 ٦: سورة الأنعام
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
الْحَمْدُ لِلّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِم يَعْدِلُونَ ﴿1﴾
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروستکردووه، تاریکی و ڕووناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سهرسامئاوهرانهدا) ئه‌وانه‌ی بێباوهڕن به په‌روه‌ردگاریان، ڕێگه‌و ڕێبازی تر ده‌گرنه‌به‌ر.
هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن طِينٍ ثُمَّ قَضَى أَجَلًا وَأَجَلٌ مُّسمًّى عِندَهُ ثُمَّ أَنتُمْ تَمْتَرُونَ ﴿2﴾
ئه‌و زاته ئێوه‌ی له خاك دروستکردووه له‌وه‌دوا بڕیاری داوه (هه‌ر که‌سێك) بۆ ماوه‌یه‌ك بژی و بمێنێته‌وه (له‌سه‌ر زه‌وی دا) وه کاتی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی هه‌رکه‌سێك، هه‌ر دروستکراوێك لای ئه‌و زاته‌یه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌دا) ئێوه له شك و گوماندان!!
وَهُوَ اللّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَفِي الأَرْضِ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ ﴿3﴾
(الله) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌کاندا، وه له زه‌ویش دا (ده‌سه‌ڵاتی ئاشکرایه) به نهێنی و ئاشکراتان ده‌زانێت، به‌هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌تان ئاگایه.
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ آيَةٍ مِّنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلاَّ كَانُواْ عَنْهَا مُعْرِضِينَ ﴿4﴾
(بێ باوه‌ڕان) هه‌ر به‌ڵگه‌و (معجزة)یه‌کی په‌روه‌ردگاریان نیشان درابێت، ئه‌سته‌مه که پشتیان تێ نه‌کردبێت و ڕوویان لێ وهرنهگێرابێت.
فَقَدْ كَذَّبُواْ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءهُمْ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنبَاء مَا كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿5﴾
بێگومان ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی یان به‌درۆخسته‌وه کاتێ که پێیان ڕاگه‌یانرا، له ئاینده‌دا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌که‌وێت، ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.
أَلَمْ يَرَوْاْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍ مَّكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاء عَلَيْهِم مِّدْرَارًا وَجَعَلْنَا الأَنْهَارَ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنْشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ ﴿6﴾
ئایا نه‌یان بینیوه (له‌ڕێگه‌ی ئاسهواریانهوه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دار بوون له زه‌وی دا، به مه‌رجێك ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه، وه بارانمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕووه‌ك و به‌روبووم) وه جۆگه‌و رووبارمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا خوڕه‌م کردبوو به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن، وه نه‌وه‌ی ترمان له‌دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه.
وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنْ هَذَا إِلاَّ سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿7﴾
ئه‌گه‌ر کتێبێك بهبهرگهوه بۆ تۆ دابه‌زێنین، به‌ده‌ستی خۆیان ده‌ستی لێ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن هه‌ر ده‌ڵێن: ئه‌مه جگه له جادویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه!!
وَقَالُواْ لَوْلا أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًا لَّقُضِيَ الأمْرُ ثُمَّ لاَ يُنظَرُونَ ﴿8﴾
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ك بۆلای (محمد صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وانه بکرایه، جا ئه‌گه‌ر فریشته ڕه‌وانه بکه‌ین کۆتایی به هه‌موو شتێکی ئه‌وان دێت و هیچ مۆڵه‌تێکیش نادرێن.
وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَّجَعَلْنَاهُ رَجُلًا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ ﴿9﴾
خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بکردایه به فرستاده، له شێوه‌ی پیاوێکدا ده‌مان نارد، وه هه‌مان گومان که ئێستا هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو.
وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُواْ مِنْهُم مَّا كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿10﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێت) چونکه گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ، سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی ئه‌وان بروایان پێی نه‌بوو، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ گرتن و نغرۆی کردن.
قُلْ سِيرُواْ فِي الأَرْضِ ثُمَّ انظُرُواْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ ﴿11﴾
پێیان بڵێ: دهبگهڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆ خستۆته‌وه چۆن بووه.
قُل لِّمَن مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ قُل لِلّهِ كَتَبَ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ الَّذِينَ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿12﴾
(لێیان بپرسه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه کێ خاوه‌نیانه (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌و) بڵێ: هه‌ر خوا، هه‌ر الله، خاوه‌نیانه وه ئه‌و خوایه فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر خۆی که به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤان بێت له ڕۆژی قیامه‌تیشدا که هیچ شک و گومانی تیا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه (هه‌رچه‌نده) ئه‌وانه‌ی که خۆیانیان له‌ده‌ست داوه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
وَلَهُ مَا سَكَنَ فِي اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿13﴾
هه‌رچی ئارام ده‌گرێت له شه‌وگارو ڕۆژگاردا هه‌ر به ویستی ئه‌و زاته‌یه، ئه‌و خوایه‌کی بیسه‌رو زانایه.
قُلْ أَغَيْرَ اللّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّا فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلاَ يُطْعَمُ قُلْ إِنِّيَ أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ وَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكَينَ ﴿14﴾
پێیان بڵێ: (به عه‌قڵ و ژیری ئێوه ڕه‌وایه) که جگه له‌خوا که‌سێکی تر بکه‌مه پشت و په‌نای خۆم (به‌مه‌رجێك ئه‌و خوایه) به‌دی هێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه، وه هه‌ر ئه‌وه که ڕۆزی به‌خشه و بێ نیازه له هه‌موو ڕزق و ڕۆزییهك، دووباره بڵێ: من فه‌رمانم پێ دراوه که یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌و زاته بم و موسوڵمان بم وه (من پێت ڕاده‌گه‌یه‌نم که): هه‌رگیز نه‌که‌ی له موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان بیت.
قُلْ إِنِّيَ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿15﴾
هه‌روه‌ها بڵێ: من زۆر ده‌ترسم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یاخی بم له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم نه‌وه‌ك له ڕۆژی سامناکی قیامه‌تدا خوا سزا‌و ئازارم بدات.
مَّن يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمَهُ وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ ﴿16﴾
ئه‌وه‌ی له‌و سزایه ده‌رباز ببێت ئه‌وه ئیتر دیاره خوا ڕه‌حمی پێکردووه و شایسته‌ی میهره‌بانی ئه‌و بووه وه ئه‌و سهرفهرازیه ده‌ستکه‌وتێکی ئاشکرایه.
وَإِن يَمْسَسْكَ اللّهُ بِضُرٍّ فَلاَ كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ هُوَ وَإِن يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدُيرٌ ﴿17﴾
(دڵنیا به له‌وه‌ی) ئه‌گه‌ر خوا زه‌ره‌رو گرفتێکت بۆ پێش بێنێت، که‌س ناتوانێت فریات که‌وێت جگه له‌و، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر‌و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ ﴿18﴾
ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو بهندهکانیداو ئه‌و زاتێکی دانا‌و ئاگایه.
قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادةً قُلِ اللّهِ شَهِيدٌ بِيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لأُنذِرَكُم بِهِ وَمَن بَلَغَ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللّهِ آلِهَةً أُخْرَى قُل لاَّ أَشْهَدُ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿19﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌وانه بڵێ که شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ) کێ هه‌یه گه‌وره‌ترین و ڕاسترین شایه‌تی بدات؟! هه‌ر خۆت بڵێ: خوای گه‌وره شایه‌ته له نێوان من و ئێوه‌دا وه من ئه‌م قورئانه‌شم به وه‌حی ونیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که پێیان ده‌گات ئاگادار‌و بێداربکهم، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوونکردنهوانهدا) ئایا بڕواتان وایه که له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هیه؟! بڵێ: (من به‌ش به‌حاڵی خۆم) شایه‌تی ناحه‌ق و ناڕه‌وای وا ناده‌م، وه بڵێ ئه‌و خوایه بریتیه له خوایه‌کی تاك و ته‌نها، وه من به‌ڕاستی به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوڕێی ئه‌و زاته.
الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءهُمُ الَّذِينَ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿20﴾
ئه‌وانه‌ی که کتێبی (ئاسمانیمان پێ به‌خشیون له گاور‌و جوو) پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن مناڵه‌کانی خۆیان ده‌ناسن (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و خۆیان ڕیسوا کردووه باوه‌ڕناهێنن (به‌ڕاستی یه‌کان).
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ ﴿21﴾
جا کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکار تر بێت، که‌شتی نادروست و درۆ بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستێت، یا ئایه‌ت و (معجزة)کانی به درۆ بخاته‌وه‌و به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی سته‌مکارن هه‌رگیز سه‌رفه‌راز نابن.
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُواْ أَيْنَ شُرَكَآؤُكُمُ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿22﴾
ڕۆژێك دێت که هه‌موو (خوانه‌ناس و) هاوه‌ڵپه‌رستان کۆده‌که‌ینه‌وه‌و ئینجا پێیان ده‌ڵێین کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و به هاوتای خواتان ده‌زانی به خه‌یاڵی خۆتان؟
ثُمَّ لَمْ تَكُن فِتْنَتُهُمْ إِلاَّ أَن قَالُواْ وَاللّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿23﴾
که‌چی ته‌نها وه‌ڵام و قسه‌یان ته‌نها ئه‌م سوێنده ناڕاسته‌یه که ده‌ڵێن: سوێند به خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه هه‌رگیز موشریك و هاوه‌ڵپه‌رست نه‌بووین!!
انظُرْ كَيْفَ كَذَبُواْ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ ﴿24﴾
سه‌یرکه چۆن درۆ له‌گه‌ڵ خۆشیان ده‌که‌ن، چۆن بیر‌و بڕوای پوچیان لێ وون ده‌بێت و ئاسه‌واری نامێنێت.
