 بۆ ئەوەی كەسێكی تەندروست باش بیت ئەو پێنج ڕێنماییە بخوێنەوە
بزاڤ پرێس ـ بهرههم براهیم
بۆ ئەوەی كەسێكی بەتەندروست و گورج و گۆڵ بیت پێویستە بەبەردەوامی گوێ بۆ ڕێنماییەكان بگریت و سوودەكانیان بزانیت.
مرۆڤ هەرچەند بزانێت وەك ئەوەیە هیچ نەزانێت، بۆیە هەردەم پێویستی بەزانست و زانیاری نوێ و ڕێنمایی تازە هەیە، یان دواین زانیاری لەبارەی سوودەكانی خواردەمەنییەكان و زیانەكانیان بزانێت.
1. دووركەوتنەوە لەژەهری سپی، كەبریتین لە (خوێ و شەكرو ئارد).
2. جوینی ئەو خواردنانەی دەیانخۆیت، بەتایبەتی برۆكلی و قەرنابیت و كەلەم، چونكە جویی زیاتری ئەو خواردنانە دەبێتە مایەی دەردانی جۆرە مادەیەكی كیمیاوی دواتر كاریگەری دەبێت بۆسەر بنەبڕكردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
3. رۆیشتن بەپێ : ئەگەر هەر كەسێك لایەنی كەم رۆژانە نیو كاتژمێر بەپێ بڕوات، ئەوە بەڕێژەی (18%) لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە دووردەكەوێتەوەو ساڵانە سێ كیلۆگرام لەكێشی دادەبەزێت و جەستەشی بەهێز دەبێت.
4. خواردنی باوی : پێویستە باوی خواردنێكی رۆژانەی هەر كەسێك بێت، بەتایبەتی ئەو كاتەی هەست بەبرسێتی بكەیت.
5. خواردنەوەی قاوە : نیو مڵاك قاوە بخە ناو كوپێكی بچووك و رۆژانە بەردەوام بیخۆرەوە، ئەوە دەبێتە مایەی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆل لەناو خوێن و هاریكاری جەستەش دەدات لەبەكارهێنانی مادەی ئەنسۆلین لەدژی نەخۆشی شەكرە.
بهروار: 30/09/2015
بینین: 1977
|