 بڕیارێکی ئازایانەی فڕین
ماکوان کەریم
عەباسی کوڕی فەرناسی کوڕی ویرداسی ئەلتکرنی
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه له دوای ئه‌وه له ئه‌نده‌لوسدا قه‌رارێك ده‌دات كه قهرارهكهی خه‌ڵكی زۆر زۆری به‌لاوه سه‌یره، به‌ڵام پێشوه‌خت به‌خه‌ڵك ده‌ڵێت من ئه‌مه‌وێ بفڕ‌م به‌ئاسماندا..
ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه ئەم قسەیە پێ وەرناگیرێت زانایەکی به‌ڕێزو جه‌ریئی وه‌كو عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس بڵێت؛ دەمەوێت بفڕ‌م بە ئاسماندا، ئەم بیرە لە مێشکی خەڵکیدا بڵاو دەکاتەوە كه مرۆڤ ئه‌توانێت به ئاسماندابفڕێت، خه‌ڵكه‌كه پێی ئه‌ڵێن؛ عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس شێت بووه ..
پاشان دەکەوێتە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی فڕین بە ئاسماندا؛ ئه‌وه‌ی دەیکات كه چ ته‌نێك له‌ناو هه‌وادا ئه‌مێنێته‌وه، هێزی ئه‌و ڕاكێشانه‌ی زه‌وی چییه ؟؟
پاشان لیکۆڵینەوە له‌سه‌ر هه‌موو باڵی باڵنده‌كان ده‌كات و چۆنیه‌تی فڕینیان، له‌دوای ئه‌وه كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ئه‌دات، جوڵه‌ی باڵنده هه‌مووی به لێکۆڵینەوە ئه‌نوسێته‌وه، پاشان كلكی له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی چۆن بەکار دینێت یاخود چۆنیەتی قاچی باڵندە ئه‌خاته سه‌رزه‌وی، هه‌موو ئه‌مانه به لیکۆڵینەوەیەکی وورد ئه‌نوسێته‌وه، دوای ئه‌وه لێووردبونەوە كرد كه چ شتێك هه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنهدهیه ئه‌چێ به ئاسماندا وه‌هه‌روه‌ها چ شتێك ئەیجوڵێنیت و بەرزی دەکاتەوە بەروەئاسمان، ئه‌میش وای لێکردکە چی دروست بكات وه‌كو مه‌كینه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بفڕێت به ئاسماندا، بۆیه بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه كه قوماشێك به‌كاربهێنێت بۆ فڕین ئه‌ویش چ جۆره قوماشێك بێت كه نزیكه له‌په‌ڕی باڵنده‌وه له‌ڕوی به‌هێزی وله‌ڕوی له‌یه‌ك چونه‌وه قوماشی حه‌ریره بۆیه حه‌ریر به‌كار ئه‌هێنێت..
له‌ناو ئه‌وه‌شدا شیشێكی سێگۆشه‌یی وه له‌دوایشه‌وه له جیاتی قاچی وه‌كو “طیارانێكی شهراعی” کەزۆربهی زۆرمان بینیومانه، قوماشه‌كه له‌شێوه‌ی باڵدا پێوه‌ی ئه‌كات و بهتهخهتی ناسك له شێوه‌ی باڵی باڵنده‌دا دروستی ئه‌كاته‌وه،پاشان خه‌ریكی دروست كردنی ده‌بێت وه خه‌ڵكیش هه‌ر ده‌ڵێن؛ عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت شێت بووه..
پاشان بریاری ئه‌وه‌ش ئەدات وه هه‌موو زانا و ئومه‌راكان وقازی وڵات كۆ ئه‌كاته‌وه كه ئه‌یوێت بفڕێت،..!
