میژووی جیهان
  زمانی عیبری ( עברית : hebrow):
ھامنۆ ھەورامی

یەکێکە لە زمانە کۆنەکان کە دەچێتە ڕیزبەندی زمانە سامیەکان.
زمانی ڕەسمی گەلی یەهودی و دەوڵەتی ئیسڕائیلە.
کتێبی تەورات و مەزامیرەکان بەم زمانە نوسراوەتەوە.
مێژوویەکی کۆنی هەیە و لەگەڵ عەرەبیدا لێکچوون زۆرە لەنێوانیاندا.
دوو شێوازی عیبریمان هەیە :
۱.عیبری :
کە زمانە گشتیەکە بووە و لەناو یەهودییەکانی ڕۆژهەڵاتدا باو بووە.
۲. یەدیشی: 
کە لە سەدەی دەیەمی زاینیەوە یەهودییەکانی خۆراوا واتە ئەوروپا بەکاریان هێناوە.
ئەلیف بێتی  عیبری  لە ۲۲ پیت پێک دێت و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێت  کە ئەمانەن:
۱. א‬ :  ئەلیف ( אָלֶף) بەرامبەر ئـ کوردی و عەرەبییە.
۲. ב‬ : بێت  ( בֵּית‬) بەرامبەر پیتی ب کوردی و عەرەبییە.
۳. ג‬ : جەمەل ( גִּימֵל ) بەرامبەر پیتی ج کوردی و عەرەبییە.
٤. ד : دەللت ( דָּלֶת) بەرامبەر بە پیتی د کوردی و عەرەبییە.
٥. ה‬ : هی ( הֵא‬) بەرامبەر پیتی هـ کوردی و عەرەبییە.
٦. ו‬ : ڤاڵ ( וָו‬) بەرامبەر بە پیتی (ڤ - و)کوردی و عەرەبییە.
۷. ז‬: زەین ( זַיִן) بەرامبەر پیتی ز کوردی و عەرەبییە.
۸. ח‬ : حێت ( חֵית‬) بەرامبەر پیتی ح کوردی و عەرەبییە.
۹. ט‬ : طێت ( טֵית‬) بەرامبەر پیتی ط عەرەبییە.
۱۰. י‬ : یۆد ( יוֹד) بەرامبەر پیتی ی کوردی و عەرەبییە.
۱۱. כ یاخود ך : کاف ( כָּף) بەرامبەر پیتی ك  کوردی و عەرەبییە.
۱۲. ל‬ : لامێد ( לָמֶד) بەرامبەر پیتی ل کوردی و عەرەبییە.
۱۳. מ‬ یاخود ם : میم ( מֵם) بەرامبەر پیتی م کوردی و عەرەبییە.
۱٤. ן‬ یاخود נ‬ : نون ( נוּן ) بەرامبەر پیتی ن کوردی و عەرەبییە.
۱٥. ס :‬ سەمێخ ( סָמֶךְ) بەرامبەر پیتی س کوردی و عەرەبییە.
۱٦. ע‬ : عەین ( עַיִן) بەرامبەر پیتی ع کوردی و عەرەبییە.
۱۷. פ‬ یاخود ף  : پی ( פֵּא): بەرامبەر هەردوو پیتی (پ - ف) کوردی و عەرەبییە.
۱۸. צ‬ یاخود ץ : تصادی ( צָדִי) بەرامبەر پیتی ص عەرەبییە.
۱۹. ק‬ : قۆف ( קוֹף) بەرامبەر پیتی ق کوردی و عەرەبییە.
۲۰. ר‬ : ڕێش ( רֵישׁ) بەرامبەر پیتی ر کوردی و عەرەبییە.
۲۱. ש : شین ( שִׁין) بەرامبەر پیتی ش کوردی و عەرەبییە.
۲۲. ת‬ : تاڤ ( תָו) بەرامبەر پیتی ت کوردی و عەرەبییە.
به‌روار: 11/09/2019
بینین: 1856