نوسه‌ران
  مۆدێرنيزم و تەنگەژەكانى ميتافيزيك و رۆح
یــەحـــیـا کامـیــل مه‌حمود

چەمكى مۆدێرنيزم لە شرۆڤە وراڤەكردنيدا زۆرجار رەنگە پێويست بەوە بكات كە رەهەندە مێژووييەكەى بەيان بكرێت ئەوجا دواتر مەهام و دۆكترين و ئايدياكانى مانيفێست بكرێت. ميژوو و سنورى مۆدێرنيزم ڕاى جياوازى لەبارەوە هاتووە و هەندێك وابەستەى دەكەنەوە بە ڕێنسانس و چاكسازييە ئاينيەكەى مارتن لۆسەر لە ئاينى كاتۆلۆليك و هەندێكيش دەيگەرێننەوە بۆ سەرەتاى ڕۆشنگەرى سەدەى هەژدە. ئەو گۆرانكاريە گەردونيە گرنگانەى كە مۆديرنيزم خولقاندنى بريتى بوون لە زياد بوونى نفوزى عەقل,سەرهەلدانى زانستى ئەزمونگەرايى,كال بونەوەى ميتا فيزيكا و رۆڵى ئاين و هەروەها گۆڕانى بونيادى كۆمەلگا و سەرهەلدانى چينى نوێ...هتد, ئەمانە و هەموويان پێكەوە بوونە هۆى هاتنەكايەى زەرورەتێك ئەويش گۆرانى فەلسەفەى رۆژئاوابوو كە ديسان ئەويش بە دەرنەبوو لە ئالۆزى و ناسازى.   
مرۆڤ هەميشە و بەردەوام لە مامەڵەكردنى لەگەل سروشت و گەردوندا هەستى كەم و كورتييەكى سەرەكى تێيدا زاڵ بووە, چونكە لە هيچ ساتێكدا باوەڕ و بيرێكى جێگيرى نەبووە بەو گەردونەى كە تێيدا دەژى و مامەلەى لەگەڵدا دەكات, بەڵكو هەميشە تا ئەوپەڕى سنور و جەمسەرەكانى گەردونى ڕوانيوە و ئەو بير و هەستەى لە خۆيدا خولقاندووە كە كە ئاستێكى تر و خەياڵێكى تر لە سەرووى ئەو گەردونەى كە مرۆڤ تێيدا سەنتەرە يان بەشێكە لێى بوونى هەبووە. لێرەدا ميتافيزيك خودى ئەو ئاستە باڵايەى ئەوديو سروشتە كە مرۆڤ عەوداڵى ئاشنا بونيەتى. نزيكترين كارەكتەر كە لە ناو پانتايى ميتافيزيكدا كار بكات ئاينە,لە پاش ئەو فەلسەفە دێت, واتە ميتافيزك لەڕێگاى ئاين و فەلسەفەوە شرۆڤەو نمايش دەكرێت.بەلام شرۆڤەو ديدگاى هەريەكە لەم دوو ميتۆدە بۆ ميتا فيزيك جياوازە, فەلسەفە سەرەتا تەنها بە هەناسەى هەبوون يان نەبوونى سەرو سروشت دەچێتە دەروازەى بابەتى ميتا فيزيك پاشان كە دەچێتە قولايى باسەكەوە بيروڕاكان بەرادەيەكى زۆر پەرش و بلاو دەبێتەوە. بەلام ئاين لەگەڵ ئەوەى شرۆڤەيەكى يەكگرتووى پێيە قۆناغێك زياتر لە فەلسەفە دەچێتە پێشەوە و پرۆژەى بۆ سەروو سروشت پێيە و شێوازى ژيان لەسروشتدا ديارى دەكات.  ڕۆڵ و پێگەى ميتافيزيك لە سەدەكانى كۆن و ناوەراستدا تا سەرهەلدانى مۆدێرنيزم و دەسەلاتى عەقل درەوشاوە بوو , بەلام لەگەل لەدايكبوونى مۆدێرنيزمدا ميتافيزيك هاوكات لەگەڵ لاوازبوونى پێگەى ئاين جێى خۆى دا بە هەژمونى عەقڵ و ئەزمونگەرايى, بۆيە گرنگايەتى شرۆڤەى ژيانى دواى مردن ماهيەتى خۆى لەدەستدا لەبەرئەوەى نەيدەتوانى بەفلتەرى عەقڵ و ئەزمونگەريدا تێپەڕ ببێت.لە لاوازبوونى ميتا فيزيكدا ياخود لە رەتكردنەوەى ژيانى دواى مردندا دەكرێ ئەم پرسيارەمان بۆ دروست بێت كە ئايا چۆن بتوانين ئەم هەموو نادادگەريەى لە گەردوندا دەكرێ و بەردەوامى هەيە قبول بكەين؟ لە كاتێكدا ئامانجى هەرەبەرزى گەردوون دادگەرييە! گەر بێتو سروشت و گەردوون لايەكى هاوكێشەى رۆح و بەهاكان بن ئايا لايەكەى ترى هاوكێشەكە لە كوێدايە تاكو بە هاوسەنگى بگەين؟مۆدێرنيزم لەبەرامبەر ئەم پرسيارانەدا لاوازى نواند و ميتۆدە مەعريفيەكانى بۆ ناسينى حەقيقەت لە چوارچێوەى ئەزمون و هەستەكاندا بوو.
