مێژووی کورد
  مەلا خدری عەبباسی
ماكوان كه‌ریم

ئەم سەرکردە خواناس و نیشتیمان پەروەرە بناسە..؟
ماکوان کەریم
جەنابی مەلا خدری عەبباسی ؛ یەکێکە لەسەرکردە خواناس و نیشتیمان پەروەرەکانی کورد کە جێگای شانازی موسڵمانای کوردە ..
ئەم پیاوە بە شکۆیە .. لەساڵی ١٩٣٤ لە ناوچەکانی سەردەشت کەناسراوە بە گەوركی لەدێیەك بەناوی سیسێر لە دایك بووە ..
لە تەمەنی لاوێتیەوە چاوی بە خەبات وشۆرشی کوردایەتی دا هەڵهێناوە لە ریزی سەرەوەی خەباتی کوردایەتیدا بوونی خۆی نەخشاندووە لەکۆماری مهاباد دا خزمەتی کردوە لە سایەو شکۆی قازیدا شۆرشگێر بووە .. وەك خۆی باسی کردوە پیشمەرگی کوردستان بووە ..
ئەم سەرکردە بەرێزە خواناس بووە پەروەردەکراوی مامۆستایانی حوجرە بووە ..بۆیە پاکێتی وچاکێتی لە ناخیدا چەکەرەی کردوە خەباتی کوردایەتیو ئیسلامەتی هەردوکی گرێداوە بەیەکەوە بە لازم و مەلزومی زانییوە ...
لەسەرەتدا لە سەردەمی رژێمی شاهی ئێران کە ساواك دەزگای چاودێری بوو و جاسوسەکانی چاویان لەسەر داناوبوو،دەستگیكرا لەساڵی ١٩٥٩ نێدرا بۆ تاران لەگەڵ ١٥٠ کەسی ناوچەکەبە تاوانی ئەوەی دژی شاهی ئیران خەبات وچالاکی ئەنجامداوە، پاشان لەساڵی ١٩٦٢ ئازاد کرا ..
دیسانەوە جارێکی تر جۆش و خرۆشی راپەڕین دژی رژێمی شاهنشاهی لە ساڵی ٦٧ و ٦٨دا دەستی پێکردوە ئەمجارە مامۆستا خۆی ڕابەریەتی کرد و تا ساڵی ١٩٧٩ کە شۆرشی خومه‌ینی دەستی پێکرد دژی شاهی ئێران .. ئەم جارە مامۆستا مەلاخدر لەناوچەکانی سەردەشت نوێنەری خەڵکەکەی بوو بەڵام لەگەڵ حیزبی دیموکراتی ئیراندا خەباتی دەکرد کاری زۆرنایابی کرد بۆ گەلی کوردی موسڵمان لەڕۆژهەڵات..
دیار بوو ئەم سەرکردە هەستی بەوە کرد کە جێگای ئەو رێکخراوێکی خەباتکاری ئیسلامەتی کوردایەتییە.. بۆیە خۆی و چەند مامۆستایەکی ئاینی بەرێزی تر کە هاوپیشەی بوون واتا سەرکردەی لێهاتوو بوون لەخەباتی کوردایەتیدا ، ڕێکخراوێکی نوێیان دروستکرد بەناوی سازمانی خەباتی نەتەوەی و ئیسلامی لەکوردستان ئێران..
جەنابیان بەردەوام بوو لەجیهادد و خەباتی چەکداری دژی رژێمەکانی ئێران و دەسەڵاتی شیعە گەری و کێشەی رەوای گەلەکەی خۆیی بەردەوام بوو بێ پسان.. تا ساڵی ١٩٩٧ دواساتەکانی ژیان، جەنابیان بە نەخۆشی وەفاتیان کرد و ڕەحمەتی خوا لەم مەلا بەرێزەو هاوکارو هاوڕێبەزەکانی ..
تێبینی/ زانیاری ووردم لانەبوو لەسەر جەنابیان هەر ئەوەندە حەزم کرد وەك سەرکردەیەكی خواناسی ئەم کوردە بە دۆستانو هاوڕێیانی خۆمی بناسێنم... هەرچەندە دوامکرد لە کاک سەلاحەدینی کوری جەنابیان زانیاری دروست..بنێرێت .. بەڵام دیارە کاتی نەبووە .. یاخود لەبیر چووە. بەڵام وەك ئەرکێکی قیامەتیو پاشان نەتەوەی نەمتوانی لەوەزیاتر چاوەڕێ بکەم لەناو مێژووی سەروەرانی بزاڤدا نەیناسێنم.

به‌روار: 26/01/2016
بینین: 868