 ١١: سورة هود
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
الَر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ﴿1﴾
(الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة)دا ڕاڤه کراوه.
ئه‌م قورئانه (له‌و پیتانه پێك هاتووه)، ئایه‌ت و یاساکانی به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست دانراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه‌و ڕوون کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که زۆر دانا‌و ئاگادار‌و لێزانه.
أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنَّنِي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ ﴿2﴾
(گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه که): جگه له‌خوا که‌س مه‌په‌رستن، وه من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه بێدارخهرهوهو مژده‌ده‌رم پێتان.
وَأَنِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ وَإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ ﴿3﴾
خه‌ڵکینه داوای لێ‌خۆش بوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، به‌چاکی درێژه به ژیانتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، وه پاداشتی چاکه‌و خواناسی هه‌موو که‌س به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌و خه‌ڵکه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وا من ده‌ترسم که تووشی سزای ڕۆژێکی گه‌وره ببن (که ڕۆژی قیامه‌ته، یا ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له‌ناوتان ده‌بات).
إِلَى اللّهِ مَرْجِعُكُمْ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿4﴾
(دڵنیا بن که) گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای خوایه، وه ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
أَلا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُواْ مِنْهُ أَلا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿5﴾
ئاگاداربن، ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، وا ده‌زانن به‌وه خۆیان له خوای گه‌وره ده‌شارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێ ده‌چنه ناو جێگهوهو خۆیان داده‌پۆشن، ئه‌وجا هه‌ر ده‌زانێ چی ده‌شارنه‌وه‌و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿6﴾
هه‌رچی زینده‌وه‌رێك هه‌یه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوایه‌و (بڕیاری داوه بژێوی بۆ دابین بکات) وه ئاگاداره به شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی پێش بوونیان، هه‌موو (شتێک) تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا (لوح المحفوظ)دا.
وَهُوَ الَّذِي خَلَق السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاء لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِن بَعْدِ الْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنْ هَذَا إِلاَّ سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿7﴾
ئه‌و خوایه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکردووه، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی نهێنی زۆر گه‌وره‌و شکۆمه‌نده) له سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه)، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م قسه‌و باسه جادویه‌کی ئاشکرایه.
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِلَى أُمَّةٍ مَّعْدُودَةٍ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُ أَلاَ يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿8﴾
خۆ ئه‌گه‌ر سزادانیان دوابخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، (به‌گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی دواخستووه، کوا؟ بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن ئه‌و ڕۆژه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێ، که‌سیان لێ ده‌رباز نابێ و له کۆڵ‌یان ناکرێته‌وه، وه ئه‌و سزایه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد ده‌یانگرێته‌وه.
وَلَئِنْ أَذَقْنَا الإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَاهَا مِنْهُ إِنَّهُ لَيَؤُوسٌ كَفُورٌ ﴿9﴾
ئه‌گه‌ر ئاده‌میزادمان تووشی خێر‌و خۆشی و ئاسووده‌ی کرد، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێمان سه‌نده‌وه ده‌بینی ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیواو سوپاس ناپه‌زێره (قسه‌و گوفتاری بۆنی) کوفر‌و خوانه‌ناسی لێ دێ.
وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ نَعْمَاء بَعْدَ ضَرَّاء مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي إِنَّهُ لَفَرِحٌ فَخُورٌ ﴿10﴾
خۆ ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و ته‌نگانه‌و ناخۆشییه‌ی که تووشی بووه خستمانه ناو خۆشی و نازو نیعمه‌ته‌وه، بێگومان ده‌ڵێ: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه‌و به‌سه‌ر چووه، ده‌بینی زۆر خۆشحاڵه‌و شانازی به خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێ.
إِلاَّ الَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أُوْلَئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ﴿11﴾
جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارمگرن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن (وه له خۆشی وناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێ) بۆ ئه‌وانه لێ خۆشبوون و پاداشتی زۆر‌و فراوان ئاماده‌یه.
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَضَآئِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَاء مَعَهُ مَلَكٌ إِنَّمَا أَنتَ نَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿12﴾
له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واز بێنی له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وه‌حی) بۆت ڕه‌وانه کراوه، وه دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) بۆی دانابه‌زێ، یا فریشته‌یه‌ک (بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که) له‌گه‌ڵیا نابێ، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه تۆ ته‌نها بێدارخه‌ره‌وه‌ی وه خوا خۆی ئاگاداره له هه‌موو شتێك و (حسابیان بۆ ده‌کات).
أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿13﴾
(بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: (ئه‌م قورئانه) خۆی هه‌ڵێ به‌ستووه، پێیان بڵێ: ده ئێوه‌ش ده سوره‌ت وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن وه هه‌رکه‌س له خوای گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن بانگی بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا أُنزِلِ بِعِلْمِ اللّهِ وَأَن لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿14﴾
خۆ ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه ئه‌وه ئیتر چاک بزانن و دڵنیا بن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زیوه‌و ئه‌و پێی ده‌زانێ، جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) موسوڵمان ده‌بن و باوه‌ڕ ده‌که‌ن؟
مَن كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لاَ يُبْخَسُونَ ﴿15﴾
هه‌رکه‌سێ ته‌نیا ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێ، پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه، وه ئه‌وانه له دنیادا مایه‌پوچ نابن.
أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الآخِرَةِ إِلاَّ النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُواْ فِيهَا وَبَاطِلٌ مَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿16﴾
(به‌ڵام) ئه‌وانه له ڕۆژی دوایی دا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌یان (که ته‌نها بۆ دنیا بووه‌و باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نه‌بووه) پوچه‌ڵ و بێ نرخه، هه‌روه‌ها کاروکرده‌وه‌یان به‌تاڵ و بۆشه.
