 ٢: سورة البقرة
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ال‌م ﴿١﴾
چهندپیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٢﴾
ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له رووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتاره‌وه)
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٣﴾
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا‌و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایان بینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حهلاَڵهی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.
والَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِالآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿٤﴾
(له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و( په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ( ئه‌ی محمد) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌ران)ی پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.
أُوْلَئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿٥﴾
ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیمان و ئیسلامن).
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿٦﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بكه‌یت یان ئاگاداریان نه‌كه‌یت یه‌كسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن.
خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ ﴿٧﴾
(چونكه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیرده‌كه‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستیه‌كان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌كن له بێ باوه‌ڕان كه هه‌ر خوا خۆی ده‌یان ناسێت).
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ﴿۸﴾
له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا‌و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌كه‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین.
يُخَادِعُونَ اللّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُم وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٩﴾
ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان واده‌زانن) خوا و ئه‌و كه‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن كه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! كه‌چی جگه له خۆیان كه‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێت، بهڵاَم هه‌ست ناكه‌ن و فام ناكه‌نه‌وه و بیرناكه‌نه‌وه.
فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضًا وَلَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ﴿١٠﴾
ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و كینه هه‌یه، خوایش (به‌سه‌رخستنی حه‌ق و ئیمانداران) ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردیان گران و كاریكگه‌ر ده‌كات و سزایه‌كی سه‌ختیش (له دنیا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه به‌هۆی درۆكردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ قَالُواْ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ﴿١١﴾
ئه‌وانه كاتێك پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌كاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاكسازی ده‌كه‌ین.
أَلا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِن لاَّ يَشْعُرُونَ ﴿١٢﴾
ئاگادار بن، كه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، بهڵاَم (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه) هه‌ستی پێ ناكه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌كه‌ن).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُواْ كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُواْ أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاء أَلا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاء وَلَكِن لاَّ يَعْلَمُونَ ﴿١٣﴾
كاتێك پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌كو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه) كه باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه كه‌م عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵكینه) چاك بزانن و ئاگاداربن كه هه‌ر ئه‌وانه خۆیان كه‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، بهڵاَم به‌خۆیان نازانن.
وَإِذَا لَقُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْاْ إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُواْ إِنَّا مَعَكْمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِؤُونَ ﴿١٤﴾
كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه!!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!.
اللّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١٥﴾
(بهڵاَم خه‌یاڵیان خاوه چونكه خوا سزای گاڵتهجاڕییهكهیان لێده‌سێنێت و ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جار)، ئه‌وه جارێ بهرهڵاَی كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.
أُوْلَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرُوُاْ الضَّلاَلَةَ بِالْهُدَى فَمَا رَبِحَت تِّجَارَتُهُمْ وَمَا كَانُواْ مُهْتَدِينَ ﴿١٦﴾
ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون.
مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّا أَضَاءتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لاَّ يُبْصِرُونَ ﴿١٧﴾
نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه: ئاگرێك دابگرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه ، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكی‌دا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینن و ڕێ ده‌رناكه‌ن.
صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَرْجِعُونَ ﴿١٨﴾
ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).
أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ يَجْعَلُونَ أَصْابِعَهُمْ فِي آذَانِهِم مِّنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ واللّهُ مُحِيطٌ بِالْكافِرِينَ ﴿١٩﴾
وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خواش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).
يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ كُلَّمَا أَضَاء لَهُم مَّشَوْاْ فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُواْ وَلَوْ شَاء اللّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ إِنَّ اللَّه عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٠﴾
خه‌ریكه تیشكی بروسكه‌كه بینایی چاویان به‌رێت، هه‌ر كاتێك به‌ر پێیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه، ده‌ڕۆن، هه‌ر كه تیشكه‌كه نه‌ماو تاریك بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه و) هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی له‌ناو ده‌برد، به‌ڕاستی خوا دهسهڵاَتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
يا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٢١﴾
ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، ئه‌و زاته‌ی كه ئێوه و پێشینانی ئێوه‌شی به‌دی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.
الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاء بِنَاء وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ فَلاَ تَجْعَلُواْ لِلّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٢٢﴾
هه‌ر ئه‌وزاته زه‌وی كردووه به فه‌رش و جێگای نیشته‌جێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت.
وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُواْ شُهَدَاءكُم مِّن دُونِ اللّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٣﴾
ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه كه دامان به‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ وَلَن تَفْعَلُواْ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ﴿٢٤﴾
خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز نایشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی: سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌رده، كه بۆ بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده كراوه.
