ئەدەب و هونەر
  شەڕ دەستی پێکرد....٢٢
ماكوان كه‌ريم
کەچوومەوە ناو سەیارەکەی خۆم و حەزقیلم بینی دانیشتبوو .. زۆر خۆشحاڵ بووم .. لە خۆشیاندا ووتم حەزە گیان تۆ سەلامەتی .. ماچێکم بەرێ.. !!
- ووتی : ماکوان .. دوو چاوت لەسەرە چاوی دەزگای هەوڵگری ئەوروپا و چاوی هەرچی خوانەناسی لای ئێمەیە !.. منیش دوومنداڵم دەستی بەسەردا گیراوە .. لەلایەن ئەو گروپەی کە پێشتر کرامان دەکرد، ناوی .. (زولازوولەلا)یە..
خوای گەورە پاداشتی شێخ .. وجدی بداتەوە .. کە چەند هاوڕێیەکی ئێوەی ناردووە بۆلام و ئێستا لای ئەوان قوتابیم چەند منداڵێکی تریشم دەرباز بوون ..
بۆ ئەوە هاتووم بە تۆ بڵێم .. بۆ ئەوەی هەڵنەخڵەتێیت ، ئەویش ئەوەیە هەرکات منت بینی هاتم بۆلات ئەوا بۆ دڵنیایی خۆت ئایتەل کورسی بخوێنە .. ئەگەر خۆم بووم ناڕۆم، چونکە ئەو گڕێ و قوفڵە سوپاس بۆ خوا لەسەر من لاچووە ، پێدەچێت لەسەر ئەو شێوەیەی من بەکارم هێناوە بۆ ناسینی خۆم لەلایەن تۆوە، نەكو شێوەی من بەکاربهێنن و هەڵتخڵەتێنن..؟!
- ماکوان : ئەی خوا پاداشتت باتەوە حەزقیل گیان .. واتا ئێستا بە ئیسلام ..تۆ کۆدەکەت شکاندوە رانەکەیت بە ئایەتەل کورسی، ئادەی بابیخوێنم .. وەڵا خوێندم تەماشا دەکەم لەجێگای خۆیەتی مل بائەدات .. ووتم هەی هەزار جار سوپاس بۆ خوا ..
-حەزقیل : ووتی ماکوان گیان .. ڕاستت دەوێت من ناوم حەزقیل نیە ، بەڵکو من ناوم (هوم)ه ئێستا شێخ وجدی و هاوڕێکانی خۆم.. ناوەکەیان گۆڕیووم بە عبدالرحمان ..!
ماکوان: کەواتە خاڵە عەبدوڕەحمان.. ئێستا تۆ بوویت بە برای جنۆکەمان ، باشە ئەم شێخ وجدییە کێیە ..؟
- عەبدوڕەحمان : ئەمە مامۆستای شیخ داود محمد فرحان ە.. ساحیرە گەورەکەی یەمەنە، ئەوەی کە تۆبەی کرد .. عەلی یەمەنی رەفیقت باسەکەی بۆ باس کردبوو هەندێك .. هاوڕیی هەیە لە ئێمە ناردبووی بۆ هاوکاری من ..!
- ماکوان: ئەی چۆن تۆیان دۆزییەوە ..؟
-عەبدوڕەحمان: لەڕێگای جنۆکە موسڵمانەکانی نەرویج و بانگەوازی موسڵمانیەتی نێوان خۆمان .. بۆ زانیاریت ئازاترین گەل و هۆز لە ناو ئێمەدا موسڵمانەکانن .. چونکە .. هەموو شەیتانەکان لێیان دەترسن ..! سیستەمێکی جیاوازمان هەیە لەگەڵ ئێوەدا، ئەوان هۆکارێکی باشن بۆ ترسنادن و وەستاندی شەیتانەکان .!
- ماکوان : ڕاستەدەکەیت .. ئەی من چیم پێدەکرێت تا لەخزمەتاندا بم عەبدوڕەحمانی برام ؟
- عەبدوڕەحمان : هاتووم ئیتر ماڵئاوایت لێبکەم ، نامبینیتەوە .. نە لەدنیاو نەلە قیامەت..!!
- ماکوان : بۆ لە قیامەت ئەی خوای گەورە دەمانخاتە بەهەشت.. بۆ خۆلەناو ناچیت؟!
- عەبدوڕەحمان : خوای گەورە لەم دونیا ئێوەی وا دروستکردوە کە ئێمەی جنۆکە نابینن ، لەو دونیا.. واتا قیامەت.. پێچەوانە دەبێتەوە سیستەمەکە ئێوە ئێمە دەبینن بەس ئێمە ئێوە نابینین ..!
- ماکوان : وەڵڵا ئەمە خۆشە .. چۆن خوای گەورە کەرەمی کردوە .. تۆم دیوە هەر بە پشتیوانی خۆشی دیمەوە خزمەتت لەولاش .. خوای گەورە لە ئەهلی بەهەشت بمانگێڕێت و زۆر خۆشحاڵ بووم بەناسینت..لەوانەیە خۆت بزانیت من رۆژنامە نووسم .. حەزم دەکرد زانیاری زۆرم لێوەربگرتیتایە تا - بۆ خەڵکەم بڵاو بکردایتەوە، هەرچۆن بێت .. زۆر خۆشحاڵ بووم کە جنۆکەیەکی برام هەیە و سڵاو خۆشەویستیم بگەیەنە بەجەماعەتی خۆتان .. و جاروبار سەرم لێبەن خۆشحاڵ دەبم بۆئەوەی هەست بە بوونتان بکەم .. پاشان ئەی چی دەکەیت بەچییوە خەریك دەبیت کاک عەبدوڕەحمانی برام ؟
- عەبدوڕەحمان : ئەمەوێت ژیانێکی دیندارانە بەسەر بەرمو خەریکی بەخێووکردنی ماڵو منداڵو ژیانی بژێوویی تایبەتی خۆم دەبم ..
- ماکوان : ئەگەر کاسبییەکی باشت دەستکەوت بەیکەوە بزنسێکی باش دەکەین ..؟ بە پێکەنینەوە ..!
- عەبدوڕەحمان : من دەڕۆم ماکوان گیان سەیارەکە بوستێنە .. بیرم چوو پێت بڵێم ئەوکەسەی کە لە باوکت دەچوو هاوڕێیەکی خۆمانە !.. بۆ ئەوەی ڕاوەستیت وای کرد .. سڵاوی هەیە بۆت ، بۆ زانیاریت حافز قورئانە .. ؟!
- ماکوان : بەسەرچاو ئێستا لە جێگایەکی شیاودا دەوەستم .. زۆر خۆشحاڵ بووم عەبدوڕەحمان برام .. سەیارەم وەستان و دابەزین ووتم ئەتوانین باوەشکەین بەیەکدا .. ؟
- عەبدوڕەحمان : بەڵێ ئاساییە ، بەس ئەم پەیامم بەگەیەنە بە هاوڕێکانی خۆت .. ئێوەی مرۆڤ بۆ ئێمە زۆر باشن .. خاوەنی زانست و زانیاری زۆرن ، زۆرێك لە ئێوە بە بێ ئەوەی بەخۆتان بزانن .. بەسەدان جنۆکە لە ئێمە موسڵمان دەکەن ، لە قیامەتدا ئەجرو پاداشتەکەی دیێتە سەر میزانی حەسەناتان .. جا - ماکوان ی برام رەزیل مەبن لە بانگەوازی ئیسلامی ئەوەی دەیزانن بیڵێن بەتەنهاش بووە بیڵێن .. ئەگەر مرۆڤەکان لە خۆتان گوێی لێنەبوو .. ئەوا ئێمە گوێمان لێییە..!
