بانگەواز
  جۆرەکانی مرۆڤ لەقورئاندا
ووتار: ماکوان کەریم

نوسینەوەی: محمد توحیدی
مرۆڤدا دابەش دەکرێت بەسەر چەند ئاستێکدا؛ جا بۆ زانینی ئەو ئاستانە باشترین سەرچاوە قورئان ی پیرۆزە ..کە مرۆڤی دابەشکردووە بەسەر سێ ئاستدا ئەوانیش ( مرۆڤی ئیماندار ، مرۆڤی بێباوەڕ ، مرۆڤی دوروو (مونافق) ) ، دیاریکردنی ئەم ئاستانە بۆ ئێمەی موسڵمانەوە زۆر گرنکە بۆ ئەوەی ئێمە بزانین ئەو کەسانە کێن، کە مامەڵەیان لەگەڵدادەکەین بۆیە پێویستە سەردانی فرمودەکانی خوای گەورە بکەین لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بەو جۆرە مرۆڤانە کردووە .
پێش ئەوەی باسەکە بکەمەوە لەناو قورئانی پیرۆزدا پێویسە ئەوە بزانین کە( هەر سورە تێک لەنێو قورئاندا تەفسیری سورەتی دوای خۆی دەکات ).! واتە تفسیری سورتی الفاتیحە لەدوای سورەتی البقرە دا تەفسیری دەکات واتا هەموو ئایەتیك تەفسیری دوای خۆی دەکات ، جا بۆ ئەوەی کە ئێمە زیاتر بەرچاو رەوشن بین لە دیاریکردن وزانینی جۆری مرۆڤەکان دەچینە خزمەتی سورەتی البقرە و چاوێک بە ئایەتەکانی ئەو سورة دا بخشێنین...
ـ جۆری یەکەم (مرۆڤی ئیماندار)..
لە سەرەتاکانی سورە البقرە دا خودای پەروەردگار ئاماژە بە (مرۆڤی ئیماندار)دەکات کە ئەوانە کێن کە دەبنە مرۆڤی ئیماندار .
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ..
(الم) :سەرەتا پێویستە ئاگاداری ئەم شێوازە راگەیاندنە ئاست بەرزە ببین کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ چی خودای پەروەردگار بەو شێوە بانگمان دەکات ... ؟
سەرەتای ئەم جۆرە گوتارە دەگەڕێتەوە بۆ باسێک . کورتەی باسەکە بەم شێوەیە ..
کتێك رسول الله ﷺ- ئایەتاکانی خودای پەروەردگاری دەخوێندەوە بۆخەڵکی ، هەموو خەڵکی تەنانەت موشریکەکانیش سەریان سوڕمابوو بەجوانی ئەو ووشانە ئەو قورئانە.. تەنانەت بەدزی یەکەوە شەوان دەچون گوێ قورئان رابگرن، بەڵام دانیان بەو ڕاستییەدا نەدەنا بۆیە هەستان بە جێبەجێکردنی پلانێك بۆئەوەی خەڵکی لە و نورە دورخەنەوە.. بەتەواوەتی شکتیان خوارد لە و درۆیانەی کە دەیانگوت رسول الله ﷺ - شاعیرە یان ساحیرە بۆیە هەستان بەناردنی النضر بن الحارث بۆ ووڵاتی فارس ، بەهۆکاری ئەوەی فارس دەنگیان خۆشبووە وبە چیرۆک وئەدەبیاتی خۆیان ناوداربوون و ئافرەتی سەماکەریان تیدابووە بۆیە موشریکەکان ویستیان ئەوە لەبەرژەوەندی خۆیان بەکار بهێنن بۆدورخستنەوەی خەڵکان لە رسول الله ﷺ- النضر بن الحارث چیرۆکی ئەفسانە سەرنج ڕاکێش پەیدا کرد بەناوی ڕوستەمو ئەسفندیار و دوو سەماکەر لەگەڵ خۆی هێنا بۆ مەککە، دوابەدوای ئەمە دەست دەکات بە پیلانەکەیان کە لەکاتی قورئان خوێندنی رسول الله ﷺ - النضر بن الحارث یش دەست دەکات بە چیرۆک خوێندنەوە و بەکارهێنانی سەماکەرەکان بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵکان و دەیگوت کە من لە رسول الله ﷺ - خۆشترم پێیە.
ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکانێك لە گوێگرتن لە رسول اللە ﷺ - دوور بخەنەوە، رسول الله ﷺ - جێبهێڵن بۆیە خودای پەروەردگار ئەم ئایەتە موبارەکانەی دابەزاند کە ئایەتێکە لە شێوازە راگەیاندنە بەرزدایە بۆ بانگ کردنی خەڵکان و سەرنج ڕاکێشانیان کە خۆی لەخۆیدا ئەم ئایەتە پریەتی لەسەرنج ڕاکێشانی خەلکی ..
واتا ئەمەی باسمکرد یەکێك بوو لە جۆری سەرنج راکێشانی خەڵکی بۆ ئایتەکانی خوای پەروەردگار . بەڵام زانایانی تەفسیر دەڵێن : مانای ئەم ئایتە ووشەیانە ئەوەیە ..خودای پەروەردگار دەیەوێت لەڕێگەی ئەم ئایەتەوە پێمان بڵێت کە قورئان لەم پیتانە پێکهاتوە و ئەگەر دەتوانن ئێوەیش لە هەمان پیت قورئانێکی بەوشێوە بهێنن کە بە دڵنییایشەوە هەتا قیامەت ناتوانن .
(ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ) : ئەمە قورئانێکە کە لەلای خودای پەروەردگارەوە بە دڵنیای هاتووەو هیچگومان و دوودڵییەکی تێدا نییە و رێگا ڕۆشەن کەرەوەیە بۆ ئەوانەی لە خودا دەترسێن (لەخودا ترسەکان کێن ) ؟ ئەوانەن کە ئیمانیان هێناوە، خودای پەروەردگار لەباسی مؤمن دا دەفەرموێت(الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ) : واتە ئیماندار باوەری تەواوی بە غەیبات یاخود نادیارەکان هەیە ە بریتین: لە باوەر بون بە خودای تاکو تەنیا و بە پێغەمبەرەکانی و بە فریشتەکان و بروابون بە ڕۆژی دوایی و قەزاو قەدەر و ئەوانە ی رازین و شوکرانە بژێرن بە و بەخشش و پاداشتانە ی کە خودای پەروەردگار پێی بەخشیون و و لەو بەخشیشو پاداشدە بەشی خەڵکیشی لێدەدەن.
(وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ) : و ئیماندارەکان ئەوانەن کە باوەڕی تەواویان هێناوە بەپەیامەی کە هاتوەتە خوارەوە بۆ سەر رسول الله ﷺ- و بە ئەو پەیامەنەی کە لە ڕابردودا دراوەتە پەیامبەرەکانی دیکە.
(أُولَٰئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ): ئەوکەسانەی کە ئەو سیفاتەیان تێدا هەبێت ئائەوانە لەسەر رێنیشاندەری خودای پەروەردگارن و نوری خودای پەروەردگاریان وەرگرتووە کە قورئان و و ئەوانە لە نێو ڕزگاربواندان واتە ڕزگاربوون لە (ئاگری دۆزەخ ، ناڕەحەتیەکانی نێو قەبر ، لەدڵەڕاوگێ وترسو بیم و دەستکەوتنی دڵێکی ئارام بەهۆی ئەونورەو زیکری خودای پەروەردگار ) ..
خودای پەروەردگار لە م چەند ئایەتەی سورە البقرە دا پێناسەی مرۆڤی ئیماندارمان بۆدەکات ، بۆیە بۆمان ڕونبویەوە کە پلەیەک کە مرۆڤ بیەوێت بگاتە پلەی ئیمان تەنها یەک شتە ئەویش باوەڕی تەواوەتی بەو نادیارانەی کە لە نێو پەیامەکەی خودای پەروەردگار بونی هەیە .