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِن يَرَوْاْ كُلَّ آيَةٍ لاَّ يُؤْمِنُواْ بِهَا حَتَّى إِذَا جَآؤُوكَ يُجَادِلُونَكَ يَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنْ هَذَآ إِلاَّ أَسَاطِيرُ الأَوَّلِينَ ﴿25﴾
هه‌ندێك له‌و (بێباوهڕانه) گوێت بۆ ده‌گرن (له‌کاتی خوێندنی قورئاندا، به‌ڵام چونکه مه‌به‌ستیان نیه شوێن حه‌قیقه‌ت بکه‌ون) ئێمه په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا و تێ ناگه‌ن، وه گوێمان سه‌نگین و گران کردوون (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌بیستن) هه‌ر نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کیش ببینن بڕوای پێ ناکه‌ن، هه‌ر کاتێکیش دێن بۆ لات ده‌یکه‌نه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ، سه‌رئه‌نجام خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌ر داستانی پێشینانه!!
وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْأَوْنَ عَنْهُ وَإِن يُهْلِكُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿26﴾
ئه‌وانه نایه‌ڵن که‌س گوێ بۆ قورئان بگرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵکی لێ دوور بخه‌نه‌وه، جا به‌و کاره‌یان ته‌نها خۆیان تیا ده‌به‌ن و زه‌ره‌ر له خۆیان ده‌ده‌ن (به‌ڵام جارێ) هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
وَلَوْ تَرَىَ إِذْ وُقِفُواْ عَلَى النَّارِ فَقَالُواْ يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلاَ نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿27﴾
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی (له قیامه‌ت دا) له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون (به ده‌م حه‌سره‌ت و ناڵه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه جارێکی تر بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیا‌و (له‌م سه‌رئه‌نجامه شوومه ڕزگارمان ده‌بوو) ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی خوامان به‌درۆ نه‌ده‌خسته‌وه، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو.
بَلْ بَدَا لَهُم مَّا كَانُواْ يُخْفُونَ مِن قَبْلُ وَلَوْ رُدُّواْ لَعَادُواْ لِمَا نُهُواْ عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿28﴾
(بێگومان ئه‌وه ئاواتێکی ئه‌سته‌مه) چونکه هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌و پیلانانه‌ی که پێشتر ده‌یانکرد وه ده‌یان کێشا ئێستا وا ئاشكرا بووه، خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.
وَقَالُواْ إِنْ هِيَ إِلاَّ حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ ﴿29﴾
(ئه‌وانه) ده‌ڵێن: ژیان هه‌ر ئه‌م ژیانه‌ی دنیایه‌و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه بۆ (لێ پرسینه‌وه).
وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُواْ عَلَى رَبِّهِمْ قَالَ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ قَالُواْ بَلَى وَرَبِّنَا قَالَ فَذُوقُواْ العَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿30﴾
ج اکاتێك ئه‌وانه ده‌بینیت (له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له‌دادی) په‌روه‌ردگاریان دا وه‌ستێنراون، (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌مه‌ی (که بۆتان پێشهاتووه‌و ده‌یبینن) ڕاست و حه‌قیقه‌ت نیه؟ (به که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه) ده‌ڵێن: سوێند به په‌روه‌ردگارمان (ئینجا خوا) ده‌فه‌رموێت: (مادام وایه) سزا‌و تاڵاو بچێژن له سه‌رئه‌نجامی کوفر‌و یاخی بونتاندا.
قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَاء اللّهِ حَتَّى إِذَا جَاءتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُواْ يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ ﴿31﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد، کاتێکیش که قیامه‌ت کوتوپڕ یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، ده‌ڵێن: ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی که (به‌بێ دینیی و سه‌رکه‌شی و تاوان) بردمانه سه‌ر، جا ئه‌وانه (کۆڵی) گوناهو تاوانیان به کۆڵیانه‌وه‌یه، ئای که چه‌نده خراپه، کۆڵ و باری وا ک هئهوانه هه‌ڵیان گرتووه.
وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَلَلدَّارُ الآخِرَةُ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿32﴾
ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له تاوێك یاری و گه‌مه، بێگومان ماڵی قیامه‌ت (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخهنهکار (بۆ هه‌وڵ دان بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی).
قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لاَ يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللّهِ يَجْحَدُونَ ﴿33﴾
ئێمه چاك ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش دێنێت، ئه‌وه بزانه که ئه‌وانه وه نه‌بێت تۆ به‌درۆبخه‌نه‌وه، به‌ڵکو سته‌مکاران ئایه‌ته‌کانی خوا به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه و دژایه‌تی ده‌که‌ن.
وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُواْ عَلَى مَا كُذِّبُواْ وَأُوذُواْ حَتَّى أَتَاهُمْ نَصْرُنَا وَلاَ مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللّهِ وَلَقدْ جَاءكَ مِن نَّبَإِ الْمُرْسَلِينَ ﴿34﴾
بێگومان دژایه‌تی پێش تۆش به‌درۆخراونه‌ته‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بهدرۆخستنهوهیهدا، ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت، هه‌رچه‌نده ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له سه‌رکه‌وتنی ئێمه به‌هره‌وه‌ر بوون، وه بڕیار داده‌ی خوا هه‌رگیز ناگۆڕدرێت، (به تاقیکردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران و سه‌رخستنیان) بێگومان هه‌واڵ و ده‌نگ و باسی پێغه‌مبه‌رانت پێ گه‌یشتووه.
وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاء فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى فَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿35﴾
خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته ئه‌گه‌ر ده‌توانی تونێلێ له زه‌ویدا هه‌ڵکه‌نی یا په‌یژه‌یه‌ك به ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێری تا (معجزة)یه‌کیان بۆ پێش بێنی (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێ ناکه‌ن) به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست کۆیان کاته‌وه (به‌مه‌رجێك خۆیان مه‌به‌ستیان بێت، که‌واته) له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین (له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا).
إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ وَالْمَوْتَى يَبْعَثُهُمُ اللّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ﴿36﴾
به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه دێن که به‌چاکیی گوێ ده‌گرن، به‌ڵام (دڵ) مردووه‌کان (له‌ڕۆژی قیامه‌تدا) خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆلای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (تا به‌سزای بێ باوه‌ڕیی خۆیانیان بگه‌یه‌نێت).
وَقَالُواْ لَوْلاَ نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ قُلْ إِنَّ اللّهَ قَادِرٌ عَلَى أَن يُنَزِّلٍ آيَةً وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿37﴾
(ئه‌و خوانه‌ناسانه) ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ (معجزة)یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری یه‌وه بۆ ڕه‌وانه ناکرێت؟ بڵێ: خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که (معجزة) بنێرێت به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نه‌فام و نه‌زانن (هه‌رگیز شایسته‌ی ئه‌وه نین خوا به‌ده‌م داخوازی نادروستیانه‌وه بچێت).
وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿38﴾
هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێك نییه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات، یا باڵنده‌یه‌ك که باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێك نه‌بن وه‌ك ئێوه، (دڵنیابن) هیچ شتێك نیه پشت گوێمان خستبێ له کتێبه (تایبه‌تی یه‌که‌دا) که (لوح المحفوظ)ه له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه لای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌رگرێت یا تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێته‌وه).
وَالَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ مَن يَشَإِ اللّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿39﴾
ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ت و (معجزة)کانی ئێمه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه وه‌کو که‌ڕو لاڵ له تاریکستانهکاندا گیریان خواردووه، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) وه ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بدا‌و هیدایه‌ت وه‌رگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
قُلْ أَرَأَيْتُكُم إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿40﴾
(به‌خوا نه‌ناسان) بڵێ: باشه ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێ بگرێت، یا قیامه‌ت به‌رپا ببێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) ئایا هاناو هاوار بۆ که‌سێك جگه له خوا ده‌به‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و خۆتان به‌ڕاستگۆ داده‌نێن؟!
بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاء وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ ﴿41﴾
(نه‌خێر له‌و کاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه) به‌ڵاو ناخۆشی یه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌و کاته‌دا هه‌ر شتێك که به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.
وَلَقَدْ أَرْسَلنَآ إِلَى أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ ﴿42﴾
بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێ که سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی ناخۆشی و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن (به‌ڵکو داچڵه‌کێن و ڕووبکه‌نه ئێمه) و لێمان بپاڕێنه‌وه و بلاڵێنه‌وه.
فَلَوْلا إِذْ جَاءهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿43﴾
ئه‌وانه کاتێ که تۆڵه‌و سزای ئێمه ڕووبه‌ڕوویان بوو ده‌بوا نزایان بکردایه‌و بکوڕوزانایهتهوه به‌ڵام ئه‌وه‌نده دڵ ڕه‌ق بوون (هیچیان بۆ نه‌ده‌وت) شه‌یتانیش کار‌و کرده‌وه‌ی (ناپهسهندیانی) بۆ ڕازاندبوونه‌وه.
فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُواْ بِمَا أُوتُواْ أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ ﴿44﴾
ئه‌وسا ئیتر کاتێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، قاپی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵاکردنهوهو، (نازو نیعمه‌تی ماددی زۆرمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا ئیتر دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان به‌خشراوه، ئه‌وجا کت‌وپڕ (کارخانه‌و ئاوه‌دانی و شارستانی و ده‌زگا و کێڵگهکانیانمان کاول کرد)، وه هه‌مووانیان سه‌رگه‌ردان و ڕیسوابوون.
فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ وَالْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿45﴾
ئه‌وسا ئیتر دهیارمان نه‌هێشتن و دوای ئه‌وانه‌مان بڕی که ستهمکا بوون، (ئینجا بوونه‌وه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانداران و فریشته‌کان دا وتیان): (الحمد لله رب العالمین).