- ماکوان : چۆن بە تەنهاش بووە قسە بکەین گوێتان لێییە.. ؟
- عەبدوڕەحمان :من یەکێك لە جنۆکەکانی نەرویج بۆی باس کردم ، کە تۆ لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆرێك چەند جارێك دووبارەت کردۆتەوە لەماڵی خۆتاندا، بەهۆکاری ئەوە موسڵمان بووە ..!! بزانە چەندی تریش موسڵمان بووە کەتۆ هەر ئاگات لێینیە.. لە قیامەت بە چاکە بۆ تۆ دێت دەچیتە سەر میزانی چاکەکانت..!
- ماکوان : اللە اکبر اللە اکبر .. ئەوە نیعمەتە .. بە ئاشکرا هەر خێرە .. بە تاقیکردنەوە و ووتار و پرۆڤە کردن هەر خێرە .. جنۆکە موسڵمان دەبێت هەر خێرە .. اللە اکبر ..
- عەبدوڕەحمان : ماکوان گیان خوات لەگەڵ السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە..
- ماکوان : پەلە مەکە وعلیکم السلام .. ئەڵێ بەسەر ئاگرەوەیەت.. ئەتوانم هاوڕێکانت ببینم .. حەز دەکەم تەعروفێك بکەین لەگەڵیاندا .. ؟
- عەبدوڕەحمان : ماکوان گیان زۆرن لێرەدا شیاو نیە ..!
- ماکوان : ئەی کوێ شیاوە ؟
- عەبدوڕەحمان : بڕۆ بۆ دۆڵەکەی نێوانی - سارپرسبۆرگ و هەشیم- دا لەوێ لای چەمەکە ڕاوەستە .. سەیارەکەت بەرە خوارەوە .. بۆلای چەمەکە .. ئەزانی کوێدەڵێم ؟
- ماکوان : سەرکەوە لەگەڵ پێم بڵی بەیەکەوە دەچین..نەوەڵا نازام کوێ دەڵێت ؟
رۆیشتین تاگەیشتینە ئەو جێگاییە .. چوومە خوارەوە بۆ لای ئاوکەو کەناری ئەو چەمە گەورەیە..
هەر دابەزیم عەبدوڕەحمان ووتی: تەماشای چیاو دۆڵەکە بکە و سەرنجی کەنار ئاوەکە بدە بەجوانی ..؟
سبحان اللە.. تەماشام کرد .. ئەوەی من دیم سوپایەك بوو، دەهاتن و دەچوون، فریای دەست بەرزکردنەوە نەکەوتم بۆ سڵاو کردن ، هەرئەوەندە ووتم السلام علیکم .. ئەو دۆڵە پڕبوو لەوەڵامی وعلیکم السلام ورحمە اللە برکاتە.. ئەو کەسەم بینی کە لەباوکی خۆم دەچووە ، بە عەبدوڕەحمانم ووت پێبڵێ بیت بۆلام دڵم پێدەکرێتەوە .. ؟
عەبدوڕەحمان بانگی کرد .. تا هاتە لام شتێکی زۆر عەجیبی پێووتم .. ووتی - دەجال کوڕی شەیتانە بەردەوام زیندوە ماوە .. کاتێك مردوو زیندوو دەکاتەوە مردوەکان نین بەڵکو .. جنۆکەکانن وەك ئەم کەسە لەسەر شێوەی باوکی تۆیە ، کە بەئەصڵ خەڵکی هیندستانە ..! ئەمانەی دەیبینی هەموو موسڵمان و پیاو چاکن .. جنۆکەکەی کە لەباوکم دەچوو هاتە لام و سڵاوی کرد.. دڵم پڕ بوو بوو لەگریان .. دەستم کرد بەگریان فرمێسك بە چاوما دەهاتە خوارەوە .. هاوارمکرد پڕ بەدەنگم.... بابە گیان ....
لەتاو گریانەکەم سەرم داخست وچاوم گرتبوو دەگریام .. سەرم بەرزکردوە .. کەس لەدەورم نەمابوو .. ئای ئەوەندەی تر خەفەتم خوارد.. بیرم نەبوو پرسیاری سەسیل بکەم ئەو هیچو پوچە چی لێهاتوە بەتەمای چین لەگەڵمدا .. گەڕامەوە بۆ ماڵەوە .. ئەوەندە گریام لەناو سەیارەکەمدا چاوم ئاوسابوو.. خێزانم ووتی ئەوە بۆ چاوت ئاوساوە .. ووتم لەحیمم کردوە ..!
