 ژینگه و جوانكوژی
داناز عه‌بدولره‌حمان
– به‌شی یه‌كه‌م
(جوانی ڕاسته قینه له سروشتدایه)
ژان ژاك رۆسۆ
ئه‌وه رۆژه‌ی نه‌مانه‌وێت ونه‌توانین چێژ له‌جوانی وه‌ربگرین ئه‌مرین.
ئاندریژێد
په‌روه‌رده‌كردن وفێركردن له قۆناغی مناڵیدا كاریگه‌رییه‌كی ته‌واو ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وت وژیانی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی. واته په‌روه‌رده‌ی دروست به‌شێوازی ژیاری ده‌بێته هۆی به‌رهه‌ڤ بونی نه‌وه‌یه‌كی كارا‌و ئه‌كتیڤ و كامڵ له هه‌موو روییه‌كه‌وه.به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی چه‌وت و نادروست ده‌بێته هۆی دروستبونی نه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵ دۆگما و شه‌ڕانگێز وناته‌ندروست ونابهرپرسیار به‌رامبه‌ر به‌خۆی و به‌رامبه‌ر به خاك و نیشتیمان وه له ڕووی ئاستی رۆشنبیری وكرانهوهش نه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌مته‌رخه‌م له ئاستی رۆشنبیری و مۆراڵی ده‌رحه‌ق به‌خودی خۆی و هاونیستیمانیانی.بۆیه په‌روه‌رده كردن وفێر ردن له‌و قۆناغه ناسك‌و هه‌ستیاره دا كاریگه‌رییه‌كی ته‌واو دروست ی ده‌بێت بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی كرداره باشه‌كان له ئاینده‌دا.
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌باره‌وه بكرێت و زۆر به گرنگ وبه هه‌ند وه‌ربگرێت كاركردنه بۆ ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست چ له ئاست پاك را‌گرتن و چ له ئاست خۆشه‌وسیتی وچ له ئاست كه‌ش وهه‌واو چ له ئاست رهفتاركردنمان به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م گۆرانكارییه فیزیكی و كیماییه‌كانی ژینگه .
قۆناغی مناڵ‌یش به گونجاوترین ونایابترین قۆناغی مرۆڤایه‌تی ئه‌ژمار ئه‌كرێت بۆ كاركردن و گه‌شه‌كردندان وهۆشیاریدان به‌و بواره گرنگ و هه‌ستیاره.
بۆیه ده‌بێت ماڵ یه‌كه‌مین قوتابخانه بێت بۆ بۆ فێركردن قوتابخانه‌ش یه‌كه‌مین ماڵ بێت بۆ ده‌ستپێكردن به شێوه‌یه‌كی كرداری و دروست.بۆ په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنی مناڵان و مێرد مناڵان بۆ پاراستن و جوانكردن و ڕازاوهتركردنی ژینگهلهههموو ڕووهكانییهوه
بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پاكژ و بئهفرێندرێت بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌و داهاتوو.
ده‌بێت دایكان و باوكان و مامۆستایان رۆڵی به‌رچاویان بگێڕن ومناڵان
گۆش بكه‌ن كهژینگهكهیان خۆشبوێت وبه‌رده‌وام خزمه‌ت و جوانكاری بۆ بكه‌ن و سه‌وزایی بڕوێنن و به پاك وخاوێنی ڕایبگرن .
مامۆستایان ده‌بێت رۆڵی كارا وسه‌نگین بگێڕن له ئاست په‌روه‌رده‌كردن و گۆشكردنی قوتابیان لهسهركۆی قۆناغه‌كانی خوێندا.سه‌رجه‌م دامودهزگاو ڕاگه‌یاندنه‌كان رۆڵی به‌چاو باڵایان هه‌بێت بۆ هۆشیاری دان وزانیاری دان له‌سه‌ر راگرتنی پاك وخاوێنی ژینگه وسه‌رجه‌م جوانییه‌كانی ژینگه.