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَارَكُمْ وَخَتَمَ عَلَى قُلُوبِكُم مَّنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللّهِ يَأْتِيكُم بِهِ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الآيَاتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ ﴿46﴾
(به‌و بێ باوه‌ڕانه) بڵێ: باشه ئه‌گه‌ر خوا ده‌سگای بیستن و بینینتان لێ وه‌رگرێته‌وه، مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵتان دا، ئایا که‌سێك هه‌یه ئه‌و ده‌سگایانه به ئێوه ببه‌خشێته‌وه، سه‌یر بکه‌و سه‌رنج بده چۆن نموونه‌و به‌ڵگه‌یان بۆ دێنینه‌وه، که‌چی ئه‌وانه هه‌ر مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلاَّ الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ ﴿47﴾
پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا کت‌وپڕ یه‌خه‌ی پی گرتن، یا به‌ئاشکرا به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیا ده‌چن؟
وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلاَّ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿48﴾
ئێمه پێغه‌مبه‌ران نانێرین بێ ئه‌وه‌ی مژدهدهربن (بۆ ئیمانداران) وه ترسێنه‌ربن (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بێنێت و خۆی چاك و ڕێك و پێك بکاو چاکه‌کاربێت، ئه‌و جۆره که‌سانه نه ترس و بیم ڕوویان تێ ده‌کات، نه غه‌م و په‌ژاره دایان ده‌گرێت.
وَالَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا يَمَسُّهُمُ الْعَذَابُ بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ ﴿49﴾
ئه‌وانه‌ش که بڕوا ناهێنن و ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوان و لادانیان دا.
قُل لاَّ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَفَلاَ تَتَفَكَّرُونَ ﴿50﴾
پێیان بڵێ: من ناڵێم که گه‌نجینه‌کانی سامانی خوا لای منه، هه‌روه‌ها له نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادار نیم، وه ناڵێم من فریشته‌م، به‌لكو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات، هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌کن (له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕ وه‌ك کوێر وایه له تاریکستان دا گیری خواردبێت، وه له هه‌موو تاوێکی ژیانیداو له هه‌موو ههنگاوێکی دا به‌ته‌مای کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه، له‌ولاشه‌وه ئیماندار بینایه، چاوساغه، هه‌موو شتێكی له‌لا ڕوونه، ده‌زانێت بۆچی و، بۆچی ده‌ژی، به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئایا بۆ بیر ناکه‌نه‌وه‌و تێ نافکرن.
وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿51﴾
که‌واته، ئه‌وانه ئاگادار‌و هۆشیار بکه که (ده‌ترسن) کۆبکرێنه‌وه لای په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه)، ئه‌و کاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانیان لێ بکات، که‌سیش نیه تکاکاریان بێت، سا به‌ڵکو به ته‌قواو پارێزکاربن و (له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادابن).
وَلاَ تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَيْءٍ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِم مِّن شَيْءٍ فَتَطْرُدَهُمْ فَتَكُونَ مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿52﴾
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نه‌که‌ی ئه‌وانه ده‌ربکه‌یت (له مزگه‌وت و کۆڕی خواناسین) که له به‌یانیان و ئێواراندا له پهروهردگاریاندهپاڕێنهوهو (ده‌یپه‌رستن) مه‌به‌ستیان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه، حساب و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وان له سه‌ر تۆ نیه، وه حساب و لێپرسینه‌وه‌ی تۆش له‌سه‌ر ئه‌وان نیه، تا ده‌ریان بکه‌یت و خۆت بخه‌یته ڕیزی زاڵم و سته‌مکارانه‌وه.
وَكَذَلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لِّيَقُولواْ أَهَؤُلاء مَنَّ اللّهُ عَلَيْهِم مِّن بَيْنِنَا أَلَيْسَ اللّهُ بِأَعْلَمَ بِالشَّاكِرِينَ ﴿53﴾
ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێکیان به هه‌ندێکیان تاقی ده‌که‌ینه‌وه (کێشه بۆ یه‌کتر دروست ده‌که‌ن، ده‌بنه به‌ڵا بۆ یه‌کتر، یاخود هه‌ندێك هه‌ژار ده‌که‌ین و هه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ند…هتد) تا بێ بڕوایان (نه‌فامانه) بڵێن: خوا ڕێزی ئالهوانه ناوه له‌ناومان دا؟ (ئه‌و هه‌ژارو داماوانه که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که خوا هه‌ڵیان بژێرێت و هیدایه‌تیان بدات) ئه‌یه مه‌گه‌ر خوا خۆی چاك زانا نیه به سوپاسگوزاران؟
وَإِذَا جَاءكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلاَمٌ عَلَيْكُمْ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ أَنَّهُ مَن عَمِلَ مِنكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِن بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿54﴾
هه‌رکاتێك ئه‌و که‌سانه هاتن بۆلات که ئیمانیان به ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه (تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئه‌م مژده‌یه‌شیان بده‌رێ) که: په‌روه‌ردگارتان فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر خۆی (که به نیسبه‌تی ئێوه‌مانانه‌وه) به ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤان بێت، وه ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به نه‌فامی، به نه‌زانیی گوناهێکی کرد و له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌ی کرد و په‌شیمان بۆوه، ئه‌وه با دڵنیا بێت که په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
وَكَذَلِكَ نفَصِّلُ الآيَاتِ وَلِتَسْتَبِينَ سَبِيلُ الْمُجْرِمِينَ ﴿55﴾
ئابه‌و شێوه‌یه‌ی که باس کرا به درێژیی (به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی ئیمان) ڕوون ده‌که‌ینه‌وه تا به جوانیی و ڕوونیی، ڕێبازی تاوانبار و خوانه‌ناسان ده‌رده‌که‌وێت و بناسرێن.
قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ قُل لاَّ أَتَّبِعُ أَهْوَاءكُمْ قَدْ ضَلَلْتُ إِذًا وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُهْتَدِينَ ﴿56﴾
(به بێ باوه‌ڕان) بڵێ: من قه‌ده‌غه‌م لێ کراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن وه بڵێ: من شوێن ئاره‌زووی (نابه‌جێی) ئێوه ناکه‌وم (ئه‌گه‌ر وا بکه‌م) ئه‌وه ئیتر من سه‌ر لێ شێواوم و هه‌رگیز له هیدایه‌تدراوان نیم.
قُلْ إِنِّي عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَكَذَّبْتُم بِهِ مَا عِندِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ يَقُصُّ الْحَقَّ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ ﴿57﴾
پێیان بڵێ: من زۆر دڵنیام به به‌ڵگه‌وه په‌روه‌ردگارم (ده‌ناسم و ده‌یپه‌رستم) که‌چی (پێم سه‌یره) ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه، ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه بۆتان پێش بێت به‌ده‌ست من نیه‌و لای من نیه، حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی (هه‌موو شت) به‌ده‌ست خوایه، ئه‌و زاته ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌خاته‌ڕوو، چاکترین جیاکه‌ره‌وه‌شه (له نێوان حه‌ق و باتڵ‌دا).
قُل لَّوْ أَنَّ عِندِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ لَقُضِيَ الأَمْرُ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَاللّهُ أَعْلَمُ بِالظَّالِمِينَ ﴿58﴾
پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه له پێشهاتنی (سزای خوا) لای من بوایه و به‌ده‌ست من بوایه، هه‌موو شت له نێوانماندا ته‌واو ده‌بوو (ئێوه له‌نو ده‌چوون)، وه خوا خۆی چاك زانایه به سته‌مکاران.
وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لاَ يَعْلَمُهَا إِلاَّ هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلاَّ يَعْلَمُهَا وَلاَ حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الأَرْضِ وَلاَ رَطْبٍ وَلاَ يَابِسٍ إِلاَّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿59﴾
کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و زانینی هه‌موو نهێنیه‌کان به‌ده‌ست خوایه و لای ئه‌وه، که‌س هیچی لێ نازانێت جگه له‌و زاته هه‌رچی له‌سه‌ر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیا‌و دار‌و زینده‌وه‌رانی ورد‌و درشت له‌سه‌ر زه‌وی و له‌توێی خاک‌دا) خوا پێی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی له ده‌ریاکانیشدا هه‌یه (له زینده‌وه‌ری هه‌مه‌جۆرو ماسی سه‌یرو سه‌مه‌ره) ئاگای لێیه‌تی، هیچ گه‌ڵایه‌ك له هیچ دارێك به‌رنابێته‌وه پێی نه‌زانێ، هه‌روه‌ها ده‌نکێك یا تۆوێك له تاریکستانی زه‌ویدا نیه (که پێی نه‌زانێت)، ئه‌و ده‌نکه چ شێ‌دار بێت یا ته‌ڕ بێت، هیچ شتێك نیه له خوا په‌نهان بێت و له (لوح المحفوظ)دا، یاخود له دۆسیه‌ی تیابه‌ت دا تۆمار نه‌کرابێت.
وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُم بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِالنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُّسَمًّى ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿60﴾
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌شه‌و خه‌وتان لێ ده‌خات و ده‌تان مرێنێت (له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه)، هه‌روه‌ها ده‌زانێت له ڕۆژیش دا چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌موو ڕۆژێك ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و زیندووتان ده‌کاته‌وه تا واده‌ی دیاری کراو، که (ڕۆژانی ته‌مه‌نتان) ته‌واو ده‌بێت و (خه‌وێکی گه‌وره‌تان لێ ده‌که‌وێت) له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وجا هه‌واڵی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌نجامتان داوه.
وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُم حَفَظَةً حَتَّىَ إِذَا جَاء أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لاَ يُفَرِّطُونَ ﴿61﴾
ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو و بێ سنووری به‌سه‌ر به‌نده‌کانی دا هه‌یه، (فریشته‌ی) کردوه به پاسه‌وان و چاودێری ئێوه (تا له ژیاندان) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ یه‌خه به که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاروکرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن.
ثُمَّ رُدُّواْ إِلَى اللّهِ مَوْلاَهُمُ الْحَقِّ أَلاَ لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ ﴿62﴾
سه‌رئه‌نجام خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆلای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، وه ئه‌و زاته خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
قُلْ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ تَدْعُونَهُ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً لَّئِنْ أَنجَانَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ ﴿63﴾
پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکستانی وشکانیی وده‌ریادا، (کاتێ که گیر ده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه، به نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (به‌ڵێن به‌خوا ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکات به دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه.