ژیانم ماوەیەك زۆر ئاسایی بوویەوە ..
ئێوارەیەکی درەنگ .. تەلەفونیان بۆ کردم ووتیان .. ماکوان باپیرت وەفاتی کردوە ..!!
زۆر بێتاقەت بووم .. هەڵسام هاتمە دەرەوە لەماڵ دەستم کرد بە پیاسە بەناو شاردا..
پیاسەم دەکرد لەناو پارکێکی گەورەدا دەمویست لەو پارکی سەیارەکانەوە بەگەڕێمەوە بەرەوماڵەوە قەد بڕی بکەم ..
لەپڕ دووسەیارە و ٥ بۆ ٦ ماتۆڕ سوار بە پێکەنینەوە خۆیان کرد بە پارکەکدا و لەدەوری مندا وەستانو وەك دیوار دروستیان کرد لە روومداو لەپشتیشمەوە هەردوو سەیارەکە وەستان ، ڕێگەیان بەمن گرت ، منیش سەرەتا هیچم نەووت وویستم ڕێگاکەم بگۆڕم .. بەڵام دیار بوو دوانیان بەرو ڕووم هاتن.. هەموو گیان یان وەك دەفتەر رەسم تاتۆ بوو ..
خێرا دەستم دایە قایشی پانتۆڵەکەم و سەرەکەی ئاسن بوو کردمەوە و یەکێکیان هاتە پێشەوە یەك قایشم لێدا هاواری لێهەڵسا و سەر لەتاو خوێن لەبەرچاومدا وون بوو .. ئەوی تریان رایکردە دواوە ، چوو لە ناو ماطۆڕەکەیدا تێڵایەکی هێنا .. چواری تر لەناو سەیرەکەدا دابەزین .. منیش هەوەندەم بۆ کرا تەلەفون دەربینم تەلەفون بۆ پۆلیس بکەم .
مەشغوڵی تەلەفونەکە بوو ئەو سەگ بابەی.. کە خستبووم قچی گرتم دامی بەزەویەکدا ، بەخوا قایشێکی ترم تێسرەواند ئەوەندەی تر وێرانم کرد ، بەڵام تەلەفونکەم لەدەست پەڕی، ئەی خوا هەرچی تەماشا دەکەم مەجالی راکردنم نیە، تەنیشتیشم بە تەلبەند گیراوە ..
لەسەر خوا - نزیکی دووماتۆر بەدەستیان بوومەوە لەسەر ماتۆرەکە هەر دانەبزین.. ووتم بەسەر ئەواندا باز ئەدەم .. رادەکەم دەردەچم .. قایشەکەم هەڵسوڕاند ئاراستە ڕۆشتنەکەم گۆڕی بۆ ئەوەی سەریان لێتێك بدەم .. نزیکیان بوومەوە وویستم خۆم هەڵدەم بەسەریاندا هیج نەجوڵان .. سپرایەکی دەرهێنا روو دەموچاوی من پژاندی و منیش ئەوەندە ئاگام لە خۆم بوو دەست و قاچم قورس بوو .. هەر بەقایشەکەی خۆم ئەوەندە ئاگام لێبوو قاچیان بەستم و دووشەقیان تێهەڵدام هیچم هەستم بەئازار نەکردو خپ بووم، هەستم دەکرد وەك خەونێك خستوینمەتە پشتی سەیارەك..
چەندێك بێ هۆش بووم نازانم ..
چاوم کردوە .. سەرم قورس دەئێشا و چاوم بۆ هەڵەندەهات .. بە قایشەکەی خۆم قاچم بەسترابوو دەستیشم بە زنجیرو قوفڵ بەسترابوو لە شوقەیەکی سارد و چۆڵدا ، قوفڵيکان بە کۆد داخرابوو ، تەنها کورسیەکەو من و چەند ووێنەیەك و راخەرێک و جێگای خەوی تیدا بوو.. کوێیە نازانم .. خوێن بە لوتما دێتە خواروە .. سەرم ئازاری زۆرو لە دوولاوە هەست دەکەم شکاوە ..!!