ـ جۆری دووەم (مرۆڤی بێباوەڕ)
دوای ئەوەی کە بۆمان ڕونبویەوە مرۆڤی ئیماندار کێیە.. هەر بە سیاقی ئایەتەکەدا دەڕۆین وخودای پەروەردگار ئاماژە بە جۆری دوهەمی مرۆڤ دەکات کە ( مرۆڤی بێباوەڕ) ە ...
(إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ): ئەوکەسانەی کە بێباوەڕن ئەوان تازە بێباوەڕیان هەڵبژادوە جا ئاگاداریان بکەین، یاخود.. نا ئەوان هەر بێباوەرن ، لا مەبەستە کافروبوونەکەی خۆیان
(خَتَمَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ) و ئەو بێباوەڕانە مۆر دراوە لە دڵیان و لە گوێیان و لە چاویان واتە ئەگەر ئەو پەیامە نورەیان بۆ رونکەیتەوە ئەوان نە دەیبیسن نە دەیبینن واتە ( بینین و بیستنی حەق کە جودایە لە بینین و بیستنی سروشتی ) لەکاتێکدا کە خۆیان دەتوانن ئەوپەردە تنکە لابدەن کە بەری بینین و بیستنی حەق لێگرتون بەڵام ناینەوێت جا خودای پەروەردگار دەفەرموێت ئەگەر ئیمانتان نەویست ئەوا و بێباوەڕیتن هەڵبژارد ئەوابزانن کە ئازارێک و سزایەکی گەورەتان بۆ دیاری کراوە.
ـ جۆری سێهەم (مرۆڤی دوڕوو)
ئەم دووجۆرەی مرۆڤ کە خودای پەروەردگار ئاماژەی پێکردووە لە نێو کەلامە موبارەکەکەیدا تاکو ڕاددەیەک ئاشکران و دەناسرێنەوە لەنێو کۆماڵگەدا بەڵا جۆری سێهەم کە (مرۆڤی دوروو )ە گەلێك ترسناکن و ناسینیان کەمێک ئاستەمە ، جا بۆ ناسینی ئەمجۆرەی مرۆڤ دوبارە دەچینەوە خزمەت ئایەتەکانی خودای پەروەردگار ...
خودای پەروەردگار دەفەرموێ (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ ): کۆمەڵە خەڵکانێک هن کە بەزار دەڵێن ئێمە باوەڕی تەواوەتیمان هەیە بە خودای پەروەرگار و بە هەمان شێوە بەڕۆژی پاداشت و سزا، بە ڵام خودای پەروەردگار دەفەرموێت کە ئەمانە ڕاست ناکەن و ئەمانە لە ئیمانداران نین ، واتا ئەم جۆرە بەسەرزارەکی دەڵێن باوەڕدارم، بەڵام ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنێت بۆ لێدانی موسڵماننان..
دواتر خودای پەروەردگار دەفەرموێت (يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ) ئەوان دەیانەوێت خودای پەروەردگار و ئەوانەی کە ئیمانیان هێناوە بخەڵەتێنن جا خودای پەروەردگار دەفەرموێت ئەوانە باچاک بزانن کە ئەوان خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن واتە : بەبیانوی جیاواز جیاوزەوە ئایەت و فەرمودەکانی سەروەرمان رەت دەکەنەوە بەناوی ئیماندارەوە ، بەڵام خودای پەروەردگار دەفەرموێت ئەوانە تەنها خۆیان هەڵخەڵەتاندوە ..
خودای پەروەردگار لە درێژەی باسکردنی مرۆڤی دوڕوودا دەفەرموێت (فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ) : ئەوانە نەخۆشی لەنێودڵیاندا هەیە( نەخۆشی ئیمان یان نەخۆش وەرگرتنی ئەونورە ) جا ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی رفتارێك کەدورە لە ڕەفتاری باوەڕدار بەوەی کە ئەم جۆرە دەیانەوێت دوژمنانی ئیسلام لەخۆیان ڕازیبکەن بەهۆی بونی ترس و بیم لەنێو دڵەکانیاندا دواتر خودای پەروەردگار دەفەرموێت ئەم جۆرە مرۆڤانە بەهۆی ئەو دوروو ییەیانەوە خودای پەروەردگار سزای بەئێشی بۆ ئامادەکردون ..
