میژووی جیهان
  ئه‌و شه‌ڕه‌ى پێش ده‌ستپێكردنى كۆتايى هات !
كارۆ ئارى
شەڕی کارانسیبیس ئەو شەرە بوو کە لە سەر گوندی کارانسیبیس دەکرا لە نێوان ئیمپراتۆریەتی نەمسا و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ۱۷ـی ۱۱ـی ۱۷۸۸ کە سوپای نەمسا هێرشی کردە سەر خۆی ، بەهۆی ئەوەی کە سوپاکەی نەمسا زووتری سوپای عوسمانی گەیشیتبوونە شوێنی شەڕەکە . دوای ئەوەی کە شەو بەسەر سوپاکە دادێ کۆمەڵێکی زۆر لە سەربازان دەچنە لای کۆمەڵێک لە فرۆشیارانی مەشروب و لەناو گوندەکە عارەق دەخۆنەوە و سەرخۆش دەبن کۆمەڵێکی تر لە هاوڕێیانیان بۆ لایان دێن بۆ هەمان مەبەست . کەچی وادەزانن تورکەکانن ( دوژمنەکانیان ) کە هاتوون ، بۆیە ئاگادار دەکرێنەوە کە تورک هات ..تورک هات .. ئیتر دەبێتە شەڕیان تا بەیانی . زیاتر لە ۱٠ دە هەزار کەس لە یەکتر دەکوژن و شکست بە سوپاکە دێ کە زیاتر بوو لە ۱٠٠ سەد هەزار و دەگەرێنەوە بە شکستخواردوویی دوو ڕۆژ دواتر سوپای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەگاتە شوێنەکە دەبینێ زیاد لە ۱٠ دە هەزار سەرباز کۆژراوە وە بەدەیەها هەزار برینداریش هەیە بۆیە بێ شەرکردن دەچێتە ناو گوندی کاراسیبیبس و دەستی بەسەردا دەگیرێ لەبەر ئەوە بەسەیرترین شەڕ دادەنرێ کە مەشروپ بووە هۆی ئەوەی پێش دەست پێکردنی شەرەکە کۆتایی پێ بێ
به‌روار: 02/04/2016
بینین: 907