میژووی جیهان
  ئەمڕۆ لە مێژودا
ئارام محمد

۱۹۱٤/۸/۳
هەڵایسانی جەنگی یەکەمی جیهانی:
چەند زانیاریەکیش لەسەر شاری سلێمانی لەوکاتەدا...
۱- وڵاتانی ئەوروپی ئاین و دەوڵەتیان لێک جوێ کردەوە تا کامەران بن و لەکۆڵ شەڕی ئاینی و مەزهەبی بنەوە، کەچی کێشەی نەتەوەیی و سەرمایەداری یەخەی گرتن و بەهۆیەوە دوو شەڕی گەورەی جیهانی هەڵایسا، بە کورتی لە گۆلک سڵەمینەوە بەسەر بەرازیدا کەوتن (بۆ ئەوکات).
۲- ئەو جەنگە پێنج بنەماڵەی لە مێژینەی لە حوکمڕانی هێنایە خوار (هوهنزلن لە ئەڵمانیا)(هیڤانۆڤ لە ڕوسیا)(ال عوسمان لە ڕۆژهەڵات)(هاپسپۆرگ لە نەمسا)(قاجاری لە ئێران).
۳- بەهۆی ئەو جەنگە زیاتر لە دە ملیۆن مرۆڤ کوژران بێجگە لە برینداران و بێ سەرو شوێنان و کاول بوونی چەندین شار و گوند. ئێستاش لە ژێر سایەی ئەو سیستەمە ئەمریکا کە بەس بەرژەوەندی دەبینێ و ئەخلاق ناناسێ، مرۆڤایەتی چاوەڕێی جەنگێکی زۆر دژوارتر دەکات.
٤- لە سەرەتادا کورد هاوکاری عوسمانیەکانی کرد و دژی هێزەکانی ئینگلیز لە باشوری عێراق جەنگان و لە شاری کوت سوپای ئینگلیز تاڵاوی شکستی بە قوڕگیدا کرا.
٥- دواتر کورد وازی لە پشتیوانی عوسمانی هێنا و شێخ مەحمود خۆی نامەی بۆ (وڵسن)فەرماندەی سوپای ئینگلیز نارد کە ڕووبکەنە سلێمانی، بەوە ئینگلیزەکان بێ ترس هاتنە سلێمانی و شێخ محمود وەک حوکمداری سلێمانی دیاری کرا، ئەمەش ئەوە بە درۆ دەخاتەوە کە کاتی خۆی مارکسیەکان دەیانگوت: (وەڵا شێخ محمود پەڕۆی لەدەستی خۆی بەستوە لە کاتی تەوقە کردن لەگەڵ مێجەر نوئێڵ، چونکە پێی کافر بووە)، ئەوەش درۆیەکی شاخدارە، ئەو خۆی نامەی بۆ وڵسنی فەرماندەی گشتی ئینگلیز نارد.
٦- لە ۱۹۱۷ گرانیەکی یەکجار بەهێز ناوچەکەی گرتەوە، لەم میانەیەدا کریمی عەلەکە کە مەسیحیەکی دۆڵەمەند بوو لە سلێمانی زۆر بە جوامێرانە بەهانای خەڵکی برسی و ئاوارەوە دەهات، لە کۆیەش حەماغای کۆیە زۆر بەخشندە بوو بەرانبەر خەڵک شتی سەیر لەویش دەگێڕنەوە، تەنانەت لە سلێمانی گردێک هەبوو دواتر ناوی گردی گولانی بەسەردابڕا، چونکە کوردانی ڕۆژهەڵات لەوێ گیرسانەوە و بەشێکیان توشی گولی بوون، خەڵک هاوکاری دەکردن.
۷- کریمی عەلەکە کە مەسیحی بوو، لە کابینەی حوکمداری شێخ مەحمود بوو بە وەزیری دارایی...
سەیر ئەوەیە تازە کاکەی عەلمانی دێت ئێمە فێری پێکەوە ژیانمان دەکات... یان تەڕکە سەلەفی توندڕەو دێت دەیەوێ بڵێ کەس لەگەڵ مسوڵمان ناحاوێتەوە...
۷-پێش جەنگ دانیشتوانی سلێمانی ۲٥هەزار کەس بوو، دواتر بوویەوە بە حەوت هەزار کەس، شاری دەربەندیخان لە ۷ هەزار کەسەوە بوو بە۷۰۰ کەس، کە بەهۆی شەڕ و برسیەتی و نەخۆشی دەمردن.

به‌روار: 03/08/2019
بینین: 741