 پێنج لە سودەكانی بەشداری پێكردنی خوێندكار لەگفتوگۆكانی نێو پۆل دا
احمد حبیب محمد
و / لە ئینگلیزی یەوە
بەشی یەكەم
1- بەشداری كردن ئارەزوو بۆ بابەتەكە زیاد دەكات :
زۆر ناڕەحەتە كەوا بكەی لەخوێندكار سەرنج و بیری هەمیشە لای وانەكەبێت لەكاتێكدا هەموو ئەوەی كەئەوان دەیبیستن تەنها پڕۆفیسۆر بێت قسەبكات .ئەمە وا دەكات كە دەنگێكی تر ببیستێت یاخودگوێی لەوەڵامێكی تربێت یان بۆچوونێكی دیە .
2-بەشداری كردن وا دەكات لەقوتابی سەرقاڵی وانەكەبێت :
پرسیارێكی گونجاوەو پێدەچێت بیروهۆشی خوێندكار بجوڵێنێ و وای لێبكات كەئەو پرسیارە بۆ دەكرێت ( مەبەست چی یە لەو پرسیارە ) ، وا دەكات لەخوێندكار بیربكاتەوە، وەهەوڵ بدات لایەنەكانی بابەتەكە پێكەوە گرێ بدات ، سودەكەشی زیاترلەو كاتەدا دەردەكەوێت كەمامۆستا یاری بەپرسیارەكان بكات و بەچەند شێوازێك هەمان پرسیار بكات .
3-بەشداری كردن پوختەیەكی بابەتەكە دابین دەكات بۆ مامۆستا :
كاتێك خوێندكار وەڵامی پرسیارێك دەداتەوە یاخود هەوڵ دەدات ڕوونكردنەوەیەك پێشكەش بكات ، لەمیانەی ئەمەوە مامۆستا ڕێژەی تێگەیشتنی خوێندكاری بۆ دەردەكەوێت وەدەتوانێت هەڵەكانی بۆ ڕاست بكاتەوەو ئەگەر زیادەیەك پێویست بوو زیادی بكات .
4-بەشداری كردن پوختەیەكی بابەتەكە دابین دەكات ب خوێندكار :
كاتێك مامۆستا پرسیار ئاراستە دەكات یا بەپێچەوانەوە داوا دەكات لەخوێندكار زانیاری لەسەر بابەتێك بخاتەڕوو بەم كارە ڕێ دەدات بەخوێندكار شتێك لەگرنگی هەندێك بیرۆكەو زانیاری بۆ دەركەوێت .
5-بەشداری كردن دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ بەرزكردنەوەی ڕادەی خۆ ئامادەكردن (ڕێژەی ئامادەكاری ):
ئەگەر وانەبێژ بەبەردەوامی و بەڕێك و پێكی لێپرسینەوە لەگەڵ خوێندكاران بكات و پرسیاریان ئاراستە بكات دەربارەی بابەتی خوێندنەوە یاخود ئەوەی كەلەوانەی پێشوودا بەشێوەی تێبینی نووسیویانە ، ئەمە وا دەكات لەخوێندكار كەخۆی ئامادە بكات پێش ئەوەی بێتەنێو بابەت .
سەرچاوە :
By : Maryellen Weimer, PhD in Teaching and Learning
بهروار: 08/05/2015
بینین: 1711
|