خێزان
  چۆن باوکێکی باش دەبیت بۆ منداڵەکەت
ماكوان كه‌ريم
باوك توخمێکی بنەڕەتییە لەبونیادنانی خێزاندا؛ کارەکتەرێکی زۆر گرنگە لە چۆنیەتی کارەکانی لەناو خێزاندا دابەشکردنی ئەرك لە نێوانیاندا، چونکە رۆڵی باوك لەناو خێزاندا میحوەرییە، ئەم رۆڵەهەرەمیە وای کردوە کە هەموو خێزانەکە بەیکەوە ببستێتەوە، چونکە باوك رۆڵی سەرەکی پەیداکردنی بژێویە، پاشان پاراستنی هاوسەرو منداڵەکانیەتی دابین کردنی ئاسایشە بۆیان، ئەم رۆڵە ئەگەر تەماشای بکەیت بونیادی کۆمەڵایەتی لەسەر بینا دەکرێت، گۆمەڵگاکەش بە شێوەیەکی سیستماتیکی رێكدەخات..
ئەتوانین بڵێن بە شێوەیەکی گشتی:
باوك ئەو پەیوەندیە گرنگەی نێوان خێزان و جیهانی دەروەیە؛ چونکە باوك ئەو ژینگە کۆمەڵایەتیە کە منداڵ چاوی لێدەکات و لەسەر کەسایەتی باوکی پەروەردە دەبێت، لە دوایشدا هەر ئەوە پەیوەندیەی نێوان باوك لەگەڵ منداڵەکانیدا کاریگەری گەورەتر دروست دەکات لەناوکۆمەڵگادا، چونکە باوك یەکەم کەسایەتی کاریگەرە لەسەرمنداڵەکەی، منداڵ هەمان کەسایەتی وەردەگرێتەوە لە داهاتوودا، هەر باوکیشە دەتوانیت منداڵەکانی وا بار بێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ کەسانی نامۆ بە خێزانەکەی ببستێت و منداڵەکان لە خەڵکی نامۆ- واتا دوور لە ناسیاوی و خزم بتوانن پەیوەندی دروست بکەن و نەترسن لە رووی دروستکردنی پەیوەندی و چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی تەندروست ..هەروەها لەو وێستگا نوێیانەی کە روودەدات.. کە تا ئێستا منداڵ نەیزانوە نەبوەتە ئەزمون بۆی.. باوك وادەکات کە چۆن منداڵەکانی وافێربکات رووبەروی هەموو ئەو بوارانە ببنەوە، ئەمەش بە بەشداری باوکە لە پێگەیاندنی منداڵەکانیدا، چونکە باوك دەتوانیت وابکات لە کاتی کێشەو هەر دڵەراوکێیکدا منداڵەکانی وافێربکات کە بەئاسانی رووبەروی ببنەوە، ئەگەر پەیوەندی بێت لەگەڵ کەسی نەناسراو یان هەر کێشەیەکی تر وەك نێوان منداڵ و مامۆستا، منداڵ ومنداڵ، منداڵ و گەورە..هتد، ئەمەش وادەکات کە منداڵ بە باشترین شێوە پەروەردە ببێت ، (بەهیچ شێویەك منداڵ نابێت کاریگەری دایك لەسەردروست ببێت لە تەمەنی منداڵی تا شەش ساڵی، مەگەر وەك فتیرەت، دەبێت باوك ئەو کارئەکتەرە گرنگەبێت، نەك ئەمە بچوك کردنەوەی رۆڵی دایك بێت، نەخێر- ئەمە تەواوکاریە، ئەشێت دوایی ئەوە سیفاتی دایک لە رەوشت و سالاری و سەنگی دایك هەڵبگرێتەوە منداڵەکە، ئەمەش بۆ ئەوەی کە بتوانێت چاو لە باوکی بکات بۆ داهاتوو بۆ رووبەروو بونەوەی ناو کۆمەڵگا لە هەر کێشەو تەنگەژەیەك. )
رۆڵی باوك لەناوخێزاندا بەو شێوەیەی زۆرگرنگ وگەوەرەیە؛ ئەم هاوکاری مادی و مەعنەویەی باوك وادەکات کە پەیوەندی دایك بەمنداڵەکانەوە پەیوەندێکی توندو تۆڵ ترو هاوکاریەکی زۆرباشی منداڵەکان بێت بۆ پەروەردەی رەسەن، ئەو ترسناکییەش کەم دەکاتەوە کە باوك بەتەنها لە بونیادو بیناکردنی نەوەکانیدابێت، چونکە ئەو دایکانەی کە دەردەچنە دەروە بۆ کارکردن ، کەمتر توانای پەیوەندی باشیان هەیە لەگەڵ منداڵەکانیدا، کەمتر هەست بە ئازوارو موعاناتی منداڵەکانی دەکات.
