. لە کوردستان.. ئەو سیحری لێکردوویت، کەسێك داوی لێکردوە کە سیحرت لێبکات .. زۆر هەوڵیداوە .. لەگەڵ تۆ و چەند کەسایەتێکی تریش بکات ، نەیتوانیوە کاریگەری ..جادوەکەی بەگەینێتە تۆ، داوای کردوە لە ڕێگای ئێمەوە کارەکەی ئەنجام بدەین..؟
- ماکوان : ئەو ساحیرە کێییە ناوی چییە لەکام شارە بۆ من بەتەنها .. لەکوردستانەوە ؟
- حەزقیل: من نازانم بۆچی تۆ .. ئەوەندە دەزانم کە ئەو ساحیرە داوای لێکردووین.. کە تۆ ببستین و پاشان بچینە ناو لاشەت ، ئینجا ئەو کەسە کێیە دوای کردوە ، من نایناسم تەنها فەرمانەکەی جێبەجێدەکەم ئەویش ساحیرەکە ناناسم .. منیش لە ناو گروپێکدا کاردەکەم بۆ رۆحانیەکی ساحیر لە ڕێگای ئەوە راسپێدراووم ..!
ماکوان: بەستنی چی ؟ من سێجار ژنم هێناوە..!
- حيزقیل : لەئێستاوە هەوڵمانداوە .. نەمنتوانیوە
ماکوان: لەدڵی خۆمدا وام بە باش زانی بانگەوازی ئەم جنۆکەیە بکەم ، چونکە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم، بۆ ئەوانیش هاتووە ئیسلام دینی هەمووانە ...
باشە حەزقیل.. تۆ لەوە ناترسیت بمریت و بچیتەوە بەردەم خوای پەروەردگار..؟
تۆ نازانیت من و تۆ.. هەردووکمان خوای گەورە ئیسلامی بۆ ناردووین ، بۆ بەندایەتی دروست بووین ، تۆ کوا سوجدە نابەیت بۆ پەروەردگارەکەت .. دژایەتی دینی خوا دەکەیت شوێن پێغەمبەرەکەی ناکەویت بۆ وادەکەیت حەزقیل؟ ، ئەی نازانی بەهەشت و جەهەنم هەیە ؟
خۆت بۆ کێ ئاوا زەلیل دەکەیت بۆ نابیتە پیاوچاك و لەخوابترسە واز لە کۆیلەیەتی بێهێنە ؟ بۆ کار لەگەڵ ساحیر وشەیتان دەکەیت ؟ خوای گەورە تەنها رێزی لە ئێمەی مرۆڤو جنۆکە گرتوە ئەقڵی پێبەخشیوون ، تەکلیفی بەندایەتی لێکردووین ..واتا رێزی گرتووین کەرامەتی پاراستووین تۆ بۆ دەیشکێنی حيزقیل؟
تۆ دەبوو زووتر بڕوات بهێنیە ، هەست ناکەیت بە قورئانی خوای گەورە راوت دەنێین ، لە موسڵمانان دەترسن ئەمە مانای ئەوەنیە دینی ئیسلام دینێکی پاك و بێگەردە وڕاستە ؟ .. تۆ نازانی ئیبلیسی شەیتانی خزمتان نەفرەتلێکراوە لەدنیاو قیامەتدا ..؟
(من واهەستم کرد ئەوانیش ژیانیان وەك خۆمانە ووتم وا ٥٠ ساڵی تر ژیایت ؟)-
لەخوا بترسە زوڵم بۆ لە من دەکەیت ولەخەڵکی تریش، زووڵمکردن لەخەڵکی و جا چ مرۆڤ بێت یان جنۆکە ئەوە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان .. سوتاندنی لەدواییە ولەدۆزەخدا دەمێنیتەوە .. بۆ دەبێت بچیتە ئاگری جەهەنم لەپێناوی کەسێکی تردا ، تۆ وەك قامچی دەستی خۆی بەکاردنێت و لەمسەر بۆ ئەوسەری دوونیا دەگەرێت ، هەست ناکەیت ژیانت وەك ژیانی باڵدارێکی ئاژەڵە و پەلەوەرە؟
ئینجا باسی ئەو کۆمەڵە جنۆکەیەم بۆ کرد .. کە ئیمانیان بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هێناوە ئەو سورەتی جنۆکەم بۆ خوێندەوە .. (خوێنەر - دەتوانێت لێرەدا واتا لەو لینکەداسورەتی جنۆکە بە تەفسیری کوردیەوە بخوێنتەوە ..) http://www.peyamber.com/TafsirDetail_48_3
(لەداهاتوودا کە کرا بەکتێب ئەم باسە لە کتێبەکدا دەیونوسین .. هەموو ئایەت وتەفسیرەکانی)
- حەزقیل : ماکوان .. بۆ تۆ وا دەزانی ئاسانە .. ئەگەر بزانن بوومە موسڵمان دمکوژن جنۆکەکانی تر..!
