چێشت لێنان
  باقلی پڵاوی ئەفغانی
باران ئاریایی


پێداویستیەکان:

٤٠٠ گرام گۆشت

٢٠٠ گرام پستەو بایەمی خوسێنراو و وورد کراو

نیو کوپ شەکر بۆ سورکردنەوەی گێزەر

نیو کوپ شەکر بۆ دروستکردنی کارامێل

٤ کوپ برنجی هندی (برنجی دەنک درێژ)

١ دانە پیازی گەورە وورد کراو

٥ دانە گێزەری گەورەو وورد کراو

١ کوپ کشمیش

زیرە، تۆزی هێل بە پێی ویست

خوێ، بیبەر و زەردەچەوە بە ئەندازەی پیویست

شیوازی دروستکردنی:

گۆشتەکە لە لەگەڵ ڕۆن و  پیازەکە دەخەینە سەر تا ئاوی گۆشتەکە تەواو وشک دەبێتەوە سور دەبێتەوە، بیبەر و خوێ و زەردەچەوەکەی تێ دەکەین وکەمێک ئاوی تێدەکەین سەری دەنێینەوە تابکوڵێت.

گێزەرەکە کە پێشتر بە باریکی وەک قاشی پەتاتە ووردمان کردووە لەگەڵ کەمێک ڕۆن سوری دەکەینەوەو نیو کوپ شەکری تێدەکەین تا تامێکی خۆش وەربگرێت، پاشان کشمیشەکە سوردەکەینەوە بادەم و پستەکەی تێدەکەین تا بەیەکەوە سور ببنەوە.

لەسەر ئاگرەکە لای دەبەین و دایدەنێین تا ئەو کاتەی دەیکەین بەسەر برنجەکەماندا.

نیو کوپ شەکر بکەرە قابلەمەیەکی بچوک بەبێ ئەوەی تێکی بدەیت بهێڵە تا بتوێتەوە ڕەنگی قاوەیی دەبیت، پاشان نیو کوپ ئاوی لەکوڵی تێ بکە، بە هێواشی چونکە شەکرەکە سوتاوە تا نەپرژێت پێتدا. کاتێک جوان شەکرەکە توایەوەو لەگڵ ئاوەکە طیکەڵ بوو لەسەر ئاگرەکە دایبگرە.

گۆشتە کوڵاوەکە لەگڵ گێزەرە سورەوە کراوەکەو شەربەتی کارامێلەکە تێکەڵ دەکەین.

برنجەکەمان ئاوکێش دەکەین و دەیکەن بە سوزگیدا تا جوان ئاوەکەی بچۆڕێتەوە، پاشان گۆشتەکەو گێزەرەکەی تێدەکەین بە جۆرێک کەمێک برنج پاشان کەمێک گۆشت و زیرە تۆزی هێل دەکەین بەسریدا تا کۆتایی هەمووی تەواو دەبێت.

برنجەکە دەخەینە سەر تا دەم دەکێشێت،  بۆ ئەوەی برنجەکەمان جواندەم بکێشیت پێویستە بۆ ماوەی ٤٠ بۆ ٥٠ خولەک سەری بەرز نەکەینەوە لەسەر ئاگرێکی کەم دایبنێین. لە دوای ئەوەی ئامادە بوو کشمیش و بادام و پستەکەی ەکە سورمان کردبۆوە دەکەین بەسەریدا.


به‌روار: 05/07/2019
بینین: 8782