 ٨٧: سورة الأعلى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میره‌بان
سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى ﴿1﴾
ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵندو پایه‌دارت بکه.
الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى ﴿2﴾
ئه‌و زاته‌ی که دروستکاری هه‌موو شتێکه به جوانی و ڕێکوپێکی و تێر‌و ته‌واوی.
وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى ﴿3﴾
ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو شتێکی به شێوه‌یه‌کی له‌بارو هاوکار له‌گه‌ڵ شته‌کانی تردا (دروست کردووه، په‌یوه‌ندی به‌رپا کردووه له نێوان جیهانی ئاده‌میزادو ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و مارو مێروو ئاو‌و هه‌واو خۆر‌و گڵ و..هتد).
وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَى ﴿4﴾
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که گژوگیا ده‌ردێنێت و ده‌یکاته له‌وه‌ڕگا بۆ ئاژه‌ڵ.
فَجَعَلَهُ غُثَاء أَحْوَى ﴿5﴾
(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك) ده‌یکاته پوش و په‌ڵاشێکی زه‌ردو وشك.
سَنُقْرِؤُكَ فَلَا تَنسَى ﴿6﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر (غه‌مت نه‌بێت) هه‌رگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَاء اللَّهُ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَى ﴿7﴾
مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش که شاراوه‌ن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَى ﴿8﴾
ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو خێرێك، هه‌موو کارێکی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ الذِّكْرَى ﴿9﴾
تۆ ئیتر له‌سه‌ر یاد خستنه‌وه‌و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه‌و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَى ﴿10﴾
ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاداوه‌ری وه‌رده‌گرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى ﴿11﴾
ئه‌وه‌ش که خوانه‌ناس و سه‌رسه‌خت بێت، خۆی لاده‌دا له ئیمان و خۆی دوور ده‌خاته‌وه له ئامۆژگاری خێر.
الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى ﴿12﴾
ئه‌و (جۆره که‌سانه) ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خی (سوتێنه‌رو سامناك)و گه‌وره‌وه.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى ﴿13﴾
له‌وه‌و دوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری ببێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی (ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت).
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّى ﴿14﴾
بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفه‌رازه که ده‌روونی خۆی پاك و پوخت و خاوێن ڕاده‌گرێت.
وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى ﴿15﴾
ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنوش و سوجده‌ی بۆ ده‌بات.
بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ﴿16﴾
(که‌چی خه‌ڵکینه ئێوه) زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته، وه به گرنگتری ده‌زانن.
وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى ﴿17﴾
له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت چاکتره‌و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَى ﴿18﴾
بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى ﴿19﴾
(له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوایان لێبێت).
|