پەنجەرەکان بە پەردەداپۆشراون.. نازانم کات کەیە .. نازانم بۆچی گیراووم ..؟
زۆر ماندووبووم دیسانەوە بێهۆش بوومەوە .. کە خەبەرم بووبیەوە هۆشم هاتەوە دوو کوڕە فارسەکە لە ژورەکەمدا بوون .. ئەوەی کە پێشتر لەگەڵیاندا بەشەرهاتبووم لەگەڵ هێرۆدا بوون
یەکێکاین ووتی : ماکوان .. ئەبینیت چۆن زەلیلی لەبەردەستمدا .. ئێستا وەك سەگ قورسکەت لێ هەڵدەستێنم .. حەشیشیان دەکێشا .. ئەوی کە لێمدابوو .. هات بە ئارەزوی دڵی خۆی یەك زلەی لێدام .. !!دیسان خوێنی لوتم بەربوویەوە ..
من هیچ دەسەڵاتم نیە ئەسیرم و ناشزانم لە کوێم نەموویست هاوار بکەم، چونکە زۆر توانای هاوارم نەبوو، وەك بەنج کرابنێتم وابوو، وویستم هۆشم بێتەوە سەر خۆمو هاوار بکەم ..!
چارە نەما لەپڕ لەدەرگا درا .. کەسێکی نەرویجی هاتە ژوورەوە تەمەنی لە ٤٠ ساڵدا دەبوو کوڕە فارسەکان بە ئەدەبوە وەستانو ووتی ئەوە ماکوانە ..
کابرای نەرویجی ووتی : ئەوە لێتان داوە؟
فارسەکان ووتیان بەلێ .. قسەی پێووتوین :
توڕە بوولێیان دەریکردن دەرەوەو کلێنسی هێنا خۆی بۆی پاكردمەوە .. ووتی ئاو دەخۆیت ؟
- ووتم دەخۆم .. بەڵام زۆرتان لێداوم پێویستم بە ئازار شکێنە .. چەند رۆژە لای ئێوەم زۆرم برسیە ؟
ووتی : ئێستا نانت بۆ دینم و ئازارشکێنیشت بۆ دێنم .. بەڵام ئاقڵ بە و هاوکاریم بکە بە لەوە زیاتر ئازاری تۆش نەدەن و ئازاری ئێمە ش مەدە ..؟
ماکوان : چیت دەوێت؟ پیامەکەت چییە بیڵێ؟
ووتی : تەنها گوێڕایەڵمان بکە ؟ باشە؟
ماکوان : بۆچی لەسەر چی گوێرایەڵتان بکەم ؟
ووتی : کە سەرۆکەکەم هات بۆت روون دەکاتەوە..!
کەمێکی پێچوو .. ئەوەی کەلێمدابوو ، بە قایشکە هاتە بۆلام و عەلاگەیەك خواردنی بەدەستەوە بوو.. و پیاوێکی وورگ زل خۆی کرد بە ژوووردا.. یەك دوو پاسەوانی لەگەڵ بوو .. دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵ کەسەکەی تریان کە پێشتر قسەی لەگەڵ کردم .. ووتی ئەمە ماکوانە؟
- ووتی: ئەمە بەکەڵکی ئێمە نایەت ..سەرچاوی دیارە درۆمان لەگەڵدا دەکات .. و هیلاکمان دەکات .. من دەڕۆم کاتێکی خۆش ..!!
زۆر قسەکانی کورت بوو رۆیشت و نانیان بۆ هێنام و لەگەڵ ئازارشکێن دەستیشم بە قوفڵ بەزنجیرەوە بەستراوە هیچ نایکاتەوە .. لەبەر دەمم دایناو رۆشتن .. منیش ووتم : بەچی بیخۆم ؟؟
- ووتی بەتەنها لێرەم بە یەك دووکەسی تر بێنم دەستت بۆ دەکەمەوە ..!