أَفَمَن كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إَمَامًا وَرَحْمَةً أُوْلَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمَن يَكْفُرْ بِهِ مِنَ الأَحْزَابِ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ فَلاَ تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ إِنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿17﴾
(ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه، وه له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی مو‌سا (علیه السلام، که ته‌وراته) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بووه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیر‌و هۆشمه‌ندن) باوه‌ڕی پێ دێنن، ئه‌و ده‌سته‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م (په‌یامه) ناکه‌ن ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه، نه‌که‌ی تۆ به‌گومان بیت له‌م قورئان و له‌م په‌یامه، چوبکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت (ڕه‌وانه کراوه)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أُوْلَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الأَشْهَادُ هَؤُلاء الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى رَبِّهِمْ أَلاَ لَعْنَةُ اللّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ ﴿18﴾
کێ له‌وه ستهمکاتره که درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵببه‌ستێ (به‌وه‌ی که بڵێ خوا هاوه‌ڵ یا کوڕی هه‌یه) ئه‌وانه نیشانی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێن، وه شاهیده‌کانی قیامه‌ت که فریشته‌و پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازانن ده‌ڵێن ئه‌مانه درۆیان هه‌ڵبه‌ست بۆ په‌روه‌ردگاریان، ئاگادار بن نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکارانه.
الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِالآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ ﴿19﴾
ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی په‌یامه‌ی خوا ده‌که‌ن، وه ده‌یانه‌وێت لاری بکه‌نه‌وه به‌هه‌ڵه بیان ناسێنن به خه‌ڵکی ئه‌وانه بۆیه وا ده‌که‌ن چونکه بڕوایان به ڕۆژی دوایی نیه.
أُولَئِكَ لَمْ يَكُونُواْ مُعْجِزِينَ فِي الأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء يُضَاعَفُ لَهُمُ الْعَذَابُ مَا كَانُواْ يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ وَمَا كَانُواْ يُبْصِرُونَ ﴿20﴾
ئه‌وانه ناتوانن له زه‌ویدا له‌ده‌ستی خوا ده‌رچن، خوایش دۆستیان نیه، که‌س فریایان ناکه‌وێت، سزایان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێ، ئه‌وانه له دنیادا ئه‌وه‌نده ڕقیان له حه‌ق و ڕێگه‌ی خوا بوو نه‌یان ده‌توانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.
أُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ ﴿21﴾
ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان فه‌وتان، وه ئه‌و باس و درۆیانه‌ی که له دنیادا ده‌یانکرد لێیان ون بوو.
لاَ جَرَمَ أَنَّهُمْ فِي الآخِرَةِ هُمُ الأَخْسَرُونَ ﴿22﴾
گومانی تیا نیه که ئه‌وانه له قیامه‌تدا زۆر فه‌وتاوو خه‌ساره‌تمه‌ندن.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ وَأَخْبَتُواْ إِلَى رَبِّهِمْ أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿23﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوای گه‌وره‌و ڕاستی به‌رنامه‌که‌ی وه کرده‌وه‌ی چاکیشیان ئه‌نجامداوه، وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چن له‌به‌رانبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و به هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.
مَثَلُ الْفَرِيقَيْنِ كَالأَعْمَى وَالأَصَمِّ وَالْبَصِيرِ وَالسَّمِيعِ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ﴿24﴾
وێنه‌ی ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵی ئیمانداران و کۆمه‌ڵی بێباوه‌ڕان) وه‌ک کوێرو که‌ڕ، چاوساغ و بیسه‌ر وایه، ئایا ئه‌م دوانه وێنه‌یان وه‌ک یه‌که، ئه‌وه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه؟!
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿25﴾
به‌ڕاستی نوحمان نارد بۆلای قه‌وم و خزمه‌کانی ئه‌ویش پێی وتن، بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن).
أَن لاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ ﴿26﴾
(پێویسته) جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت.
فَقَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قِوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلاَّ بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلاَّ الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ ﴿27﴾
ئه‌مجا به‌ناو پیاوماقوڵانی هۆزی نوح ئه‌وانه‌یان بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها تۆ وه‌ک یه‌کێك له خۆمان ده‌یبنین، وه نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو بێ که‌سن و دوور بین نین و ژیریان که‌مه، نابینین ئێوه هیچ شتێكی زیاترتان له ئێمه هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین درۆزنن.
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّيَ وَآتَانِي رَحْمَةً مِّنْ عِندِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَارِهُونَ ﴿28﴾
نوح وتی ئه‌ی خزمه‌کانم ئایا که بینیتان من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگامه‌وه، وه خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیوم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌مانه له ئێوه شاراوه‌ته‌وه‌و نایبینن؟!
(ئیتر چیتان لێ بکه‌م)، ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتانا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه له‌کاتێکدا که ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!
وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم مُّلاَقُو رَبِّهِمْ وَلَكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ ﴿29﴾
ئه‌ی خزمه‌کانم له‌بری ئه‌م بانگه‌وازو ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێ ناکه‌م کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه، ومن هه‌رگیز ئیمانداران له‌خۆم دوور ناخه‌مه‌وه‌و ده‌ریان ناکه‌م، ئه‌وانه ئه‌گه‌ن به خوای خۆیان و حیسابیان لای خوایه به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به‌که‌م، سه‌یری ئیماندارانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژارییان).
وَيَا قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ﴿30﴾
ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ده‌توانێ یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێ) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندار‌و دۆستانه‌ی خوام ده‌رکردو له‌خۆم دوورم خستنه‌وه ئایا بیر ناکه‌نه‌وه (که شتی وا ناشێ و دروست نیه بۆ یه‌کێ خوا بناسێ).
وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ﴿31﴾
من ناڵێم پێتان خه‌زێنه‌رو ڕۆزیی خوایی لای منه، وه من شتی نادیار‌و غه‌یبی نازانم، وه من ناڵێـم من فریشته‌م، وه من هه‌رگیز ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوای گه‌وره خێریان به‌سه‌ردا ناڕژێنێت، خوا خۆی ئاگادارتره چی له ده‌روونیاندا هه‌یه‌و گه‌ر وا بکه‌م ده‌چمه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.
قَالُواْ يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿32﴾
وتیان به‌ڕاستی ئه‌ی نوح زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵا کردین ده‌ی بۆمان بێنه ئه‌و سزایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ئه‌مان ترسێنی پێی ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانی.
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿33﴾
نوح له‌وه‌ڵامدا وتی ئه‌وه به‌ده‌ست خوایه‌و ئه‌و بۆتان پێش دێنێ هه‌رکات بیه‌وێ، وه ئێوه ناتوانن له‌ده‌ستی ده‌رچن.
وَلاَ يَنفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ اللّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿34﴾
وا دیاره ئامۆژگاری و دڵسۆزیم بۆتان بێ سووده، هه‌میشه ویستوومه ئامۆژگاریتان بکه‌م و ڕێگه‌ی ڕاستتان نیشان بده‌م، ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارتانه گه‌ر بیه‌وێت بتانفه‌وتێنێت (زۆر لای ئاسانه) هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي وَأَنَاْ بَرِيءٌ مِّمَّا تُجْرَمُونَ ﴿35﴾
(بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی دروستی ده‌کات و هه‌ڵی ده‌به‌ستێت، بڵێ: گه‌ر وابێت تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه، وه من دووره‌په‌رێزم له تاوانه‌کان.
وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ ﴿36﴾
(سه‌رئه‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نوح که چاک بزانه که‌سی تر بڕوا ناهێنێ جگه له‌وه‌ی که له‌مه‌وبه‌ر بڕوای هێناوه، خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ﴿37﴾
که‌شتییه‌ك دروست بکه به چاودێری و فه‌رمانی ئێمه، کاتی تۆفانه‌که نه‌که‌یت تکا بکه‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی له سنووری ڕاستی ده‌رچوون و تاوانبارن، چونکه ئه‌وانه خنکاوو تیاچوون.
وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ﴿38﴾
(نوح) ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که، هه‌رجارێ تاقمێ له هۆزه‌که‌ی بڕۆشتنایه به‌لایدا گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی: ئه‌گه‌ر ئێستا ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش (ڕۆژێك دێت) گاڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن.
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ ﴿39﴾
له داهاتوودا بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ سزایه‌کی پێ ده‌گات که سه‌رشۆڕی بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت.
حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ ﴿40﴾
(ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا بڕیار هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) وه له ته‌نوره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی تۆڵه خواییه‌که بوو)، وتمان (ئه‌ی نوح) له هه‌موو نێر‌و مێیه‌ك دوان هه‌ڵگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت جگه له‌وانه‌ی که بڕیاره تووشی تۆڵه ببن به هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، (شایانی باسه) که‌س بڕوای به نوح نه‌کرد و له‌گه‌ڵیان نه‌بوو جگه له که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.
وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿41﴾
نوح وتی: سوار بن و بڕۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبووه‌و زۆر به به‌زه‌ییه (به‌رانبه‌ر ئێمه‌ی ئیماندار).
وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ﴿42﴾
ئینجا که‌شتیه‌که ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکدا گیری خواردبوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه‌و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕندا مه‌به.
قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ ﴿43﴾
کوڕه‌که وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه ده‌مپارێزێ له‌م تۆفان و ئاوه، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ په‌نا نیه به‌رامبه‌ر فه‌رمانی خوا مه‌گه‌ر یه‌کێ خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به نێوانیانداو چووه ڕیزی خنکاوانه‌وه.
وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿44﴾
ئه‌نجا وترا به زه‌وی ئه‌و ئاوه‌ی له‌سه‌رته هه‌ڵی لووشه، ئه‌ی ئاسمان تۆش بابه‌س بێ و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمان به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجام درا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوی جودی (که له کوردستانی تورکیایه) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت، وه وێژرا: ده‌ک دووری خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی تاوانباران و سته‌مکاران.
وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابُنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ﴿45﴾
نوح هاواری لێ به‌رزبوویه‌وه بۆلای خوا‌و وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته‌و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون)، تۆ زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمان ڕه‌وایانی.
قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿46﴾
خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌ی نوح ئه‌و کوڕه‌ت له خێزانی تۆ نیه، (ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ت) کرده‌وه‌یه‌کی چاک نیه، داوای شتێ مه‌که که کرده‌وه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی نیه، من ئامۆژگاریت ده‌که‌م کارێک نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نه‌فامانه‌وه.
قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ ﴿47﴾
(ئینجا نوح) وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نا ده‌گرم به‌تۆ داوای شتێ بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پیاما نه‌یه‌ته‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.
قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿48﴾
(ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه) وترا ئه‌ی نوح وه‌ره خواره‌وه‌و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی، به بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ره‌که‌ت له‌سه‌ر تۆ‌و ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵتان، خه‌ڵکانێکیش دوایی دێن و له‌نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ باوه‌ڕیانه‌وه) سزای به‌سوێیان توش ده‌بێت له لایه‌ن ئێمه‌وه.
تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿49﴾
ئه‌م باسانه بۆمان کردی له هه‌واڵه نادیاره‌کانه، نه تۆ ده‌تزانی و نه هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه، خۆگرو به ئارامبه پاشه‌ڕۆژ بۆ خواناسان و پارێزکارانه.
وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ مُفْتَرُونَ ﴿50﴾
بۆلای هۆزی (عادیش)، (هود)مان نارد، که له نه‌ته‌وه‌و خزمانی خۆیان بوو وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌رستن و به‌گوێی ئه‌و بکه‌ن، خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه ڕاست ناکه‌ن (که ده‌ڵێن خوا هاوڕێی هه‌یه‌و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن).
يَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى الَّذِي فَطَرَنِي أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿51﴾
خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کار‌و بانگه‌وازه خواییه‌ی که به ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێ، کرێ و پاداشتم له سه‌ر بهدیهێنهرمه من فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئایا بیر ناکه‌نه‌وه‌و تێ ناگه‌ن.
وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ ﴿52﴾
ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێ خۆش بوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، ئه‌مجا وازبێنن (له گوناهی ڕابردوو)، بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا، له ئاسمانه‌وه بارانی زۆرتان بۆ ده‌بارێنێ، هیزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێڕن له‌م باس و ئامۆژگاریانه نه‌وه‌ک به‌هۆیه‌وه بچنه ڕیزی تاوانبارانه‌وه.
قَالُواْ يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿53﴾
وتیان ئه‌ی (هود) به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به‌ته‌واوی قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خودایت)، ئێمه واز له خواکانی خۆمان ناهێنین له‌به‌ر قسه‌یه‌کی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به ڕاستی تۆ.
إِن نَّقُولُ إِلاَّ اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوَءٍ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللّهِ وَاشْهَدُواْ أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿54﴾
ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین که هه‌ندێ له خواکانمان زیانیان پێ گه‌یاندویت س سه‌رت لێ تێکچووه!! هود وتی: ده‌ی من خوا ده‌که‌م به شایه‌ت و ئێوه‌ش به شایه‌ت بن که من به‌ریم (له‌و شتانه‌ی) ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ (بۆ خوا).
مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لاَ تُنظِرُونِ ﴿55﴾
جگه له خوا (په‌رستنی هیچ شتێکی تر ڕه‌وات نیه) ئینجا وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه‌و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، هیچ مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن.
إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿56﴾
من پشت و په‌نام خوایه‌و پشتم به‌و به‌ستووه، په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، هه‌ر گیانله‌به‌رێک له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا هه‌بێت خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ریداو جڵه‌وی به‌ده‌ست ئه‌وه، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر حه‌ق و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته.
فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلاَ تَضُرُّونَهُ شَيْئًا إِنَّ رَبِّي عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ ﴿57﴾
ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌وا من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه‌و په‌یامه خواییه‌ی پیاما نێردراوه بۆتان، وه په‌روه‌ردگارم ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێر‌و به‌توانایه.
وَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَاهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ ﴿58﴾
کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی (عاد) بوو)، هودو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگارمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه، ڕزگارمان کردن له سزایه‌کی زۆر قورس و گران.
وَتِلْكَ عَادٌ جَحَدُواْ بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْاْ رُسُلَهُ وَاتَّبَعُواْ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ ﴿59﴾
به‌ڵێ ئه‌وه هۆزی (عاد) بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاریان، لایاندا له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رانی خوا‌و شوێنی فه‌رمانی هه‌موو زۆردار‌و سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن.
وَأُتْبِعُواْ فِي هَذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا إِنَّ عَادًا كَفَرُواْ رَبَّهُمْ أَلاَ بُعْدًا لِّعَادٍ قَوْمِ هُودٍ ﴿60﴾
هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن، ئاگادار بن که هۆزی (عاد) بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕێ به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخیی بۆ هۆزی (عاد)ی قه‌ومی (هود علیه السلام).
وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ ﴿61﴾
بۆ هۆزی (ثمود)یش (صالح)ی براو (خزمیانمان) ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و (زاته) هیچ خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌و به‌رپای کردوون له‌م زه‌ویه‌دا، داوای لێکردوون ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، به‌کاری هێناون تیایدا، که‌وابوو داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بێنن و واز بێنن له کرداری خراپه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه‌و نزاکانتان گیرا ده‌کات.
قَالُواْ يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَذَا أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ ﴿62﴾
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی (صالح) به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بووی، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێ ده‌که‌یت که شوێن شتێ بکه‌وین که باوان و باپیرانمان شوێنی که‌ووتن و په‌رستوویانن، ئێمه به گومانین له‌وه‌ی تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای به‌دبینین لێی!!
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةً مِّن رَّبِّي وَآتَانِي مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِنْ عَصَيْتُهُ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيْرَ تَخْسِيرٍ ﴿63﴾
صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌گه‌ر منتان بینی له‌سه‌ر ڕێگه‌و باسێکی ڕوون و ئاشکرا بووم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه، ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیوم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌رله فه‌رمانی لامداو په‌یامه‌که‌یم به ڕێک و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، ئێوه به‌م (هه‌ڵوێسته‌تان) جگه له خهسارهتمهدیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێ باگهیهنن.
وَيَا قَوْمِ هَذِهِ نَاقَةُ اللّهِ لَكُمْ آيَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللّهِ وَلاَ تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ ﴿64﴾
ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که خوا به (معجزة) دروستی کرد‌و کردوویه‌تی به به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌و ئاشکرا بۆ ئێوه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌و ئاشکرا بۆ ئێوه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من)، وازی لێ بێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن ئه‌گینا سزایه‌کی نزیک تووشتان ده‌بێت.
