خێزان
  بۆ نەوە سپڵەکان کە نرخی دایك و باوك نازانن
یەڵدا ئۆگا


پێشکەش بەو پرچە سپییانەی کە بینینیان هەژاندمی و ٸەسرینی خستە کەناری چاوەکانم ، بەو مرۆڤە بێدەسەڵاتانەی کە لە بێلانەیی فڕێدرانە (خانەی بەساڵاچووان و شەقامەکان) !...
شەرمەندەبێت ٸەو منداڵەی کە بەر لە تێربونی دایك و باوکی بیر لە تێربونی خۆی دەکاتەوە لە ژیاندا و بیر لەوە ناکاتەوە کە ڕۆژگار سوڕانەوەیە ، لە شوێنێك سەرەتا دروست دەکەین کە هەمان شوێنی کۆتاییە !

*سەرەتای ژیانێك دروست کرد و ڕۆژگارێکی پڕ لە حەسرەتت گوزەراند ، گەلێك خەندەت بە دیار ٸاواتەکانی کۆتای تەمەنت بزواند و لەگەڵ نیوەی لاشەی ونبوتدا ٸاواتی دواڕۆژێکی ٸاسوودەتان بوو لە کۆتاکانی تەمەن !
بێ باك بووی لە ماندووی !
مامە پیرە گیان ..
تۆ ٸەو گەنجەی ڕۆژانی ڕابردوو بویت کە ژیانت خەجاڵەت دەکرد بە هێزی ٸێسك و بازوت ، تۆ ٸەو باوکە پڕ حەسرەتە بویت بۆ ڕۆڵەکانت کە بەم چەشنە چاکەیان دایتەوە !.. 
خەجاڵەت بی ٸەی نەوەی بێ ٸەمەك کە باوکێك تەمەنی خۆی بۆ تۆ دانا و بە عارەقی تاڵی ڕۆژگار گۆشی کردی ، کە دایکێك بە تەواوی ڕۆحی لە ٸامێزی گرتی و بە برسێتی خۆی تێری کردی .. 
چ ڕۆژگارێ دێتە بەر دیدەکان کە نغرۆمان دەکەن لە تێڕامانی شەرمەزاری و برینی قوڵ لە ناخمان دروست دەکەن !
من شەرمەندەم باپیرە گیان ..
کاتێ تۆ دەبینم بە دەستە لەرزۆکەکانت میوانی کوچە و شەقامەکانی لە نەبونی ماڵێکی بچوکدا کە نیە بۆ حەسانەوەت !.
خۆزگە تەواوی تەمەنم دەدا بە ساڕێژبوونی برینەکانت و لەباتی شەوە تەنهاییەکانت لەنێو بێ ماڵیدا دەمخستیەوە نێو ڕابردووی پڕ لە خۆشیت کە جگەرگۆشەی سپڵەت گەیاندە ٸێرە و دەتکاتە میوانی شەقامەکان !
خۆزگە هێندەی دڵە پڕ حەسرەتەکەم بۆ دیدەنی بەختەوەریت دەمتوانی ماچی دەستە ماندووەکانت بکەم و سەری بێ نازت بخەمە سەر سینەی پڕ لە خەمم تا بزانی منم لە باتی نەوە سپڵەکەت چەندە شەرمەزارم ..
خۆزگە هێندەی ٸازاری ناخم دەمتوانی بە ٸاشکرا فرمێسکت بۆ بڕژم و داوای ٸامێزی باوکایەتیت بکەم تا بزانی ٸەو منداڵە بەدەی تۆی نەویستووە زۆری تر هەن تامەزرۆی ٸامێزی تۆن و چاوەڕێی دەستە ماندووەکانتن بە نێو پرچەکانیدا گوزەر بکەن ..
خەجاڵەت بی منداڵ باوکێکت فڕێدا بۆ منداڵەکانت بێ باك لەوەی خۆشت باوکی ٸەویت ! ٸەویش ڕۆژێك پەرۆشی بەختەوەریت بوو وەك ٸێستای خۆت ..
چی بڵێم و چی بکەم خودا بۆ مرۆڤانێکی هێندە بێ باك و سپڵەت دروست کرد کە هەست پێکردنین عەزابی ناخمە ..
من چەندە بێزارم لە دنیا باپیرە گیان کە دەبینم منیش وەك تۆ مرۆڤم ٸازار دەکێشم ، وە چەندە هیچ و بێ دەسەڵاتم کاتێ وەك منداڵەکەت دەتبینم و هیچم پێ ناکرێ ..
من چەندە ماندووم خودا بمکە میوانی نەبڕاوەی خۆت و چیتر لە ماندووی مرۆڤ بوون دەرمبێنە با ٸازارێکی تر نەبینمەوە ٸیدی ماندووم ....
به‌روار: 14/07/2019
بینین: 1651