رۆیشت و کابرای کە قایشی خواردبوو بەدەستم هێنایی و دوو فارسەکە و .. ئەوانەش دەزانم هەموو داخ لەدڵن بۆ من دەست بوەشێنم لەوانیە بمکوژن ..
بیریشم لەوە دەکردوە هەرچۆن بووە یەکێکیان بخنکێنم چش لەوەی خۆشم دەکوژریم .. گرنگ ئەوەیە سەربەسەر دەرچم .. بەڵام کە کردیانمەوە تەنها دەستیکیان کردمەوە ..
نانم خوارد و ئاوم خوارد و ئازارشکێنەکەم خوارد باشتر بووم کەمێك هاتمەوە سەر خۆم، دوای تەواو بوونم دەستیان بەستمەوە ..
ئینجا بە فارسی دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ ئەوەی کە لەێم نەدابوو.. بانگم کرد ئاغا هاوشاری .. من فارسم نەدیوە ئەوەندە نامەرد بێت ؟ وەرە بزانم بۆ وا دەکەن لەمن ؟
ووتی هیج قسەمەکە .. دەنا دەمت بە تێپ دەبەستم، دەمت داخە ! ..
ماکوان: من بزانم فارس خاوەنی شەهامەتن : کەی دەمی کەسێك دەبەستن ئەسیر بێتو دەستی بەسترابێت و خەڵکی یەك ووڵات بن ..
- ووتی : تۆ ئێرانی ؟
ماکوان : ئەی چۆن .. من خەڵکی سنەم و باوکو باپیرم گەڵباخییە .. لە بنەماڵەی مەردوخی سەنەیم ..!
- ووتی: ئەی بۆ هێرۆ ووتی تۆ عێراقیت..؟
ماکوان : عێراقیت بینیوە بە فارسی قسە بکات ..؟ من هاوشاری خۆتم ئێوە چۆن وادەکەن لە من ..!
لەم قسانەدابووین جەماعەتێکی تر خۆیان کرد بە ژووردا و لەناو جانتایەکدا واهەستم کرد هیرۆینو ئەو شتانەی تیدابوون.. دایانە دەست فارسەکان و ناردیانە دەرەوە .. نەرویجیەك هاتە لای من ووتی جگەرە ناکێشیت بۆ داگیرسێنم ؟
ووتم : با- بەڵام بەدەستی خۆم.. تامی هەیە بیکێشم ..؟
کابرا ووتی: ئاخر ناتوانم بتکەمەوە تۆ ترسناکیت ..!
ماکوان : هەرگیز بینیوتە پیاو لە پیاو بترسێت؟؟
کابرا ووتی : تۆ بەقایشیك منیش کوێرەکەیت ئەوە هەموو چەند رۆژێکە کچێکم دەست کەوتوە لە دیسکۆ ناشرینم مەکە بەلەدەستم دەرنەچێت ..! بەپێکەنینەوە
چوونەوە دەرەوە .. شەو خەوتم لەسەر ئەو کورسیەکە و .. نوێژکانم هەر لەسەر کورسیەکە دەکرد.. بەداخەوە میزیشم هەر لەسەر ئەو کورسیە دەکرد چارەم نەبوو .. !
شەو بە خەیاڵی خۆم هەڵسام بۆ نوێژی بەیانی .. عەبدوڕەحمان (حەزقیل) ئەو جنۆکەکەی لە باوکم دەچوون هاتنە لام و بەدەورمەوە تەماشایان دەکردم .. ئایەتل کورسیم خوێند و
- عەبدوڕەحمان : هەست ناکەیت ماکوان ئێمە بۆ ئێستا باشین ..!!
- ماکوان : ڕاست بڵێن لەکام تەرەفەن .. لەگەڵ منن یان ئەولان ..؟
- عەبدەوورەحمان : دەستی کرد بە پێکەنین .....

چاوەڕێ بن ماویەتی

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌

به‌روار: 13/08/2016
بینین: 2670