 سوپی مریشکو قارچک
باران ئاریایی
سوپی مریشک و قارچک
پێداویستیەکان:
تامی مریشک پاکەتێکی بچوک
ئاردی سپی ٣ کەوچک
پیازی زۆر وورد کراو ١ دانە
قارچکی وورد کراو ١ پەرداخ
بیبەر بەپێی پیویست
کەرێ ٢٥ گرام
خامە ١ پەرداخ
شیر ٤ پەرداخ
خوێ بەپێی پێویست
کات: ٣٠ خولەک
شێوازی لێنانی:
پیازەکە سوور دەکەینەوە لەناو کەرێ کەدا تا ڕەنگەکەی زەرد دەبیت، قارچکەکەو بیبەرو خوێکەی تێدەکەین و سوری دەکەینەوە تا ڕەنگی قارچکەکە دەگۆڕدرێت، تامی مریشکەکەو ئاردەکەی تێکەڵ دەکەین و باش تێکی دەدەین تا ئاردەکە نەبێتە کڵۆ. پاشان شیرەکەی تێدەکەین و وازی لێدێنین تا دەکوڵیت، دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کەوا لەسەر ئاگرێکی مامناوەندی بکوڵیت ئەگینا قارچکەکان زۆر دەکوڵین و وورد دەبن بەم شێوەیەش ڕەنگ و روویەکی جوانی نابێت سوپەکە. پاش ئەوەی کە سوپەکە کوڵاو کەمێک خەست بویەوە خامەکەی تیکەڵ دەکەین و تێکی دەدەین و لەسەر ئاگرەکە دایدەگرین.
لەدوای ئەوەی کەوا سوپەکە ئامادەکرا بۆ خواردن دەتوانیت بە قارچکی سورەوەکراو بیڕازێنیتەوە.
بهروار: 15/06/2019
بینین: 1569
|