بۆ ئەوەی باوك لەبەرچاوی منداڵەکانیدا هەرگیز بە بچوکی نەبینرێت پێویستە ئەم باوکە خاوەنی زانیاری بێت، هەمیشە زانستو زانیارو فێرکاری بداتە منداڵەکەی بۆ ئەوەی منداڵەکەی بە چاوێکی سەنگین تەماشای باوکی بکات وا هەست نەکات باوکی جاهیلە وهیچ نەزانە هاوکاری بێت لە قوتابخانە، پاشان لە رووی جلو بەرگیشەوە باوك پێویستە بزانیت کام جلو بەرگ هەڵدەبژرێت بۆ ئەوەی منداڵەکانی رێزی وویقاری باوکیان بگرن..!
بۆ ئەوەی منداڵەکانمان باش پەروەردەبکەین بەسەرکەوتنێکی باشەوە لێبینە دەروە ئەرکی قیامەتی و دنیاشمان لەسەر لابچێت، بۆ ئەوەی باوکێکی باشبین ، چەند ئامۆژگاری خۆم و ئێوەی بەرێزیش دەکەم کە پابەند بین پێیەوە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ منداڵەکانمان دروست بکەین:
• هەرگیز لەگەڵ منداڵەکاندا بە بەرزی واتا ئەو سەرت بۆ بەرز بکاتەوە ئاخافتن مەکە، بەڵکو- تۆ دابەزەرە خوارەوە بۆ پێاوانەی لاشەی ئەو، ئەگەر یاری دەکرد لەسەرزەوەی بۆ نمونە ، بە بەرزییە وەك شاخ لەتەنیشتی بووەستیت و بڵێ ئەوەچی دەکەی، نەخێر-بەڵکو ، دابەزەرە ئاستی ئەو لێبپرسە ئەوە چی وای لێکردوی کە ئارەزوی ئەم یارەیە بکەیت ، یاخود ئەوەی خۆت دەتەوێت ئاماژەی پێبکە لەگەڵیدا.
• هەرگیز منداڵەکانت لەکردەوەیەك بێبەش مەکە کە خۆت دەیکەیت، بۆنمونە: بە کچەکەت بڵێت کچم نابێت لەگەڵ کوڕاندا لە قوتبخانە ئاخافتن بکەیت ،کەچی تۆ خۆت حەز بە دانیشتین ناو ژنانن بکەیت و بەدەیان هاورێ و هاوکاری ئافرەتت هەبن بە گۆڕینەوەی قسەوباستان و بە تەلەفون یاخود لەسەرکەرەکەت پەیوەندی چڕت هەبیت، دوایی ئەمە وات لێدەکات کە زۆر باوکێی کارتۆنی بیت لەبەرچاوی منداڵەکەدا.
• فەرمان مەکە بە منداڵەکت بۆ کارێك دوای لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکەیت و لە ئەنجامەکەی پرسیار نەکەیتەوە، بۆ نمونە: بەمنداڵکەت بڵێت برۆ ئەو ڕاهێنانە رابێنە و ئەو وانەنەی وەرتگرتوە بیخوێنەروە دوای ئەوە کە کردی هیچ لێپرسینەوەیەكت نەبێت، بە منداڵەکەت نەڵیت گەیشتیتە کوێ؟ ئەگەر وات نەکرد ئەوا منداڵەکەت کەسایەتییەکی ڕا-ڕای لێدەردەچێت، پاشان تۆ فەرمان بەشتێك دەکەی کەچی خۆت لێپرسینەوە ناکەیت، کە ئەو وا تێدەگات تۆ باوکێکی کارتۆنیت و تەنها بۆ بەرێکردنی ئەو و کات و پیاویکی لاموبالاتی و گرنگی بە هیچ نادەیت ، ئەویش بەچاوێکی زۆر کەم تەماشات دەکات، بۆ دواجار لەگەڵ زەمن باوکایەتی و رێزی باوکایەتی لای کاڵ دەبێتەوە.