پێوسته ژینگه یه‌كێك بێت له‌وانه كانی قوتابخانه وبە شێوه‌یه‌كی زاره‌كی و كرداری بخوێندرێت .چونكه تا ئێستا له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان پاك ڕاگرتنی ژینگه وبه سه‌وزكردنی ژینگه شتێكی ئهوتۆو زه‌روره‌تێك نی یه و گرنگی پێ‌نادرێت.گه‌وره‌ترین پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پاراستنی ژینگه و خودی قوتابیان سه‌یركردنی نینۆكهكانیانه .فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن بۆ پاك را‌گرتن ده‌سته سڕێكی لوت سڕین ه هیچی تر.جوانی كچان و پاكژی له‌وه‌دایه كه قردێله‌یه‌كی به‌سه‌رییه‌وه بێت.ئیدی بێ جگه له‌م شته ساده ساكارانه هیچی تر گرنگ نیه .ئه‌مانه لای زۆربه‌ی مامۆستایان هێما وسمبولێكن بۆ پاك ڕاگرتنی خودی قوتابیان و هه‌نگاوێكی گرنگن بۆ ئامۆگاری وڕێنمایی كردنیان بۆ جه‌سته‌ی قوتابیان وته‌نانه‌ت خودی ژینگهكهشیان .
من پێم وایه ئه‌مانه هه‌نگاوێكی زۆر زۆر بچوكن بۆ په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن له روی خۆشهوستنی ژینگه و پاك‌و خاوێنیه‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو مامۆستایان له‌كاتی چونه ژوره‌وه‌یان بۆ پۆلی
قوتابخانه یان دوا به‌دوای ته‌واو بونی قوتابخانه رۆژانه پۆل و حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كان پاكهنهوه و بیكه‌نه نه‌ریتێكی رۆژانه ئیدی مناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م كهشو هه‌وایه‌دا گه‌وره ئه‌بێت و خۆشه‌ویستی ژینگه ی لا خۆشهوستر ئه‌بێت.
ده‌بێت مامۆستا پێش ده‌ستپێكی وانه وتنه‌وه چه‌ند ڕێنماییه‌ك و ئامۆژاگرییهك ده‌رباره‌ی ژینگه بدات .هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لای مامۆستایان ئه‌وبێت له پاك‌و خاوێنی ئه‌ركێكی زۆر مۆڕاڵی و نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مرۆیی یه .وابكرێت هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له مێشكی مناڵاندا بچه‌سپێندرێت..
مامۆستا ده‌بێت له‌و كرداره هه‌ڵه‌یه خۆی دوره په‌رێز بگرێت له پۆلدا جگه‌ره بكێشێت و ژینگه‌ی پۆل تێك بدا ت قوتابیان جاڕس بكات و كاریگه‌ریی خراپ له سه‌ر مێشكیان مناڵان به‌جێبهێڵێت.مناڵ بۆ خۆی مێشكی له ئاوێنه‌یه‌ك ده‌چێت هه‌رچی بكه‌یت لاسایی ده‌كاته‌وه و به زویی وه‌ری ده‌گرێت هه‌ست به‌چاكه‌و خراپی خۆی ناكات .مامۆستا ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌و دۆخه ناسك و هه‌ستیاره بكات .كه هه‌وڵ بدات كارێك بكات لاسایی كاره باشه‌كانی بكرێته‌وه نه‌ك كاره چه‌وت و قێزه‌ونه‌كانی .
په‌روه‌رده‌كردنمان له خێزانه‌وه تا كۆتایی قۆناغه‌كانی خوێندن به هه‌ڵه ده‌ست پێده‌كات به‌رامبه‌ر به ژینگه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ژینگه.