له‌سه‌رەتای مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات، لە باخێكی گه‌وره‌ی تێدایه له ئه‌نده‌لوسدا ”عبدالرحمانی داخل” دروستی كردووه به‌ناوی “حدیقةالرصافة” پێ ده‌وترێت لهئهندهلوسدا كه ئێستاش ماوه، باخێكه به‌به‌رزییه‌وه دروست كراوه كه ته‌پۆڵكه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی پێوه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رزییه‌وه به خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێ چاوه‌ڕێم بكه‌ن من ئه‌فڕم به ئاسماندا ،عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس له‌سه‌ر تهپۆڵكهكهوه ده‌فڕێت و سەرکەوتن به‌ده‌ست دێنێت ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكات بە سەرکەوتوی، له‌وانه‌یه هه‌ندێ جیاوازی هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له زاناکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا له چۆنیه‌تی ئاله‌تی باڵی ته‌یاره شهرعییهكهدا وه فڕینهكهیدا كه ئه‌ڕواته ئاسمان بۆ ماوه‌یه‌كی درودرێژ له ئاسماندا ده‌مێنێته‌وه، به خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێت؛ كه من داهێنانەکەم سەرکەوتوو بوو، بمبینن ئهوتام بەئاسمانەوە توانیم ئه‌نجامی بده‌م، كهئهگهڕێـهوه سه‌ر زه‌وی له جیاتی ئه‌وه‌ی به قاچ دابه‌زێت به پشت دابه‌زێ و ئه‌كه‌وێ وه ئازاری زۆری پێئەگات و ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت، پاشان ئه‌چن هه‌ڵی ده‌گرنه‌وه…
بە هەر حاڵ کارەکەی سەرکەوتوبوو هه‌رچه‌نده هه‌ندێ خەڵك گاڵته‌ی پێ ئه‌كات و توانجی لێ ئه‌ده‌ن هه‌تا یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه ناوی “مؤمن كوڕی سه‌عیده” كه یه‌كێك له شاعیره گه‌وره‌كانی ئه‌نده‌لوس كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ژیاوه بەتوانجەوە هەجوی دەکات دەڵێت: ئه‌و وا پەی دەبرد وه‌كو عنقا بفڕێ به ئاسماندا، به‌ڵام فڕی بهئاسمانداو هه‌موو لاشەی خۆی تێك‌شكاند به‌سه‌ر یه‌كدا
ڕاسته لاشەی تێك‌شكاند به‌سه‌ر یه‌كتریدا ماوه‌یه‌ك به ئازاری ئه‌وه‌وه تلایه‌وه تاله ١٩ڕهمهزاندا وه‌فاتی كرد، بەڵام كه كاره‌كه‌ی سه‌ریگرت چه‌ند كه‌سانێك نوسیانه‌وه، به چوار سه‌د ساڵ دوای ئه‌و كه‌سێك به‌ناوی “ڕۆبن بیوكن” یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه فرۆکە شهراعیهكهی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناسی دروستكرده‌وه، به‌دوای ئه‌ودا “لوێناردۆداڤینشی” كه هه‌مان كتێبه‌كانی عه‌باسی كوڕی فهڕناسییان به‌كارهێنایه‌وه له ئیطالیا ته‌رجومه‌یان كرده‌وه بۆ زمانی لاتینی وه پاشان لیۆناردۆ داڤینشی توانی هەلیكۆپته‌ر دروست بكات له‌سه‌ر ئهساسهكهی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس.
پاشان داهێنانەکەی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕۆی، ئێستا ده‌بینین كه ته‌یاره چه‌نده گەروە وپێشكهوتووه ته‌یاره‌ی جه‌نگی دروستبووه ، فرۆکە دروست بووه مه‌له‌وانگه‌ی تێدایه یان هه‌یه بازاڕ وفرۆشتن و كڕی گه‌وره‌ی تێدایه یان فرۆکە ی “كۆنكۆردی” فه‌ڕه‌نسی كه به دوو سه‌عات له فه‌ڕه‌نساوه ده‌گه‌یشته یابان ئه‌وه‌نده خێرا بوو، ئه‌مه‌ش داهێنانی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس بوو كه موسوڵمانان له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م داهێنانەی كردووه، هه‌ر له لیکۆڵینەوەی ئه‌م بابه‌ته‌دا سه‌یری مۆزەخانەکانی فرۆکەم كرد له جیهاندا، كه یه‌كێك له‌وانه كه گه‌وره‌ترین مۆزەخانە تهیارەیە له جیهاندا لە شنطۆنه، كه باس له ده‌ستپێكی فرۆکە ده‌كات یه‌كه‌م كه‌س ووێنەی عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناس و ته‌یاره شهراعیهكهی خۆی باس ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له مالیزیا وڵاتێكی ئیسلامییه كه گه‌وره‌ترین جۆری ته‌یاره دروست ده‌كات وه کۆمپانیای لە ناوییدا ووێنەی عەباسی کوڕی فەرناسی تێدایه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه یه‌كێكه لهوكه سانهی كه باس له‌ژیان نامه‌ی كراوه بە داهێنانی فرۆکە هەژمار دەکریت .
هیودارم توانیبێتم له باسی ژیان نامه‌ی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كه عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناسی كوڕی ویرداسی ئەلتکرنی شتێكمان باس كردبێته‌وه و ئیسفادهیهكمان بینیبێت .
بهروار: 27/10/2019
بینین: 1536
|