كارەكتەرێكى تر كە لەگەل مۆدێرنيزمدا كال بويەوە رۆح بوو كە ئەويش ديسان لە ژێر كاريگەرى لاوازبوونى ميتا فيزيكدا بوو, وە هاوشێوەى ميتافيزيك ئاين زياتر ڕۆڵى تێدا دەگێڕێت.هەرچەند رۆح پێناسەى جياواز و ئاڵۆز هەلدەگرێت لە روانگەى ئاين و فەلسەفەوە,زانستيش پێناسەيەكى بۆ رۆح نيە گەر پيناسەيشى بكات ئەوا ستەم لە بەها زانستيەكانى خۆى دەكات.رۆح پنتێكە لە قولايى بوونى مرۆڤ وە جيهانێكى بەتەواوى ئەخلاقيە واتە بەهاكان بەرهايى بوونيان هەيە. گەر جوگرافياى پێناسەكە زياتر فراوان بكەين و مرۆڤ بە دايەگرامێكى بازنەيى بشوبهێنين ئەوا رۆح چەقى بازنەكە دەبێت و ئاستى دواى ئەو چێژەكان دێت كە چەمكە ئاينييەكەى نەفسە و ئاستى  دواتر كە دێت سنورى عەقڵە.مۆدێرنيزم هات و راستەوخۆ مامەڵەى لەگەڵ ئاستى چێژ و عەقڵدا كرد و بەهاكانيشى لە ئاستى جيهانى چێژ و عەقلدا لێكدەدايەوە و جيهانى رۆح و ئاستى راستەقينەى بەهاكانى فەرامۆش كرد. مۆدێرنيزم ژيانى مرۆڤەكانى لە جيهانى ئەخلاقييەوە گواستەوە بۆ جيهانى پيشەيى و ماتەريالەوە كە مرۆڤەكانى زياتر لە كاتيگۆرى حەيوان نزيك كردەوە وە دووبارە سنور و پێناسەى تازەيان بۆ بەهاكان جيا لە  جيهانى راستەقينەى بەهاكان دانايەوە.بۆ نمونە تۆماس هۆبز فەلسەفەى كۆمەڵگە و دەوڵەتى بەشێوەيەك دارشتەوە كە بەها رۆحيەكانى لە ژێر پێ نا و مرۆڤى لە سروشتێكى نەخوازراودا پێناسە كردەوە كە لە چوارچێوەى ئاسايشى گشتيدا ئامانج و بونيادەكانى كۆمەلگەى مانيفێست كرد.فەلسەفەى سودگەراكانيش بە جۆرێكى تر غايەت و بەهاكانى لە ئاست و جيهانى چێژەكاندا لێكدايەوە, ماركسيش فەلسەفەكەى بەتەواوى لە جيهانى پيشەيى لێكدەدايەوە.
ئەو مۆڕڵانەى كە لە جيهانى رۆحدا هەن دووبارە لە ميتافيزيكدا پێى دەگەينەوە.ئەوەى كە لەسەرەوە باسكرا ژێر پێ خستنى مۆدێرنيزم و دەستكەوتەكانى نيە بەلكو گەلێك پێگەى مرۆڤى لە ئاستى ژيانى گەردوندا بردە پێشەوە .بەلام زياتر ژيانى گەردونى لە جيهانى رۆح و مۆرالەوە بۆ جيهانى پيشەيى و ماتەرياڵ گواستەوە.  
به‌روار: 10/12/2015
بینین: 1341
   زیاتر ...