- ماکوان : من ژیانی ئێوە نازانم چۆنەو سیسیتەمی ژیانتان چۆن دەروات ، بەڵام بەدڵنییایەوە ئیسلام بوون هەر زۆر ئاسانە تۆ خوات هەیە ئەوان کێیان هەیە ؟، ئەی مەگەر لە ناو ئیوەدا موسڵمان نیە ؟ ئەی بۆچی ئەوان ناکوژن بڕۆ ناو ئەوان .. لەوان نزیك بەرەوە.. حەتمەن دەتپارێزن.. تۆ تەمەنت چەندە حەزقیل ؟ ماڵو منداڵت هەیە ؟
- حەزقیل: من تەمەنم ٣٣٠ ساڵە ، ! ١٨ منداڵم هەیە دوو جار هاوسەرگیرم کردوە .. دوومنداڵم بەدەستی ئێوەی مرۆڤ کوژراوە..! هەر ئەوەش وای لێکردم کە دژی مرۆڤەکان کار بکەم .. دەنا من کەسێکی مەسیحی بووم پێشتر لە ئەرتۆدۆسەکانی مەسحی بووم . ماوەیەك بوومە جولەکە و دوای ئەوەش ئێستا هیچ دینێکم نیە لەگەڵ گروپی شەیتانێکی ساحیر کاردەکەم ..دژی ئێوەی مرۆڤم .. زۆریش گەڕاوام ئەوەتەی ئەم کاری سیحر و جادەوە دەکەم هەستم کردوە کە تەنها ئاین یئیسلام راستە ..!
- ماکوان : کێ منداڵەکانتی کوشتووە.. پێم ناخۆش بەڕاستی حەزقیل شەڵڵا خۆت بوویتایە ، بەس بۆ منداڵەکانت بەڕاستی پێم ناخۆش بوو.. ئەی چۆن مردوون کوژراوون؟؟
- حەزقیل : مرۆڤ کوشتونی .. یەکێکیان سوتاوە لە نێوانی جەنگی عێراق و ئێراندا ..بە هۆکاری کیمایا و دانەکی تریشم لە ئەوروپا کوژراوە لە جەنگی جیهانی دووەمی ئێوە ..!!
- ماکوان : ئەی باشە تۆ تەمەنت ٣٣٠ ئەمە چەند ئەژین ، ئایا تۆ گەنجی پیری تۆ ئێستا ئەم لاشەیی بەکاری دینی چییە..چۆنە ؟
- حەزقیل : ئێمە وەك ژیان هەزار بۆ هەزارو دووسەد ساڵ دەژین ، وەك ئێوە لاشەمان هەیە و رۆحیشمان هەیە ، بەڵام ئێمە وەك ووزەو واین ئێوەی مرۆڤ نامانبینن ، هەر ئەم ووزەییە دەتوانێن خۆمانی پێبگۆرینە سەر لاشەی مرۆڤو ئاژەڵ، ئەویش هەموو لە جنۆکەکان ناتوانن هەندێکمان نەبێت!!.. وەك ئێوە دەمرین و دەژین و نان دەخۆینو وەك ئێوە خاوەن ماڵو حاڵی خۆمانین ، من تەمەنم گەنجە.. واتا زۆریش گەنجم ، ئەوەش بزانە ئێمە لەئێوەی مرۆڤ زۆرترین دە ئەوەندەی ئێوە دەبین.!!..
