مێژووی کورد
  جوله كه كانی دۆڵی روست
كرێكار ڕۆستايى
دیمانەیەک له گه‌ڵ مام حاجی أحمد ڕوستایی

پرۆفایل:

ناوی ته‌واوی : أحمد صاڵح حمد

ساڵی له دایك بوون: له 1_7_1930 له گوندی رۆست له‌ دایك بووه.

زمانی عه ره بی ده زانێ. دوو ساڵ عه سكه ری كردووه له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یصه‌ڵ.

ئیستاش دانیشتووی گوندی روسته‌. وه‌كو پیاو ماقوڵ و ریش سپی ئه و گونده‌.

دید و ڕێ : مام حاجی کەی هاتن بۆ گوندەکەتان چۆن لەگەڵیان ژیاوون هیچ کێشەتان هه بوو لەگەڵ جولەکەکانی گوندەکەتان؟

مام حاجی احمد : بەڵێ حەرزت بکەم ئەو ماڵە جولەکەکانەی هه ر لە کۆنەوە لێرە بووینە،ژیاوون لەگەڵ موسڵمانان هیچ کێشە و ناکۆکیمان لەگەڵیان نە بووە،

دید و ڕێ : ئەی لەگەڵ یەکتری کڕین و فرۆشتنتان هه بووە،سەردانی یەکتریوو کردووە لە بۆنە و پەیوەندیەکۆمەڵایەتییەکان؟

مام حاجی احمد : بەڵی کڕین و فرۆشتنمان هه بووە ئەشیان لێدەکڕین و وەکو جڵ و بەرگ و ڕانکو چۆغه رو بەرماڵی نوێـژو زۆر شتی دیکە، بەڵی پەیوەندی کۆمەڵایەتیمان هه بووە سەردانی بۆنەکانی ئاین و کۆمەڵایەتی یەکترمان کردووە،

دید و ڕێ : دەکرێ ماڵە جولەکەکانمان بۆ باس بکەیت چەند ماڵی لێ بووە؟

مام حاجی احمد : بەڵێ بەو شێوەیە بۆتانی باس دەکەم و هه موو ماڵەکانتان بۆ دەژمێرم و باسی ئەندامانی یەکە یەکەی خێزانەکانیان دەکەم بۆت،
بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێزی دەکەین.

1_ ماڵئ مورده‌خای كوره‌كانی ( ئاهودا _ خالیله‌ _ میرۆكه‌_ خیزانه‌كه‌شه‌ ی بولبول)

2_ ماڵێ ئاقۆنی ژنه‌كه‌ی ناوی نازێ بوو كوره‌كانی ( حه‌نه‌نی _ شه‌به‌تا _ گۆجه‌)

3_ ماڵێ شه‌میری خێزانه‌كه‌ی ناوی شیرین بوو. كوره‌كانی ( بنیامین _ زه‌خۆ _ پنحاس _ جینجر)

4_ ماڵێ سۆنۆی خێزانه‌كه‌ی به‌ ناوی ستیرۆك بوو. كوره‌كانی ( مالمه‌ كۆر _ موتخایی )

5_ ماڵێ داوده‌ كۆری خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی له‌ یل بوو هیچ كوری نه‌ بووینه‌.

6_ ماڵێ میكائیلۆك خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی ره‌فقه‌ بوو . هیچ كور و كچی نه‌بووینه‌.

7_ ماڵێ مالم دانیلی ناسراوه‌ به‌ دانیله‌ زار گه‌وره‌ خێزانه‌كه‌ی به‌ ناوی مه‌ركانۆك بووه‌. هیچ كور و كچی نه‌بووینه‌.

8_ماڵێ جیرشۆنی كورێكی هه بووه‌ به‌ناوی ئینل یۆكه‌. هیچ كچی نه‌بووینه‌.

9_ ماڵێ برایمۆكی ئیسقیلی . كورێكی هه بووه‌ به‌ناوی ئیسقیل و مالمه‌ كۆر برایمۆك.

10_ ماڵێ دانێله‌ شیتی دوو ژنی هه بوون ستیرۆك و زیانه‌ كورێكی هه بووه‌ به‌ناوی ئاقۆ
.
11_ ماڵئ عه‌یمی پئ ی ئه ڵێن مالم عه‌یم كورێكی هه بوو به‌ناوی حنوكه‌ و رحیمۆك

12_ ماڵێ مالم زه‌فتی خێزانه‌كه‌ی ناوی خوچ بوو. چوار كوری هه بوون به‌ناوی لاسۆك و ئۆسئ و رحیمۆك و شه‌له‌مۆ.

13_ماڵه‌ مه‌سیحیه‌كی لئ بوو دكتۆر بوو له‌ گوندی به‌ ناوی زمیا خێزانه‌كه‌ی ناوی 
سینه‌م بوو كوری ناوی ئه‌پیرم و بیجان و جۆرج. كچێكی هه بوو به‌ ناوی شوشان. به‌لام له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێكی دیندارو خواناس موسلمان بوو. ناویانا گونام.
له ساڵی 1947_ 1948 جوله‌كه‌كان له‌ گوندی رۆست گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ فه‌ڵه‌ستین.

 خوینه‌رای ئازیز : بۆ ئاماده‌كرنی ئه‌م دیمانەیە ته‌واوی زانیاریمان له‌ مام حاجی أحمد ڕوستایی وه‌رگرتووه‌. چونكه‌ مام حاجی أحمد له‌گه‌ڵیان ژیاوه‌ . زانیاریه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر جوله‌كه‌ كانی دۆڵی روست هه یه‌.
به‌روار: 22/08/2016
بینین: 2427