#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
   بانگەواز
  ئاکاری پێغەمبەری خوا لە داھێنانی قژدا
ڕێباز سیامند فتاح


{ ئاکاری پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە داھێنانی قژیدا }
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ قَالَ:
(نَهَى رَسُولُ الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ عنِ التَّرَجُّلِ إِلَّا غِبًّا)
قال الشیخ الألبانـی فی مختصر الشمائل( ٣٧/١)" صحیح "
شەرحـی فەرمـوودەکـە :
واتـە پێغەمـبەری خوا علیە السلام رێگری کردووە لە سەر شانەکـردن ئیللا ماوە ماوە نەبێ ، دروستـــە نییە ئینسان سەرقال بوون بە قژیەوە بکاتە ئیش و کاری بەردەوامـی ، بەلکـــو دەبێ نێوەندگیر بێت،نە ئەوەتـــا بە تەواوی ئیھمالی بکـات ، نە بە تەواوی و بەردەوامـی بیکاتە پیشەی خۆی کە خەریکی قژی بێت
لە رێگایەکی ترەوە ھاتووە [ أن النبـی صلی اللە علیە وسلم کان یترجـــل غبـــا ]
واتـە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ماوە ماوە سەری شانە دەکرد ، وە ماوەیەکیش شانەی نەدەکــرد ، بەردەوام نەیکردبووە پیشەی ھەمیشەیی خۆی، وە ئیھمالیشی نەدەکرد بە تەواوی
( شرح شمائل النـبی ' صلی اللە علیە وسلم' لاپەرە ٧٣ )
——————————
ڕێباز سیامــنــد فتاح
٢٣/٧/٢٠١٩ .
به‌روار: 23/07/2019
بینین: 176