جا خودای پەروەردگار لەشەرحی ئەم ئایەتەدا کە هۆکاری چییە سزایان دەدات دەفەرموێت( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ )ئەگەرپێیان بڵێیت فەسادو خراپەکاری مەکەن لە زەویدا ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن ئێمە لە چاکەکارانین بەڵام ئەوانە ڕاست ناکەن دواتر خودای پەروەردگار دەفەرموێت (أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِنْ لَا يَشْعُرُونَ )ئەوان خۆیان فاسدو خراپەکارن واتە لەنێو خراپەی خۆیان نقوم بون بەجۆرێک کە نەخۆیان هەستی پێدەکەن نە خۆشیان پێ هەڵەیە واتە ناڕاستییەکانی خۆیان وای لەخۆیان کردووە کە تەنانەت خۆیشیان باوەڕ بەو ناڕاستییە بکەن...
خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ۗ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَٰكِنْ لَا يَعْلَمُونَ )خودای پەروەردگار ئامۆژگاری ئەم جۆرە مرۆڤانە دەکات کە بگەڕێنەوە بۆلای خودای پەروەردگار و باوەڕ و ئیمان بهێنن هەروەکو چۆن بخەڵکان باوەڕو ئیمانیان هێناوە و ئەوان لە وەڵامدا دەڵێن کە ئێمە ئیماندارین وەک ئە خەڵکە گێل ونەفامانە، بەڵام خودای پەروەردگار لەوەڵامی ئەمجۆرە مرۆڤەدا دەفەرموێت کە ئەوان خۆیان گێل ونەفامن .
دواتر خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَىٰ شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ) جا ئەم دوڕوووانە کاتێکیش دەگەن بە ئیماندارەن دەڵێن کە ئێمە لەئێوەین وئیمان وباوەڕمان هەیەو کاتێکیش ئەم دوورو واەنە دەچنە ناو بێباوەڕو شەیتان سیفەتەکانەوە ئەوا دەڵێن ئێمە لەگەڵتانین و ئێوەمان پێ ڕاستە وئەوانمان پێڕاست نییە بەڵکو ئێمە گاڵتەش یان پێدەکەین.
خودای پەروەردگار لەبەرام بەردا دەفەرموێت(اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ) بەڵکو ئەوە خودای کە گاڵتەیان پێدەکات تانانەت سزایان بەجۆرێک دەدات کەهەست بەو دوروو ییەی خۆیان نەکەن و کوێربن لەئاست ئەو کارەیان هەتا کو بەردەوام لەو گومڕییەدا بن (جاخودای پەروەردگار ئەم کارەدەکات لەدوای ئەوەی بە پلەبەندی ئامۆژگاری تەواوی کردن بەڵام ئەوا چونەتە حاڵەتی دوای ئینکارییشەوە ) ..
جا بۆیە لەسەر ئێمەی موسڵمان ئاگاداری جۆرەکانی مرۆڤ بین کە خودای پەروەردگار بۆی ڕونکردوینەتەوە و لە نێو ئەوجۆرانەی کە باسمان کردن جۆری سێهەم (مرۆڤی دوروو)ترسناک ترین جۆری مرۆڤن، چونکە ناتوانیت وەک دوجۆرەکەی دیکە مرۆڤی ئیماندار ، مرۆڤی بێباوەڕ بیان ناسیتەوە و کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر موسڵمانان، چونکە بەناوی ئیماندارەوە دەیانەوێت ئەونورەت لەبەر چاو بکەنە تاریکایی. جابۆیە لەسەر ئێمەی ئیماندا پێویستە وریا بین و ئاگاداری ئەوجۆری سێهەمەبین کە مرۆڤی دوروو ن بەتایبەتی لەم ڕۆژگارەی ئێستاماندا ،هەمیشە هەرکاتێک ئیماندارن لەڕوی هێزەوە لاواز بوو ئەوکاتە مرۆڤی دوررو کەمدەکات وبە پێچەوانەشەوە هەرکات مسولمانان بەهێزبوون ئەوا دورووە کان ژمارەیان زیاد دەکات.
به‌روار: 28/08/2016
بینین: 1799