نوسه‌ران
  به‌دین كراو:
فاتیح سه‌نگاوی

سیاسەتی خۆسەپاندن و شه‌رعاندنی(نمونەیەك لەمێژوی مسوڵمانان)

لە فیقهی سیاسی باوی مسوڵماناندا ئاماژە بەوە دەكرێت هەڵبژادنی پێشەوا و خەلیفەی مسوڵمانان بە چەند رێگەیەك ئەنجام دەدرێ و شەرعیەت وەردەگرێ، لەوانە: دیاریكردنی لەلایەن پێشەوای پێشووەوە یاخود هەڵبژاردنی لەلایەن ئەهلی حەلل و عەقدەوە، یاخود بە خۆسەپاندن و زۆری شیر... بە یەكێك لەم رێگانەیە كەسێك دەبێتە خەلیفە و سەركردەی وڵات و بۆ هەریەك لەو رێگایانە بەڵگە دەهێنرێتەوە، لە هەموی سەیرتر ئەوەیە بۆ رێگەی كۆتایی:(خۆسەپاندن بە شیر و تیر) بەڵگەیەك دەهێنرێتەوە كە خۆی لە خۆیدا یاخی بون و ستەم بوە، كە بریتیە لە یاخی بونی عەبدولمەلیكی كوڕی مەروان دژ بە عەبدوڵای كوڕی زوبەیر(كە نمایندە و دریّژكراوەی جێنشینایەتی راشیدەیە) و پاشان شەهیدكردنی، ئەم نمونەیە دەهێنەرێتەوە وەك بەڵگە و پاڵپشتیەك؟!! باشە ئەمە بەڵگەی كیتابە یا سوننە؟! یاخود سەپاندنی ئەمری واقعە و بەرگی ئاینی بەبەردا دەكرێ... ئەمە نمونەیەكە لە سەدان نمونەی بە دین كراو... لێرەوە پاڵفتەكردنی ئایین لە بۆچونی ئاینداران و ئیجتیهادی زانایان ئەركێكی بیرمەند و زانایانە...ئیسلامێك كه‌ بۆ دادگه‌ری و ماف و خواسته‌كانی مرۆڤ هاتوه‌ ... هه‌ندێ له‌ زانایانی له‌ ژێر په‌ستانی ئه‌مری واقعدا پاساو بۆ نادادی ده‌هێننه‌وه‌ و شه‌رعیه‌ت به‌ خۆسه‌پاندن ده‌ده‌ن ... ئەم چەند دێڕەی خوارەوە ئاماژەی تیایە بۆ قسەكەی سەرەوەمان و چەندین خوێندنەوەی تر هەڵ دەگرێ:
"... قَالَ الْإِمَامُ أَحْمَدُ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ - فِي رِوَايَةِ عَبْدُوسِ بْنِ مَالِكٍ الْعَطَّارِ: وَمَنْ غَلَبَ عَلَيْهِمْ بِالسَّيْفِ حَتَّى صَارَ خَلِيفَةً وَسُمِّي أَمِيرُ الْمُؤْمِنِينَ فَلَا يَحِلُّ لِأَحَدٍ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ يَبِيتُ وَلَا يَرَاهُ إِمَامًا بَرًّا كَانَ أَوْ فَاجِرًا ... لِأَنَّ عَبْدَ الْمَلِكِ بْنَ مَرْوَانَ خَرَجَ عَلَى ابْنِ الزُّبَيْرِ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا -!!!!، فَقَتَلَهُ وَاسْتَوْلَى عَلَى الْبِلَادِ وَأَهْلِهَا حَتَّى بَايَعُوهُ طَوْعًا وَكَرْهًا وَدَعَوْهُ إِمَامًا!!!!، وَلِمَا فِي الْخُرُوجِ عَلَيْهِ مِنْ شَقِّ عَصَا الْمُسْلِمِينَ وَإِرَاقَةِ دِمَائِهِمْ وَذَهَابِ أَمْوَالِهِمْ، ... اتْرُكْ مَخَادِعَ أَهْلِ الْبِدَعِ وَتَزْوِيقَ مَا يُظْهِرُونَ مِنْ جَوَازِ الْخُرُوجِ عَلَى الْإِمَامِ وَعَنْ طَاعَتِهِ، وَزَعْمِهِمْ عَدَمَ وُجُوبِ نَصْبِهِ، فَإِنَّهُمْ ضَالُّونَ وَمَنْ وَافَقَهُمْ صَارَ مِنْهُمْ!!!!!!".
ج2، ص423
الكتاب: لوامع الأنوار البهية وسواطع الأسرار الأثرية لشرح الدرة المضية في عقد الفرقة المرضية
المؤلف: شمس الدين، أبو العون محمد بن أحمد بن سالم السفاريني الحنبلي (المتوفى: 1188هـ)
الناشر: مؤسسة الخافقين ومكتبتها - دمشق
الطبعة: الثانية - 1402 هـ - 1982 م
عدد الأجزاء: 2
به‌روار: 29/01/2016
بینین: 1179
   زیاتر ...
12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت