 کولیچەی سادە
چرۆ کەلاری
ئامادەکردنی کولیچەی سادە
بەشی:
شیرینی 🍬
رەنگە هەموو کاتێک کولیچەی پڕ لە گوێز و خورما خۆشنەبێت، دەتوانیت بەشێوەیەکی نوێ و سادە دروستی بکەیت.
پێداویستیەکان:
دوو کوپ و نیو ئارد
کوپێک ماست
نیو کوپ شیری شل
¼ کوپ زەیت
کەوچکێکی گەورە و چارەکێک خەمیرە
کەوچکێکی گەورە و چارەکێک پیکن پاودەر
دوو کەوچکی گەورە شەکر
خوێ، کەمێک
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا ئارد و خەمیرە و پیکن پاودەر و شەکر و خوێکە تێکەڵ بکە.
پاشان ماست و شیر و زەیتەکەی تێبکە، تا هەویرێکی گونجاو دێتەبەرهەم.
لە شوێنێکی گەرمدا هەویرەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەجێبهێڵە.
پاشان قاڵب قاڵب ئامادەیبکە، بیخەرە سەر سینی چەورکراوی ناو فڕنەکە، بیخەرە ناوی، لەپاش 10-15 خولەک دەریبهێنە و کە ساردبوویەوە پێشکەشی بکە.
بهروار: 16/06/2019
بینین: 1333
|