قُلِ اللّهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْبٍ ثُمَّ أَنتُمْ تُشْرِكُونَ ﴿64﴾
تۆش پێیان بڵێ: هه‌ر خوا (له‌و ته‌نگانه‌یه) ڕزگارتان ده‌کات، وه له هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌کی تریش، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی ناڕه‌وای بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ ﴿65﴾
پێیان بڵێ: ئه‌و زاته به‌توانایه‌و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له سه‌رووتانه‌وه بۆ بنێرێت یا له‌ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه، وه تاڵاوی توندوتیژی هه‌ندێکتان بکات به گه‌رووی هه‌ندێکی ترتان دا، ته‌ماشاکه چۆن به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنینه‌وه به‌ڵکو تێ بگه‌ن.
وَكَذَّبَ بِهِ قَوْمُكَ وَهُوَ الْحَقُّ قُل لَّسْتُ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ ﴿66﴾
(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه‌و قورئانه‌یان به‌درۆخسته‌وه له کاتێکدا که هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیی، پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگاریی ئێوه‌م نیه، وه من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بێنێت).
لِّكُلِّ نَبَإٍ مُّسْتَقَرٌّ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿67﴾
هه‌موو هه‌واڵێك (که له قورئاندا هاتووه) کاتی به‌دی هاتنی خۆی دێت، وه له ئاینده‌دا بۆتان ده‌رده‌که‌وێت و ده‌یبینن.
وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّى يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلاَ تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿68﴾
هه‌رکاتێك ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که باسێکی تر دێننه پێشه‌وه، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێك شه‌یتان له‌بیری بردیته‌وه (که ده‌بێت دووربکه‌ویته‌وه لێیان) هه‌ر که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه.
وَمَا عَلَى الَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَيْءٍ وَلَكِن ذِكْرَى لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿69﴾
(هه‌رچه‌نده) تاوانی نه‌فامان هیچ کارناکاته سه‌ر پاداشتی ئه‌وانه‌ی خواناس و دیندارن، به‌ڵام (ئه‌و هه‌ڵوێسته) یادخستنه‌وه‌یه به‌ڵکو خۆیان بپارێزن (له‌و کۆڕ‌و کۆمهڵانهو یاخی یه‌کانیش دابچڵه‌کێن).
وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُواْ دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَذَكِّرْ بِهِ أَن تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللّهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ وَإِن تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لاَّ يُؤْخَذْ مِنْهَا أُوْلَئِكَ الَّذِينَ أُبْسِلُواْ بِمَا كَسَبُواْ لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُواْ يَكْفُرُونَ ﴿70﴾
واز له‌وانه بێنه که گاڵته به بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌که‌ن و ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رلێشێواوی کردوون، هه‌میشه یادیان بخه‌ره‌وه تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باری یه‌وه، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نیه پشتیوان بێت، که‌سیش نیه تکاکاربێت، کابرای خوانه‌ناس هه‌رچی یه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت ئه‌وانه که‌سانێکن که گرفتاربوون به‌ده‌ست کاروکرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه، بۆ ئه‌وانه کاتی خۆی خواردنه‌وه‌ی به‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه، چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی کافر‌و خوانه‌ناس بوون.
قُلْ أَنَدْعُو مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُنَا وَلاَ يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَى أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللّهُ كَالَّذِي اسْتَهْوَتْهُ الشَّيَاطِينُ فِي الأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُ أَصْحَابٌ يَدْعُونَهُ إِلَى الْهُدَى ائْتِنَا قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَىَ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿71﴾
پێیان بڵێ: (ئایا ڕه‌وایه) له‌جیاتی خوا هاناو هاوار بۆ که‌سێك یا بۆ شتێك به‌رین، که نه ده‌توانێت قازانجمان پێ بگه‌یه‌نێ نه زیان (ئایا ڕاسته که) به‌ره‌و دوا بگه‌ڕێنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی داوین وه‌ك ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت و شێتی کردبێت، به‌سه‌ر زه‌وی دا سه‌رگه‌ردان بسوڕێته‌وه هاوه‌ڵی (دڵسۆز)ی هه‌بێت، بانگی بکا بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (به‌سۆزه‌وه پێی بڵێ): وه‌ره بۆلای ئێمه، (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) تۆ بڵێ: به‌ڕاستی من دڵنیام که هه‌ر هیدایه‌تی خوا هیدایه‌ته، ئێمه فه‌رمانمان پێ دراوه‌که ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ببین، (وه به‌قسه‌ی شه‌یتانه‌کان نه‌که‌ین).
وَأَنْ أَقِيمُواْ الصَّلاةَ وَاتَّقُوهُ وَهُوَ الَّذِيَ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿72﴾
هه‌روه‌ها (فه‌رمانمان پێ دراوه): نوێژه‌کان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ین، وه له‌خه‌شم و قینی خوا خۆمان بپارێزین، چونکه هه‌ر لای خوا کۆده‌کرێینه‌وه.
وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِالْحَقِّ وَيَوْمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُ قَوْلُهُ الْحَقُّ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّوَرِ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ ﴿73﴾
هه‌ر ئه‌وکاته ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروستکردووه، هه‌ر ڕۆژێك (هه‌رکاتێك)، فه‌رمان (به نه‌مان و له‌ناوچوونی بدات) بێ دواکه‌وتن پێش دێت، فه‌رمان و گوفتاری ئه‌و هه‌میشه ڕاست و به‌جێیه‌و ئه‌نجام دراوه، ئه‌و ڕۆژه‌ش که فوو ده‌کرێت به (صور)دا هه‌ر ئه‌و زانای نهێنی و ئاشکرایه، ئه‌و زاته خوایه‌کی زانا‌و ئاگایه.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ ﴿74﴾
(به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێ که ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت: ئایا به‌ڕاست، تۆ ئه‌م بتانه به‌خوای خۆی ده‌زانی؟! به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له گومڕایی یه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردوه.
وَكَذَلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿75﴾
به‌و شێوه‌یه‌ی (که ئیماندار باوه‌ڕی دامه‌زراوتر ده‌بێت) ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌و (نهێنیه‌کانی) ئاسمانه‌کان و زه‌ویمان نیشانی ئیبراهیم دا تا به‌ته‌واوی بچێته ڕیزی دڵنیاکانهوه.
فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لا أُحِبُّ الآفِلِينَ ﴿76﴾
کاتێ که شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ریا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی دی) وتی: ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه، کاتێ که ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوابوو وتی: من شتی له‌به‌رچاو وون بووم خۆش ناوێت و حه‌زی لێ ناکه‌م.
فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿77﴾
کاتێ که مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: (ڕه‌نگه) ئه‌مه په‌روه‌ردگارم بێت کاتی که ئه‌ویش ئاوابوو (له‌به‌رخۆیه‌وه) وتی: به‌خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات ده‌چمه ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکانه‌وه.
فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَآ أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿78﴾
(له‌وه‌دوا که سه‌رنجی دا) خۆر هه‌ڵهات، وتی: ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێ که ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه، ئه‌ی خزمینه، ئیترمن به‌ریم له‌و شتانه‌ی که ئێوه کردووتانه به هاوه‌ڵ و شه‌ریك (بۆ په‌روه‌ردگار).
إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿79﴾
من ڕووی خۆمم کردۆته ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌دڵئارامی ته‌واوه‌وه (ده‌ڵێم که): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان دا نیم.
وَحَآجَّهُ قَوْمُهُ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللّهِ وَقَدْ هَدَانِ وَلاَ أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ إِلاَّ أَن يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلاَ تَتَذَكَّرُونَ ﴿80﴾
(که‌چی قه‌ومی ناله‌بار) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێ و به‌درۆخستنه‌وه‌ی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئێوه ده‌رباره‌ی خوای (تاك و ته‌نها) له‌گه‌ڵ من دا ده‌مه ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن، له کاتێکدا که ئه‌و هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشان داوم وه من ناترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه کردوتانه به شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ر بێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ر بێنێت، زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه‌و یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن.
وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلاَ تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِاللّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالأَمْنِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿81﴾
من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم له ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (له حاڵێکدا) ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیار داوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که بێ ترس بێت و به ئاسایش بژی، ئه‌گه‌ر ئێوه لێکدانه‌وه‌تان هه‌یه‌و له‌ڕاستی یه‌کان شاره‌زان.
الَّذِينَ آمَنُواْ وَلَمْ يَلْبِسُواْ إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمُ الأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿82﴾
بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و زوڵم و سته‌م و شیرکیان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه یاسوودهیی و هێمنیی هه‌ر بۆ ئه‌وانه، بێگومان ئه‌وانه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر.
وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاء إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿83﴾
به‌و جۆره به‌ڵگانه که به ئیبراهیممان به‌خشی زاڵ بوو به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی دا، پله‌پایه‌ی هه‌ر که‌سێك شایسته‌بێت به‌رزی ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر دانا‌و کاربه‌جێیه، وه زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.
وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ كُلاًّ هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿84﴾
(له‌وه‌دوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێ به‌خشی، هه‌ردووکیانیشمان هیدایه‌ت دا، زووتریش نوح مان هیدایه‌ت دابوو، وه له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و موسا‌و هارون )هاتنه دنیاوه‌و بونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاك و پاك و خواناسیان پێ ده‌به‌خشین).
وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿85﴾
(هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیاو عیسا‌و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له چاکه‌کان بوون.
وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلاًّ فضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿86﴾
ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و (لوط)یش (له هیدایه‌ت دراو و پێغه‌مبه‌ران بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهاندا.
وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿87﴾
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژارد و هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
ذَلِكَ هُدَى اللّهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَلَوْ أَشْرَكُواْ لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿88﴾
ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌رکه‌سێکی پێ ده‌دا له به‌نده‌کانی (که شایسته‌بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریك و هاوبه‌ش بڕیاربده‌ن ئه‌وه هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.
أُوْلَئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَؤُلاء فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُواْ بِهَا بِكَافِرِينَ ﴿89﴾
ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن که کتێبی (ئاسمانی) و حیکمه‌ت و دانایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیون، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه که‌سانێکی تر (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێ ده‌که‌ن و له بێ باوه‌ڕییه‌وه دوورن.
أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ قُل لاَّ أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرَى لِلْعَالَمِينَ ﴿90﴾
ئه‌و (ناوبراوانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕێنموونیی کردوون، تۆش )ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموونیی ئه‌وانه بکه‌وه وه پێشیان بڵێ: که من هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت وه ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه (که به مندا ڕه‌وانه کراوه) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه.
وَمَا قَدَرُواْ اللّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِذْ قَالُواْ مَا أَنزَلَ اللّهُ عَلَى بَشَرٍ مِّن شَيْءٍ قُلْ مَنْ أَنزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاء بِهِ مُوسَى نُورًا وَهُدًى لِّلنَّاسِ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُواْ أَنتُمْ وَلاَ آبَاؤُكُمْ قُلِ اللّهُ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ ﴿91﴾
(جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌زانی، ڕێزیان بۆ دانه‌نا (به‌تایبه‌ت) کاتێ که وتیان: خوا هیچ شتێکی بۆ هیچ که‌س ڕه‌وانه نه‌کردووه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی ڕه‌وانه‌کردووه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی ڕه‌وانه‌کرد که مو‌سا هێنای (بۆتان)، نورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، (که‌جی حاخامه‌کان) به به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌یی نیشانتان ده‌ده‌ن و زۆریشتان لێ ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان) هه‌روه‌ها هه‌ندێك شت فێرکران که نه‌ئێوه ده‌تانزانی نه باوانتان، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی چاکتر ده‌زانێت (که چه‌نده ده‌زانن ئه‌م قورئانه ڕاسته به‌ڵام هه‌ر دژایه‌تی ده‌که‌ن) له‌وه‌ودوا وازیان لێ بێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیان دا هه‌ر گه‌مه یاری بکه‌ن.
وَهَذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُّصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَهُمْ عَلَى صَلاَتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿92﴾
ئه‌م (قورئانه) کتێبێكی پیرۆزه، دامانبه‌زاندووه، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به‌تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون) تا شاره دێرینهکهو هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتوانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت هه‌یه، بڕوایان به قورئانیش هه‌یه، وه له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆی دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوْحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَا أَنَزلَ اللّهُ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ ﴿93﴾
کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا ههلبهستێت و بڵێت: منیش وه‌حی و نیگام بۆهاتووه له ڕاستیش دا هیچی بۆ نه‌هاتبێت هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که ده‌ڵێت: منیش وه‌ك (قورئان کتێبێك داده‌نێم) وه‌ك خوا دایده‌به‌زێنم و ڕای ده‌گه‌یه‌نم خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه) کاتێ فریشته‌کان ده‌ستیان لێ ده‌که‌نه‌وه‌و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن) ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به ده‌سته‌وه، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن، ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست وه خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له به‌رانبه‌ر ئایه‌ته‌کانی خوادا و فیزتان نه‌یده‌هێشت (باوه‌ڕی پێ بێنن).
وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُم مَّا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاء ظُهُورِكُمْ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاء لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿94﴾
(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕوو به خوانه‌ناسان ده‌فه‌رموێت) ئێستا ئێوه به‌تاقی ته‌نها هاتونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار ئێوه‌مان دروست کرد، وه هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه، وه ناشبینن ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانگوت تکاکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون، ئیتر ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌بوو له نێوانتاندا پچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لێتان ون بووه.
إِنَّ اللّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَى يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ذَلِكُمُ اللّهُ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ ﴿95﴾
به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ده‌نك و ناوك وقاژ ده‌کاو دهیپشکوێنێت، زیندوش له مردوو ده‌ردێنێت، ده‌رهێنه‌ری مردوشه له زیندوو، هه‌ر ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و بۆ کوێ وێڵ ده‌بن.
فَالِقُ الإِصْبَاحِ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبَانًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿96﴾
(هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که) به‌یانیان فه‌راهه‌م دێنێت و ئاسۆ ڕووناك ده‌کاته‌وه، وه شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامیی و خامۆشیی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه.
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُواْ بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ قَدْ فَصَّلْنَا الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿97﴾
هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویی تان له‌ناو تاریکستانی سه‌ر ڕووی وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێك و پێکی کارمان) ڕون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێك که پێی بزانن و لێی تێ بگه‌ن.
وَهُوَ الَّذِيَ أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ قَدْ فَصَّلْنَا الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ ﴿98﴾
هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دی هێناوه له تاکه که‌سێك، سه‌رده‌مێك (به‌شێکتانی له پشتی باوکتانا) نیشته‌جێ کردبوو (وه که گوێزرانه‌وه بۆناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌شونما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك ئێوه ی له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دانا، دوایی له توێی دا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه‌و دروستکاریی خۆمان هێناوه‌ته‌وه) بۆ که‌سانێك که تێ بگه‌ن و تێفکرن.
وَهُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ انظُرُواْ إِلِى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿99﴾
وه هه‌ر ئه‌و زاته له (هه‌وری) ئاسمانه‌وه (ئاوی) باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): که به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێكی پێ دهدێنین و شینی ده‌که‌ین، وه لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین، (وه‌ك گوڵه گه‌نم و چه‌ڵتوك و گه‌نمه‌شامی و….هتد) له دارخورماش له‌هه‌ندێ چڵه‌پۆپ و لق و پۆپی هێشوی خورما ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخاتی ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش که هه‌یانه له ڕواڵه‌ت دا له‌یه‌ك ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ك ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێ که ده‌یگرێت، کاتێ که پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه‌و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ك ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێك قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئاله‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌یان بۆ کرا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه (به‌و به‌دیهێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).
وَجَعَلُواْ لِلّهِ شُرَكَاء الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ وَخَرَقُواْ لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ ﴿100﴾
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌دا نه‌فامان) په‌ری ده‌که‌نه هاوبه‌ش و شه‌ریکی خوا، له‌حاڵێکدا که هه‌ر خوا دروستکاری په‌رییه‌کانه، وه به ناحه‌ق کوڕ‌و کچ ده‌ده‌ن پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ك (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، موشریکه‌کان ده‌ڵێن فریشته‌کان کچی خوان!!)
بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿101﴾
ئه‌و زاته به‌دی هێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه له جوانترین و ڕێك و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ده‌بێته خاوه‌ن کوڕ؟!، خۆ ئه‌و هاوسه‌ری نه‌گرتووه به‌ڵکو هه‌موو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، و هئهو زاته به‌هه‌موو شتێك زانایه.
ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿102﴾
ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، جگه له‌ویش هیچ خوایه‌کی تر نیه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و عیباده‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن چونکه ئه‌و خوایه ئاگادار‌و چاودێری هه‌موو شتێکه.
لاَّ تُدْرِكُهُ الأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿103﴾
ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئاگاداریشه به هه‌موو ده‌سگاکانی بینایی، ئه‌و زاته ناسک و کار‌و ئاگایه.
قَدْ جَاءكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ ﴿104﴾
بێگومان به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکراتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێ گه‌یشتووه (له‌سه‌ر بوونی خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانا، له قورئانی بێ وێنه‌دا)، جا ئه‌وه‌ی له ڕاستیه‌کان تێ فکرێت و تێ بگات و گۆڕانکاری له بیروهۆشی ژیانیا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌ر خۆی قازانج ده‌کات، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات، وه من (واته پێغه‌مه‌بر صلی الله علیه وسلم) به هیچ شێوه‌یه‌ك چاو‌دێر نیم به‌سه‌رتانه‌وه.
وَكَذَلِكَ نُصَرِّفُ الآيَاتِ وَلِيَقُولُواْ دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿105﴾
هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایه‌تی جۆراوجۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه، با هه‌ر بڵێن خوێندوتهو به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێکی زان‌و تێگه‌یشتوو.
اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ ﴿106﴾
(تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا‌و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و، خوایه‌کی تر نیه، گوێ مه‌ده (به گاڵته‌و قسه‌ی ناڕێکی) موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان.
وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكُواْ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ ﴿107﴾
خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه شایسته بوونایه) موشریك نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه به چاودێری ئه‌وان، وه تۆ ده‌سه‌ڵاتت نیه به‌سه‌ریاندا (تا به زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت)
وَلاَ تَسُبُّواْ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ فَيَسُبُّواْ اللّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿108﴾
(ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بتانه‌ی که (نه‌فامان) ده‌یپه‌رستن له جیاتی خوا، تا ئه‌ویش به ناحه‌ق و به‌سته‌م جوێن نه‌ده‌ن به خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌ی ئێمه بۆ هه‌ر قه‌ومێك بیر‌و باوه‌ڕێکمان رازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا له هه‌موو کاروکردهوهیهکیان ئاگاداریان ده‌کات.
وَأَقْسَمُواْ بِاللّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءتْهُمْ آيَةٌ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الآيَاتُ عِندَ اللّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءتْ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿109﴾
موشریك و هاوه‌ڵ په‌رستان به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه سوێندیان به خوا ده‌خوارد که ئه‌گه‌ر (معجزة)یان نیشان بدرێت بێگومان باوه‌ر دێنن، پێیان بڵێ: (معجزة) ته‌نها لای خوایه‌و بده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چوزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و (معجزة)و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بێنین هه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن.
وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُواْ بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿110﴾
چونکه ئه‌وکاته دڵ و ده‌روون و بۆچوونیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه‌و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌م جا له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌بوو (به ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ئه‌م هوموو (معجزة) بێ شوماره که ده‌وری داون)، ئێمه جارێ وازیان لێ دێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شیی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆ بچن.
وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاءَ اللّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ ﴿111﴾
خۆ ئه‌گه‌ر (موشریکان جێبه‌جێ بکه‌ین و) فریشته دابزێنین و مردوو قسه‌یان بۆ بکات، هه‌موو شتێك به ده‌وریاندا کۆبکه‌ینه‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (هۆی یاخی بوون و سه‌رکه‌شیان ئه‌وه‌یه که) زۆربه‌یان نه‌فام و نه‌زانن (بیرناکه‌نه‌وه‌و تێنافکرن، هه‌تا ئه‌مڕۆش گا په‌رست و، شه‌یتان په‌رست و، بت په‌رستان هه‌ر ماون، هه‌یانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزیشن، به‌ڵام له ڕووی ئاینداریه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و کۆنه‌په‌رستی دان).
وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الإِنسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَلَوْ شَاء رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ ﴿112﴾
هه‌ر به‌و شێوه‌یه (کێشمه کێشمی ئیمانداران و خوانه‌ناسان به‌رده‌وامه) وه بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنانمان له شه‌یتانه‌کانی ئاده‌میزادو په‌ری سازاندوو، که به‌رده‌وام قسه‌ی زل و ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یده‌توانی) شتی وا بکه‌ن، وازیان لێبێنه به هه‌ر درۆ‌و ده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستن (بۆکوێ ده‌چن، له‌ده‌ست سزای خوایی قوتار نابن).
وَلِتَصْغَى إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُواْ مَا هُم مُّقْتَرِفُونَ ﴿113﴾
(با هه‌ر بێ باوه‌ران) گوێ بگرن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه، با هه‌ر به‌و کاره ناڕه‌وایه ڕازیی بن و با هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گوناهو تاوان و لادانیان.
أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ فَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿114﴾
ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له کاتێکدا که ئه‌و زاته به ڕوونی کتێبی (پیرۆزی خۆی که قورئانه) بۆ ڕه‌وانه کردوون، جا ئه‌وانه‌ی که کتێبی (ئاسمانیمان) پێ به‌خشیون (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن که ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا ڕه‌وانه کراوه، ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گومانبازانهوه.
وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا لاَّ مُبَدِّلِ لِكَلِمَاتِهِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿115﴾
فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگات (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، چونکه ئه‌و زاته بیسه‌ره به گوفتاری هه‌مووان، زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ك.
وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللّهِ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ ﴿116﴾
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن (چونکه زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه) هه‌ر شوێنی گومان ده‌که‌ون و (بهشتی پڕوپووچ بڕوا ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌ر درۆ‌و نادروستی هه‌ڵده‌به‌ستن.
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿117﴾
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاك زانایه به‌وه‌ی: کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و خۆی وێڵ ده‌کات و خۆی گومڕا ده‌کات، وه هه‌ر ئه‌و زاته له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت دراون و هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه.
فَكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللّهِ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ بِآيَاتِهِ مُؤْمِنِينَ ﴿118﴾
(ئه‌ی ئیمانداران له ئێسته به‌دواوه، له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ربڕاوانه) بخۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا ده‌وترێت، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕێنموونی و ئایه‌ته‌کانی هه‌یه.
وَمَا لَكُمْ أَلاَّ تَأْكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلاَّ مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ وَإِنَّ كَثِيرًا لَّيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِم بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ ﴿119﴾
جا ئیتر ئه‌وه بۆچی ناخۆن (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی) که ناوی خوا براوه له‌سه‌ریان (له کاتی سه‌ربڕینیاندا) خۆ ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له‌سه‌رتان بۆتان ڕوونکراوه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر ناچاربن بیخۆن، به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌بن به‌هۆی شوێن که‌وتنی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هێچ زانیاریه‌کیان هه‌بێت (هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاك ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن.
وَذَرُواْ ظَاهِرَ الإِثْمِ وَبَاطِنَهُ إِنَّ الَّذِينَ يَكْسِبُونَ الإِثْمَ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُواْ يَقْتَرِفُونَ ﴿120﴾
(ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) واز بێنن له هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکراو نادیار (له‌و گوناهانه به دووربن که به‌دڵ و ده‌روون ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که به‌ده‌م و ده‌ست و ئه‌ندامه‌کان ده‌کرێت) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن پاداشتی گوناهو تاوانه‌کانیان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت.
وَلاَ تَأْكُلُواْ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ ﴿121﴾
(له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوانه) مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا نه‌براوه، (چونکه) ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابه که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگی له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و موشریك و شه‌یتانانه بن ئه‌وه مانای وایه که ئێوه‌ش موشریکن.
أَوَ مَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿122﴾
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که (وه‌ك) مردوو وابوو، ئێمه زیندوومان کرده‌وه (به‌نوری ئیمان و قورئان) وه نوورو ڕووناکیه‌کمان پێ به‌خشی که له‌ژیانی دا له‌ناو خه‌ڵکی دا پێی ده‌ڕواو هه‌ڵسوکه‌وتی پێ ده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ك، وه ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ك)، (ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له تاریکستاندا گیری خواردبێت و سه‌ری لێ ده‌رنه‌کات، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) ئا به‌و شێوه‌یه (که ده‌بینرێت) کاروکرده‌وه‌ی (ناپه‌سه‌ندی) بێ باوه‌ڕان بۆیان ڕازێنرابێتهوهو (دڵیان پێی خۆشه).
وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجَرِمِيهَا لِيَمْكُرُواْ فِيهَا وَمَا يَمْكُرُونَ إِلاَّ بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿123﴾
به‌و شێوه‌یه‌ی (که ئاشکرایه)، بۆ هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك که‌سانێکی تاوانبار‌و تاوانکارمان به‌دی هێناوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن که) پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
وَإِذَا جَاءتْهُمْ آيَةٌ قَالُواْ لَن نُّؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللّهِ اللّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُواْ صَغَارٌ عِندَ اللّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُواْ يَمْكُرُونَ ﴿124﴾
(بێ باوه‌ڕان) هه‌رکاتێ ئایه‌تێکی قورئانیان پێ ڕابگه‌یه‌نرایه ده‌یانگوت: ئێمه باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وه‌ك پێغه‌مبه‌رانی خوا په‌یامی یهکسهریمان پێ نه‌گات، بێگومان خوا خۆی چاك زانایه که کێ شایسته‌ی په‌یامه‌که‌یه‌تی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکیش دا ئه‌وانه‌ی که تاوانبار‌و تاوانکارن سووکیی و ڕیسوایی و بێ نرخییان لای خوا بۆ ده‌مێنێته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی پیلان و ته‌ڵه‌که‌بازی یان دا.
فَمَن يُرِدِ اللّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلإِسْلاَمِ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاء كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿125﴾
ئه‌وه‌ی (خێری تیابێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات سینه‌ی ساف و پاك و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت گومڕای بکات، دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سیی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ربوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئه‌وانه سووك و ڕیسوا ده‌کات که باوه‌ڕ ناهێنن.
وَهَذَا صِرَاطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًا قَدْ فَصَّلْنَا الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ ﴿126﴾
ئه‌م ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌یه ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروستی په‌روه‌ردگاری تۆیه، بێگومان ئێمه هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
لَهُمْ دَارُ السَّلاَمِ عِندَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿127﴾
ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنی یان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌و زاته پشتیوانیانه به‌هۆی کاروکرده‌وه‌ی (چاکیانه‌وه) که ئه‌نجامیان ده‌دا.
وَيَوْمَ يِحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الإِنسِ وَقَالَ أَوْلِيَآؤُهُم مِّنَ الإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِيَ أَجَّلْتَ لَنَا قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلاَّ مَا شَاء اللّهُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَليمٌ ﴿128﴾
ڕۆژێك دێت خوا هه‌موانیان کۆ ده‌کاته‌وه‌و (به‌خه‌شم و قینه‌وه ده‌فه‌رمووێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕا کرد، له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان، (له خه‌ڵکی نه‌گبه‌ت و ڕهنجهرۆ) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه هه‌ندێکمان بهههندێکمان ڕامانبوارد ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و کات و ساته‌ی که تۆ بۆت دیاری کردووین (خوا)یش ده‌فه‌رموێت: (مادام وایه) دۆزه‌خ جێگه‌تانه تا ژیانی نه‌بڕاوه‌ی تیا به‌رنه‌سه‌ر، تا ئه‌و کاته‌ی خوا ویستی له‌سه‌ره، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) دانا‌و زانایه.
وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُواْ يَكْسِبُونَ ﴿129﴾
ئا به‌و شێوه‌یه سته‌مکاران ده‌که‌ینه پشتیوان و هاوکاری یه‌کتر (له‌دنیادا، تا له قیامه‌تدا) به سزای کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان بگه‌ن.
يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاء يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُواْ شَهِدْنَا عَلَى أَنفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُواْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُواْ كَافِرِينَ ﴿130﴾
(له‌ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ری و ئینسان، ئایا پێغه‌مبه‌رانتان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا له خۆتان که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان بخه‌نه به‌رچاوتان و ئاگادارتان بکه‌ن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟! (هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ) ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێ شێواندبوون، وه شایه‌تیان له سه‌رخۆیان دا که کاتی خۆی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون.
ذَلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ ﴿131﴾
چونکه په‌روه‌ردگاری تۆ (نه‌یکردووه به عاده‌ت) که شار‌و شوێنه‌کان به ناحه‌ق کاول بکات و خه‌ڵکه‌که‌ی غافڵ و بێ ئاگابن و په‌یامی خۆیان پێ ڕاگه‌یه‌نرابێت.
وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِّمَّا عَمِلُواْ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ﴿132﴾
بۆ هه‌رکه‌س پله پایه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه (له به‌هه‌شتا، ئه‌گه‌ر ئیمانداربێت) به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی (هه‌روه‌ها پله نزمه‌کانی دۆزه‌خیش به‌گوێره‌ی خوانه‌ناسیی و تاوان دابه‌شکراوه) بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ له کار‌و کرده‌وه‌ی (ئه‌و خه‌ڵکه) غافڵ و بێ ئاگا نیه.
