سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
سەرەکی
هەواڵ و ڕاپۆرت
هەڵبژاردە
وەڵامدانەوەی گومانەکان
مولحیدناسی
هەمەجۆر
ئەدەب و هونەر
چیرۆک
ئیسلامناسی
زانستی شەرعی
بانگەواز
پەروەردەی دەرون
نوسەران
کۆمەڵایەتی
کۆمەڵگا
خێزان
منداڵ
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
توێژینەوە
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژوو جیهان
خانمان
چێشت لێنان
ماڵداری
ئیشی دەست
جوانکاری
مەڵتیمیدیا
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!
شوان هەورامی
به پێچه‌وانه‌ی ره‌مڵ لێدانی راپرسییه ئایدیۆلۆژییه‌كانی توركیا و خه‌ونه نه‌زۆكه‌كانی راگه‌یاندنه لۆكاڵییه‌كانی هه‌ندێ ناسیۆنالیستی كورتبین ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا سه‌ركه‌وتنێكی رێكۆردشكێنی بۆ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ( AKP ) تۆمار كرد .
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جگه ( AKP ) پارته‌كانی تر هه‌موویان ده‌نگیان كه‌میی كرد ، به تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا ( MHP ) و پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP ) كه سه‌ركرده‌كه‌ی ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ) باسی تێپه‌ڕاندنی 15% به‌ره‌وژووری ده‌كرد !!
دوابه‌دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یران ، كه ده‌میرتاش به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌مواندا ئاماده‌ی پێكهێنانی كابینه‌یه جگه له ( AKP ) وتارێكم نووسیی و له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا بڵاوم كرده‌وه ، باسی ئه‌وه‌م كرد كه ده‌میرتاش به دنه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كیی فرسه‌تێكی گه‌وره له ده‌ست كورد ده‌دات كه له دوای راگه‌یاندنی كۆماری نوێی توركیا بتوانێت ببێته به‌شێك له كابینه و پرۆسه‌ی ئاشتیی په‌ره پێ بدات و زیاتریش به‌شدار بێت له بێهێزكردنی ره‌گه‌زپه‌رستانی ئه‌و وڵاته‌دا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتێك هێشتا به گیانی چه‌كوش و داس و ئه‌ستێره‌ی سووره‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كوردانی باكووری كرده دیاریی بۆ چه‌په نه‌یاره‌كانی (AKP ) و به ئاراسته‌كانی لویس ئه‌یالای سكرتێری سوسیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ كه جوله‌كه‌یه‌كی لایه‌نگری ئیسرائیله و زۆر رقی له ئه‌ردۆغان و (AKP ) یه ، به تایبه‌تی دوای دیبه‌یته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر شیمۆن پێرێز له داڤۆس ، رێگه‌ی هه‌ڵه‌ی گرته‌به‌ر ، یه‌كه‌م دیداری سیاسیی له‌گه‌ڵ بالیۆزی ئێران له ئانكارا سازدا و یه‌كه‌مین دیداری ته‌له‌فزیۆنیشی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی مه‌ناری حیزبوڵڵادا سازكرد ، كه پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و پارته و چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ پرسی سوریا راگه‌یاند ، كه ئه‌و قسه‌یه لایه‌نگرانی رژێمی سوریا ده‌یكه‌ن بۆ رزگاركردنی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له رووخان .