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمْ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ ذَلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ ﴿65﴾
که‌چی سه‌ریان بڕێ، (صالح)یش پێی وتن: (ته‌مه‌نی درێژتان) و ڕابواردنتان ته‌نها سێ ڕۆژه، له شوێنه‌کانی خۆتاندا (دوای ئه‌و ماوه دیاریکراوه تیا ده‌چن)، ئه‌وه‌ش پهیمانێکهو هه‌رگیز به‌درۆ ناخرێته‌وه.
فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَمِنْ خِزْيِ يَوْمِئِذٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ ﴿66﴾
کاتێ فه‌رمانی ئێمه هات له‌کاتی دیاریکراودا صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه په‌نامان دان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌رچی بیه‌وێ ده‌یکات.
وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ ﴿67﴾
ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی که بوه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرته‌وه که تاوانیان کرد‌و به‌گوێی په‌روه‌ردگاریان نه‌کرد، هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویداو تیاچوون.
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ فِيهَا أَلاَ إِنَّ ثَمُودَ كَفرُواْ رَبَّهُمْ أَلاَ بُعْدًا لِّثَمُودَ ﴿68﴾
وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و نه‌ژیابن، ئاگادارین هۆزی (ثمود) بێ بڕوا‌و بێ وه‌فا بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئاگادار بن بڕیاری دووریی له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی (ثمود)یش.
وَلَقَدْ جَاءتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى قَالُواْ سَلاَمًا قَالَ سَلاَمٌ فَمَا لَبِثَ أَن جَاء بِعِجْلٍ حَنِيذٍ ﴿69﴾
بێگومان وه‌فدێکی فریشته هاته لای ئیبراهیم بهمژدهوه (مژده‌ی بوونی مناڵێك)، وتیان: سه‌ڵاوی خوات لێبێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، (دوای بهخێرهاتینیان ڕۆشت و) زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه.
فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لاَ تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُواْ لاَ تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ ﴿70﴾
کاتێ (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، پێی ناخۆش بوو، گومانی خراپی لێ کردن، له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێ کرد‌و پێیان وت: مه‌ترسه، ئێمه نێردراوین بۆلای قه‌ومه‌که‌ی لوط.
وَامْرَأَتُهُ قَآئِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَاء إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ ﴿71﴾
خێزانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم وه‌ستابوو (له‌خۆشی مژده‌که)، (خوای گه‌وره فه‌رمووی) ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که (ئیسحاق)ت پێ ده‌به‌خشین وه له‌دوای ئه‌ویش (یه‌عقوب، له‌نه‌وه‌ی ئیسحاق ده‌بێت).
قَالَتْ يَا وَيْلَتَى أَأَلِدُ وَأَنَاْ عَجُوزٌ وَهَذَا بَعْلِي شَيْخًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عَجِيبٌ ﴿72﴾
خێزانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر وتی: (شه‌رمه‌زار خۆم) چۆن مناڵم ده‌بێت من پیر بووم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه، پیرو به‌ساڵا چووه، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره.
قَالُواْ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ رَحْمَتُ اللّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ ﴿73﴾
فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ له فه‌رمان و کاری خوا، ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان لێ بێت ئه‌ی خێزان و ماڵی پێغه‌مبه‌ر، بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات هه‌میشه سوپاسکراوهو خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه.
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ الرَّوْعُ وَجَاءتْهُ الْبُشْرَى يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ ﴿74﴾
کاتێ ترسه‌که له‌دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه)، مژده‌که‌شی پێدرا، ده‌ستی کرد به باسکردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط).
إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿75﴾
به‌ڕاستیی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆو غهمخوارو گه‌ڕاوه‌یه بۆلای خوا.
يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا إِنَّهُ قَدْ جَاء أَمْرُ رَبِّكَ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ ﴿76﴾
(فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم وازبێنه له‌وباس و کێشه‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه‌و (کار ته‌واو بووه)، به‌ڕاستی سزایان بۆهاتووه‌و ناگه‌ڕێته‌وه.
وَلَمَّا جَاءتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ ﴿77﴾
کاتێ وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاته لای (لوط)، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتن به میوانی ئه‌میش ئه‌یزانی هۆزه‌که‌ی شه‌ڕیان پێ ئه‌گێڕن و خوڕه‌وشتیان خراپه‌و ناشتوانێ به‌رگریان لێ بکات له‌به‌ر ئه‌وه (له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێ که‌وتوم).
وَجَاءهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُواْ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلاء بَنَاتِي هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ فَاتَّقُواْ اللّهَ وَلاَ تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌ رَّشِيدٌ ﴿78﴾
جا هۆزه‌که‌ی به بیستنی هاتینی ئه‌م میوانانه به په‌له‌و (بێ شه‌رمانه) هاتنه لای، پێشتریش کاری خراپیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشرینه‌ی دی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه کچهکانمهو پاک و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به‌دڵه به شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره ده‌که‌م)، له خوا بترسن، شه‌رمه‌زاری لای میوانه‌کانم مه‌که‌ن، ئایا پیاوێکی ژیر‌و عاقڵتان تیا نیه (که له کاری ئاوا ناڕه‌وا جڵه‌وگیری بکات).
قَالُواْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ ﴿79﴾
ئه‌وانیش (بێشه‌رمانه) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ده‌زانی ئێمه حه‌قێکمان نیه به کچه‌کانی تۆوه، بێگومان ده‌شزانی ئێمه چیمان ده‌وێت.
قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً أَوْ آوِي إِلَى رُكْنٍ شَدِيدٍ ﴿80﴾
لوط وتی: ئای ئه‌گه‌ر هێزێکم ده‌بوو بۆ بهرامبهریتان، یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه).