• هەرگیز منداڵەکانت پێوانە مەکە بە کەسی خزمو ناسیاو یاخود براو یان خەڵکی نزیکتان، چونکە ناکرێت رۆڵی هەموکەسێك وەك یەك تەماشا بکرێت، دوای منداڵەکە خۆی بە چوك لەناوگۆمەڵگادا دەبینێت، کەسایەتییەکی لاوازی لێدەردەچێت، یاخود بڵێت کوڕی پورەکەت یان مامەکەت یاخود هاوڕێکەت لەتۆباشترە، کەواتە ئەوەی دەتوێت فێربێت دەبێت تۆی باوك فێری بکەیت نەك بە پێوەری خراپ و گەندەڵ بۆ سەرخستنی قسەی خۆت منداڵەکەت بشکێنیت.
• هەوڵبدە گفتوگۆت لەگەڵ منداڵەکانتا هەمیشە سادەو سانابێت بە زمانێکی زۆر سادە لەگەڵی ووتوێژ بکەیت، چونکە منداڵ بەگشتی ترکیزی نیە و بەدرنگ شت وەردەگرێت پێویستە زۆر سادانە گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت، بۆ ئەوەی زوو وەریبگرێتو بە قسەشت بکات.
• بەردەوام منداڵەکانت بەناوی خۆیانەوە بانگ بکە و هەرگیز ناوناتۆریان لێنەنرێت؛ یاخود بە کوڕم یان کچم زۆر بانگیان نەکەین ناوی خۆیان بڵێن بۆ ئەوەی هەست بە ئینتمای خێزانی بکەن، بۆ ئەوەی لەدەریشەوە بەچاوی خۆشەویستیەوە تەماشی هەموو کەس بکەن کەناویان دەبن ، یان پێویستە ناوی باپیرو پێناسەی باپیرو نەنک بۆیان روونبکریتەوە بۆ منداڵ بزانیت پور و مام یاخود خاڵ ئەمانە چی ئەو دەکەن..وەهەروەها ، نەك وەك من تاچومە پۆلی شەشی سەرەتای نەمدەزانی باپیرم کامە باوکی باوکە کامە باوکی دایکەمە هەردووکیانم بۆ لەیەك جیانەدەکراوە.. لەپڕ زانیم بۆم بوو بە صدمە، بۆ ئەوەی ئەو منداڵەش توشی ئەوە نەبێت قورس دەبێت لەسەری دوای بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە هەموو کەسەنزیکەکانی خۆی بزانێت و پێناسەکەیان بزانێت خۆشەویستیشی بۆیان بە پارسەنگ دروست بێت نەك لاسەنگ بێت.
•هەرگیز بە شیوەی منداڵانە قسە لەگەڵ منداڵەکەت مەکە، راستە ئەو منداڵە و هەموو قسەیەکی گەورە تێناگات ، بەڵام پێویستە باوکانە قسەی لەگەڵ بکەی نەك منداڵانە، ئەگەر هەندێك ووشەش لای قورس بوو بە گوێرەی قۆناغەکانی تەمەنی هەر بۆی روون دەبێتەوە.
• ئەگەر کچ چووە تەمەنی باڵغ بوون باوك بە هیچ شێوەك مامەڵەی لەگەڵیداناکات زۆر سادە نەبێت، هەرگیز پرسیاری زۆر لێنەکات ، چونکە لەم بوارەیاندا باوك هیچ رۆڵێك نابینیت دەبێت بەجێبڵێت بۆ دایك، هەرگیز ئەو کچە بێ پارەنەکرێت، پێداویستیەکانی بۆ دابینی بکرێت، هەوڵبدرێت ئەو ماوەیە خۆی بەتەنهایی بخەوێت و ژیان بەسەربەریت لەگەڵ رێزگرتنی زۆری ئەو منداڵە کە دەکەوێتە حاڵەتی باڵغ بوون وەك کوردەواری دەڵێت (عادە بوون) نابێت ئەگەر براشی هەبوو ئیزعاجی بکات دەبێت باوك لەوکاتەدا زۆر رێزی کچەکەی بگرێت، پاشان کوریش لەوتەمەندا زۆر عەبوسە دەنگی بۆڕ دەبێت، هەست بە گەوەرەبوون و خۆ بەزل زانی دەکات دەبێت باوك لەو قۆناغەدا واز لەباوکایەتی بێنێت وەك هاوڕێ مامەڵە لەگەڵ کورەکەیدا بکات.