ئه‌گه‌ر ئه‌وێ رۆژێ ببوایه‌ته به‌شێك له پارسه‌نگ بۆ AKP و به‌شدار بایه له حكومه‌ته‌كه‌یدا پرۆسه‌ی ئاشتیی نه‌ده‌گه‌ڕایه دواوه ، به‌ڵام ئێستا بۆ AKP ده‌ركه‌وت كه ده‌نگده‌رانی تورك به‌و شێوه‌یه ئاشتییان ناوێت كه ( PKK ) هه‌ركاتێ ویستی جه‌نگ و كوشتار رێك بخاته‌وه ، جگه له‌وه‌ش ( HDP ) ئێستا به ئه‌سته‌م له به‌ربه‌ستی ( 10% ) تێپه‌ڕیووه و هه‌ڵوێستی زۆر بێهێزه ، بۆیه AKP مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ ئاشتیی قورس‌تر ده‌كات و ئه‌مجاره له‌وانه‌یه تا هه‌موو چه‌كدارانی ( PKK ) له باكوور نه‌كاته ده‌ره‌وه‌و جۆرێك له متمانه ده‌سته‌به‌ر نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌ك دابنێت ، پرسی ئاشتی ده‌ست پێنه‌كاته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه ، هه‌رچه‌نده ئۆجه‌لان زۆر دووربینانه ئه‌م رۆژه‌ی پێشبینیی كردبوو بۆیه مكوڕ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ك دابنرێ و راستگۆیانه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن ، چونكه ئه‌وه‌ی چه‌كی پێ بوو دواجار به هه‌ڵه‌ش بێت له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌كه ره‌نجی چه‌ندین ساڵه بسوتێنێت ، وه‌كو دیتمان سوتاندێ " به‌ڵام جه‌میل بایك و به‌سێ هۆزات له‌م حیكمه‌ته‌ی ئۆجه‌لان نه‌گه‌یشتن !!
مه‌خابن ئه‌وه‌ی پێشبینیمان كردبوو كه كوردانی باكوور له سیاسه‌تی چه‌ك و سیاسه‌تی خوێندنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌دا هه‌ڵه ده‌كه‌ن ، هه‌روا ده‌رچوو ، نه سیاسه‌ته‌كه‌یان دوای حوزه‌یران حیكمه‌تی تێدابوو ، نه هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕیان خزمه‌تێكی به كوردانی باكوور كرد ، به‌ڵكو ئارامیی چه‌ندان ساڵه‌ی تێكدایه‌وه و كوردستانی خسته‌وه ژێر باری نائاسایی ، بێ حیكمه‌تیی ده‌میرتاشیش له‌وه‌دا بوو ئه‌وه‌ی كه له پێكهێنانی حكومه‌تدا به ( 80 ) كورسیه‌وه له‌به‌رده‌ستیدا بوو نه‌یكرد ، كه‌چی دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ باكووری گرته‌وه و ده‌یان كه‌س بوونه‌وه به قوربانیی ئینجا ده‌یووت ئه‌مجاره ئاماده‌ی ئیئتیلافه له‌گه‌ڵ AKP دا ، له كاتێكدا ئێستا نزیكه‌ی 25 كورسی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستداوه و (AKP ) ش پێویستی به ئیئتیلافی هیچ لایه‌نێك نیه ، به تایبه‌تیش له هه‌موو پارێزگاكاندا هه‌رچی ده‌نگی ( HDP ) كه‌می كردووه راسته‌وخۆ بۆ ( AKP ) چووه ، كه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسووڕمانه ، ئایا ئه‌و كوردانه وه‌كو ( PKK ) زۆر جار تۆمه‌تباریان ده‌كات خائینن یا بێزارن له هه‌ڵه‌ی ( PKK ) و ( HDP )ه ؟!!
به‌روار:
02/11/2015
بینین:
1395
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
توێژێنەوە
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هەورامی
هەمەجۆر
کێ نەخۆشی سیلی دۆزیەوە
ماکوان کەریم
عەباسی کورێ فرناسی ...
فیصل رسول
زانیاری تەندروستی
نیشانەی سەرەتایی شێرپەنجەی هێلکەدان کە پێوسیتە هەموو ژن
کۆچەر شێخانی
لەبیرچوون لەنیوان بێ هۆشکردن و دیاردەی سروشتی ...
فیصل رسول
خانمان
چێشت لێنان
ماڵداری
ئیشی دەست
جوانکاری
ماسکی مۆز
باران ئاریای
باقلی پڵاوی ئەفغانی
باران ئاریایی
کێشەکانی کۆمەڵگا
بەرامبەرەکەم لێم دەپرسێت پێش من کێت خۆشویستوە چۆن وەڵام
سيما ڕێبوار