 ٤: سورة النساء
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ﴿1﴾
ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆتان بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه که‌سێك دروست کردووه، وه له‌و که‌سه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناوه، وه له‌و دوانه پیاوان و ژنانی زۆری هێناوه‌ته‌و کایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که سوێندی پی ده‌خۆن، (هه‌وڵ بده‌ن) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن) چونکه به ڕاستی خوا (هه‌میشه‌و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.
وَآتُواْ الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ وَلاَ تَتَبَدَّلُواْ الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ وَلاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا ﴿2﴾
(خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی بێ نه‌وایان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێ که گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، چاکیان لێ مه‌گۆڕن به خراپ، ماڵ و سامانیان تێکه‌ڵ ماڵ و سامانتان نه‌که‌ن تا بیخۆن و (بیفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌مێکی گه‌وره‌یه.
وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ﴿3﴾
ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بێنن)، له ئافره‌تانی تر چۆن بۆتان ده‌لوێت ژن ماره بکه‌ن دوان یان سیان یان چوار (ئه‌ڵبه‌ته له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه). خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) با هه‌ر یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت یا ته‌نها به که‌نیزه‌ك (که دیارده‌یه‌کی کاتیه قه‌ناعه‌ت بکه‌ن)، به‌م شێوه‌یه ده‌توانن که‌مترین که‌چڕه‌وی ئه‌نجام بده‌ن و خۆتان توشی سه‌غڵه‌تی نه‌که‌ن.
وَآتُواْ النَّسَاء صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَيْءٍ مِّنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَّرِيئًا ﴿4﴾
ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕیی دڵفراوانی و ئاسوده‌یی یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێك ماره‌یی و به‌خشییان به ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بێنن، وه به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن.
وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَامًا وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ﴿5﴾
ماڵ و سامانتان مه‌به‌خشن به که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان، کاتێک که خوا کردویه‌تی به هۆی ژیان و پایهداریتان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراك و پۆشاك، به جوانیی و دروستیی قسه‌یان بۆ بکه‌ن و (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن).
وَابْتَلُواْ الْيَتَامَى حَتَّىَ إِذَا بَلَغُواْ النِّكَاحَ فَإِنْ آنَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُواْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ وَلاَ تَأْكُلُوهَا إِسْرَافًا وَبِدَارًا أَن يَكْبَرُواْ وَمَن كَانَ غَنِيًّا فَلْيَسْتَعْفِفْ وَمَن كَانَ فَقِيرًا فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ فَأَشْهِدُواْ عَلَيْهِمْ وَكَفَى بِاللّهِ حَسِيبًا ﴿6﴾
بێ نه‌وایان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێك پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که وقهختی ئه‌وه‌یان دێت که هاوسه‌ر بگرن، ئه‌سا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره‌و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه.
نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به زیاد ڕه‌وی له خه‌رج کردنیا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و ده‌ستتان ببه‌ستنه‌وه جا ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌نده با ده‌ستی باپارێزێت، وه ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره با له سنور ده‌رنه‌چێت و زیاد ڕه‌وی نه‌کات، کاتێ که ماڵ و سامانه‌که‌یان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه شایه‌تیان لێ بگرن (هه‌رچه‌نده) خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه‌و چاودێری.
لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ﴿7﴾
پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا له باوان و خزمان به میراتی له دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتی له باوان و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، که‌م بێت یان زۆر به‌شی هه‌ر که‌سه دیاری کراوه‌و ده‌بێ بیدرێتێ.
وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُوْلُواْ الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ﴿8﴾
خۆ ئه‌گه‌ر له کاتی دابه‌شکردنی میراتی دا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن، وه به جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن و (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).
وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُواْ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافًا خَافُواْ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا اللّهَ وَلْيَقُولُواْ قَوْلًا سَدِيدًا ﴿9﴾
ده‌با ئه‌وانه‌ی که (دوور نیه به‌م نزیکانه بمرن) خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاك به‌جێ بێڵن، چونکه له‌وانه‌یه نه‌وه‌ی لاواز‌و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت و خه‌میان بێت (داخۆ چی‌یان به‌سه‌ر دێت، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ مناڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان بووبن).
إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا ﴿10﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیوان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، ئه‌وانه ته‌نها ئافر ده‌که‌نه سکی خۆیانه‌وه، (له قیامه‌ت)یشدا ده‌خرێنه ناو ئافی دۆزه‌خه‌وه.
يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ فَإِن كُنَّ نِسَاء فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِن كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِن كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلأُمِّهِ السُّدُسُ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آبَآؤُكُمْ وَأَبناؤُكُمْ لاَ تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيما حَكِيمًا ﴿11﴾
خوا ڕێنمونییتان ده‌کات ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی مێینه‌یه، (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت به‌گشتی ڕێزداره له ئیسلامدا، ئه‌گه‌ر دایکه، ئه‌وا بهههشط له‌ژێر پێیایه‌تی و له‌لایه‌ن کوڕانیهوه ئه‌په‌ڕێ ڕێزی هه‌یه و ژیانی مسۆگه‌ره، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره ڕێزی هه‌یه لای مێرده‌که‌یی و ده‌بێت ژیانی مسۆگه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر خوشکه‌و لای برایه‌تی یاخود کچه‌و له ماڵی باوکی دایه به‌هه‌مان شێوه، له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ریه که ئافره‌ت نیوه‌ی پیاوی به‌رکه‌وێت له میراتیدا، چونکه ئه‌و ئه‌رکێکی پیرۆزی له ئه‌ستۆدایه، که ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی ئاده‌میزادو به‌خێوکردنیه‌تی، وه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موانیشه که ژیانی دابین بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌رکی سه‌شانی حکومه‌تی ئیسلامیه که مانگانه ببڕێته‌وه بۆ ئافره‌تان به گوێره‌ی ئه‌رکی سه‌رشانیان و مناڵیان). خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئافره‌تان له دوان زیاتر بوون ئه‌وه دوو به‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردوه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ وه شه‌ش یه‌کیش ده‌درێ به دایك و باوکی ئه‌گه‌ر مردوه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که مناڵی نه‌بوو، ته‌نها دایك و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێ یه‌کی دهباو ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر جگه له دایك و باوکی براو خوشکی هه‌بوو ئه‌وه شه‌ش یه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌ت و دیاری کردنی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان کام لایان سودی زیاتره بۆتان (له‌به‌ر ئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، به‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام دانا‌و زانایه.
وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَإِن كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلاَلَةً أَو امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ فَإِن كَانُوَاْ أَكْثَرَ مِن ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاء فِي الثُّلُثِ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّ وَصِيَّةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ ﴿12﴾
هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژن ده‌درێت به مێرده‌که‌ی ئه‌گه‌ر مناڵی نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵی هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی بۆ ئه‌و (حاڵه‌تانه‌یه) ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێ هێنانی ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌بێت که ئه‌نجامتان دابێت، هه‌روه‌ها دیاری کردنی قه‌رزو قه‌رزاریان، وه بۆ ژنان چورا یه‌کی میراتی بڕیار دراوه ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی مناڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه‌که مناڵی هه‌بوو ئه‌وه هه‌شت یه‌کی بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای ئه‌وه‌ی که ڕاسپارده ده‌که‌ن و قه‌رزو قه‌رزاری خۆتان دیاری ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێك یا ئافره‌تێك مرد (مناڵ و باوك و باپیری نه‌بوو) بڵکو خوشك یا برای هه‌بوو، ئه‌وه شه‌ش یه‌ك به‌شی هه‌ریه‌که‌یان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان به‌شیان هه‌یه له سێ یه‌کی میراتیه‌که‌دا (به یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌کرێت، وه قه‌رزو قه‌رزاریه‌ك که زیانبه‌خش نه‌بێت، ئه‌نجام ده‌درێت (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه چاوپۆشی نه‌کا له قه‌رزێکی زۆر که هه‌یه‌تی، یا قه‌رزارێکی زۆره‌و نه‌درێته‌وه)، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ئامۆژگاری و ڕێنمونی و فه‌رمانی خوایه، وه ئه‌و خوایه دانا‌و زانایه.
تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿13﴾
(ئه‌مانه که باس کران ده‌رباره‌ی هه‌تیوان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی میراتی) هه‌مووی سنور‌و فه‌رمانی خوایه، وه ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات ده‌یخاته ناو باخ و باخاتی به‌هه‌شته‌وه که جۆبارو ڕوبار به‌ژێر درهختهکانیا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، وه هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی گه‌وره‌و ده‌سکه‌وتی بێ سنور.
وَمَن يَعْصِ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ ﴿14﴾
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی یاخی بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، وه ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنوره‌که‌ی، ده‌یخاته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه که بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێنێته‌وه، وه سزایه‌کی سه‌رشۆڕ که‌رو خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌ری بۆ هه‌یه.
وَاللاَّتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَاسْتَشْهِدُواْ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعةً مِّنكُمْ فَإِن شَهِدُواْ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّىَ يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا ﴿15﴾
ئه‌و ئافره‌تانه‌تان که توشی تاوانی زینا ده‌بن چوار شایه‌تیان له خۆتان لێ بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیان دا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بکه‌ن تا مردن یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت یان خوا ده‌روویه‌کیان لێ ده‌کاته‌وه.
وَاللَّذَانَ يَأْتِيَانِهَا مِنكُمْ فَآذُوهُمَا فَإِن تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُواْ عَنْهُمَا إِنَّ اللّهَ كَانَ تَوَّابًا رَّحِيمًا ﴿16﴾
ئه‌و ژن و پیاوه‌تان، یا ئه‌و کوڕ‌و کچه‌تان که زینایان له ده‌ست ده‌قه‌ومێت، ئێوه لێیان بده‌ن و ئازاریان بده‌ن و، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کرد‌و خۆیان په‌روه‌رده‌و چاك کرد ئێوه وازیان لێ بێنن (ته‌عنه‌یان لێ مه‌ده‌ن، به چاوی سوك ته‌ماشایان نه‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ته‌وبه وه‌رگره‌و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانیشه.
إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوَءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍ فَأُوْلَئِكَ يَتُوبُ اللّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿17﴾
خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌ی له‌سه‌ره وه‌ری بگرێت، وه ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که گوناهو نادروستی به نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به زوویی ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، وه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی که به نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه‌و گوناه ئه‌نجام ده‌دات) وه دانایه‌و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێك جار لاوازیی ڕووی تێده‌کات و به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات).
وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الآنَ وَلاَ الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُوْلَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿18﴾
ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهو تاوان، وه کاتێ که مردن یه‌خه‌ی به یه‌کێکیان گرت و ئه‌وکاته بڵێ: ئه‌وه ئیتر من له ئێسته‌وه ته‌وبه ده‌که‌م، ته‌وبه له‌وانه‌ش وه‌رناگیرێت که به کافری ده‌مرن، بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه هه‌موویان سزایه‌کی به ئێشمان بۆ ئاماده کردوه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا ﴿19﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌ل و په‌لی تری ناوماڵ)، زۆریان لێ مه‌که‌ن تا هه‌ندێك ماره‌یی تان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیاریان ئه‌نجام دا، وه با ڕه‌فتارو کردار‌و گوفتارتان چاك و جوان بێت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، دور نیه‌و ده‌شێت حه‌زتان له شتێك نه‌بێت و خوا بیکات به مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنور.
وَإِنْ أَرَدتُّمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَّكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنطَارًا فَلاَ تَأْخُذُواْ مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا ﴿20﴾
خۆ ئه‌گه‌ر ویستان هاوسه‌رێك بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی تر، وه ماره‌یی یه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆر بوو، نابێ هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه‌و لێی که‌م بکه‌نه‌وه. ئایا ناڕه‌وایی و گوناهو سته‌مێکی ئاشکرای ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن؟!
وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَى بَعْضُكُمْ إِلَى بَعْضٍ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا ﴿21﴾
(چۆن دروسته ماره‌ییان لێ وه‌رگرنه‌وه) له کاتێکدا که ئێوه چونه‌ته لای یه‌ك و ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له کاتی ماره‌کردنیاندا).
وَلاَ تَنكِحُواْ مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاء سَبِيلًا ﴿22﴾
نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر هاوسه‌ری باوکتان بوون مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێكی زۆر گه‌وره‌و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه.
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالاَتُكُمْ وَبَنَاتُ الأَخِ وَبَنَاتُ الأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللاَّتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللاَّتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ اللاَّتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُواْ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلاَئِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلاَبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُواْ بَيْنَ الأُخْتَيْنِ إَلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿23﴾
(ئه‌و جۆره که‌سانه) حه‌رام کراوه (ماره بکرێن): دایکتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان، (خوشکی باوك)، پوره‌کانتان (خوشکی دایك)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ت نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه دروسته ماره‌یان بکه‌ن، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان، چاوپۆشی له‌وه‌ی که له ڕابردوودا له‌و بابه‌تانه ڕووی داوه ده‌کرێت، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿24﴾
(هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کانتان (که له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه) (ئه‌م سنورانه) خوا بڕیاری داوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باس کران، حه‌ڵاڵه بۆتان که به‌هۆی ماڵ و داراییتانهوه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاك داوێن بن و له سنوری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ، وه گوناهیش نیه بۆ پیاوان که له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ماره‌یی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوسهرکانیاندا، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِن مِّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُم مِّن فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ وَاللّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ فَانكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَن تَصْبِرُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿25﴾
ئه‌وه‌ی که نه‌یتوانی له‌به‌ر ده‌ست کورتیی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدار ماره بکات، با که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کان بخوازێت، وه خوا خۆی چاك ده‌زانێت که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده‌و چۆنه، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان، ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتیه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه) ماره به‌کنه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کار‌و خاوه‌نه‌کانیان، وه ماره‌یی یان به‌چاکی پێ ببه‌خشن، ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش ده‌بێت پاك داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شویان کرد‌و له‌وه‌ودوا داوێن پیسیهکیان ئه‌نجام دا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا).
(ماره کردنیان) بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت توشی هه‌ڵه‌و گوناه بێت، خۆ ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن (تا خوا دهروتان لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
يُرِيدُ اللّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿26﴾
بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شیوه‌یه) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌و ڕێنموویی تان بکات بۆ ئه‌و یاسا‌و به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کاندا) وه ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت، وه خوا زانا‌و دانایه.
وَاللّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَن تَمِيلُواْ مَيْلًا عَظِيمًا ﴿27﴾
خوا ده‌یه‌وێت ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت و له هه‌ڵه‌کانتان خۆش ببێت، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که شوێن ئاره‌زوات و هه‌وه‌سرانی که‌وتوون ده‌یانه‌وێت له خشته‌تان به‌رن و تووشی لادانێکی گه‌وره‌تان بکه‌ن.
يُرِيدُ اللّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ وَخُلِقَ الإِنسَانُ ضَعِيفًا ﴿28﴾
خوا ده‌یه‌وێت (به‌م به‌رنامه‌و ڕێبازانه کاری) ئێوه ئاسان بکات چونکه ئاده‌میزاد به‌لاوازی دروست کراوه (له‌به‌رامبه‌ر ئارهزواتیهوه، که‌م خۆڕاده‌گرێت).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ﴿29﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێ و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێ که بێزاری و بێ تاقه‌تیی ڕووتان تێ ده‌کات یان توشی زیانێك ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان.
وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللّهِ يَسِيرًا ﴿30﴾
هه‌ر که‌سێك کاری وا بکات (سامانی خه‌ڵکی به ناحه‌ق بخوات یان ۆخی بکوژێت) به دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن، ئه‌وه ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاسانه.
إِن تَجْتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًا كَرِيمًا ﴿31﴾
ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و گوناهه گه‌ورانه‌ی که قه‌ده‌غه کراوه، ئه‌وه له گوناهه گه‌وره‌کانتان خۆش ده‌بین، وه ده‌تانخه‌ینه جێ یه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه).
وَلاَ تَتَمَنَّوْاْ مَا فَضَّلَ اللّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُواْ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ وَاسْأَلُواْ اللّهَ مِن فَضْلِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿32﴾
ئاره‌زووی شتێك مه‌که‌ن که خوا به‌خشیویه‌تی به هه‌ندێکتان و (نه‌ی به‌خشیوه به هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره‌و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتی هه‌ندی مافی داوه به پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به ئافره‌تان…هتد). پیاوان، ماف و به‌شیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستی ده‌هێنن (له دنیادا، له قیامه‌تیشدا هه‌رلایه‌ك به‌ره‌نگاری کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی ده‌بێت)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش داوای به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌هه‌موو شتێك زانایه.
وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا ﴿33﴾
بۆ هه‌ر (میرات گرێك) که‌سانێکمان دیاری کردووه که هه‌ستن به دابه‌شکردنی ئه‌و (شتانه‌ی) که له دایك و باوك و خزمان به‌جێ ماوه (تا به دادپه‌روه‌ری وه‌کو دیاریمان کردووه دابه‌شی بکه‌ن) وه بۆ ئه‌وانه‌ش که په‌یمانتان له‌گه‌ڵ به‌ستوون که میرات له یه‌ك بگرن، مافی ئه‌وانیش بده، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا ﴿34﴾
پیاوان مافی سه‌رپه‌رشتیان هه‌یه به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌مه‌ش بڕیاری خوایه فه‌زڵ و ڕێزی هه‌ندێك ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که) پیاوان ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن (له پێناوی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا) له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی (ژیر) چاك و پاکن، له خواترسن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن که (ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بجێ هێنانی فه‌رمانی خوایه)، ئه‌گه‌ر ترسان له سه‌رکه‌شیی و سه‌رپێچی هاوسه‌رتان، سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به مه‌رجێك لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێ نه‌هێلێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێ مه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه. (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێ بکه‌ن تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت).
وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُواْ حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلاَحًا يُوَفِّقِ اللّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا ﴿35﴾
خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نێوان ژن و مێرد بشێوێ و (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێك له خزمی پیاوه‌که‌و دادوه‌رێك له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو که‌سه مه‌به‌ستیان ڕێکخستنیان بێت، خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م دێنێت له‌نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و ئاگایه.
وَاعْبُدُواْ اللّهَ وَلاَ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالجَنبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا ﴿36﴾
(ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن، وه چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتان و خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و (دراوسێی نزیك) و دراوسێی بێگانه و (دراوسێی دوور) وه هاوه‌ڵی کار‌و سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتان، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆ ده‌نوێنن و فیز ده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.
الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا ﴿37﴾
ئه‌وانه‌ی که ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌ده‌ن به خه‌ڵکی که ڕه‌زیل بن، وه ئه‌و شتانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) ده‌یشارنه‌وه و(نایه‌ڵن که‌س سودی لێ وه‌رگرێت) (ئه‌وه بزانن) که ئێمه بۆ خوا نه‌ناسان سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردووه.
وَالَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ رِئَاء النَّاسِ وَلاَ يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلاَ بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَن يَكُنِ الشَّيْطَانُ لَهُ قَرِينًا فَسَاء قِرِينًا ﴿38﴾
ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، نه باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه، نه به ڕۆژی قیامه‌ت (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه‌و کردونی به هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی.
وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ آمَنُواْ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقَهُمُ اللّهُ وَكَانَ اللّهُ بِهِم عَلِيمًا ﴿39﴾
چی ده‌بوو؟ چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟ (ئه‌و خه‌ڵکه) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژی دوایی بهێنایه‌و له‌و ڕزق و زۆریه‌ی که خوا پێی به‌خشیون بیان بهخشیایه (جگه له سودو قازانجی بێ سنور له هه‌ردوو دنیادا) خۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگای لێیانه و زانیاری هه‌یه ده‌رباره‌یان.
إِنَّ اللّهَ لاَ يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ وَإِن تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿40﴾
به‌ڕاستی خوا به‌قه‌د تۆزقاڵێك سته‌م له (ئاده‌میزاد) ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ك هه‌بێت (به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت و) چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات، وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنور ده‌به‌خشیت (بهچاکهخوازان).
فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاء شَهِيدًا ﴿41﴾
داخۆ حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن ده‌بێت کاتێك که هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه که بۆی ڕه‌وانه کراوه، وه ئێمه (ئه‌و ڕۆژه) تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ده‌که‌ینه شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندون).
يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَعَصَوُاْ الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمُ الأَرْضُ وَلاَ يَكْتُمُونَ اللّهَ حَدِيثًا ﴿42﴾
ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون، ئاواته خوازن که زه‌ویان پێ ته‌خت بکرایه‌و (هه‌ر له توێی خاک‌دا وون بونایه و زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه)، وه ناتوانن هیچ گوفتارێکی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلاَ جُنُبًا إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىَ تَغْتَسِلُواْ وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مِّنكُم مِّن الْغَآئِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿43﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له کاتێدا که ئێوه سه‌رخۆشن (ئه‌مه له کاتێکدا که هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو)، (هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشی نامێنێت و) ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) وه به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه (نوێژ مه‌که‌ن) مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سهفهردابن، هه‌تا خۆتان نه‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یا له‌سه‌ر ئاو گه‌ڕانه‌وه، یا نزیکی ئافره‌تانی (هاوسه‌رتان) کردبوو، ئه‌وجا ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به خاکێکی پاك، وه (به‌و خاکه) ده‌ست بێنن به سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستان دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێ‌خۆش بوه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يَشْتَرُونَ الضَّلاَلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّواْ السَّبِيلَ ﴿44﴾
ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی که نههرهی هه‌ندێک له کتێبه ئاسمانیه‌کانیان دراوه‌تێ، ئه‌وانه گومڕایی ده‌کڕن و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش گومڕاو سه‌رلێ شیواو بن.
وَاللّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَائِكُمْ وَكَفَى بِاللّهِ وَلِيًّا وَكَفَى بِاللّهِ نَصِيرًا ﴿45﴾
خوای گه‌وره‌ش چاك دوژمنه‌کانتان ده‌ناسێت، جا ته‌نها خوا به‌سه که یارو یاوه‌ر بێت، وه ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان بێت.
مِّنَ الَّذِينَ هَادُواْ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَاسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ وَرَاعِنَا لَيًّا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِي الدِّينِ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَاسْمَعْ وَانظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَكِن لَّعَنَهُمُ اللّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلاَ يُؤْمِنُونَ إِلاَّ قَلِيلًا ﴿46﴾
هه‌ندێک له جوه‌کان قسه لا جێی خۆیدا ده‌ستکاری ده‌که‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (وه به کینه‌و گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به قسه‌شت ناکه‌ین!!وه گوێ بگره‌و با گوێشت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان ووت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته تهعنهو ره‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر بیانگوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵێن، وه تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێ ده‌گه‌ین) چاکترو ڕاستتر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاك نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕ ناهێنن مه‌گه‌ر زۆر که‌میان.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ آمِنُواْ بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَى أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ وَكَانَ أَمْرُ اللّهِ مَفْعُولًا ﴿47﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردومانهو له‌لایه‌ن ئه‌و کتێبه‌شه‌وه په‌سه‌ند کراوه که له لای ئێوه‌یه. پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێك بێت) که ڕوخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه‌و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێ بکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێ بکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی ڕۆژانی شه‌موان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه‌ماسی یان کرد‌و فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه.
إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا ﴿48﴾
به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُمْ بَلِ اللّهُ يُزَكِّي مَن يَشَاءُ وَلاَ يُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿49﴾
ئایا ده‌بینی و (ئاگاداری) له‌و که‌سانه‌ی که خۆیان ده‌پاڵێون و خۆیان به چاك ده‌نوێنن (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت) و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات) و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات، وه ئه‌وانه به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت.
انظُرْ كَيفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الكَذِبَ وَكَفَى بِهِ إِثْمًا مُّبِينًا ﴿50﴾
سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (وه بێ باکانه ده‌ڵێن عوزه‌یر یا مه‌سیح کوڕی خوان) بێگومان ئه‌و درۆ‌و بوختانه‌یان گوناهێکی زۆر ئاشکرایه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَؤُلاء أَهْدَى مِنَ الَّذِينَ آمَنُواْ سَبِيلًا ﴿51﴾
ئایا نابینی و سه‌رنج ناده‌ی له‌وانه‌ی که به‌هره‌یه‌کیان له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به فاڵچی و جادو گه‌رو بت و په‌یکه‌ر هه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتوه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به ئاینی ئیسلام هێناوه).
أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللّهُ وَمَن يَلْعَنِ اللّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا ﴿52﴾
ئه‌و (جوله‌کانه) که‌سانێکن که نه‌فرینی خوایان له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ی خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئیتر هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی.
أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّنَ الْمُلْكِ فَإِذًا لاَّ يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا ﴿53﴾
مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک پاشایه‌تیان ده‌ست که‌وتووه؟ تا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێك ناو‌کی خورما به خه‌ڵکی نه‌ده‌ن.
أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ فَقَدْ آتَيْنَآ آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا ﴿54﴾
یا هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی ده‌به‌ن به خه‌ڵکی (ئیماندار) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (وه پێغه‌مبه‌ری له ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) بێگومان ئێمه به نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیوه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل، وه به محمدصلی الله علیه وسلم قورئان) هه‌روه‌ها له جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون وه (به هه‌ندێکیان) وه‌ك (یوسف و داودو سوله‌یمان) پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیوه.
فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ وَكَفَى بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا ﴿55﴾
جا هه‌یه له‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان به (محمد صلی الله علیه وسلم، به قورئان) هێناوه، هه‌شیانه به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه، جا دۆزه‌خ به‌سه (بۆ ئه‌و یاخیانه) که ئاماده‌یه‌و کڵپه‌ی سه‌ندووه.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُواْ الْعَذَابَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿56﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نیه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه له ئاینده‌دا ده‌یانخه‌ینه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، هه‌رکاتێ پێستیان داوه‌شاو سوتا، پێستی تر ده‌که‌ین به به‌ریاندا، تا به‌چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن. به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام باڵا ده‌سته‌و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات).
وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا لَّهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلاًّ ظَلِيلًا ﴿57﴾
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخ و باخاتی به‌هه‌شته‌وه که جۆبارو ڕوبارر به‌ژێر (دره‌خته‌کانی دا‌و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی دا) ده‌ڕوات، وه له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پاك و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما).
إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ﴿58﴾
بێگومان خوا فه‌رمانتان پی ده‌دات که ئه‌مانه‌ت بده‌نه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌که‌ی، هه‌رکاتێکیش دادوه‌ریتان کرد له نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا به جوانترین و چاکترین و ته‌واوترین شێوه ئامۆژگاریتان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿59﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بهاوهڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به کێشه‌تان، ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆلای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی صلی الله علیه وسلم، (که پیاده کردنی قورئان و سونه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به خوا‌و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ره‌فتار کردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترو ڕونترو ڕه‌وانتره.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُواْ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُواْ إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُواْ أَن يَكْفُرُواْ بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلاَلًا بَعِيدًا ﴿60﴾
ئایا نا‌بینیت و سه‌رسام نیت له‌و (جوله‌کانه‌ی) که‌وا نیشان ده‌ده‌ن که باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه کراوه، وه به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران) که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕوو بکه‌نه زۆردار‌و جادوگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌رییان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له کاتێكدا که فه‌رمانیان پێ دراوه که باوه‌ڕیان به شتی ناڕاست و نادروست نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت به‌روه گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنور بیان بات.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْاْ إِلَى مَا أَنزَلَ اللّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًا ﴿61﴾
کاتێ که پێیان ده‌وترا وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه، وه بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردویه‌تی، وه ڕوو بکه‌نه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی که دووڕوه‌کان پشتت تێ ده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن.
فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآؤُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلاَّ إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا ﴿62﴾
ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه توشی به‌ڵایه‌ك ده‌بن (که‌چی له‌وه‌ودوا که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ دێنن وسوێند به خوا ده‌خۆن: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاری و ڕێکخستنی ڕیزه‌کانه.
أُولَئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِي أَنفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا ﴿63﴾
ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا خۆی چاك ده‌زانێت چی له دڵ وده‌رونیاندا حه‌شار دراوه، ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشت گوێ بخه (به‌ڵام) ئامۆژگاریان بکه، وه قسه‌ی به پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به قوڵایی دهرونیانا بچێته خواره‌وه.
وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا ﴿64﴾
هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردووه که فه‌رمان نه‌درابێت به گوێڕایه‌ڵی بۆی، وه بڕیاری ملکه‌چی بۆ نه‌درابێت به فه‌رمانی خوا (چونکه فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانبه‌رداری خوایه). خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌و خه‌ڵکه) کاتێ سته‌مێکیان له‌خۆیان کرد (دوایی به‌خۆیانا چونه‌وه‌و) هاتن بۆ لای تۆ‌و (په‌شیمان بوون) وه داوای لێ‌خۆش بوونیان له‌خوای گه‌وره ده‌کرد، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێ خۆشبونی بۆ کردن، بێگومان ئه‌وکاته ده‌بینن که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بێت).
فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا ﴿65﴾
نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه ئیمان وباوه‌ڕیان دامه‌زراو نابێت هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕوو ده‌دات له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ین به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌رونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ك دروست ببێت به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یت که دادوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه، وه ده‌بێت به ته‌واوی ته‌سلیم بن و ڕازی بن.
وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُواْ مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلاَّ قَلِيلٌ مِّنْهُمْ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا ﴿66﴾
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیارمان بدایه له‌سه‌ریان که یه‌کتر بکوژن، یا وڵاتتان به‌جێ بێڵن، نه‌یان ده‌کرد مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌بێ چه‌ن و چون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئامۆژگاری ڕه‌فتار بکه‌ن، ئه‌وه چاکتره بۆیان و به‌وه چاکتر دامه‌زراوتر ده‌بن (له‌سه‌ر ڕاستی و حه‌ق).
وَإِذًا لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّا أَجْرًا عَظِيمًا ﴿67﴾
ئه‌وکاته ئیتر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوریان پێ ده‌به‌خشرێت.
وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿68﴾
به‌ته‌واوی هیدایه‌ت و ڕێنمویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا ﴿69﴾
ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، ئا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که خوا نازو نیعمه‌تی ڕژاندوه به‌سه‌ریاندا له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی (بێ وێنه‌ن).
ذَلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللّهِ وَكَفَى بِاللّهِ عَلِيمًا ﴿70﴾
ئه‌م ڕێز‌و قه‌دره له‌لایه‌ن خواوه‌یه (بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) وه خوا خۆی به‌سه که زانیاری ته‌واوی هه‌یه (ده‌رباره‌یان).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ خُذُواْ حِذْرَكُمْ فَانفِرُواْ ثُبَاتٍ أَوِ انفِرُواْ جَمِيعًا ﴿71﴾
ئه‌ی ئه‌انه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئاگاداری خۆتان بن، ده‌سته ده‌سته یا هه‌مووتان یه‌ك پارچه (به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ) هه‌ڵمه‌ت به‌رن و هێرش ببه‌ن، (هه‌ر کاتێك له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه داواتان لێ کرا).
وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًا ﴿72﴾
(ده‌سته‌یه‌ك دوو ڕوو هه‌یه) له ناوتانا خۆیان دوا ده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر ئێوه بێت (هه‌ریه‌ك له‌وانه) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا چاکی بۆ کردن که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئاماده‌ی (ئه‌و جه‌نگه) نه‌بوم.
وَلَئِنْ أَصَابَكُمْ فَضْلٌ مِّنَ الله لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمْ تَكُن بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ مَوَدَّةٌ يَا لَيتَنِي كُنتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًا ﴿73﴾
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و دهستهوتێکتان له خواوه ده‌ست که‌وت به ڕا شکاوی ده‌ڵێن، هه‌روه‌ك له نێوان ئێوه‌و ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا دۆستاییه‌تی و ئاشنایه‌تی نه‌بوبێت، خۆزگه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بومایه و ده‌ستکه‌وتی چاك و زۆر‌و زه‌به‌نده‌م به‌ده‌ت بێنایه.
فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالآخِرَةِ وَمَن يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَيُقْتَلْ أَو يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿74﴾
ده با بجه‌نگن (دژ به کۆسپ و له‌شکری تاریکی) ئه‌وانه‌ی که‌له پێناوی خوادا ده‌یانه‌وێت ژیانی دنیا بفرۆشن و قیامه‌تی پێ بکڕن، هه‌رکه‌س بجه‌نگێت له پێناوی خوادا ئه‌گه‌ر بکوژرێت و شه‌هید ببێت، یا سه‌رکه‌وێت، ئه‌وه له ئاینده‌دا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوری پێ ده‌به‌خشین.
وَمَا لَكُمْ لاَ تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا ﴿75﴾
(ئه‌ی ئیمانداران) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له پێناوی خوادا بۆ ڕزگار کردنی لاواز کراوو چه‌وساوه‌کان، له پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن، وه له لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوانیمان پێ ببه‌خشه، له لایه‌ن خۆته‌وه سه‌رکه‌وتنمان پێ ڕه‌وا ببینه.
الَّذِينَ آمَنُواْ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُواْ أَوْلِيَاء الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا ﴿76﴾
ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن (ته‌نها) له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگن (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که کافرن له پێناوی سته‌مکارو زۆرداردا ده‌جه‌نگن، دهبجهنگن دژی یاوه‌رانی شه‌یتان (چونکه) به‌ڕاستی پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی شه‌یتان پووچ و لاوازه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّواْ أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً وَقَالُواْ رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ لَوْلا أَخَّرْتَنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ قُلْ مَتَاعُ الدَّنْيَا قَلِيلٌ وَالآخِرَةُ خَيْرٌ لِّمَنِ اتَّقَى وَلاَ تُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿77﴾
ئایا نه‌ت بینی ئه‌وانه‌ی که پێیان ده‌وترێت ده‌ست بپارێزن کاتی جه‌نگ نیه، هه‌ر نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن، که‌چی کاتێ که جنگیان بۆ بڕیار درا، ده‌سته‌یه‌کیان له خه‌ڵکی ده‌ترسان به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که له خوا ده‌ترسن یاخود زیاتریش وه ده‌یانوت: خوایه تۆ بۆچی جه‌نگت له‌سه‌ر فه‌رز کردین، خۆزگه بۆ ماوه‌یه‌ك دوات ده‌خستین، به‌وانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر که‌م و کورته، ژیانی قیامه‌ت چاکترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن، به قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورمایه‌ك سته‌میان لێ ناکرێت.
أَيْنَمَا تَكُونُواْ يُدْرِككُّمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِ اللّهِ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلًّ مِّنْ عِندِ اللّهِ فَمَا لِهَؤُلاء الْقَوْمِ لاَ يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا ﴿78﴾
(دڵنیا بن) له هه‌رکوێ بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر له قه‌ڵاو شوێنی سه‌خت و قایم دا بن، (دوروهکان) ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕی ده‌ڵێن: ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، وه ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زه‌ره‌رێك بێن (به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن: ئه‌مه‌یان به‌هۆی تۆوه‌یه، پێیان بڵێ: هه‌ر هه‌مووی (هه‌رچی پێش دێت) له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌و (بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه (باوه‌ڕ لاوازه) هیچ شتێك تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حالی نابن.
مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا ﴿79﴾
(ڕاسته) که هه‌رچی بۆ تۆ (وه بۆ هه‌ر که‌سێک پێش دێت) له خێر‌و چاکه له خواوه‌یه، وه هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت بۆ پێش دێت ده‌ستی خۆتی تیایه (هه‌رچه‌نده به‌بێ ویستی خوا ڕوونادات، به‌ڵام پاداشتت هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆگر بیت). وه ئێمه تۆمان ناردووه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بۆ سه‌ر خه‌ڵکی به پێغه‌مبه‌رایه‌تی (تا بیر‌و بۆچونیان ڕاست بکه‌یته‌وه)، خوایش به‌سه که شایه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿80﴾
ئه‌وه‌ی فهرمابنهرداری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بکا ئه‌وه فه‌رمانبه‌رداری خوای کردووه، ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکات (ئه‌وه خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردووه تا ببیته چاودێری ئه‌وان.
وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ وَكَفَى بِاللّهِ وَكِيلًا ﴿81﴾
(باوه‌ڕ لاوازان کاتێ که لای تۆن)، ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین، به‌ڵام کاتێ لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ گوتوته، بێگومان ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن خوا تۆماری ده‌کات، گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشی به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.
أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفًا كَثِيرًا ﴿82﴾
ئایا ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی ورد نابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه له خوا بێگومان جیاوازیه‌کی زۆریان تیا به‌دی ده‌کرد.
وَإِذَا جَاءهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُواْ بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُوْلِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلاَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاَتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلاَّ قَلِيلًا ﴿83﴾
(لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێ ههوالێکیان پێ گه‌یشت ده‌رباره‌ی هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه و (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بڵاو نه‌که‌نه‌وه‌و بیگێڕنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رو صلی الله علیه وسلم، یان بۆ کاربه‌ده‌ستانی خۆیان، ئه‌وانه‌ی که‌له ژێر به ژێری هه‌واڵه‌کان تێ ده‌گه‌ن، نهێنی و ڕازه‌کانی لی ده‌ده‌هێنن. جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خوا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه لهکهمێکتان.
فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ لاَ تُكَلَّفُ إِلاَّ نَفْسَكَ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَسَى اللّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَاللّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنكِيلًا ﴿84﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بجه‌نگه له پێناوی خوادا ئه‌و ئه‌رکه هه‌ر له‌سه‌ر شانی خۆته، واته: (هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشت بی)، وه هانی ئیماندارانیش بده (بۆ به‌شداری له غه‌زاکاندا) به‌ڵکو ئه‌مه خوایه، هێز له کافران بسێنێته‌وه‌و زاڵتان بکا به‌سه‌ریاندا، چونکه خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرتره (به‌ڵکو به‌راورد ناکرێت) وه به توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێت.
مَّن يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُن لَّهُ نَصِيبٌ مِّنْهَا وَمَن يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُن لَّهُ كِفْلٌ مِّنْهَا وَكَانَ اللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقِيتًا ﴿85﴾
ئه‌وه‌ی تکای باش بکات، خه‌ڵک هان بدات بۆ چاکه خوازی، (وه له نێوان خه‌ڵکدا هه‌وڵی ته‌بایی یان بدات)، ئه‌وه بێ پاداشت نابێت و له‌و خێره‌دا به‌شداره (که ده‌ستی تیایه‌تی) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که ڕۆڵێکی خراپ ده‌بینێت و هه‌وڵی فیتنه به‌رپا کردن ده‌دات و هانده‌رێتی، ئه‌وه ئه‌ویش بێ به‌ش نیه له سزا‌و لێ پرسینه‌وه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگا‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا ﴿86﴾
هه‌رکاتێ سه‌لام و چاك و چۆنیه‌کتان له‌گه‌ڵدا کرا ئه‌وه به جوانترین شێوه وه‌ڵام بده‌نه‌وه یاخود (هیچ نه‌بێت) وه‌کو خۆی، بێگومان خوا له هه‌موو شتێك ده‌پرسێته‌وه.
اللّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثًا ﴿87﴾
(الله) خوایه‌که که بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت) دڵنیا بن که کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا، که هیچ شك و گومانێکی تیا نیه، جا کێ هه‌یه قسه‌و گوفتاری له فه‌رمایشی خوا ڕاستتر و دروستتر بێت.
فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ وَاللّهُ أَرْكَسَهُم بِمَا كَسَبُواْ أَتُرِيدُونَ أَن تَهْدُواْ مَنْ أَضَلَّ اللّهُ وَمَن يُضْلِلِ اللّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا ﴿88﴾
ئه‌وه بۆچی (ئه‌ی ئیمانداران) ده‌رباره‌ی دووڕووه‌کان بوون به دوو ده‌سته‌وه، ئه‌وانه خوا ژێره‌و ژووی کردوون و ڕاستی یان به‌هۆی کرده‌وه‌کانیانه‌وه لێ شێواوه، ئایا ده‌تانه‌وێت که‌سێك هیدایه‌ت و ڕێنمویی بکه‌ن که خوا گومڕای کردووه؟! (به‌هۆی باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراوو دڵ و ده‌رونی نه‌خۆشیه‌وه). بێگومان ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکا (به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیه‌وه) که‌س ناتوانێت بیخاته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت.
وَدُّواْ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَاء فَلاَ تَتَّخِذُواْ مِنْهُمْ أَوْلِيَاء حَتَّىَ يُهَاجِرُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدتَّمُوهُمْ وَلاَ تَتَّخِذُواْ مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلاَ نَصِيرًا ﴿89﴾
(ئه‌و دووڕوانه) ئاواته خوازن که ئێوه‌ش کافر‌و بێ باوه‌ڕبن وه‌ك خۆیان، تا وه‌ك یه‌کتان لێ بێت، هه‌رگیز ئه‌وانه به پشتیوان و یاوه‌ر دامه‌نێن هه‌تا کۆچ نه‌که‌ن له پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێ کردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌رکوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ست که‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار.
إِلاَّ الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىَ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَاقٌ أَوْ جَآؤُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُواْ قَوْمَهُمْ وَلَوْ شَاء اللّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْاْ إِلَيْكُمُ السَّلَمَ فَمَا جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا ﴿90﴾
جگه له‌وانه که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیره‌و هۆزێك که په‌یمان له نێوان ئێوه‌و ئه‌واندا به‌ستراوه، یاخود دێن و دڵیان نایه‌ت دژتان بجه‌نگن یا دژی تیره‌و هۆزه‌که‌ی خۆیان بجه‌نگن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت ئه‌وان زاڵ ده‌کات به‌سه‌رتاناو ده‌جه‌نگن دژتان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دوره په‌رێز بوون له ئێوه‌و نه‌جه‌نگان دژتان و ڕێبازی ئاشتیان گرته به‌ر، ئه‌وه خوا ڕازی نیه که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن و کێشه‌یان بۆ دروست بکه‌ن.
سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُواْ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوَاْ إِلَى الْفِتْنِةِ أُرْكِسُواْ فِيِهَا فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُواْ إِلَيْكُمُ السَّلَمَ وَيَكُفُّوَاْ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثِقِفْتُمُوهُمْ وَأُوْلَئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ﴿91﴾
(هه‌روه‌ها) ده‌سته‌یه‌کی تریش له گۆڕه‌پاندا هه‌یه که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆزو قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌رکاتێ بۆیان بکرێت له ئاشوب نانه‌وه درێغی ناکه‌ن و ڕۆده‌چن تیایدا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دوره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته به‌ر و ده‌ستیان نه‌پاراست، ئه‌وکاته بیانگرن (به‌دیل) وه ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژکار بوون بانکوژن له هه‌رکوێ ده‌ستتان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان به‌خشیوه به ئێوه، دژی ئه‌و جۆره که‌سانه.
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلاَّ خَطَئًا وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَئًا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلاَّ أَن يَصَّدَّقُواْ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّ لَّكُمْ وَهُوَ مْؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِّيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةً فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِّنَ اللّهِ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿92﴾
بۆ هیچ ئیماندارێك نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێك بکوژێت، ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکاو خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌س و کاری کوژراوه‌که (که وه‌ك میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببورن و له خوێن خۆش ببن. خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو که دوژمنی ئێوه بوون به‌ڵام ئه‌و ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات، وه ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ك بوو که په‌یمان له نێوانتانا هه‌بوو، ده‌بێت خوێن‌بایی بدرێت به که‌س و کاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لوا (به‌نده ئازاد بکاو به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو، وه ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه‌که بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه‌و به‌رده‌وام دانا‌و زانایه.
وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَآؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا ﴿93﴾
هه‌رکه‌سێک به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت پاداشتی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه که ژیانی نه‌بڕاوه‌ی ده‌بێت تیادا بباته سه‌ر، ڕق و خه‌شمی خوای له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها نه‌فرین و سزایه‌کی گه‌وره‌و بێ سنوری بۆ ئاماده کردووه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَتَبَيَّنُواْ وَلاَ تَقُولُواْ لِمَنْ أَلْقَى إِلَيْكُمُ السَّلاَمَ لَسْتَ مُؤْمِنًا تَبْتَغُونَ عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَعِندَ اللّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ كَذَلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ اللّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُواْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ﴿94﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڕان بۆ گه‌یاندنی ئیسلام له پێناوی خوادا وردبین بن و (دووره په‌رێز بن له په‌له و هه‌ڵه‌شه)، وه به‌و که‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێ ده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌ی) تۆ ئیماندار نیت!!، (وه به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌ستکه‌وتی ژیانی دنیا بێت، خۆ ده‌ستکه‌وتی دنیا لای خوایه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان و (سه‌رکه‌وتنی پێ به‌خشین و ده‌رووی لێ کردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌تان.
(پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌سته‌یه‌ك له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام وه ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ك که ناوی مرداس بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ران، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی ترسا و به په‌له دوورکه‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێ که چونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به پیریانهوهو سه‌لامی لێ کردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی… دوایی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بیستی توڕه‌بوو له ئوسامه‌و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕیبوو بزانن به ڕاستێتی یان نا!!).
لاَّ يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُوْلِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فَضَّلَ اللّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً وَكُلاًّ وَعَدَ اللّهُ الْحُسْنَى وَفَضَّلَ اللّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿95﴾
ئه‌وانه‌ی دانیشتون له ئیمانداران و (ناجه‌نگن)، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که ناته‌واون، چون یه‌ك نین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان، بێگومان خوا فه‌زڵ و پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتون و (هه‌وڵ و کۆشش ناده‌ن)، خوای گه‌وره به هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاك و به نرخی داوه، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنوری تێکۆشه‌رانی داوه به‌سه‌ر دانیشتوهکاندا.
دَرَجَاتٍ مِّنْهُ وَمَغْفِرَةً وَرَحْمَةً وَكَانَ اللّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿96﴾
پله‌و پایه‌ش (به‌گوێره‌ی هه‌وڵ و کۆشش) له‌لایه‌ن خواوه پێشکه‌ش ده‌کرێت (به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی نیه‌ت پاکی و تێکۆشان)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌ت دا، چونکه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو به‌ڕه حم و دلۆڤانه.
إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا فَأُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءتْ مَصِيرًا ﴿97﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگ دا فریشته (ده‌گه‌نه لایان بۆ گیان کێشانیان) له کاتێکدا که ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کردووه (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسی دا بووه که‌چی کۆچیان نه‌کردووه بۆ نیشتمانی ئیمان، به توندی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن) و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌رو به چیه‌وه سه‌رگه‌رم بوون؟! له وه‌ڵام دا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا سه‌رزه‌وی خوا فراوان نه‌بووه تا کۆچی تیا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که تیایدا ئیمانداران فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن).
ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه.
إِلاَّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ لاَ يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلاَ يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ﴿98﴾
مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و نا ته‌وان و لاوازن له پیاوان و ژنان و مناڵان، وه ناتوانن ته‌گبیرێك بۆ خۆیان بکه‌ن و چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رباز کردنی خۆیان بدۆزنه‌وه.
فَأُوْلَئِكَ عَسَى اللّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللّهُ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿99﴾
ئا ئه‌وانه له‌وانه‌یه خوا (به ڕه‌حمی خۆی) لێیان ببورێت و چاوپۆشی‌یان لێ بکات، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێ‌خۆش بوه‌و زۆر چاوپۆشی ده‌کات.
وَمَن يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللّهِ يَجِدْ فِي الأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلى اللّهِ وَكَانَ اللّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿100﴾
ئه‌وه‌ی کۆچ بکا له پێناوی خوادا ده‌رووی زۆر‌و به‌ره‌که‌تی زۆر ڕووی تێ ده‌کات له‌و سه‌رزه‌مینه‌دا (که کۆچی بۆ ده‌کات)، که ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێ بێڵێ و ده‌رچێت (به‌ره‌و وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد‌و) کۆچ بکات، به‌ڵام مردن یه‌خه‌ی پێ بگرێت، ئیتر ئه‌و که‌سه پاداشتی که‌وتۆته سه‌ر خوا (وه هه‌ر خۆی ده‌زانێت چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه) وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه).
وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُواْ مِنَ الصَّلاَةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُواْ لَكُمْ عَدُوًّا مُّبِينًا ﴿101﴾
هه‌رکاتێ به‌سه‌فه‌ر ڕۆشتن به‌سه‌ر زه‌ویدا قه‌یناکا نوێژ کورت بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ترسان خوانه‌ناسان پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بێنن چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.
وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلاَةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُواْ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُواْ فَلْيَكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَى لَمْ يُصَلُّواْ فَلْيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُواْ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةً وَاحِدَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَى أَن تَضَعُواْ أَسْلِحَتَكُمْ وَخُذُواْ حِذْرَكُمْ إِنَّ اللّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا ﴿102﴾
کاتێ که تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) له‌ناو هاوهڵاندایت و پێش نوێژیان بۆ ده‌که‌یت (له‌کاتی جه‌نگدا)، با ده‌سته‌یه‌کیان بوه‌ستن له‌گه‌ڵ تۆدا بۆ نوێژ چه‌که‌کانیان پێ بێت، کاتێك که ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی که نوێژ ده‌کات چونه سوژده با ئه‌وانی تر پشتیان بگرن (ئه‌وجا که لێ بونه‌وه له‌و دوو ڕکاته) ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تر که پاسه‌وانیان ده‌کردو نوێژیان نه‌کردووه با له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژه‌که‌یان بکه‌ن، با هۆشیارو چه‌کدار بن چونکه کافران ئاواته خوازن که ئێوه غافڵ بن له چه‌که‌کانتان و له که‌لوپه‌لتان، تا یه‌ك هێرش بکه‌نه سه‌رتان و ته‌فرو توناتان بکه‌ن. بۆتان هه‌یه و قه‌یناکا چه‌که‌کانتان دانێن ئه‌گه‌ر بێزار بوون یا نه‌خۆش که‌وتن به‌ڵام هه‌میشه وریا بن، به‌ڕاستی خوا سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌ری بۆ خوانه‌ناسان ئاماده کردووه.
فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاَةَ فَاذْكُرُواْ اللّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا ﴿103﴾
هه‌رکاتێ له نوێژ بونه‌وه یادی خوا بکه‌ن به پێوه، به دانیشتنه‌وه، به ڕاکشانه‌وه (به هه‌ر جۆرێك که بۆتان گونجا) هه‌روه‌ها هه‌رکاتێ ئارامی باڵی کێشا به سه‌رتانا نوێژه‌کانتان به چاکی و به‌ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له کاتی دیاری کراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ.
وَلاَ تَهِنُواْ فِي ابْتِغَاء الْقَوْمِ إِن تَكُونُواْ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللّهِ مَا لاَ يَرْجُونَ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿104﴾
له به‌رانبه‌ر (له‌شکری کوفره‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وای خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و بریندارتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌ر پێش دێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به‌ته‌مای نین، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللّهُ وَلاَ تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًا ﴿105﴾
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ ڕه‌وانه کردووه، سه‌رتاپای حهقیحهت و ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌ی له نێوان خه‌ڵکی دا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داوی، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت.
(ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ك لای (طعمة) ناوێك، قه‌ڵغانێك به ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) دوایی حاشای لێ ده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێیه‌که‌وه، جا که کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به ده‌م و پل بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له 105 تا 113.
وَاسْتَغْفِرِ اللّهَ إِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿106﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به‌رده‌وام)وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه چونکه به ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَلاَ تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا ﴿107﴾
به‌رگریش له‌و که‌سانه‌ش مه‌که که ناپاکن، چونکه ئه‌وانه خیانه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن دڵنیاش به خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه خیانه‌تکارو تاوانبارن.
يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلاَ يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لاَ يَرْضَى مِنَ الْقَوْلِ وَكَانَ اللّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴿108﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه شه‌رمه‌زارن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی و خۆیان ده‌شارنه‌وه، به‌ڵام شه‌رم له‌و خوایه ناکه‌ن که هه‌میشه له تهکیانایهو چاودێریانه، قسه‌ی وا هه‌ڵده‌به‌ستن که ئه‌و خوایه ڕازی له‌سه‌ر نیه، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هَاأَنتُمْ هَؤُلاء جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَن يُجَادِلُ اللّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿109﴾
باشه ئه‌وه‌ته ئێوه به‌رگریان لێ ده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا، ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای خوا کێ به‌رگریان لێ بکا؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزای دۆزه‌خ ڕزگاریان بکات).
وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللّهَ يَجِدِ اللّهَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿110﴾
ئه‌وه‌ی گوناهێك بکات یا سته‌مێک له خۆی بکات له‌وه‌دوا (به‌خۆیدا بچێته‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکات، ده‌بینێت خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَمَن يَكْسِبْ إِثْمًا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُ عَلَى نَفْسِهِ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿111﴾
ئه‌وه‌ی گوناهو تاوانێك ئه‌نجام بدات ئه‌وه به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام دانا‌و زانایه.