- ماکوان : ئەی بۆ موسڵمان نابیت حەزقیل، ژیانت بەخۆشی بەریتە سەر و من و تۆش ئەوکات دەبینە برا ؟..
- حەزقیل: ماکوان من نزیکەی ٤ بۆ ٥ ساڵە ئاگاداری ژیانی تۆم .. کەسێکی زۆر خاوەن پەرژینی .. ئاگام لە تاوانەکانت بووە ..ئاگام لە چاکەکانت بووە .. ئەوەی منی سەرسام کردوە چالاکی و چاونەترسیتە لە هەموو شتێك .. تاوانت کردوە ، بەڵام زوو پەشیمان بوویتەوە ، هەوڵت داوە خەڵکی بۆ ئیسلام بژین ..
- ماکوان : .. ناچار خۆم بە بەهێزتر نیشاندا.. ووتم ئێمەی موسڵمان هەموواین خوای گەورە بە ئیسلام عەزیزی کردووین.. بەهێزین ، نە لەمردن سڵ دەکەین لە ژیان ، بەڵکو- تیگەیشتووین لەوەی بە ئازایەتی لە ژیانمان هیچ کەم ناکات، بەترسنۆکیش هیچ لە ژیانمان زیاد ناکات ئەو قەدەرەیە کە بۆمان.. نوسراوە .. جا ئیتر بۆ بترسین ..؟
حەزقیل : ڕاستە .. هەر ئەوەشە وا کردوە ئێوە لە ئێمە ئازاترو بەهێزتربن.. بۆیە زەوی بۆ ئێوە بوو.. نەك ئێمە..
ماکوان : جا کە ئەمە دەزانی بۆ ئیمان ناهێنی ، نەكو- نیزەکێك ، ئاوێکی گەرم .. فیشەکێك تۆپێکت بەربکەویت .. دوای بمریتو کافری لە جەهەنمدا بمێنیتەوە ، بە ئەبدەی .. واتا نە رۆژیکەو نە دوو ساڵەو نەملیۆنێك ساڵ هەتاهەتاییە ..بێ پایانە حەزقیل گیان .. فریاکەوە نەکو ڕسوای دنیاو قیامەت بیت..
- حەزقیل: باشە ماکوان موسڵمان دەبم، بەڵام هاوکاریم بکە .. با جنۆکەکانی ترنەم کوژن ؟
- ماکوان : جا باشە چۆن هاوکاریو بکەم .. خۆناتوانم کڵاشینکۆفێك هەڵگرم ببمە پاسەوانت .. من نازانم چی بکەم ؟
- حەزقیل: عەلی دەتوانێت ؟
- ماکوان : عەلی یەمەنی خۆمان ؟
حەزقیل : بەڵێ .. ئەو ..!
ماکوان : باشە بەسەر چاو.. ئەوە هەر زۆر ئاسانە .. بەڵام بۆ ئەوەی من دڵنیا بم .. شایەتومان بینە و تەوبە بکە .. با منیش بەجدی کارت بۆ بکەم ؟
حەزقیل : اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمدا رسول الله... کەوای گووت وویستی تۆبە بکات ، گوێم لەهاواری حەزقیل بوو.. سەسیلم لەدوای خۆمەوە بینی .. ووتی بەتامی چیت ماکوان .. هەروا بەسەرتەوە ناڕوات.. زۆر خراپت بەسەر دێنم و .. ئەوڕمداوە بەلاحەزقیل نەمابوو .؟

چاوەڕێ بن ماویەتی


بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 13/08/2016
بینین: 1820