وَرَبُّكَ الْغَنِيُّ ذُو الرَّحْمَةِ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِن بَعْدِكُم مَّا يَشَاء كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ ﴿133﴾
په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆز‌و میهره‌بانیشه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌رکه‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌روه‌کو ئێوه‌ی له‌نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه.
إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لآتٍ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿134﴾
به‌ڕستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌تان درێتێ (ده‌رباره‌ی قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه) به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت، به‌ڕاستیی ئێوه ناتوانن (له ده‌ستی ئه‌و زاته خۆتان) ده‌رباز بکه‌ن.
قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُواْ عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدِّارِ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ ﴿135﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت (له دژی من) ئه‌نجامی بده‌ن منیش چیم بۆ ده‌کرێت (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان) ئه‌نجامی ده‌ده‌م، له ئاینده‌دا ده‌رده‌که‌وێت که سه‌رئه‌نجامی چاك و ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.
وَجَعَلُواْ لِلّهِ مِمِّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالأَنْعَامِ نَصِيبًا فَقَالُواْ هَذَا لِلّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَذَا لِشُرَكَآئِنَا فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمْ فَلاَ يَصِلُ إِلَى اللّهِ وَمَا كَانَ لِلّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَآئِهِمْ سَاء مَا يَحْكُمُونَ ﴿136﴾
(ئه‌و موشریکه نه‌فامانه) له‌به‌روبوومی کشتوکاڵ و ماڵات به‌شی خوایان جیاکردۆته‌وه (هه‌ندێکیان لاداوه‌و) وتویانه: ئه‌مه ئیتر به‌شی خوایه (هه‌ندێکی تریشیان جیاکردۆته‌وه‌و وتویانه) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه، جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه به خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه، خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س بێ نیازتره له شه‌ریك و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش) ئه‌وه‌ش (که به خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریان داوه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان ده‌بوو، (به‌ڕاستی ئه‌و نه‌فامانه) به یاسایه‌کی ناڕێک و به‌رنامه‌یه‌کی بێ سه‌روبن ڕه‌فتار ده‌که‌ن.
وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلاَدِهِمْ شُرَكَآؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُواْ عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ ﴿137﴾
ئا به‌و شێوه‌یه (که بیستوتانه) بۆ زۆربه‌ی موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان ڕازێنراوه‌ته‌وه کوشتنی مناڵانی خۆیان (نه‌فامانی عه‌ره‌ب کچانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد) ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاندانی سهرگهردانهکانهوه بوو، تا له ئاین دووریان بخه‌نه‌وه‌و سه‌ر لێ شێواویان بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ناتوانن کاری وا بکه‌ن، وازیان لێ بێنه بۆ خۆیان و درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانیان.
وَقَالُواْ هَذِهِ أَنْعَامٌ وَحَرْثٌ حِجْرٌ لاَّ يَطْعَمُهَا إِلاَّ مَن نّشَاء بِزَعْمِهِمْ وَأَنْعَامٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا وَأَنْعَامٌ لاَّ يَذْكُرُونَ اسْمَ اللّهِ عَلَيْهَا افْتِرَاء عَلَيْهِ سَيَجْزِيهِم بِمَا كَانُواْ يَفْتَرُونَ ﴿138﴾
(موشریکه‌کان) ده‌یانوت: ئه‌م ماڵاتانهو ئه‌م کێڵگانه قه‌ده‌غه‌کراون به بڕیاری ئه‌وان، نابێت که‌س لێی بخوات مه‌گه‌ر به ویستی خۆمان نه‌بێت، هه‌ندێك ماڵاتی تریش (به‌ره‌ڵابوون) حه‌رام بوو لایان بۆ سواریی، یا بۆ بار (به‌کاربهێنرێت) مڵاتێکی تریش ناوی خوای له‌سه‌ر نابه‌ن (ناوی بته‌کان ده‌به‌ن و) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستن (گوایه به‌و کاره‌یان ڕازی یه)، (خوا) له ئاینده‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان لێ ده‌سێنێت که به ناحه‌ق هه‌ڵی ده‌به‌ستن.
وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَذِهِ الأَنْعَامِ خَالِصَةٌ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَى أَزْوَاجِنَا وَإِن يَكُن مَّيْتَةً فَهُمْ فِيهِ شُرَكَاء سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ إِنَّهُ حِكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿139﴾
(نه‌فامییه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که) ده‌ڵێن: هه‌رچی له‌سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه‌و کۆرپه‌له) تایبه‌تی نێرینهکانمانهو حه‌رامه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه‌بوویی (بهچکهیهك یان کۆرپه‌له‌یه‌ك بوو) ئه‌وان هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆکردانهو) باس و خواسانهیان ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و دانا‌و کار به‌جێیه، وه زانا‌و ئاگاداره به هه‌موو شتێك.
قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُواْ أَوْلاَدَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ وَحَرَّمُواْ مَا رَزَقَهُمُ اللّهُ افْتِرَاء عَلَى اللّهِ قَدْ ضَلُّواْ وَمَا كَانُواْ مُهْتَدِينَ ﴿140﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه خهساهرتمهندو زه‌ره‌رمه‌ندن که مناڵه‌کانی خۆیان کوشت به ناحه‌ق و ناره‌واو دوور له هه‌موو زانستی یه‌ك، وه ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیبوون له خۆیان حه‌رام کرد‌و له‌ناویان برد، هه‌مووشی به‌هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌ده‌م خواوه، به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕان و ڕێبازی هیدایه‌تیان نهگرتۆتهبهرو هیدایه‌ت دراو نین.
وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَ جَنَّاتٍ مَّعْرُوشَاتٍ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ كُلُواْ مِن ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُواْ حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ﴿141﴾
خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باخاتی به‌رزی لق و پۆپ دار به‌رپا ده‌کات، هه‌روه‌ها باخاتی نزمی په‌رش و بڵاو به‌دی دێنێت، هه‌روه‌ها خورما و کشتوکاڵی جۆراوجۆریش (که تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێواز و قه‌باره‌یان جیایه) له زه‌یتون و هه‌ناری له‌یه‌ك چوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌ك نه‌چوو، بخۆن له به‌روبومه‌که‌ی کاتێ که ده‌یگرێت، وه ڕۆژی چنین و دروێنه مافی هه‌ژارانی لێ بده‌ن و زیاده‌ره‌وی مه‌که‌ن، چونکه خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که له سنوور ده‌رده‌چن و زیاده‌ڕه‌وی ده‌که‌ن.
وَمِنَ الأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا كُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿142﴾
(هه‌ر خوا) هه‌ندێك له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ باربردن به‌کاریان دێنن (وه له خوری و مووی هه‌ندێکی تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن، ده بخۆ له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و (پیلانی) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه.
ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ مِّنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الأُنثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الأُنثَيَيْنِ نَبِّؤُونِي بِعِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿143﴾
(خوای گه‌وره) هه‌شت جووت ماڵاتی (بۆ خزمه‌تی ئاده‌میزاد دروستکردووه) له‌مه‌ڕ جووتێك و له بزنیش جووتێك (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کان حه‌رامه یا مێیه‌کان یا ئه‌وه‌ی که له‌سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌لگه‌یه‌کی زانستی تان پێیه، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟!
وَمِنَ الإِبْلِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الأُنثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الأُنثَيَيْنِ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاء إِذْ وَصَّاكُمُ اللّهُ بِهَذَا فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿144﴾
هه‌روه‌ها له وشترو لهمانگاش، دوو جۆری دروستکردووه (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کان حه‌رامه یا مێیه‌کان، یا ئه‌وه‌ی که له‌سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! یاخود ئێوه (وا دیاره) شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێ که خوا بڕیاری به‌و جۆره‌ی بۆدان؟!! جا ئیتر کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکارتر که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت تا دوور له زانستی، خه‌ڵکی سه‌ر لێ شێواو بکات، به‌راستی خوا هیدایه‌تی ده‌سته‌ی سته‌مکاران نادات.
قُل لاَّ أَجِدُ فِي مَا أُوْحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلاَّ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿145﴾
پێیان بڵێ: من له‌و شتانه‌ی (ئێوه باسی ده‌که‌ن) نابینم وه‌حی و نیگام بۆ هاتبێت که حه‌رامن هه‌رکه‌س بیانخوات، مه‌گه‌ر مرداره‌وه بوو، یا خوێنێکی ڕژێنراو، یا گۆشتی به‌راز، ئه‌وانه هه‌مووی پیس و ناپاکن، یاخود (ماڵات) که بۆ غه‌یری خوا سه‌ربڕابێت و ناوی نه‌زری له‌سه‌ر برابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناچاربوو (گرانی بوو، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌برسا بمرێت) ئه‌وه ده‌توانێت (له‌و جۆره گۆشتانه بخوات) بێ سنوور ده‌رچوون و به‌رده‌وام بوون و دووباره کردنه‌وه چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
وَعَلَى الَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا إِلاَّ مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ذَلِكَ جَزَيْنَاهُم بِبَغْيِهِمْ وِإِنَّا لَصَادِقُونَ ﴿146﴾
بۆ ئه‌وانه‌ش که جوله‌که‌ن هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره لێمان حه‌رام کردن، وه له (گۆشتی) هگاو مه‌ریش چهورییهکانمان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یا ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌م (حه‌رام کردنانه‌ش) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه بووه، (بێگومان ئێمه ئه‌م شتانه) به‌ڕاستی و دروستی ده‌گێڕینه‌وه (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزان که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به هه‌موو شتێکیان).
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ وَلاَ يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ ﴿147﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم جا ئه‌گه‌ر به‌درۆیان خستیته‌وه ئه‌وه پێیان بڵێ: که په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت ومیهره‌بانی بێ سنووره ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بێنن و واز له پیلان و ته‌ڵه‌که بێنن لێتان خۆش ده‌بێت) که‌سیش ناتوانێت به‌ری سزا‌و خه‌شمی خوا بگرێت که له ستهماکارانیی ده‌گرێت (له ده‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕییان).
سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلاَ آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم حَتَّى ذَاقُواْ بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِن تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إَلاَّ تَخْرُصُونَ ﴿148﴾
موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا، باوانیشمان موشریك نه‌ده‌بوون، هیچ شتێکیشمان له‌خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه‌و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ر هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ‌و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا توشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزامان پێ چه‌شتن، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستییهکتان پێیه نیشنمان بده‌ن و بۆمان ده‌رخه‌ن، یان ئێوه ته‌نها شوێنی گومان ده‌که‌ون، ئێوه جگه له درۆ‌و نادروستی هیچی ترتان پێ نیه.
قُلْ فَلِلّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاء لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿149﴾
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی به‌ڵگه‌کانی به‌هێزه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بیه‌وێت (به زۆر) ههموانتانی هیدایه‌ت ده‌داو به‌ناچاریی ده‌بوا هه‌مووان ئیماندار بوونایه (به‌ڵام ڕێزی لێ گرتوون و سه‌رپشکی کردوون).
قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللّهَ حَرَّمَ هَذَا فَإِن شَهِدُواْ فَلاَ تَشْهَدْ مَعَهُمْ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ ﴿150﴾
پێیان بڵێ: ئاده‌ی شایه‌ته‌کانتان بێنن و به‌ڵگه‌تان نیشان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خوا ئه‌م شاتانهی حه‌رام کردبێت ئه‌گه‌ر (به‌درۆوه) شایه‌تیان دا ئه‌وه تۆ له‌گه‌ل ئه‌واندا مه‌به‌و شایه‌تیان بۆ مه‌ده، شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه، له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه، گوێ ناده‌ن به په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌رداری بۆ ئه‌و زاته به پێویست نازانن.
قُلْ تَعَالَوْاْ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلاَّ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلاَدَكُم مِّنْ إمْلاَقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلاَ تَقْرَبُواْ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلاَ تَقْتُلُواْ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿151﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ باس بکه‌م که په‌روه‌ردگارتان له سه‌رتانی حه‌رام کردوون، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن، (دووه‌میان ئه‌وه‌یه) که چاك ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، (سێیه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزیی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چواره‌میان) نزیکی گوناهو تاوان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو دیاره چ ئه‌وه‌ی که شاراوه‌و په‌نهانه، (پێنجه‌میان) هیچ که‌س به ناحه‌ق مه‌کوژن، ئه‌مه ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاره بۆ ئێوه به‌لكو ژیر‌و هۆشمه‌ند بن و( له‌فه‌رمانی ده‌رنه‌چن).
وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْيَتِيمِ إِلاَّ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُواْ الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لاَ نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُواْ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى وَبِعَهْدِ اللّهِ أَوْفُواْ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿152﴾
(شه‌شه‌میان) نزیکی ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون به چاکیی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات، (حه‌وته‌میان) سه‌نگ و ته‌رازوو به ڕێك و پێكی به‌کار ببه‌ن و (فێڵی تیا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له‌که‌س ناکه‌ین به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت (هه‌شته‌م) هه‌رکاتێ قسه‌تان کرد دادوه‌رانه بدوێن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمیش بێت، (نۆیه‌میان) وه‌فا بکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خواداو به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن، ئه‌م شتانه‌ش ئامۆژگاری په‌روه‌ردگارتانه بۆتان به‌ڵكو یاداوه‌ری وه‌رگرن.
وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿153﴾
بێگومان ئه‌مه‌ی (که باس کرا) ڕێبازی ڕاست و ڕاسته‌قینه‌ی منه شوێنی که‌ون، (ده‌یه‌م) شوێنی ڕێبازه (جۆراوجۆره‌کان) مه‌که‌ون تا له ڕێبازه‌که‌ی خوا وێڵ نه‌بن، ئابه‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگارتان ئامۆژگاریتان ده‌کات بڵکو خواناس و پارێزکار بن.
ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِيَ أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًا لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَّعَلَّهُم بِلِقَاء رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ ﴿154﴾
(دوای ئه‌و ده ئامۆژگاریه، به‌یادتان دێمنهوه): پاشان ته‌وراتمان به مو‌سا به‌خشی که به ته‌واوی نازو نیعمه‌تی ئێمه‌ی تیا دایری کرابوو، ڕێنمونی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌کرد که ده‌یه‌وێت زۆر چاک بێت، ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك باس و ڕای تیا بوو، ڕێنمونی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت به‌خش بوو، بڵکو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراو بێنن به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه‌و پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان).
وَهَذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿155﴾
هه‌روه‌ها ئه‌م قورئان هپیرۆزهشمان ڕه‌وانه کردووه (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ی شوێنی که‌ون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، به‌ڵکو ڕهحماتان پێ بکرێت.
أَن تَقُولُواْ إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَى طَآئِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ ﴿156﴾
تا ئه‌وسا نه‌ڵێن: کتێبی ئاسمانی بۆ دووده‌سته‌ی (گاور‌و جوو) پێش ئێمه ڕه‌وانه کراوه، ئێمه له شاره‌زایی و ئاگاداریی ئه‌و کتێب و ئاینانه بێ ئاگا بووین.
أَوْ تَقُولُواْ لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَى مِنْهُمْ فَقَدْ جَاءكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيَاتِ اللّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يَصْدِفُونَ ﴿157﴾
یاخود بڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبانه بۆ ئێمه ڕه‌وانه بکرانایه له‌وان چاکتر پهیڕهویامن ده‌کرد، خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ ڕه‌وانه کراوه هاوڕی له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموی دا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ هه‌یه له‌و که‌سه سته‌مکارتر، که ئایه‌ته‌کانی خوا به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و ىروایان پێ ناکات و ڕوویان لێ وه‌رده‌گێڕێت، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕوو وه‌رگێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه، به‌سزای توند‌و پڕ ئێش و ئازار، به‌هۆی لادان ویاخی بوونیانه‌وه.
هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ أَن تَأْتِيهُمُ الْمَلآئِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لاَ يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا قُلِ انتَظِرُواْ إِنَّا مُنتَظِرُونَ ﴿158﴾
مه‌گه‌ر ئه‌وانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکه‌ن که فریشته‌ی (تۆڵه) بێت بۆیان، یا په‌روه‌ردگار خۆی یه‌کسه‌ر بێت (بۆ له‌ناو بردنیان) یا هه‌ندێك له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌که‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نزیك بوونه‌وه‌ی قیامه‌ت)، ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ندێك له نیشانه‌کانی (نزیك بوونه‌وه‌ی قیامه‌ت) ده‌رده‌که‌وێت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرئاوا)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و کاته ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یا کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕی له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا نه‌بووبێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانن خوا چیتان به‌سه‌ر دێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمْ وَكَانُواْ شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ ﴿159﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کرد‌و بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه، ئه‌وه تۆ له‌وان نیت، تۆ له‌وان به‌ریت، ئه‌وانه خوا خۆی چاریان ده‌کات و حه‌قی لادانیان لێ ده‌سێنێته‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌واڵێ هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان پێ ده‌دات که ئه‌نجامیان داوه.
مَن جَاء بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَن جَاء بِالسَّيِّئَةِ فَلاَ يُجْزَى إِلاَّ مِثْلَهَا وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ﴿160﴾
ئه‌وه‌ی خێر‌و چاکه‌یه‌ك بکات به ده‌قات پاداشتی ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ش گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات تۆڵه‌ی به‌قه‌ده‌ر گوناهو هه‌ڵه‌که‌ی لێ ده‌سێنرێت، که‌واته سته‌میان لێ ناکرێت.
قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ دِينًا قِيَمًا مِّلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿161﴾
(پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنموونی کردووم بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینی ڕاست و ڕه‌وان، ئاینی ئیبراهیمی (باوه‌گه‌وره) که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکی یه‌که‌وه، ئه‌و هه‌رگیز له ڕیزی موشریك و هاوهڵپهرستاندا نه‌بووه.
قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿162﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ‌و خواپه‌رستی و ژیان ومردنم بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ته‌رخان کردووه.
لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ ﴿163﴾
هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکی نیه، وه من به‌و شێوه‌یه فه‌رمانم پێ دراوه، من یه‌که‌م که‌سم له موسوڵمانان.
قُلْ أَغَيْرَ اللّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ وَلاَ تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلاَّ عَلَيْهَا وَلاَ تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ثُمَّ إِلَى رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿164﴾
هه‌روه‌ها بڵێ: ئایا ڕه‌وایه من جگه له خوا په‌روه‌ردگارێکی تر بکه‌مه (په‌رستراوی) خۆم (له‌کاتێکدا که) ئه‌و (زاته) په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێکه، هه‌ر که‌سێك هه‌ر کارێك ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت (ئه‌گه‌ر چاکه بێت پاداشی بۆ خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر خراپه‌ش بێت هه‌ر یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت)، هیچ که‌سێك تاوانی که‌سانی تر هه‌لناگرێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وکاته هه‌والێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان پێ ده‌دات که جیاوازی و کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه.
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلاَئِفَ الأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿165﴾
هه‌ر ئه‌و زاته، ئێوه‌ی کردووه به‌جێنشین له زه‌ویدا، پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکتانی به‌رزتر کردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکی ترتان دا (له ڕووی زانستی یا سامان یا هێز…هتد)، تا تاقیتان بکاته‌وه له‌و بوارانه‌دا که پێی به‌خشیون (کێ بۆ چاکه‌و چاکه‌کاریی، به‌خشش و به‌هره‌کان به‌کار دێنێت، کێیش بۆ تاوان و خراپه‌کاری)، دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خێرایی تۆڵه ده‌سێنێت (له‌وانه‌ی که له تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌رناچن) بێگومان لێخۆشبووه‌و میهره‌بانیشه (بۆ سه‌رفرازان).
|