قَالُواْ يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُواْ إِلَيْكَ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ اللَّيْلِ وَلاَ يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلاَّ امْرَأَتَكَ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ ﴿81﴾
میوانه‌کانی وتیان: ئه‌ی (لوط) ئێمه فریشته‌ی نێراوی په‌روه‌ردگاری تۆین (ئه‌و تاوانبارانه ناگه‌نه لای ئێمه‌و) تۆ مناڵه‌کانت به شه‌و ده‌رکه، که‌ستان لانهکاتهوهو ئاوڕ نه‌داته‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ت که لاساره‌و به‌گوێت ناکات، ئه‌وه تووشی ئه‌و سزایه ده‌بێت که تاوانباران تووشیان ده‌بێت، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له‌سه‌ر له‌به‌یانی دایه، ئایا به‌یانی نزیک نیه؟.
فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ ﴿82﴾
کاتێ فه‌رمانی ئێمه (بهتیاچونیان) ده‌رچوو (شارۆچکه‌که‌یانمان) ژێره‌وژوور کرد، وه به قوڕی سووره‌وه‌کراوی وه‌ک به‌رد لێهاتوو چین له‌سه‌ر جێن به‌ردبارانمان کرد.
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ وَمَا هِيَ مِنَ الظَّالِمِينَ بِبَعِيدٍ ﴿83﴾
هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌ی دیاری کراو بوون، له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (که بدا به‌سه‌ر ته‌وقه سه‌ری کێدا) ئه‌م کاره‌ساته‌و ئه‌م به‌رد بارانه وه‌نه‌بێ دوور بێ له‌سته‌مکارانه‌وه (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا).
وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ وَلاَ تَنقُصُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّيَ أَرَاكُم بِخَيْرٍ وَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ ﴿84﴾
بۆلای خه‌ڵکی (مه‌دیه‌ن)یش براو که‌سی خۆیان (شوعه‌یب)مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌گوێی خوای گه‌وره بکه‌ن خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، که‌م وکوڕی مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشانه‌دا، من به‌چاک ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له‌خۆشیدان، من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر ئێوه له‌فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشێ سزای ڕۆژێ ببن که ده‌ورتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن.
وَيَا قَوْمِ أَوْفُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ وَلاَ تَبْخَسُواْ النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ وَلاَ تَعْثَوْاْ فِي الأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿85﴾
ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واو بێت و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن)، خراپه‌کاری بڵاومه‌که‌نه‌وه له‌ناو زه‌ویدا.
بَقِيَّةُ اللّهِ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ ﴿86﴾
ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتان دێڵێته‌وه له قازانج و حه‌ڵاڵی کردووه بۆتان ئه‌وه چاکتره له زۆری حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندار بن، من لێپرسراو نیم به‌رانبه‌ر ئێوه (به‌ڵکو حه‌ق و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم).
قَالُواْ يَا شُعَيْبُ أَصَلاَتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاء إِنَّكَ لَأَنتَ الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ ﴿87﴾
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی (شوعه‌یب) ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێ ده‌کات که ئێمه وازبێنین له‌وه‌ی باو و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له‌ماڵ و سامانماندا به ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێ بیکه‌ین؟ به‌ڕاستی تۆ زۆر هێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وا دیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه‌و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌رچێت).
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىَ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ الإِصْلاَحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ﴿88﴾
(شوعه‌یب) وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه، وه هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه ڕزق و ڕۆزیی باش و ماڵ و سامانی زۆرم هه‌یه، من نامه‌وێ قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من ته‌نها چاکهخوازیم ده‌وێت، به‌گوێره‌ی توانام، من به‌رده‌وام ته‌وفیق و یارمه‌تی و سهرکهوتوییم ته‌نها له‌لایه‌ن خواوه‌یه، پشت و په‌نام ته‌نها ئه‌وه‌و ته‌نها بۆلای ئه‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
وَيَا قَوْمِ لاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي أَن يُصِيبَكُم مِّثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِّنكُم بِبَعِيدٍ ﴿89﴾
ئه‌ی قه‌وم و خزمانم ناکۆکیی و دژایه‌تیتان له‌گه‌ڵ مندا، واتان لێ به‌کات (ئه‌و ئایین و بیروباوه‌ڕه‌ی هێناومه له‌لایه‌ن خواوه به درۆی بخه‌نه‌وه‌و)، ئه‌و کاته ئه‌وه‌ی تووشی هۆزی نوح و هودو صالح بوو تووشی ئێوه‌ش ببێت، خۆ هۆزی لوط ی (ماڵ کاول) لێتانه‌وه دوور نیه.
وَاسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ ﴿90﴾
هه‌ر بۆیه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و واز بێنن له تاوان و خراپه‌کاری و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا، بێگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر به به‌زه‌یی و میهره‌بانه، زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه.
قَالُواْ يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا وَلَوْلاَ رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ وَمَا أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ ﴿91﴾
(خزمانی ناله‌بار) وتیان: ئه‌ی (شوعه‌یب) ئێمه تێناگه‌ین له زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت، ئێمه تۆ به لاواز ده‌بینین له‌ناو خۆماندا (وا ده‌زانین ناتوانی به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بکه‌یت، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت پێویستی به هێزو توانایه‌کی زۆر هه‌یه)، ئه‌گه‌ر خزمه‌کانت نه‌بوایه به‌ردبارانمان ده‌کردیت، وه‌نه‌بێ تۆ هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکت هه‌بێ به‌سه‌رماندا.
