پەروەردەی دەرون
   هەرگیز بە ناوی اللە داوا لە خوای پەروەردگار مەکەن.. تۆ بڵێ بۆ؟
ماکوان کەریم

لەبەر ئەوەی ..
ئەگەر خوای گەورە بەناوی خۆی ئەم گەردونەی ببردایە بەڕێوە وەك عەرەب دەڵێت: "یدیر الکون" ئەوا هەموو ئەم کەونە بەشی چەند دەقیقەیەکی ئێمەی نەدەکرد؛ هەموو ئەم سیستەمە تێكدەچوو خوای گەورە گەردوونی بۆ کەس رانەدەگرت و تێكوپێکی ئەدا بەسەریەکدا، چونکە ئەوەندە خراپەکارو بێ فەرمانی (اللە) دەکرێت..
ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵیە ، خوای بەرزو پیرۆز بە ( اللە) وەك ناوی بەرزی مامەڵە لەگەڵ ئەم گەردون مرۆڤە ناکات، بەڵکو بە یەك سیفاتی بەرزی دەیبات بەرێوە ئەویش سیفاتی (الرحمن)ە..
ئەوەی کە گرنگە مرۆڤی موسڵمان تێبگات ئەوەی کە هەمیشە ناوی (اللە) بە بەرز ڕابگرێت، هەوڵ و خەبات و کۆششی دەبێت بۆ ئەو کارەبێت پەروەردگار دەفەرموێت: (کلمە اللە هی العلیا) .. چونکە لە بنەڕەتدا ئەمە بەندایەتییە.. 

سیفاتی پیرۆزی (الرحمن) زۆر گرنگە موسڵمان بەوە داوا بکات لە خوای گەورە خوای گەورە بۆی دیاری کردوە کە بە سیفاتی ڕەحمان داوای لێبکرێت، یاخود بە ناوی (اللە) دەفەرمویت لە قورئاندا.. (قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ).. 
لە قورئاندا هەمیشە کە ناوی( اللە) بە سیفاتی ڕەحمان هاتبێت رەحیمش بە دوایدا هاتووە..
وەك هەموو (بسم اللە الرحمن الرحیم).. یاخود هەموو لە زۆربەی زۆری ئاتەکاندا کە رەحمان هاتبێت رەحیم لەگەڵیدا هەبووە، لە سورەتی فاتحادا خوای گەورە دەفەرموێت(الرحمن الرحیم).. لە سەرەتای سورەتی فوصلەتدا دەفەرموێت:( تَنزِیلٌ مِّنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ).. لە کۆتای سورەتی حەشردا خوای گەورە دەفەرموێت: (هُۆ الڵّهُ اڵّژِی ڵا إِڵهَ إِڵّا هُۆ عَالِمُ الْغَیْبِ ۆالشَّهَادَەِ هُۆ الرَّحْمَنُ الرَّحِیمُ).. کەواتە ئەمە گرنگی خۆی هەیە بەو شێوە خوای گەورە ..بە بەزەیی خۆی ئەم گەردونە دەبات بەرێوە و لەسەر عەرشی خۆی کە ئەم بوونە دەبات بەڕێوە خۆی ئیدارەی دەکات، بێجگە خوای پەروەردگار کەسی تر نیە لەم بوونەدا وەك خۆی دەفەرموێت: (الرَّحْمَنُ عَڵی الْعَرْشِ اسْتَۆی).. بەم شێوەیە خوای گەورە لە قورئاندا بۆی ووێناکردوین..

لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، ئەی کە رەحمان سیفاتی خوای گەورەیە بۆ ئازاری کافران و سەرپێچی کاران ئەدات خوای پەروەردگار، خوای گەورە بەبەزەییە بۆ موسڵمانان ، لە هەمان کاتدا بە بەزەیشە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچی کاران، بەڵام کافران بڕوایان بە ووشەی رەحمان نیە .. بۆیە خوای گەورە بەزەیەکەیان لێوەردەگرێتەوە ئەوان بە چاوی رەقەوە تەماشای خوای گەورە دەکەن و بڕوایان بە بەزەیی پەروەردگارنیە .

کێشەی کافرەکانیش لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی اللە علیە وسلم لە ناوی (اللە)دا نەبوو ئەوان بڕوایان بە خوا هەبوو دەیانزانی خوای گەورە دروستکاری ئەم گەردونەیە ئەم بوونە بەڕێوەدەبات خوای گەورە دەفەرموێت(ۆڵئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَڵقَ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْچَ ڵێقُولُنَّ اللَّهُ)، بەڵکو- لەسەر سیفاتی الرحمن بوو..!
خوای گەورە خۆی بۆمان باس دەکات لە سورەتی فورقاندا دەفەرموێت: (ۆإِژَا قِیڵ ڵهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَنِ قَالُوا ۆمَا الرَّحْمَنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا ۆزَادَهُمْ نُفُورًا ﴿60﴾)..ئه‌گه‌ر (به‌ خوانه‌ناسان) بوترێت سوژده‌ و (کڕنوش) ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان و بە بەزەیی، (ئه‌و نه‌فامانه‌، به‌سه‌رکه‌شییه‌وه‌) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه‌، خوای میهره‌بان کامه‌یه کوا بەزەیی‌؟ سوژده‌ به‌رین بۆ که‌سێک که‌ فه‌رمانمان پێ ده‌دا؟! تا ببێت زیاتر ته‌ره‌ ده‌بن و وێڵ ده‌بن. 

خوای گەورە سورەتێکی بەناوی ڕەحمانەوناوە سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) ناوی ناوە بە بوکی قورئان.. سەرەتاکەی بە سیفاتی بەرزی الرحمن دەست پێدەکات کۆتایەکەی باسی ئەو سیفاتە دەکات بە تەنها دەفەرموێت: ئەوە ناوێکی پیرۆزە جەخت لەسەر پیرۆزی رەحمان دەکاتەوە بە کۆ نەیهێناوە، بەڵکو بە تاك باسی ناوی کردوە زانایان دەفەرموون واتا مەبەست پێی رەحمانە ئایتەکە لە کۆتای سوڕەتی رەحمان دەفەرموێت:(تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ژِی الْجَڵالِ ۆالْإِكْرَامِ ﴿78﴾)..

کەواتە سیفاتی ڕەحمان بەزەیی خوای گەورەیە ڕشتنی نیعمەتەکانیەتی بەسەر مرۆڤایەتی و تایبەت تریش بەسەر موسڵمانان بۆیە خوای گەورە لەسورەتی رەحمان تەنها باسی نیعمەتەکانی خۆیمان بۆ دەکات پاشان چەند جار دەفەرموێت و چەند بارەی دەکاتەوە بۆمان : فَبِأَیِّ ێ‌ڵا‌و رَبِّكُمَا تُكَژِّبَانِ ﴿13﴾جا ئیتر ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌ کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بروا ناکه‌ن، کامی په‌سه‌ند ناکه‌ن. تەنها لە ناو قورئانو ئاینی ئیسلامیشە خوای گەورە سیافاتی رەحمانی بەکار هێناوە لەهیچکام لە ئاینەکانی تردا ووشەی ڕەحمان نەهاتووە.
پێشکەشە بە- تۆ- خوێنەری موسڵمان..
دە پێبکەنە ئەی موسڵمانان تۆ لە ناو ئەم دینەدایت و نازو نیعمەتی خوای گەورە بەسەرتەوەیە کە خاوەنی سیفاتی الرحمن ە

به‌روار: 03/04/2015
بینین: 2205