 جوله كه كانی دۆڵی روست
كرێكار ڕۆستايى
دیمانەیەک له گه‌ڵ مام حاجی أحمد ڕوستایی
پرۆفایل:
ناوی ته‌واوی : أحمد صاڵح حمد
ساڵی له دایك بوون: له 1_7_1930 له گوندی رۆست له دایك بووه.
زمانی عه ره بی ده زانێ. دوو ساڵ عه سكه ری كردووه له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یصه‌ڵ.
ئیستاش دانیشتووی گوندی روسته. وه‌كو پیاو ماقوڵ و ریش سپی ئه و گونده.
دید و ڕێ : مام حاجی کەی هاتن بۆ گوندەکەتان چۆن لەگەڵیان ژیاوون هیچ کێشەتان هه بوو لەگەڵ جولەکەکانی گوندەکەتان؟
مام حاجی احمد : بەڵێ حەرزت بکەم ئەو ماڵە جولەکەکانەی هه ر لە کۆنەوە لێرە بووینە،ژیاوون لەگەڵ موسڵمانان هیچ کێشە و ناکۆکیمان لەگەڵیان نە بووە،
دید و ڕێ : ئەی لەگەڵ یەکتری کڕین و فرۆشتنتان هه بووە،سەردانی یەکتریوو کردووە لە بۆنە و پەیوەندیەکۆمەڵایەتییەکان؟
مام حاجی احمد : بەڵی کڕین و فرۆشتنمان هه بووە ئەشیان لێدەکڕین و وەکو جڵ و بەرگ و ڕانکو چۆغه رو بەرماڵی نوێـژو زۆر شتی دیکە، بەڵی پەیوەندی کۆمەڵایەتیمان هه بووە سەردانی بۆنەکانی ئاین و کۆمەڵایەتی یەکترمان کردووە،
دید و ڕێ : دەکرێ ماڵە جولەکەکانمان بۆ باس بکەیت چەند ماڵی لێ بووە؟
مام حاجی احمد : بەڵێ بەو شێوەیە بۆتانی باس دەکەم و هه موو ماڵەکانتان بۆ دەژمێرم و باسی ئەندامانی یەکە یەکەی خێزانەکانیان دەکەم بۆت،
بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێزی دەکەین.
1_ ماڵئ مورده‌خای كوره‌كانی ( ئاهودا _ خالیله _ میرۆكه_ خیزانهكهشه ی بولبول)
2_ ماڵێ ئاقۆنی ژنه‌كه‌ی ناوی نازێ بوو كوره‌كانی ( حهنهنی _ شهبهتا _ گۆجه)
3_ ماڵێ شه‌میری خێزانه‌كه‌ی ناوی شیرین بوو. كوره‌كانی ( بنیامین _ زهخۆ _ پنحاس _ جینجر)
4_ ماڵێ سۆنۆی خێزانه‌كه‌ی به ناوی ستیرۆك بوو. كوره‌كانی ( مالمه كۆر _ موتخایی )
5_ ماڵێ داوده كۆری خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی له یل بوو هیچ كوری نه بووینه.
6_ ماڵێ میكائیلۆك خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی ره‌فقه بوو . هیچ كور و كچی نه‌بووینه.
7_ ماڵێ مالم دانیلی ناسراوه به دانیله زار گه‌وره خێزانه‌كه‌ی به ناوی مهركانۆك بووه. هیچ كور و كچی نه‌بووینه.
8_ماڵێ جیرشۆنی كورێكی هه بووه به‌ناوی ئینل یۆكه. هیچ كچی نه‌بووینه.
9_ ماڵێ برایمۆكی ئیسقیلی . كورێكی هه بووه به‌ناوی ئیسقیل و مالمه كۆر برایمۆك.
10_ ماڵێ دانێله شیتی دوو ژنی هه بوون ستیرۆك و زیانه كورێكی هه بووه به‌ناوی ئاقۆ
.
11_ ماڵئ عهیمی پئ ی ئه ڵێن مالم عهیم كورێكی هه بوو به‌ناوی حنوكه و رحیمۆك
12_ ماڵێ مالم زه‌فتی خێزانه‌كه‌ی ناوی خوچ بوو. چوار كوری هه بوون به‌ناوی لاسۆك و ئۆسئ و رحیمۆك و شه‌له‌مۆ.
13_ماڵه مه‌سیحیه‌كی لئ بوو دكتۆر بوو له گوندی به ناوی زمیا خێزانه‌كه‌ی ناوی
سینه‌م بوو كوری ناوی ئهپیرم و بی‌جان و جۆرج. كچێكی هه بوو به ناوی شوشان. به‌لام له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێكی دیندارو خواناس موسلمان بوو. ناویانا گونام.
له ساڵی 1947_ 1948 جوله‌كه‌كان له گوندی رۆست گه‌راونه‌ته‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین.
خوینهرای ئازیز : بۆ ئاماده‌كرنی ئه‌م دیمانەیە ته‌واوی زانیاریمان له مام حاجی أحمد ڕوستایی وه‌رگرتووه. چونكه مام حاجی أحمد له‌گه‌ڵیان ژیاوه . زانیاریه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر جوله‌كه كانی دۆڵی روست هه یه.
بهروار: 22/08/2016
بینین: 2497
|