بانگەواز
  ئیسلام چی دەوێت لە ئێمە؟
فیصل رسول


ئیسلام چی دەوێت لە ئێمە ؟

مرۆڤی موسلمان دەبێت جیاوازبێت لە خەلکی دیکە، جیاوازیێك وەك چۆن رەش وسپی لێك جیاوازترن،جیاوازیێك بەقەد ئەرزو ئاسمان، جیاوازیێك کە هیچ لەیێك نەچن، تاکی موسلمان دەبێت جیاوازبێت، چونکە بیروباوەرەکەی جیاوازە لە بیروباوەری خەلکی، بنەما شەریعەتەکانی جیاوازە لە بنامە شەریعەتەکانی دیکەی دونیا، جیاوازیێك بەقەد ئەرزو ئاسمان، بۆیە دەبێت بزانێت ئەم شەریعەتە چی دەوێت لێی ؟ پێویستە چی بکات ؟ بۆ وەلامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەرێینەوە سەرەتای هاتنی ئیسلام کە یێکەم کار پێمان دەلێت چیە، بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەین...

یێکەم ئایەتی پیرۆز هاتە خوارەوە ئەم ئایەتە بوو، خوای گەورە دەفەرمووێت: اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (1) واتە ( ئەی محمد بخوێنەوە بەناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی...) لێرە یێکەم فەرمان بۆ مرۆڤایەتی هاتووە لەڵایەن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بخوێنە یاخود بزانە، یاخود فێرببە ..! چی بزانین ؟ خۆ محمد سلاوی خوای لێبێت هیچی لەبەردەستا نەبوو، بەلکو کەسێکی نەخوێندەواربوو، بخوێنە و فێرببە ئەم گەردوونە چی تیایە، دونیا چیە، گەردوون چیە ؟ مرۆڤ چیە، گیانەوەر چیە ؟ قیامەت چیە ؟ ئەی زیندوو بوونەوە چیە ؟ ئەی ئێمە چین لێرە، بۆ کوێ دەچین، ئەرکی ئێمە چیە لێرە ؟ ئەمانە هەمووی پێویستی بە زانین کە ئەم ئاینە وەلام دەداتەوە وە باسی کردوون بۆیە، یێکەم شت کە ئیسلام لە ئێمەی داوا کردووە زانینە، بزانین ئەم گەردوونە چی تیایە، بزانین بۆ چی هاتووین بۆ ئێرە، بزانین بۆ کوێ دەچین، شارەزای قیامەت بین، شارەزای بەهەشت و دۆزەخ بین، شارەزای ئەم دونیایە بین، واقعیانە بیرکەینەوە، لە هەمووی گرنگتر خوای خۆمان بناسین بۆ ئەوەی بەندایەتی بۆ بکەین و لەژێر فەرمانەکانی دەرنەچین، تێبگەین لەم مەنهەجە پیرۆزەی ئیسلام بۆ ئەوەی ببێت بە روناکی بۆمان، روناکیێك کە تاریکی نایێلێت، روناکیێك کە بە جۆرێك رێگامان روناك دەکاتەوە، خەمی هەموو جۆرە تاریکیێکمان نیە، روناکیێك روناکیەکەی بەقەد ئەرزو ئاسمانە، ئەوەش بەخششی خواییە کە بە ئێمەی دەبەخشێت، بەپێی زانینمان و ئیخلاصی مان ( وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ (النور- ٤۰ ) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.

بۆیە ئەم ئیسلامه کە بە روناکی رێگای خەلکی روناك دەکات داوامان لێدەکات بزانین، فێربین، بخوێنین بۆ ئەوەی جیاوازبین لەگەل خەلکی دیکە، سەدەکانی رابردوو موسلمانان پێشەنگی جیهان بوون لەرووی زانست و زانین، پێشەنگی هەموو شارستانیەکان بوون، خاوەنی ابن تیمیەو فارابی و جزری و خوارزمی و عەباسی کوری فرناس و هەزاران زانای دی بوون کە پێشەنگی جیهان بوون، ئەوان بەدەم ئەو داواکاریەی ئیسڵام رۆیشتن کە داوای لێکردبوون فێرببن و بزانن، بەلام ئێمە پشتمان کردووە لەم داواکاریەی ئیسلام بۆیە لە دوای هەموو خەلکیەوەین هەروەك چۆن ئیمام عمر دەفەرمووێ: ئێمە گەلێکین بە ئیسلام سەربەرزبووین هەر کاتی دەستمان لەم ئاینە بەردا زەلیل دەبین، بۆیە تاکە چارەسەر بۆ ئەم زەلیلیە دەبێت بەدوای داواکاری ئەم ئاینە برۆین کە زانینە، ئەگەرنا هەروا ژێردەستە دەبین بۆ سەدان سالی دیکە .
به‌روار: 22/07/2019
بینین: 72