تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە
شەیما محمد نجم الدین
   ئەدەب و هونەر
   ده‌ی موحه‌ڕڕه‌م
ڕۆسته‌م خامۆش

ده‌ی موحه‌ڕڕه‌م  بوو ، كه‌ ده‌ریا  شه‌ق بوو
مه‌رگی   سـته‌مكار ،  پرشنگی  حه‌ق بوو
ئه‌و ده‌مه‌ی  كۆشـكی  فیرعه‌ون  له‌ق بوو
بۆ ژین   به‌ڕاستی  چه‌شنی  شه‌به‌ق بوو 

كـاتـێ ، كـه‌  ده‌ستی  پیـرۆزی  موسا
دای لــه‌ ده‌ریـادا ،  بــه‌ داری  عه‌سا
ده‌ریا دوو له‌ت بوو ،  به‌  فه‌رمانی خوا
فیرعه‌ون  خنـكـا ،  سـه‌ركه‌وت   بڕوا 

نه‌مـا  سـه‌رده‌مـی   ده‌یجوری  تاغوت
دونیا ڕۆشن بـوو ، ئه‌ویش  له‌  تابوت
ئه‌وین  و  ئیمـان ، داد و  یـه‌كسـانی
بوونه‌ خـۆشبه‌ختی  ژینی  ئینسـانی
         
        هه‌ولێر   _   10/10/2016
به‌روار: 10/10/2016
بینین: 856