وه‌ك شێزاد حه‌سه‌ن ده‌ڵێت:
(له مناڵییه‌وه فێردهكرێین به‌سه‌ر مه‌ل وماسی وهه‌موو گیانداره كێوی وماڵییهكاندا زاڵبین .فێرده‌بین چۆن بێباكانه ئازاری سه‌گه به‌ره‌ڵاكان بده‌ین .به‌سه‌ر كه‌ری تۆپیو پشیلهبرسییهكاندا زاڵبین.فێردهكرێین چۆن چۆله‌كه وكوكوختی بهدارلاستیك ڕاوبكه‌ین.به واتا جۆن به‌سه‌ر هه‌موو سروشتدا زاڵده‌بین .هه‌ر له مناڵییه‌وه كۆمه‌ڵه ڵێك بونه‌وه‌ری دڵره‌ق ده‌رده‌چین.فێردهكرێین چۆن فڕنده و ئاژه‌ڵه به‌سته‌زمانه‌كان بكوژین و لق و پۆپی دره‌خته‌كان بشكێكنین و ئاوه‌كان پیس بكه‌ین ،چونكه دواجار ئێمه‌ی مناڵان لاسایی گه‌وره‌كانمان ده‌كرده‌وه)
به‌ڵێ سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌كردنمان به تراژیدیایه‌كی ترسناك ده‌ست پێده‌كات پڕه له جوان كوژی و دڵره‌قی و ماڵوێرانی فڕهندهكان و ماسیه‌كان و گیانداره كێوییه‌كان .ئێمه له ئه‌زه‌له‌وه بونه‌وه‌رێكی جه‌لاد بووین ده‌رحه‌ق به ژینگه وپێكهاته‌كانی ژینگه .فێر كراوین كه لاسایی گه‌وره‌كان بكه‌ینه‌وه .فێر ده‌كرێن كه پشیلهكمان بینی به‌به‌رد بهكهوینه شوێنی و زاماری بكه‌ین یان بیكوژین .وا په روهرده ده‌كرێین كه چۆله‌كه‌یه‌كمان بینی به دارلاستیك بیكوژین و یان به دوا بگرین و بیخه‌ینه قه‌فه‌سه‌وه.یان سه‌ری بڕین و گۆشته‌كه‌ی بده‌ین به خوشكه بچكۆلانهكهمان بۆ ئه‌وه‌ی ددانی زو بڕوێت.
له خوێندا وا پهروهردهكراین كه جه‌لاد بین به‌رامبه‌ر به فڕندهو گیانداره‌كان .وه‌ك (وی وی دا‌و داوی دارا دا‌و)..هتد
فێردهكرێین كه درهختهكمان بینی پێڵاوه‌كانمان داكه‌نین و بیگرینه روخساری ولق وپۆپی بشكێنین و هێلانه‌ی فڕندهكانیش بڕوخێنین .
فێرده‌كرێن ئه‌وه‌ی ناوی بولبول و توتی وكه‌و و….هتد بێت ده‌بێت ماڵێكیان هه‌بێت له قه‌فه‌س و هه‌تا هه‌تا له‌وێدا بمێنه‌وه.
فێردهركرێین هه‌ر گیاندارێكمان بینی لهسهرشۆته و شه‌قامه‌كان خوێنی هی ئێمه‌یه ده‌بێت بشێلدرێت و سه‌ری پان بكرێته‌وه
فێردهكرێین په‌یكه‌ره‌كان بشكێنین و ئاوه‌كان لیخن كه‌ین و شار بكه‌ینه زبڵخانه .
فێردهكرێین هه‌موو سه‌ر ره‌حله و سه‌ر دیواری قوتابخانه بنوسین و هه‌موو سه‌ر دیوار‌و شه‌قامه‌كانی شار به شتی بێمانه پڕ بكه‌ینه‌وه.
فێر ده‌كرێین له قوتابخانه هه‌موو پهرتوكهنمان به‌هێڵی ره‌نگاو ڕه‌نگ ناشیرین بكه‌ین وله‌سه‌ریان بنوسین زۆرگرنگه بۆ ئیمتیحان .
فێردهكرێین تایه‌ی لاستیك بۆ مامۆستایان به‌رین بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ژینگه بكه ینه دۆزه‌خ و پارچه‌یه‌ك قه‌قنه‌س.
ئێمه وا فێر ده‌كرێین كه هه‌موو جوانییه‌كانی باخچه‌كه‌ی خۆمان ده‌سكه‌نه بكه‌ین و بیانروتێنینهوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته گوڵ پێشكه‌شی مامۆستا‌و خۆشهوستهكانمان بكه‌ین.
جه‌سته‌ی خۆمان زامار ده‌كه‌ین خاڵ ده‌كوتین وشه‌ی پڕ‌و پوچ ده‌نوسین ئاخ دنیا وێنه‌ی دڵ و تیر..جوانی جه‌سته‌مان ده‌شێوێنین.
بهروار: 20/05/2015
بینین: 1747
|