پەروەردەی دەرون
  باسێک لەسەر مرۆڤ
مەلا ڕسول زەنگڵ


وەرەز مەبن، چونکەمرۆڤ  گەورەترین شتەلەدونیادا 

 (مرۆڤ لەپێناوژیانی دونیا زۆرشتی دۆزیەوەودای هێنا ، بەڵام لەدواجاردا خۆی ون کردوبەدۆڕانی خۆی کۆتایی پێ هێنا)
لێرەدا،پرسیارێک سەرهەڵ دەدات ئەرێ گەلۆ ئەم  دونیا پێشکە
وتوەی ئێستا پڕ لەزانست وزانیاری وشارستانیەت وتەکنۆلۆژیایە بۆ
تامێکی تیانیە؟؟
بۆچی بۆتەجەنگەڵستان  بەهۆی  حیلەوفڕوفێڵەوە؟؟ بۆچی ژیان تێی داژەهری مارەومانایەکی نیە؟؟
لەمڕۆژگارەدادەبینین ،مرۆڤ  بەخودی مرۆڤ نامۆیەوبێگانەیە وبەیەکترناخۆن ؟؟ هەتا مرۆڤە پڕۆفیشناڵەکان، خۆیان ،وون کردوەو
سەریان لێ شێواوە وسەرگەردانن !!!؟؟

وڵامەکەشی ئەمەیە، مرۆڤ خۆی ڕێبوارومسافیرە  دونیاش ڕێگاومسافیر خانەیە (وتێل)ە بەڵام لێرەدا ،خۆگێل کردنێک هەیە؟؟کەوابێت، دەبێت مرۆڤ بزانێت وتێبگات ،سێ (۳)پرسیاری ئاراستە دەکرێت دەبێت ووڵامیان بداتەوە
(۱)لەکوێ وەهاتوە؟  (۲)بۆکوێ دەچێت ؟(۳)  بۆچی هاتوە ؟
هەرکاتێ وڵامی ئەم سێ پرسیارەی دایەوە 
تام وچێژ لەژیان دەکات وبەختەوەر دەبێت وخەڵکیش بەختەوەر دەکات وسودلەشارستانیەتەکەی دەبینێت ئەگەر ناهیچ !!!؟

ووڵامی پرسیاری یەکەم ،زۆرگرینگو کاریگەرە(لەکوێڕاهاتی)؟ئەگەر لێی تێکچ ونەیتوانی وڵامی ڕاست بداتەوە ،ئەوەسەرگەردان دەبێت و
وڵامی دوەکانی تر نازانێت!!
وەرەبۆخۆت ڕامێنەوبیر بکەوە،  ئەگەرتۆ لەوشاخ ودەشتودەرە بگەیت
بەمرۆڤێک لێی بپرسیت  ،ئەرێ فڵان لەکوێڕاهاتی ،ئەویش وتی نازانم
بیربکەوە  سەددەرسەد ،نازانێت بۆکوێ دەچێت، وبۆچی هاتوە،خۆت لەجێگای ئەودابنێ ،مادام نەیزانی لەکوێ هاتوە
نازانیت بۆکوێ دەچێت وبۆچیش هاتوە
سەری لێ دەشێوێت!!!؟؟
  بەڵێ::وڵامی پرسیاری  دوهەم وسێهەم نازانێت ،   بەدڵنیایەوە،
بابێی نەسەر وڵامەکان ::
وڵامی یەکەم ودوهەم  لەکوێوە هاتی بۆکوێ دەچیت، لەئایەتی::
((انا للە واناالیە ڕاجعون  ))دا دەست دەکەوێت ،واتە
لەلای خواوەهاتم بۆلای خوادەگەڕێمەوە،
  وڵامی پرسیای سێهەمیش ::بۆچی هاتم ؟ لەئایەتی((وماخلقت الجن
والاءنس الا ليعبدون))دا دەست دەکەوێت
واتە::پەروەردگار ،دەفەرموێت::من جن ومرۆڤم تەنها  بۆئەوەدروست کردونە تابم پەرستن ::  بەماناگشتیەکەی ،چونکە عیبادەت ،تەنهانوێژوڕۆژو نیە وەک ئێمە ڵێی حاڵین ئەمەهەڵەیە  بەڵکو
هەرشتێ بۆخوائەنجامی بدەیت ،بەنیەتەوە ئەمەعیبادەتە
چ لەباری کۆمەڵایەتی سیاسی پیشەسازی تەندروستی هتد
ئەوە عیبادەتە،
 جالێرەدا ئەوەی جیگای باسەئەوەیە ،کەوا بێت مرۆڤی خوانەناس  خۆی ونکردوە ،هەرچەندی  ،خاوەن زانست وزانیاری وشارستانیەت بێت ، مادام خۆی جێگای باس نیە شتەکانی تری بوچ و
بێ نرخ دەردەچن  ،لەپێشکەوتن و تەکنۆلۆژیا دا ،
بەخراپ دەشکێنەوە بەسەر مرۆڤایەتیدا وەکوئێستا،
دەبێت مرۆڤەکان خۆیان بناسن 
کەم وکورتی خۆیان بزانن عەیب وعاری خۆیان ببینن ،بەدەستی چیەوەدەناڵێنن؟ چ پێویستیەکی ڕاستەقینە هەیەئەنجامی بدەن!!
ئەوکاتە پێشکەوتن وشارستانیەت کەڵکی دەبێت بۆمرۆڤەکان بەگشتی
دەناکاتێ مرۆڤ سەرگەردانە گەوج و بێ خەبەرە لەڕاستیەکان !!
ئەوجۆرە مرۆڤانە دەبنە دڕندەو
ژیان بێ هودەدەردەچێت  ،وەک شارستانیەتی ئەمڕۆی  ڕۆژ ئاوا، 
کە مادە سەنتەرە نەک مرۆڤ 
نرخی سەگو پشیلە لەمرۆڤ سەنگین ترە.
به‌روار: 14/07/2019
بینین: 1378