• هەرگیز منداڵەکەت توشی کارێکی قورس مەکە کە پێنەکرێت؛ یان برا و هاوڕێکانی لە جێگایەکی تر وەك ئەو بن لە خۆشی و یاری کردنی خۆیاندا بن ، ئەو کات تۆ باوك نیت بەڵکو- دوژمنیت ، ئەگەر پێویستت بەهاوکاری منداڵەکەت بوو زۆر بە ڕاشکاوانە دەبێ بارو گوزەرانی خۆتی بۆباس بکەیت بۆ ئەوەی گەورانە بیر بکاتەوە، ئەمەش بۆ منداڵ زۆر زۆر پێویست دەبێت، چونکە نابێت شتێك بدرێت بەسەر منداڵدا کە توانی ئەو نیەو پاشان کاری ئەویش نیە.
•هەوڵ بدە کەم بە منداڵەکەت بڵێ سەعی بکە یاخود یاری مەکە، ئەمە رق لە نێواندا دورست دەکات، باشترین چارەسەر بۆئەو بوارە ریکخستنی کاتەکانییەتی بۆ یارو بۆ سەعی کردن.
•باوك ئەم ووشەیە بەکار نەهێنێت لەگەڵ منداڵەکانیدا؛ من بۆ ئێوە ماندو دەبم رۆژتائێوارە لەدەرەوەم حەماڵیاتان بۆ دەکەم، یان لەبەر خاتری ئێوە کار دەکەم، ئەیکەی ناکەیت ئەوە ئەرکی سەرشانی خۆتەو دەبێت باوك بیت.. بۆیە ئەوکارانە دەکەیت ، ووتنەوەی زۆری ئەو ووشانە وا دەکەیت منداڵەکان کە گەشبین و رۆحی هاوکاری لەناویاندا نەمنێت، یان یەك سەعات قسەیان پێدەڵێت دوایی بڵێت: حەز دەکەم لە خۆم پیاوتربن یان لەمن دەوڵەمەند تربن، بەم شێوەیە نابێت، هەموو ئەم قسانە وادەکات منداڵ هان بدات بۆ کاری خراپە بۆ بەدەست هێنانی سەروەت بۆ ئەوەی خۆی زوو بکات بەپیاو ئامادەی دەکەیت بۆ ئەوەی کاری نا تەندروست بکات، بۆ بەدەست هێنانی سەروەت و سامان.. بێئەوەی هەستت کردبێت کە چەندە خراپە ئەو ووشانە.
• بزانە کە زەردەخەو پێکەنینی سەرلێوت بۆ منداڵەکەت باشترین دیاریە.. کاریگەری باش بەجێدڵێت لەسەر منداڵەکەت، ڕیز گرتنی منداڵەکەت لەبەرچاوی خەڵکی لە پەنهانیشدا لە نێوانی خۆت ئەودا دانی شیرین و نوقڵ و شکوڵادە بە منداڵەکانت، هەموو ئەمانە کاریگەر زۆر باش بەجێدێڵێت لەسەر دڵو دەرونیان.
• پێویستە باوك زۆر دورنەکەوێتەوە لە خێزانەکەی، چونکە دەبێتە هۆکاری دڵە راوکێ بۆ خێزان و خەفەتیش بۆ منداڵەکانی.
• پێویستە باوك پیاوێکی ئارام و لەسەر خۆبێت دادپەروەربێت هەمیشە بەداوای ڕاستی و تەواوەتی دابەگرێت؛ بۆ ئەوەی منداڵەکانی لەسەر خۆشەویتو دڵ پێکەوە بەستن پەروەردە بکات ، خۆی دوربگرێت لە دیکتاتۆری و عوقوبەو قسەی رەق و جنێو بەدووربگرێت، بەرانبەر بە منداڵ و خێزانەکەشی، زۆر کێشەیەکی گەورە دروست دەکات باوك واهەست بکات کە دەبێت منداڵەکانی و خێزانەکەی لێبترسن ، نەك رێزی بگرن، پێویستە باوك هەوڵبدات بۆ ئەوەی رێزی بگرن و نەك- لێیبترسن.
لە کۆتایدا هیودارم شتێکم بۆ باوکەکان خستبێتە روو، خۆشم کە نوسینەی دکتۆرە سامیه‌ عگیه‌ میسرم خوێندەوە بە ناونیشانی(كیف لا تكون أبا شكلیا؟) لەوە وەرمگرتوە بە دەستکاریەوە هیودارم سودی لێوەربگرن..
به‌روار: 02/04/2016
بینین: 2304