 مسوڵمانی-كامڵ له‌نێو خێزان و خه‌ڵكدا:
شەریف عەلی باپیر
ئێمه وه‌ك مسوڵمان، كاتێك ده‌مانه‌وێ شتێك ئه‌زمون كه‌ین، خوا-په‌رستیی بێ، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێ، سیاسه‌ت بێ، هه‌ر شتێك بێ، به‌ر له هه‌رشتێك ده‌بێ چاو له قوڕئان كه‌ین به تێگه‌یشتن و ته‌فسیری كرده‌یی پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاة والسلام). وهقوڕئان و سوننه‌ت بكه‌ینه قیاس بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی هه‌ر شتێك.
خێزانداریی و خزمایه‌تیی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گشتی ده‌بێ شوێنێكی گرینگ‌یان هه‌بێ له ژیانی هه‌ر مسوڵمانێكی-كامڵ، مادام گرینگن ده‌بێ ئه‌مه‌ش به وریایی و زانیاریی دروسته‌وه ئه‌زمونیان بكه‌ین.
پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاة والسلام) له‌گه‌ڵ هه‌موان ڕوخۆش و نه‌رم و شه‌رع-ڕه‌وانه بو. وه‌له‌گه‌ڵ خێزان و خزمه‌كانی به‌زیاده‌وه چاك و ته‌واو بو...ده‌فه‌رموێ: (چاكترینی ئێوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی (خزم و نزیكانی) چاكترینه، من له هه‌موتان چاترم به‌رانبه‌ر به خێزانه‌كه‌م (خزم و نزیكمان). له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو سه‌رقاڵیی و زه‌حمه‌ت و ناخۆشییانه، كاتی تایبه‌تی دانابو بۆ خێزانه به‌ڕێزه‌كانی (خوا لێیان ڕازی بێ)، وه بۆ نزیكه‌كان و بۆ منداڵان.
لای هه‌موان زانراوه، ئه‌و مسوڵمانه‌ی له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاری تێكه‌ڵ ده‌بێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕوخۆش و وریا و چاكه و له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كان سه‌بر ده‌گرێ و چاوپۆشی‌یان لێده‌كا، زۆر جیایه له‌و كه‌سه‌ی خۆ له سوچێكی ته‌سكی ژیان ده‌ئاخنێ، كه‌س نادوێنێ و كه‌س نایدوێنێ، ئه‌و به‌س بۆ خۆی ده‌ژیێ، مسوڵمانی-كامڵ بۆ خوا و خه‌ڵك ده‌ژیێ..
مامۆستا سه‌عیدی نووڕسی ده‌فه‌رموێ: (خوایه، با ئه‌من بچمه دۆزه‌خێ و بۆ هه‌تا-هه‌تایی تێیدا بمێنمه‌وه به‌ڵام با خه‌ڵكی هه‌مو چاك بن و بچنه به‌هه‌شتێ). هه‌ڵه‌ی كه‌سێك، كه‌موكورتی خزمێك نابنه بیانو بۆ په‌یوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ پچڕان له‌گه‌ڵیان. وه‌ك گوتراوه: (با له‌گه‌ڵ خوا به‌نده‌ی پاك و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیش برای چاك بین). وه‌ك چۆن نوێژ و ڕۆژو پێویستن و خۆراكی ڕوحن، چاك بون له‌گه‌ڵ خزم و دۆست و خه‌ڵكیش پێویستن و خۆراكی به‌شێكی زۆری هه‌ستیاری ڕوحی مسوڵمان-كامڵن.
ئێمه ده‌بێ له ڕێی هه‌ڵسوكه‌وتی جوان و ڕێك و ئیسلامییانه خه‌ڵك كه‌مه‌ندكێش كه‌ین به‌ره‌و ئیسلام و قوڕئان نه‌وه‌ك به‌رگه‌ی چوار قسه‌ی زبر و ناخۆش نه‌گرین. پێغه‌مبه‌ر (علیه صلاة والسلام) له ناو خه‌ڵكدا ژیا، به‌رگه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تی زۆری گرت و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هه‌مو دنیا هه‌بو و له‌ناو خه‌ڵكیش وه‌فاتی فه‌رموو، با ئێمه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و له قه‌ده‌ر خۆی چاو له‌و بكه‌ین.
بهروار: 14/04/2016
بینین: 1488
|