سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
سەرەکی
هەواڵ و ڕاپۆرت
هەڵبژاردە
وەڵامدانەوەی گومانەکان
مولحیدناسی
هەمەجۆر
ئەدەب و هونەر
چیرۆک
ئیسلامناسی
زانستی شەرعی
بانگەواز
پەروەردەی دەرون
نوسەران
کۆمەڵایەتی
کۆمەڵگا
خێزان
منداڵ
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
توێژینەوە
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژوو جیهان
خانمان
چێشت لێنان
ماڵداری
ئیشی دەست
جوانکاری
مەڵتیمیدیا
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
ترسناكتر له داعش
شوان هەورامی
ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه له خورماتوو رووده‌دات ، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای شه‌ڕێكی ترسناكتره كه ده‌بێ هه‌زار سڵاو بنێرین بۆ جه‌نگه‌كه‌ی داعش ، چونكه حه‌شدی شه‌عبی ( ببوورن وه‌حشی ) به رق و كینه‌یه‌كی 1400 ساڵه‌و ده‌ستێكی كراوه بۆ تاوان و قڕكردنی كورد و سوننه گۆش كرا‌و و قانگ دراون و به هه‌بوونی پشتیوانێكی به‌هێزه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی ستراتیژی شیعه‌گه‌رایی هاتوون ، داعش ته‌نیا بیانووه ، ئه‌گینا كینه‌ی ئه‌وان به‌رانبه‌ر به كورد زۆر ئه‌ستووره و ڤیدیۆی پیاوه سیاسیی و ئاینیه‌كانیان كه بێڕێزیی ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به كورد زۆر روونه كه ئه‌وان له به‌رنامه‌یاندایه ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕنه‌وه ، یا هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی كه بمێنێته‌وه ملشۆڕ و نۆكه‌ری ئه‌وان بێت .
له كاتێكدا كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا باڵاده‌ست بووه ، هه‌موو پێكهاته‌كان پێكه‌وه ژیاون و ئاسایشیان پارێزراو بووه ، به‌ڵام له‌و كاته‌وه كه به بیانووی داعشه‌وه حه‌شدی وه‌حشی له‌و شاره‌دا جێگیر كراوه ، تیرۆر و تۆقاندن و خه‌ڵك رفاندن و دوكان و بازاڕ سوتاندن بووه‌ته دیارده‌ی ئه‌و شاره ، كه مه‌خابن ئه‌وه‌ش به‌هۆی بێده‌نگیی هێزه كوردییه سیاسییه‌كانه‌وه بووه ، به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌رپرسه له‌وه‌ی له ناوچه‌ی گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێردا حكومه‌تی به‌غدا چه‌ندین فه‌وجی حه‌شدی شیعه‌ی له كورده‌كان و توركمانه شیعه‌كان دروستكرد و له هه‌ر شوێنێك بووبن بوونه‌ته مایه‌ی كێشه و گرفت نانه‌وه ، له كاتێكدا ئه‌م هێزانه هیچ رۆڵێكیان له شه‌ڕی دژه داعشدا نه‌بووه و له هه‌ر شوێنێ پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌بووبێت ، داعش كارێكی پێكردوون با به ده‌واری شڕی نه‌كردبێت ، ئیتر نازانم بۆچی كورد له باخه‌ڵیدا ماره سڕه‌ی گه‌رم كرده‌وه تا به‌و شێوه‌یه پێوه‌ی بدات ؟!
