مێژووی کورد
  كوردستان چەند پارچەیە؟
هامنۆ هەورامی

یەکێک لەو درۆیانەی کە بەردەوام لەگەڵماندا کراوە ئەوەیە کە لە کتێب و سەرچاوەکاندا وا باسکراوە کە کوردستان چوار پارچەیە باکوری خراوەتە سەر تورکیا و باشوری خراوەتە سەر عێراق و خۆرەڵاتی بۆ سەر ئێران و خۆراواشی بۆ سەر سوریا 
بەردەوام بەهۆی نەزانینمانەوە بەشێکمان لێ ون بووە کە ئەویش پارچەی پێنجەمی کوردستانە !!!
پارچەی پێنجەم:
ئەم بەشەی کورد دەکەوێتە ئازەربیجان و ئەرمەنستانی ئێستا و یەکێتی سۆڤیەتی کۆن
لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۳ بۆ ۱۹۲۹ کورد خاوەن هەرێمێکی سەربەخۆ بوو بەناوی هەرێمی کوردستانی سوور 
ئەم هەرێمە دەکەوتە نێوان ناگۆڕنۆ قەرەباغ و ئەرمینییاوە بە نزیکەیی ۲٥ گوندی دەگرتەوە و  مەڵبەندی سەرەکیشی لاچین بووەو ڕووبەری هەرێمەکە نزیکەیی (٥۲۰۰۰کم چوارگۆشە) بووە.
دوواتر هەرێمەکە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە هەڵوەشێندرایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکەی ڕاپیچی کڕاسنۆ دار وناوچەکانی تری وڵاتی ڕووسیا و کازاغزستان کران
لەساڵی ۱۹۸۹  نزیکەی (۲۰۰۰۰) کەسیان گەڕانەوە بۆ ئازەربایجان .
لە جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا زیانێکی زۆر بەر ئەو ناوچانە کەوت و بەشی زۆری ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی ئەرمینیاوە.
بەپێی ئەو ئامارەی ساڵی ۱۹۸۸ کرا ژمارەی کوردانی وڵاتی ئازەربایجان لە (۲٥۰۰۰۰ - ٤۰۰۰۰۰) کەس دەبوون کە لەو وڵاتە دەژیان.
بێجگە لەوەش زۆربەی وڵاتی ئازەربایجان بە شاری یەریڤانی پایتەختیشیانەوە موڵکی کوردە و لەسەر حیسابی کورد ئەو دەوڵەتەیان بۆ دروست کراوە
به‌روار: 10/09/2019
بینین: 1746