وَمَن يَكْسِبْ خَطِيئَةً أَوْ إِثْمًا ثُمَّ يَرْمِ بِهِ بَرِيئًا فَقَدِ احْتَمَلَ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا ﴿112﴾
ئه‌وه‌ی گوناهو تاوانێک ئه‌نجام بدا‌و لوهودوا فڕێی بدا به‌سه‌ر بێ تاوانێکدا و بێ تاوانێکی پێ له‌که‌دار بکات، بێگومان ئه‌و که‌سه بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئه‌نجام داوه‌و (به‌سه‌ریه‌وه ناچێت).
وَلَوْلاَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُ لَهَمَّت طَّآئِفَةٌ مُّنْهُمْ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلاُّ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَيْءٍ وَأَنزَلَ اللّهُ عَلَيْكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُنْ تَعْلَمُ وَكَانَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا ﴿113﴾
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بوایه خه‌ریک بوو هه‌ندێکیان سه‌رت لێ بشێوێنن، بێگومان به‌و کاره‌یان هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن، (دڵنیا به) که ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێ بگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ش قورئان و دانای پێ به‌خشیوی، وه فێری ئه‌و شتانه‌ی کردووی که جاران نه‌ت ده‌زانی، به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا ههمێشهو به‌رده‌وام له‌سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) زۆر‌و فراوان و ئاشکراو دیاره‌و (نایه‌ڵێ توشی هه‌ڵه ببی).
لاَّ خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِّن نَّجْوَاهُمْ إِلاَّ مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلاَحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتَغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿114﴾
له زۆربه‌ی چرپه‌و سرته‌و قسه نهێنیه‌کانی (ئه‌و خه‌ڵکه‌دا) خێر به‌دی ناکرێت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان بدات به به‌خششێك یا چاکه‌یه‌ك یا ڕێکخستن و ئاشت کردنه‌وه‌ی نێوان خه‌ڵکی، جا ئه‌وه‌ی (ئه‌و شێوازه چاکه‌یه) ئه‌نجام بدا‌و مه‌به‌ستی ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت له ئاینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوری پێ ده‌به‌خشین.
وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا ﴿115﴾
ئه‌وه‌ش که دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بکات دوای ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه، وه ڕێبازێك بگرێته به‌ر که جیاواز بێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران، رووی ده‌که‌ینه ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که هه‌ڵی بژاردووه (له قیامه‌تیشدا) ده‌یخه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه.
إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلًا بَعِيدًا ﴿116﴾
به‌ڕاستی خوا هه‌رگیز خۆش نابێت له‌وه‌ی که هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت، وه جگه له‌و (گوناهو گومڕاییه) له گوناهانی تر بۆ هه‌رکه‌س که شایسته بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات ئه‌وه زۆر گومڕایه‌و سه‌رلێشێواوی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.
إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِ إِلاَّ إِنَاثًا وَإِن يَدْعُونَ إِلاَّ شَيْطَانًا مَّرِيدًا ﴿117﴾
(ئه‌و سه‌رلێشێواوانه) هاناو هاوار بۆ هه‌رچی ده‌به‌ن جگه له خوا (هه‌ر بت و په‌یکه‌ره‌و ناوی) مێ ینهشیان هه‌یه (شایانی باسه ناسکی و لاوازی ئافره‌ت عه‌یبه‌و ناته‌واوی نیه، به‌ڵکو سروشتیه‌و په‌سه‌نده) وه یاخود هاناو هاوار بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی ده‌به‌ن.
لَّعَنَهُ اللّهُ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ﴿118﴾
ئه‌و شه‌یتانه‌ی خوا نه‌فرینی لێ کردووه، چونکه ووتویه‌تی: شه‌رت بێت له به‌نده‌کانت به‌شێکی زۆر‌و چاك دابڕم (له ئیمان و خواناسی).
وَلأُضِلَّنَّهُمْ وَلأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الأَنْعَامِ وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللّهِ وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا ﴿119﴾
(هه‌روه‌ها وتویه‌تی) هه‌رده‌بێت گومڕایان بکه‌م، وه به ئاوات و خه‌یاڵاتی پوچه‌وه سه‌رگه‌رمیان بکه‌م، وه وایان لێ بکه‌م گوێی ماڵات ببڕن، ده‌بێ فه‌رمانیان پێ بده‌م که دروستکراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵقه له‌گوێکانی به‌ناو زانا ده‌ستکاری جینات و سیفاتی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ده‌که‌ن و به‌گوێی شه‌یتان ده‌که‌ن، ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران تێک ده‌ده‌ن)، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی زه‌ره‌رو خه‌ساره‌تمه‌ندی یه‌کی به‌ده‌ست هێناوه.
يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا ﴿120﴾
(شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان که هه‌مووی به‌ڵێنی فریوده‌رو خه‌ڵه‌تێنه‌ره.
أُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَلاَ يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا ﴿121﴾
ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه‌و هه‌رگیز له ده‌ستی ڕزگاریان نابێت.
وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللّهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ قِيلًا ﴿122﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه ده‌یانخه‌ینه ناو باخ و باخاتی به‌هه‌شته‌وه که جۆگه‌و ڕوبار به‌ژێر ده‌رخت و به‌به‌رده‌م کۆشکهکانیا ده‌ڕوات، وه ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر، جا کێ هه‌یه ڕاست تر‌و دروست تر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته سه‌ر.
لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَن يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلاَ يَجِدْ لَهُ مِن دُونِ اللّهِ وَلِيًّا وَلاَ نَصِيرًا ﴿123﴾
(پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نی کتێبه، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناه بکات ده‌بێت ئاکامی بچێژێت، ئینجا هێچ که‌س و هیچ هێزێکی ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا که پشتگیری بکات و یارمه‌تی بدات.
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتَ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلاَ يُظْلَمُونَ نَقِيرًا ﴿124﴾
ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدا له پیاوان، یان له ئافره‌تان وه ئیماندار بێت، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت.
وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لله وَهُوَ مُحْسِنٌ واتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَاتَّخَذَ اللّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا ﴿125﴾
کێ هه‌یه ئاینی چاکترو په‌سه‌ندتر بێت له‌و که‌سه‌ی که ڕووی کردۆته خوا، وه خۆی ته‌سلیمی ئه‌و کردوه‌و هه‌تا بتوانێت له چاکه‌و چاکه‌کاریش درێغی ناکات، وه شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت له کاتێکدا که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویست و ڕیزداری خۆی.
وَللّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَكَانَ اللّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُّحِيطًا ﴿126﴾
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، وه خوا له هه‌موو شتێك به وردیی و به ته‌واوی ئاگاداره.
وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاء قُلِ اللّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ فِي يَتَامَى النِّسَاء الَّلاتِي لاَ تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْوِلْدَانِ وَأَن تَقُومُواْ لِلْيَتَامَى بِالْقِسْطِ وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ بِهِ عَلِيمًا ﴿127﴾
پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ژنان، پێیان بڵێ: خوا ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه. (هه‌ندێکی) له قورئاندا ده‌رباره‌ی میرات و ئافره‌تانی هه‌تیو وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش که ده‌تانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن له کچه بێ باوکه‌کان ده‌بێت ماره‌یی بڕیار دراویان بده‌نێ به ته‌واوی (هه‌روه‌ها فه‌رمانتان پێ ده‌دات) به چاکه‌کاری له‌گه‌ڵ منالانی بێ نازدا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن) وه به به‌رپا کردنی دادگه‌ریی له نێوان بێ باوکاندا، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی.
وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلاَ جُنَاْحَ عَلَيْهِمَا أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا وَالصُّلْحُ خَيْرٌ وَأُحْضِرَتِ الأَنفُسُ الشُّحَّ وَإِن تُحْسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ﴿128﴾
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ترسا له‌وه‌ی که مێرده‌که‌ی لاساری بکات، یا پشتی تێ بکات و گوێی نه‌داتێ ئه‌وه هیچ لێیان ناگیرێت و کارێکی چاکه، ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاك بکه‌ن و ئاشت ببنه‌وه و به‌ته‌واویی ڕێ بکه‌ون، هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاك و په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به ڕه‌زیلی ده‌که‌ن ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتار جوان بن و خاوه‌نی ته‌قواو پارێزکار بن، ئه‌وه دڵنیا بن که خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کار‌و کرده‌وه‌تان.
وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿129﴾
هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتانا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆریش مه‌به‌ستان بێت (به‌ڵام ئێوه هه‌رچۆنتان کردووه) نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێ بکه‌ن به ته‌واویی (وه ڕوو وه‌رگێڕن له یه‌کێکی تر به ته‌واوی) وای لێ مه‌که‌ن که: (نه ئه‌وه‌یه هاوسه‌ر داربێت، به ئه‌وه‌شه بێ هاوسه‌ر بێت) جا ئه‌گه‌ر ڕێك بکه‌ون و پارێزکار بن ئه‌وه به‌ڕاستی دڵنیا بن که خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ اللّهُ كُلاًّ مِّن سَعَتِهِ وَكَانَ اللّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا ﴿130﴾
خۆ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد لێك جیا ببنه‌وه (به گوێره‌ی شه‌رع و به‌رنامه‌ی خوا) ئه‌وه خوا هه‌ریه‌که‌یان شاد‌و بێ نیاز‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌کات، به هاوسه‌رێکی گونجاو چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام فراوانگیرو دانایه.
وَللّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ اتَّقُواْ اللّهَ وَإِن تَكْفُرُواْ فَإِنَّ لِلّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَكَانَ اللّهُ غَنِيًّا حَمِيدًا ﴿131﴾
بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی ئێمه ئامۆژگاری ئه‌وانه‌مان کردووه که کتێبه (ئاسمانیه‌کانمان) پێ به‌خشیون، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئێوه‌شمان کردووه که له خوا بترسن و به ته‌قواو پارێزکار بن. خۆ ئه‌گه‌ر کافر‌و یاخی بن (ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن و خوا ئاتاجی ئێوه نیه چونکه) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، وه خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بێ نیازه‌و شایسته‌یه که سوپاسی بکرێت.
وَلِلّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَكَفَى بِاللّهِ وَكِيلًا ﴿132﴾
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه وه هه‌ر ئه‌و خوایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزێت (ئاسمانه‌کان مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی گه‌وره‌یی و فراوانییان بزانێت، نهێنیه‌کانی زه‌ویش که‌مێکی زانراوه).
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ وَيَأْتِ بِآخَرِينَ وَكَانَ اللّهُ عَلَى ذَلِكَ قَدِيرًا ﴿133﴾
(ئه‌ی خه‌ڵکینه) ئه‌گه‌ر (خوا) بیه‌وێت ئێوه له ناو ده‌بات و که‌سانی تر دێنێته مه‌یدانه‌وه، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌دا هه‌یه.
مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا فَعِندَ اللّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَكَانَ اللّهُ سَمِيعًا بَصِيرًا ﴿134﴾
ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت (ئه‌وه با بزانێت) که لای خوا پاداشتی دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تیش هه‌یه، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه (به به‌نده‌کانی).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُونُواْ قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاء لِلّهِ وَلَوْ عَلَى أَنفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقَيرًا فَاللّهُ أَوْلَى بِهِمَا فَلاَ تَتَّبِعُواْ الْهَوَى أَن تَعْدِلُواْ وَإِن تَلْوُواْ أَوْ تُعْرِضُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ﴿135﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه دادپه‌روه‌ر بن و شایه‌تی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تی یهکهشتان زیانی بۆ خۆتان و دایك و باوکتان یا خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یا هه‌ژار بێت ڕه‌زامه‌ندی خوا له‌وان له پێشتره (واته به ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن، وه به‌هۆی نه‌داریی و به‌زه‌یی بێ جێ له حه‌ق لامه‌ده‌ن)، نه‌که‌ن به‌هۆی ئارهزواتی نه‌فسه‌وه له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، یا خۆتانی لێ بدزنه‌وه ئه‌وه چاك بزانن که خوا ئاگاداره به کار‌و کرده‌وه‌تان.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ آمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِيَ أَنزَلَ مِن قَبْلُ وَمَن يَكْفُرْ بِاللّهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلًا بَعِيدًا ﴿136﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، با باوه‌ڕتان پته‌و بێ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وه به‌و قورئانه‌ش که ناردویه‌تیه سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وه به‌و کتێبه‌ش که پێشتر ڕه‌وانه کراوه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به خوا‌و به فریشته‌کانی و به کتێبه‌کانی و به پێغه‌مبه‌رانی و به ڕۆژی دوایی، ئه‌وه بێگومان زۆر گومڕاو سه‌رگه‌ردانه.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ آمَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ازْدَادُواْ كُفْرًا لَّمْ يَكُنِ اللّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلاَ لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًا ﴿137﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و دوایی پاشگه‌ز بونه‌ته‌وه، دوباره ئیمنیان هێنایه‌وه‌و دوایی پاشگه‌ز بونه‌وه، له‌وه‌ودوا زیاتر له بێ دینی و کافریی دا ڕۆچوون، هه‌رگیز خوا له‌وانه خۆش نابێت و ڕێنمویی یان ناکات بۆ ڕێبازێکی (سود به‌خشن).
بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿138﴾
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم مژده به دوو ڕووه‌کان بده که سزایه‌کی به ئێش بۆیان ئاماده کراوه!!
الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاء مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ العِزَّةَ لِلّهِ جَمِيعًا ﴿139﴾
ئه‌وانه‌ی که کافره‌کان ده‌که‌ن پشتیوان و یارو یاوه‌ری خۆیان له جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌یانه‌وێت عیزه‌ت و سه‌ربه‌رزیان لای ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ (ئه‌وانه به هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه) عیزه‌ت و سه‌ربه‌رزی هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه‌و لای ئه‌وه.
وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللّهِ يُكَفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلاَ تَقْعُدُواْ مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ إِنَّ اللّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا ﴿140﴾
(خوای گه‌وره) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ ناردون که: ئه‌گه‌ر له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو که کوفر‌و گاڵته به ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه و باسه‌که‌یان نه‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وانن و (حسابتان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌بێت) به‌ڕاستی خوا دووڕوه‌کان و کافره‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه.
الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِّنَ اللّهِ قَالُواْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ قَالُواْ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ فَاللّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَن يَجْعَلَ اللّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا ﴿141﴾
ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی خوایتان ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتانا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان بیبه‌نه‌وه، دووڕهوکان ده‌ڵێن: ئێمه نه‌مان وت: که له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین و نایه‌ڵێن ئیمانداران زه‌ره‌رتان پێ بگه‌یه‌نن. ئه‌وه ئیتر خوا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی کافر‌و دووڕوه‌کان) وه هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت کافر به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بێت.
إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاَةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَآؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللّهَ إِلاَّ قَلِيلًا ﴿142﴾
به‌ڕاستی دووڕوه‌کان (واده‌زانن) که خوا ده‌خڵه‌تێنن (له‌کاتێكدا که ئه‌و) ده‌یان خڵهتێنێت (نازانن که دیار‌و نادیار، په‌نهان و ئاشکرا لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، وه به‌و کاره‌یان دۆزه‌خ بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن)، هه‌رکاتێك (بۆ ڕیاکاریی و ڕوپامایی) هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ، زۆر به له‌ش گرانی و ته‌مه‌ڵی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وانه ڕیایی و ڕوو پامایی بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، وه زۆر که‌م یادی خوا ده‌که‌ن.
مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَلِكَ لاَ إِلَى هَؤُلاء وَلاَ إِلَى هَؤُلاء وَمَن يُضْلِلِ اللّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا ﴿143﴾
گیریان خواردوه له‌و نێوانه‌دا، نه ئه‌وه‌یه که پاڵبده‌ن به ئیماندارانه‌وه نه ئه‌وه‌شه که پاڵ بده‌ن به کافرانه‌وه، هه‌رکه‌س خوا (به‌هۆی ناله‌باری خۆیه‌وه) گومڕایی بکات هیچ که‌س ناتوانێت ڕێبازێکی (ڕاستی بۆ بدۆزێته‌وه).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاء مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُواْ لِلّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ﴿144﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کافره‌کان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز بده‌نه ده‌ست خوا(که بێ دین و ناحاڵین؟!).
إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿145﴾
به‌ڕاستی دووڕوه‌کان له چینی هه‌ره خواری ناو دۆزه‌خدان، وه هه‌رگیز نابینی که‌سێك پشتیوانیان لێ بکات و به‌هانایانه‌وه بچێت (چونکه تاوانیان زۆر گه‌وره بوو له دنیادا).
إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ وَأَصْلَحُواْ وَاعْتَصَمُواْ بِاللّهِ وَأَخْلَصُواْ دِينَهُمْ لِلّهِ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿146﴾
جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌ت ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن و چاکه خواز ده‌بن و به‌چاکی په‌نا به خوا ده‌گرن و په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و به ته‌واوی دین و ئاینیان ساغ ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌کرێن، بێگومان خوا له ئاینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنور ده‌به‌خشێت به ئیمانداران.
مَّا يَفْعَلُ اللّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَآمَنتُمْ وَكَانَ اللّهُ شَاكِرًا عَلِيمًا ﴿147﴾
خوا چ پێویستیه‌کی هه‌یه به سزادانی ئێوه؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزار بن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکهکانێتی و زانا‌و ئاگایه پێیان.
لاَّ يُحِبُّ اللّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوَءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلاَّ مَن ظُلِمَ وَكَانَ اللّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ﴿148﴾
خوا حه‌ز ناکا له قسه‌ی ناشرین و نابه‌جێ و ناو‌و ناتۆره وتن و جنێودان، مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌م لێکراو بێت، وه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام بیسه‌رو زانایه.
إِن تُبْدُواْ خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُواْ عَن سُوَءٍ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ عَفُوًّا قَدِيرًا ﴿149﴾
ئه‌گه‌ر کردار‌و گوفتارو به‌خششی خۆتان ئاشکرا بکه‌ن یا بیشارنه‌وه، یاخود چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و گوناهێك بکه‌ن، ئه‌وه بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه (هه‌رچه‌نده) زۆر به ده‌سه‌ڵاتیشه.
إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُواْ بَيْنَ اللّهِ وَرُسُلِهِ وَيقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا ﴿150﴾
بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌رانی نیه، وه ده‌یانه‌وێت جیاوازی بکه‌ن له‌نێوانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیدا (گوایه باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه به‌ڵام باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران نیه)، یاخود ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به هه‌ندێك له پێغه‌مبه‌ران هه‌یه‌و باوه‌ڕمان به هه‌ندێکیان نیه وه ده‌یانه‌وێت له‌و نێوانه‌دا ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه.
أُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا ﴿151﴾
ئه‌و جۆره که‌سانه به‌ڕاستی کافر‌و بێ باوه‌ڕن وه بۆ کافران سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردوه.
وَالَّذِينَ آمَنُواْ بِاللّهِ وَرُسُلِهِ وَلَمْ يُفَرِّقُواْ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ أُوْلَئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ وَكَانَ اللّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿152﴾
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه، وه هێچ جۆره جیاوازیه‌کیان نه‌کردووه له نێوان هێچ کامیاندا باوه‌ڕیان به هه‌موویان هه‌یه، ئه‌وانه له ئاینده‌دا پاداشتی خۆیان وه‌رده‌گرن، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَقَدْ سَأَلُواْ مُوسَى أَكْبَرَ مِن ذَلِكَ فَقَالُواْ أَرِنَا اللّهِ جَهْرَةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ثُمَّ اتَّخَذُواْ الْعِجْلَ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ فَعَفَوْنَا عَن ذَلِكَ وَآتَيْنَا مُوسَى سُلْطَانًا مُّبِينًا ﴿153﴾
خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێ ده‌که‌ن که له ئاسمانه‌وه کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنێ، ئه‌وانه داوای له‌وه گه‌وره‌تریان له مو‌سا کرد: خوامان به ئاشکرا نیشان بده، ئه‌وسا بروسکه‌یه‌ك لێی دان له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و سته‌مه ناڕه‌وایه‌و (ئه‌و داخوازیه نادروستهیاندا) که‌چی له‌وه‌ودوا گوێره‌که په‌رستیان کرد دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و (معجزة) ئاشکرایانه، له‌وه‌شیان خۆش بوین، وه به‌ڵگه‌و (معجزة) و (به‌رنامه‌ی) ئاشکرامان به‌خشی به مو‌سا (تا ڕێنموییان بکات).
وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ الطُّورَ بِمِيثَاقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ادْخُلُواْ الْبَابَ سُجَّدًا وَقُلْنَا لَهُمْ لاَ تَعْدُواْ فِي السَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا ﴿154﴾
وه بۆ په‌یمان لێ وه‌رگرتنیان کێوی (طور)مان به‌رز کرده‌وه به سه‌ریاندا وه پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان دا‌و) وتمان له ڕۆژانی شهمواندا ده‌ست درێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه‌ماسی مه‌که‌ن)، په‌یمانێکی توند‌و به‌هێزمان لێ وه‌رگرتن (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته).
