میژووی جیهان
   کورتە هەواڵێك لە مێژوو لۆزان و ئێستا .
ماکوان کەریم



قۆناغی ئێستای کورستان و جۆری کاری سیاسیەکانی، کایەی سیاسەتی نێو دەوڵەتی،لەشیوەی کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانلی و سەردەمی هاتنە پێشەوەی تورانیەکانی کەمالیستی یە داگیر کردنی ئیستبدادی و ئیستعماری لە داگیرکردنی سەربازی ئێستاوە زۆر لەیەکەوە دوورن لە رووی ستراتیژیەتەوە هەریەکە ..
ئەو سەردەمەی کە ئەو باردۆخە تێیدا رویدا کێشەی گەورەی ڕۆژئاوا ئەوە بوو کە ئەو ئیمپراتۆریەتە ئیسلامییە بڕوخێنرێت کە بۆماوی شەش سەدو پەنجا ساڵ هەموو ئەوروپای لغاو کردبوو، پاشان کاریگەری (یەهودی دەونمە) لەسەر ڕوخاندنی ئەو دەسەڵاتە و پارچەپارچەکردنی هۆکارێکی تربوو، بەریتانیا دەیویست بۆ هەموو نەتەوەکانی ناو خەلافەتی ئیسلامی دەوڵەتێکی نەتەوەییان بۆ دروست بکات بە کوردیشەوە، هەروەك چۆن ئەوروپا لەدوای شۆڕشی فەرەنساوە بەو قۆناغی نەتەوەییەدا چوو بوو.. رۆژئاوا بە گشتی هاتوبونە ناوچەکانی بن دەستی عوسمانی بۆ ئەوەی ئەو ئەزمونە دووبارە بکەنەوە و دەوڵەتی نەتەوایەتی دروست بکەن..
ئەمەی باسمان کرد هەمووی رویدا لە ناو دەسەڵاتی عوسمانلیەکاندا، پاشان عوسمانلی دەسەڵاتی نەماو ئیتحادی تورەقی بە‌هێز بوو، کێشە کەوتە نێوانی ئەتاتورك و بەریتانیا لەسەر یۆنان و هەندێك لە دوورگەکانی نێوان تورکیای ئێستا و یۆنان، ئەم دژایەتیە پەرەی سەند و هەروا بە هەڵپەسێردراوی مایەوە..
لە سیڤەردا بڕیار درابوو کە باشوری تورکیا بکرێتە دەوڵەت بۆ کوردان، کەمالیستەکان ملیان بۆ ئەم داوایە نەئەدا، هاوکات ئەوەی کە رویدا لە قانزاجی کورد نەبوو ئەویش شۆڕشی ی١٩١٧ روسیای بەلشەفی بوو، کە دەیوسیت نفوزی خۆی تا ناوچەکانی کەنداوی فارس بەهێز بکات، هەر لەو ماوەیەشدا حوکومەتی ئیتلافی(لوید جۆرج) بەروە کۆتای دەرۆیشت، دەسەڵاتی پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی(پۆنارلۆ) لە ساڵی ١٩٢٢ فەرمانڕەوای تەواوەتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست کەپێشتر کاریگەری هەبوو لە سەر روداوی ناوچەکان بەتایبەت لەگەڵ وەزیری بەریتانیای (داگیرگە)کان بەناوی (جۆزهیل)، دەیویست لەگەڵ تورکیادا پەیوەندی خۆی بەرەو باشتر بەرێت نەکو لە قانزاجی روسیا پەیوەندیان لەگەڵ ئەتاتورك لەدەست بدەن، لە (لۆزان)دا بۆ ڕازی کردنی ئەتاتورك و هێنانی بەلای بلۆکی ڕۆژئاواو دورخستنەوەی لە روسیا، کەبووە کارەسات و بە سەر میللەتی کوردا شکایەوە.
تەنانەت داوای ویلایەتی موسڵی دەکرد بە هەندێك بیانو کە پێناچێت لێرەدا دەرفەتی ئەوە هەبێت روونی بکەینەوە، هەر لەم سەروبەندانەدا (پۆنارلۆ) پەیمانی دابوو بە عەرەب.. بەریتانیا ناچێتە دەرەوە لە خاکی عێراق تاکو دەوڵەتێك بۆ عێرا ق دانەمەزرێنێت!!. 
نزیکی عەرەبە نیشتیمانیەکان(ناسیۆنالیزمی عەرەبی) بە سەرکردایەتی (یاسین هاشمی) کە ئەودەمە سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، مەلیك (فەیسەڵ)، (رەزا) شای ئێران.. هەموو ئەمانە هۆکار بوون بۆ پەیماننامەی لۆزان کە پەیماننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە.

ماوتەوە بڵێم شیکاری ئەو سەردمە سیاسیە لەئەمڕۆی ئێستمان دەچێت..ناوەکان گۆڕاون بە ئۆردغان و پۆتین و هێزی داعش بەناوی خیلافەتەوە.. روحانی و عەبدای فەرەنسا و ئۆباما..ئەو ناوانەی لە مێژوەکەدا باسمکرد بیکەنە بۆشایی و ناوی ئەم رەزا قورسانەی ئێستای تێدا دابنێت...هەر یەك ئەزمونە ...

وتلك الايام نداولها بين الناس لعلهم يتفكرون

ووێنەی شاری لۆزان ئەو جێگاییە پیماننامەی سیڤەری تێدا هەڵوەشێنراییەوە..
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 926