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ اللّهِ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءكُمْ ظِهْرِيًّا إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ﴿92﴾
(شوعه‌یب) وتی: ئه‌ی هۆزو خزمه‌کانم ئایا که‌سوکارم به‌لای ئێوه‌وه به‌تواناو ده‌سه‌ڵاتدارتره له‌خوا، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فهرامۆشکردووهو گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَيَا قَوْمِ اعْمَلُواْ عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ وَارْتَقِبُواْ إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ ﴿93﴾
ئه‌ی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکه‌ن چه‌نده تواناتان هه‌یه، منیش کاری خۆم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌مه‌ولا ده‌رده‌که‌وێ و ده‌زانن کێ سزای بۆ دێت و سه‌رشۆڕی ده‌کات، کێیش درۆزنه، ئێوه چاوه‌ڕی بن منیش له‌گه‌ڵتان چاوه‌ڕێ ده‌بم.
وَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مَّنَّا وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ ﴿94﴾
جا کاتێ فه‌رمانی ئێمه ده‌رچوو به تیاچوونیان، (شوعه‌یب) و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوتفی خۆمان ڕزگارمان کردن، وه ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه‌و هه‌موویان له شوێن و ده‌وروبه‌ری خۆیان تیاچوون و مردن و به‌چۆکا هاتن.
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ فِيهَا أَلاَ بُعْدًا لِّمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ ﴿95﴾
هه‌روه‌ک له‌وێ نه‌ژیابن، ده‌ی مه‌دیه‌ن له‌ولاتر چێ هه‌روه‌ک (ثمود) له‌وه‌ولاتر چوو.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿96﴾
بێگومان مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه‌و به به‌رنامه‌ی دروسته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشکرادا.
إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاتَّبَعُواْ أَمْرَ فِرْعَوْنَ وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ ﴿97﴾
بۆلای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی، ئه‌وان شوێن فه‌رمانی فیرعه‌ون که‌وتن، له کاتێکدا که کار‌و فه‌رمانی فیرعه‌ون هه‌رگیز ڕاست و دروست نیه.
يَقْدُمُ قَوْمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَوْرَدَهُمُ النَّارَ وَبِئْسَ الْوِرْدُ الْمَوْرُودُ ﴿98﴾
له‌ڕۆژی قیامه‌تیشدا پێش قه‌وم و شوێنکه‌وتووانی ده‌که‌وێت و ده‌یانباته سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، بێگومان ئه‌وه سه‌ردانێکی ناخۆشه ئه‌وانه‌ش که ده‌چنه ناوی که‌سانێکی خراپ و ناپوختن.
وَأُتْبِعُواْ فِي هَذِهِ لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ بِئْسَ الرِّفْدُ الْمَرْفُودُ ﴿99﴾
له‌م دنیادا نه‌فرین و ده‌نگ و باسی خراپ هه‌میشه به‌شوێنیانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (به‌شیان هه‌ر بێ به‌شیه له ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوا)، (به‌ڕاستی) زۆر ناباشه ئه‌و حاڵه‌ی که تێی که‌وتوون.
ذَلِكَ مِنْ أَنبَاء الْقُرَى نَقُصُّهُ عَلَيْكَ مِنْهَا قَآئِمٌ وَحَصِيدٌ ﴿100﴾
ئه‌مه‌ی که باس کرا له هه‌واڵه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی بۆمان گێڕایته‌وه، هه‌ندێك له‌و شار‌و دێهاتانه ماون و هه‌ندێکی تری وێران بوون.
وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِن ظَلَمُواْ أَنفُسَهُمْ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ مِن شَيْءٍ لِّمَّا جَاء أَمْرُ رَبِّكَ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ ﴿101﴾
وه‌نه‌بێ ئێمه سته‌ممان لێکردبن، به‌ڵکو خۆیان سته‌میان له‌خۆیان کرد، ئیتر ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌کردن فریایان نه‌که‌وت، کاتێ فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، بێجگه له تیاچوون هیچی ترتان بۆ زیاد به‌ده‌ست نه‌هێنان.
وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ ﴿102﴾
ئابه‌و شێوه‌یه تۆڵه‌سه‌ندنی په‌روه‌ردگاری تۆ کاتێ که تۆڵه ده‌سێنێ له خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له حاڵێکا که یاخی بووبن و زوڵم و سته‌مکار بن، به‌ڕاستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌که‌ی زۆر به‌ئێش و به هێزه.
إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ الآخِرَةِ ذَلِكَ يَوْمٌ مَّجْمُوعٌ لَّهُ النَّاسُ وَذَلِكَ يَوْمٌ مَّشْهُودٌ ﴿103﴾
بێگومان له‌م به‌سه‌رهاته‌دا نیشانه‌و په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سێ ترسی سزای ڕۆژی دوایی هه‌بێت، ئه‌وه ڕۆژێکه خه‌ڵکی بۆی کۆده‌بێته‌وه، وه ئه‌وه ڕۆژێکی زۆر بێده‌نگ و باسدارهو خه‌ڵکی هه‌موو ئاماده ده‌کرێت (بۆ لێپرسینه‌وه).
وَمَا نُؤَخِّرُهُ إِلاَّ لِأَجَلٍ مَّعْدُودٍ ﴿104﴾
ئێمه به‌رپابوونی ئه‌و ڕۆژه دواناخه‌ین مه‌گه‌ر بۆ کاتێکی که‌م نه‌بێت.
يَوْمَ يَأْتِ لاَ تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلاَّ بِإِذْنِهِ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ ﴿105﴾
ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و ڕووداوه پێش دێ مه‌گه‌ر خوای گه‌وره مۆڵه‌ت بدات، ئه‌گینا که‌س بۆی نیه قسه بکات.
فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُواْ فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ ﴿106﴾
ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شن له‌ناو ئاگردا، هه‌ناسه هه‌ڵمژین و ههناسهدانهوهیان زۆر سه‌خت و دژواره.
خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ إِلاَّ مَا شَاء رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ ﴿107﴾
بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌مێننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێ، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هه‌بێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر به ده‌سه‌ڵاته له کردنی هه‌ر شتێکدا بیه‌وێ بیکات.
وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُواْ فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ إِلاَّ مَا شَاء رَبُّكَ عَطَاء غَيْرَ مَجْذُوذٍ ﴿108﴾
ئه‌وانه‌ش که کامه‌رانن و بهختیارکراون ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه، بۆ هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێ، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌خششێکه هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت.
فَلاَ تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِّمَّا يَعْبُدُ هَؤُلاء مَا يَعْبُدُونَ إِلاَّ كَمَا يَعْبُدُ آبَاؤُهُم مِّن قَبْلُ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنقُوصٍ ﴿109﴾
هیچ گومانت نه‌بێت له پووچه‌ڵی و بێ سوودی ئه‌وه‌ی ئه‌و بێ بڕوایانه ده‌یپه‌رستن و شوێنی که‌وتوون، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستن ئه‌وه‌یه که باوک و باپیرتان پێشتر ده‌یانپه‌رست، بێگومان ئێمه به تێر‌و ته‌واوی بێ که‌م و کوڕی پاداشتی (کاروکرده‌وه‌یان) ده‌ده‌ینه‌وه.
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ فَاخْتُلِفَ فِيهِ وَلَوْلاَ كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ ﴿110﴾
به‌ڕاستی ئێمه به‌رنامه‌مان به مو‌سا به‌خشی که‌چی خه‌ڵکی به‌رانبه‌ری جیاوازبون له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه که خوای تۆ بڕیاری داوه (دادگاییان دوا بخات هه‌ر) ئێسته دادگایی ده‌کردن و هه‌ر گومانیان هه‌یه‌و دڵنیا نین له‌ڕاستیی ئه‌م هه‌واڵانه.
وَإِنَّ كُلاًّ لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَالَهُمْ إِنَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿111﴾
به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌ردگارت پاداشتی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی ده‌داته‌وه، بێگومان ئه‌و زاته زۆر ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن.
فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلاَ تَطْغَوْاْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿112﴾
جا چۆن فه‌رمانت پێ دراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی به‌جێیان بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای خوا، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء ثُمَّ لاَ تُنصَرُونَ ﴿113﴾
نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بن که سته‌میان کردووه‌و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تان سووتێنێ، که‌سیش جگه له خوا‌و له جیاتی خوا پشتیوانتان نابێ، لهوهدوایش یارمه‌تی نادرێن.
وَأَقِمِ الصَّلاَةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ ﴿114﴾
نوێژ بکه له سه‌ره‌تاو کۆتایی ڕۆژدا هه‌روه‌ها له‌چه‌ند کاتێکی شه‌ودا، به‌ڕاستی چاکه‌کان کرده‌وه خراپه‌کان لاده‌به‌ن و گوناهان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌م ئامۆژگاریانه بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
وَاصْبِرْ فَإِنَّ اللّهَ لاَ يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴿115﴾
خۆت بگره‌و به‌ئارام به، بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان و یارمه‌تیده‌رانی خه‌ڵکی نافه‌وتێنێ.
فَلَوْلاَ كَانَ مِنَ الْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُوْلُواْ بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ الْفَسَادِ فِي الأَرْضِ إِلاَّ قَلِيلًا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ وَاتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ مَا أُتْرِفُواْ فِيهِ وَكَانُواْ مُجْرِمِينَ ﴿116﴾
ده‌بوایه له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه که‌سانی ژیر‌و دیندار هه‌بوایه، به‌رگریان له‌خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، که‌چی له‌وانه‌ی ڕزگارمان کردن که‌م بوون، (چونکه) زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچون و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو ڕابواردنی دنیایی که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشرینانه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبار‌و خراپه‌کارانه‌وه.
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ ﴿117﴾
هه‌رگیز په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خوازو چاکه‌کار بن.
وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿118﴾
ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه‌و بۆچوون دا.
إِلاَّ مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لأَمْلأنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿119﴾
مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمی پێ کردبن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێغهی ڕاستیان پێ بڵێ و بۆیان ڕوون بکاته‌وه)، بڕیاری خوای تۆ ده‌رچووه‌و ته‌واو بووه، که: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).
وَكُلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿120﴾
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆمان گێڕایته‌وه له چیرۆک و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، بۆ ئه‌وه‌یه که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م سوره‌ته‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوون کرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخستنه‌وه‌ی باشی تیا‌بوو بۆ ئیمانداران.
وَقُل لِّلَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ اعْمَلُواْ عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَامِلُونَ ﴿121﴾
بڵی به‌وانه‌ی ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه به‌گوێی تۆ نه‌که‌ن، ئێوه له شوێنی خۆتانا کاری خۆتان بکه‌ن و ئێمه‌ش خه‌ریک ده‌بین و کار ده‌که‌ین.
وَانتَظِرُوا إِنَّا مُنتَظِرُونَ ﴿122﴾
به‌رده‌وامیش چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی کاری هه‌ردوو لا بکه‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین.
وَلِلّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ الأَمْرُ كُلُّهُ فَاعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿123﴾
ته‌نها خوا خۆی ده‌زانێ شته غه‌یبی و نادیاره‌کان و له‌ناو ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌موو کار‌و فه‌رمایش بۆلای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ی که‌وابوو ئه‌و بپه‌رسته‌و به‌گوێی ئه‌و بکه و پشت به‌و ببه‌سته، هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
|