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِم بَآيَاتِ اللّهِ وَقَتْلِهِمُ الأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقًّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَلْ طَبَعَ اللّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلاَ يُؤْمِنُونَ إِلاَّ قَلِيلًا ﴿155﴾
له‌وه‌دوا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و و بێ باوه‌ڕییان به ئایه‌ته‌کانی خوا‌و کوشتنی به ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، (خوا خه‌شمی لێ گرتن)، وه ئه‌و قسه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه‌و به‌رگی پێوه‌یه (مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که ئاماده نین گوێ بۆ هیچ ڕاستیه‌ك بگرن) به‌ڵکو ئه‌وانه خوا مۆری ناوه به سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆیان بڕیاری کافربوونی خۆیان ده‌رکردووه، وه زۆر که‌میان نه‌بێت باوه‌ڕ ناهێنن.
وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَى مَرْيَمَ بُهْتَانًا عَظِيمًا ﴿156﴾
(هه‌روه‌ها ڕقی لێیانه) به‌هۆی کافر بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیان به‌ست.
وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِن شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلاَّ اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا ﴿157﴾
وه ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له ڕاستیدا نه کوشتویانهو نه له قه‌ناره‌و خاچیان داوه، به‌ڵکو لێیان تێك چوه‌و (که‌سێکی تریان کوشتووه)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیر‌و بۆچونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه خۆیان له گوماندان، ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵگو هه‌ر شوێنی گومان که‌وتون. وه به دڵنیایی یه‌وه (ده‌ڵێن) که نه‌یان کوشتوه‌و بۆیان نه‌کوژراوه.
بَل رَّفَعَهُ اللّهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿158﴾
به‌ڵکو خوا به‌رزی کرده‌وه بۆلای خۆی، وه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام باڵاده‌ست و دانایه.
وَإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلاَّ لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا ﴿159﴾
هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب، باوه‌ڕ دێنن به عیسا پێش گیان ده‌رچوونی و له حه‌قیقه‌تی تێ ده‌گه‌ن (له سه‌ره‌مه‌رگدا په‌رده له‌سه‌ر جاویان لاده‌درا و گه‌لێك له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کان ده‌رده‌که‌ون، ئا له‌و کاته سامناکه‌دا گاوره‌کان دڵنیا ده‌بن که حه‌زره‌تی عیسا به‌نده‌ی خوایه، نه خوایه و، نه کوڕی خوایه، ئه‌وسا ئیتر ئیمان و باوه‌ڕ سودی نابێت چونکه ناچاریه) (یاخود کاتێ که عیسا داده‌به‌زێت گاوره‌کانی ئه‌و کاته یا ههدنێکتان باوه‌ڕی دروستی بۆ دێنن). وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه (که ئه‌وانه‌ی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئه‌م کاتی خۆی هه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان داوون).
فَبِظُلْمٍ مِّنَ الَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ اللّهِ كَثِيرًا ﴿160﴾
به‌هۆێ زوڵم و سته‌می (زۆربه‌ی) جوله‌که‌کانه‌وه، وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕیبازی، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر پێیان حه‌ڵاڵ بوو.
وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا وَقَدْ نُهُواْ عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿161﴾
هه‌روه‌ها به‌هۆی سو‌و خۆریانه‌وه (هه‌ندێك شتی تری حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام کردن) هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که مالی خه‌ڵکی به ناحه‌ق ده‌خۆن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌یان که کافرن سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.
لَّكِنِ الرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ مِنْهُمْ وَالْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَالْمُقِيمِينَ الصَّلاَةَ وَالْمُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ أُوْلَئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿162﴾
به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاری‌دا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی (ئوممه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم)، باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه کراوه، وه به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه، ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن و باوه‌ڕیشیان به خوا‌و به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوریان ده‌ده‌ینه‌وه.
إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿163﴾
ئێمه (وه‌حی) و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌روه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێك) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا‌و ئه‌یوب و یونس و هارون و سوله‌یمان، وه زه‌بوریشمان به داود به‌خشیوه (که کتێبێك بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه).
وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ وَكَلَّمَ اللّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا ﴿164﴾
بێگومان به‌سه‌رهاتی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه، به‌سه‌رهاتی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه. (به‌ڕاستی) خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ مو‌سا دا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و (ڕاسته‌وخۆی) ئه‌نجام داوه.
رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿165﴾
پێغه‌مبه‌رانێك (ڕه‌وانه کراون) که مژده ده‌ر بوون (به ئیمانداران) وه ترسێنه‌ری (یاخیه‌کان) بوون، تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت (له‌سه‌ر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون، بێ گومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵا ده‌ست و دانایه).
لَّكِنِ اللّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ وَالْمَلآئِكَةُ يَشْهَدُونَ وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا ﴿166﴾
(ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕت پێ ناکه‌ن) خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کردووه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم)، (دڵنیابه که) له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، فریشته‌کانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن (له‌سه‌ر ئه‌وه) (هه‌رچه‌نده) خوا خۆی به‌سه (بۆ ئه‌و) شایه‌تییه.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ اللّهِ قَدْ ضَلُّواْ ضَلاَلًا بَعِيدًا ﴿167﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که کافر بوون و ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر، به‌ربه‌ست داده‌نێن له ڕێبازی خوادا، بێگومان ئه‌وانه زۆر زۆر گومڕا بوون و له ڕاستی دوور که‌وتونه‌ته‌وه.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَظَلَمُواْ لَمْ يَكُنِ اللّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلاَ لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا ﴿168﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که کافر بوون و سته‌میان کردووه خوا لێیان خۆش نابێت، وه هیدایه‌ت و ڕێنمونییان ناکات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێك (که سوودی لێ وه‌رده‌گرن).
إِلاَّ طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللّهِ يَسِيرًا ﴿169﴾
جگه له ڕیگه‌ی دۆزه‌خ که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناوی و ژیانی نه‌مریی به ناچاریی ده‌بێت تیایدا به‌رنه سه‌ر، ئه‌و سزادانه‌شیان لای خوا زۆر ئاسانه.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَآمِنُواْ خَيْرًا لَّكُمْ وَإِن تَكْفُرُواْ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿170﴾
ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه کراوه ئیمان و باوه‌ڕی (پێ بێنن) ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌که‌ن ئه‌وه دڵنیا بن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی دا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه‌و (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیه)، چونکه خوا هه‌میشه به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لاَ تَغْلُواْ فِي دِينِكُمْ وَلاَ تَقُولُواْ عَلَى اللّهِ إِلاَّ الْحَقِّ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِّنْهُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرُسُلِهِ وَلاَ تَقُولُواْ ثَلاَثَةٌ انتَهُواْ خَيْرًا لَّكُمْ إِنَّمَا اللّهُ إِلَهٌ وَاحِدٌ سُبْحَانَهُ أَن يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَات وَمَا فِي الأَرْضِ وَكَفَى بِاللّهِ وَكِيلًا ﴿171﴾
ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا، جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر بۆ خوا هه‌ڵمه‌به‌ستن، به‌ڕاستی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه)، له‌دایکبونه‌که‌ی به فه‌رمانی خوا بووه که له مه‌ریه‌م دا (به‌رجه‌سته بووه)، وه عیسا ڕۆح و گیانێكی (تایبه‌تیه) له‌لایه‌ن خواوه به‌خشراوه، ده ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو به خوایه‌تی و خوا و به پێغه‌مبه‌رانی بێنن، هه‌رگیز مه‌ڵێن (خوا) سیانه، (له گوفتاره نابه‌جێیه) واز بێنن قازانجاتانه چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها یه‌ك دانه خوایه، پاك و بێگه‌رده‌و و دووره له هه‌موو کوم و کوڕیهکهوه (بوختانی ناقۆڵای وا چۆن ده‌که‌ن) ئه‌و چۆن منداڵی ده‌بێت؟! هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و خاوه‌نیانه، بێگومان خوا به‌سه که به‌دیهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری (دروستکراوانی بێت).
لَّن يَسْتَنكِفَ الْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًا لِّلّهِ وَلاَ الْمَلآئِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيهِ جَمِيعًا ﴿172﴾
هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه نیه که به‌نده‌ی خوا بێت هه‌روه‌ها فریشته نزیکه‌کانیش ئه‌وه لاری و سه‌رپێچی بکا له په‌رستنی خوا خۆی به زل بزانێت، ئه‌وه (با دڵنیا بێت که) هه‌موان (له ڕۆژی قیامه‌تدا) لای ئه‌و زاته ده‌بێت کۆببنه‌وه.
فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزيدُهُم مِّن فَضْلِهِ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنكَفُواْ وَاسْتَكْبَرُواْ فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلُيمًا وَلاَ يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللّهِ وَلِيًّا وَلاَ نَصِيرًا ﴿173﴾
(جا ئه‌و کاته) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی و به‌چاکی پاداشتی ده‌داته‌وه‌و فه‌زڵ و به‌خششی تایبه‌تی و زۆر‌و زه‌به‌نده به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی و لاریان کردووه‌و خۆیان به زل زانیوه سزای زۆر به ئێشیان ده‌دات، ئه‌سا بێجگه له‌خوا که‌سێکیان ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانیان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و زاته‌ش به‌زه‌یی پیایاندا نایه‌ته‌وه).
يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿174﴾
ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد صلی الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ره)و نوورو ڕووناکی یه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندون (که قورئان)ه.
فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ بِاللّهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿175﴾
جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا هێناوه‌و پشتیان به‌و به‌ستووه‌و شوێنی به‌رنامه‌که‌ی که‌وتوون له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه هیدایه‌ت و ڕێنمویی یان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه.
يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلاَلَةِ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمْ يَكُن لَّهَا وَلَدٌ فَإِن كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ وَإِن كَانُواْ إِخْوَةً رِّجَالًا وَنِسَاء فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّواْ وَاللّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿176﴾
داوای فتوات لێ ده‌که‌ن و پرسیارت لێ ده‌که‌ن (ده‌رباره‌ی که‌سێك که باوك و نه‌وه‌ی بێت) تۆش بڵێ خوا وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێك (پیاوێك) وه‌فاتی کردوو مناڵی نه‌بوو، هه‌ر ته‌نها خوشکێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه، (نیوه‌که‌ی تریشی ده‌خرێته بیت المال) ئه‌گه‌ر هه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌بوو له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتیدا به‌کار ده‌هێنرێت، (به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووه‌که ئافره‌ت بوو) ئه‌وا براکه‌ی هه‌موو میراتیه‌که‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که مناڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابوو (پیاوه مردوه‌که) دوو خوشکی له‌دوا به‌جێ مابوو، ئه‌وه دوو به‌ش له سێ به‌شی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر میراتگران خوشک و برا بوون و له پیاوان و ئافره‌تان پێك هاتبوون ئه‌وه نێرینه دووبه‌شی مێینه ده‌بات، خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه تا سه‌رتان لێ نه‌شێوێت، چونکه خوای گه‌وره به هه‌موو شتێك زانایه.
|