ئه‌مانه مانای هێوركردنه‌وه نازانن ، چونكه پیاوه ئاینیه‌كانیان پێیان گوتوون كورد له نه‌وه‌ی جنۆكه‌یه ، ئیمامی مه‌هدی كه ده‌ركه‌وت یه‌كه‌مجار شه‌ڕی كورد ده‌كات ، جا كوردی سوننه‌ش بێت ئه‌وا تاوانه‌كه‌ی سه‌خت تره ، شیعه‌ی توقیه‌چی هه‌ر كاتێ هه‌ستی به بێهێزیی خۆی كردبێت و پێویستی به شاخ و ناوچه ئازاد كراوه‌كانی كوردستان بووبێت ، خۆیان به برا و كه‌سی كورد ناساندووه ، هه‌روه‌كو له هه‌شتاكاندا به بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه كوردستان به كیمیاویی و ئه‌نفال وێران كرا ، له نه‌وه‌ده‌كاندا شاره‌كانی كوردستانیان بۆ كاری رێكخراوه‌یی به‌كار هێنا ، له دوای رووخانی رژێمی سه‌دامیش هێزی پێشمه‌رگه‌یان بۆ ئاسایشی خۆیان به‌كارهێنا تا ده‌وڵه‌ته تائفیه‌كه‌یان دروست كرد و ئیتر پێویستیان پێی نه‌ماو كه‌وتنه لێدانی پێگه‌ی و بڕینی بودجه و گوشار خستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، مه‌خابن ئه‌وان به پلان و پیلانگێڕیی و ستراتیژ كارده‌كه‌ن و كوردیش ده‌یان ساڵه به قه‌وانی فه‌تواكه‌ی حه‌كیم كار ده‌كات گوایه به عه‌بدولكه‌ریم قاسمی وتووه كوشتنی كورد دروست نیه ، ئایا ئێستا حه‌شده‌كه‌ی ئالی حه‌كیم كه به‌ره‌و خورماتوو ده‌نێردرێن هه‌ڵگری هه‌مان فه‌توان یا فه‌توای نوێیان هه‌ڵگرتووه ، كه خوێنی ژن و منداڵ و پیرو نه‌وجه‌وانی كوردی حه‌ڵاڵ كردووه ، كه ئه‌وه ساڵێكه ده‌یان كورد شه‌هید كراون و خانووه‌كانیان داگیر كراوه ، جگه له‌وه‌ش هه‌ر له‌م ساڵانه‌دا به فه‌رمانی تائقیانه‌ی مالیكی هه‌زاران دۆنمی ئه‌وقافی سوننه‌ی كه‌ركوك خرایه سه‌ر وه‌قفی شیعه ، ئایا كورد كه شۆڕشی ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام هه‌ر له‌سه‌ر داگیركاریی و سته‌مكاریی نه‌بوو ؟ ئه‌ی ئه‌و حیزبه كوردیانه تاكه‌ی هه‌مان سته‌می به‌عس له به‌غدای نوێ – كه ناویان لێنابوو عێراقی هیوا و ئاشتی – قبوڵ ده‌كه‌ن ؟
ئه‌وانه‌ی وا گومان ده‌به‌ن خورماتوو به گفتوگۆی كورد و شیعه و به چاودێریی ئێران ده‌گاته ئه‌نجام له خه‌وی غه‌فڵه‌تدایه و خۆی كوردیش چه‌واشه ده‌كات ، چاره‌سه‌ری خورماتوو به‌س له‌وه‌دایه ئه‌و میلیشیا تیرۆریستانه له شاره‌كه دوور بخرێنه‌وه و كۆنترۆڵی شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان به هێزی ئاسایش و پۆلیسی شاره‌كه بسپێردرێت ، به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه به‌و میلیشیایانه نه‌درێت كه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێردا هاتووچۆ بكه‌ن ، به تایبه‌تی ئه‌وان به بیانووی داعش دروست بوون ، ئیتر له كوردستانی ئازاد كراودا چ كارێكیان هه‌یه تا ته‌راتێن بكه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر كورد به كه‌متر له‌وه رازیی ببێت دڵنیابێت سبه‌ینێ ئه‌وه هیچ خورماتوو له ده‌ست ده‌رده‌چێت به‌ڵكو ده‌بێ فاتیحه بۆ كه‌ركوك بخوێنین !!
به‌روار:
16/11/2015
بینین:
1365
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
توێژێنەوە
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هەورامی
هەمەجۆر
کێ نەخۆشی سیلی دۆزیەوە
ماکوان کەریم
عەباسی کورێ فرناسی ...
فیصل رسول
زانیاری تەندروستی
نیشانەی سەرەتایی شێرپەنجەی هێلکەدان کە پێوسیتە هەموو ژن
کۆچەر شێخانی
لەبیرچوون لەنیوان بێ هۆشکردن و دیاردەی سروشتی ...
فیصل رسول
خانمان
چێشت لێنان
ماڵداری
ئیشی دەست
جوانکاری
ماسکی مۆز
باران ئاریای
باقلی پڵاوی ئەفغانی
باران ئاریایی
کێشەکانی کۆمەڵگا
بەرامبەرەکەم لێم دەپرسێت پێش من کێت خۆشویستوە چۆن وەڵام
سيما ڕێبوار