وَبَشِّرِ الَّذِين آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقًا قَالُواْ هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِن قَبْلُ وَأُتُواْ بِهِ مُتَشَابِهًا وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٢٥﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) مژده بده به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كار‌و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی باخه‌كانی به‌هه‌شت كه چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و به‌ناو باخه‌كانیدا ده‌ڕوات، به‌ڕاستی بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر كاتێك له میوه‌و به‌رهه‌مێكی ئه‌و باخانه‌یان بۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن: ئێستا له‌وه‌تان هێنا، تاوێك له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنن و له یه‌كتریش ده‌چن، (له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تدا، بهڵاَم له تام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌روه‌ها له‌وێدا هاوسه‌رانی پاك و بێ گه‌ردیان بۆ ئاماده‌كراوه (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر.
إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلاَّ الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾
به‌ڕاستی خوا باكی نیه‌و نه‌نگ نیه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشووله‌یه‌ك، له‌ویش بچووكتر بێت یان گه‌وره‌تر، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نموونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌كات، بهڵاَم دیاره جگه له لار‌و وێرو یاخی و تاوانباران كه‌سی تر گومڕا ناكات.
الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الأَرْضِ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٢٧﴾
ئه‌وانه په‌یامی خوا (كه له ڕووی فیتره‌ت و سروشت و په‌یامه‌كانی خواوه) هه‌یانه، (كه ده‌بێت خواناس بن) هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له دوای به‌هێزو پته‌و بوونی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه خوا فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه، له زه‌ویشدا تاوان و خراپه ده‌چێنن، تا ئه‌وانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن.
كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٨﴾
“خه‌ڵکینه، چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له کاتێکدا که ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاک‌دا) خوا گیانی به به‌ردا کردن، پاشان ده‌تان مرێنێ و دوای زیندووتان ده‌کاته‌وه، ئه‌وسا ئیتر ده‌چنه‌وه بۆ لای خۆی”.
هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿٢٩﴾
“هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست کردووه، پاشان ویستی ئاسمان دروست بکات، بۆیه به حه‌وت چین ڕێکی خست، وه خۆی به هه‌موو شت زانا‌و ئاگایه”.
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ﴿٣٠﴾
“(وه بیریان بێنه) کاتێك که په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: من له زه‌ویدا جێنشینێك داده‌نێم (تا زه‌وی ئاوه‌دان بکاته‌وه). فریشته‌کان وتیان: ئایا که‌سێ تیایدا ده‌که‌یته جێ نشین که خراپه‌و تاوانی تیا بکاو خوێن ڕێژیی تیا ئه‌نجام بدات؟! له کاتێکدا که ئێمه (شایسته ترین) قه‌دری تۆ به‌چاکی ده‌زانین، (له وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه نایزانن”.
وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣١﴾
“(ئه‌وسا ئیتر خوا ویستی توانایی و لێهاتویی ئاده‌م بۆ فریشته‌کان ڕوون بکاته‌وه) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری کرد، له‌وه‌ودوا نیشانی فریشته‌کانیشی دا‌و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و (توانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه؟)”.
قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾
“فریشته‌کان وتیان: پاکی و بێ گه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه، ئێمه نازانین هیچ بڵێین، ئێمه ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین که تۆ فێرت کردووین، به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێکی زۆر زانا‌و دانایت”.
قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٣٣﴾
“ئه‌وجا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م، ئاده‌ی تۆ ناوی ئه‌و شتانه‌یان پێ بڵێ، جا کاتێك ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌کانی پێدان…خوا فه‌رموی: ئه‌ی پێم نه‌گوتن من ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، وه ده‌زانم چی ده‌رده‌خه‌ن و چی ده‌شارنه‌وه؟!”.
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ﴿٣٤﴾
“(هه‌روه‌ها یادیان بێنه‌وه) کاتێك که به فریشته‌کانمان ووت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (ئه‌ڵبه‌ته سوژده‌ی ڕێز، وه به فه‌رمانی خوا) هه‌موویان بێ ماتڵی، بێ دوو دڵی سوژده‌یان برد‌و فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا جگه شه‌یتان نه‌بێ که سه‌رپێچی کرد‌و خۆی به گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه”.
وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلاَ مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الْظَّالِمِينَ ﴿٣٥﴾
“ئه‌وجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له به‌هه‌شتدا ژیان به‌رنه سه‌ر و نیشته‌جێ بن له هه‌رکوێ حه‌زده‌که‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به تێر‌و ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیك ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی دیاری کراو بۆ تاقی کردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه کرد) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه”.
فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ ﴿٣٦﴾
“شه‌یتان (فرسه‌تی لێ هێنان) و له‌خشته‌ی بردن (وای لێ کردن له به‌روبومی دره‌خته قه‌ده‌غه کراوه‌که بخۆن) وه له‌و (شوێنه خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به ده‌رکردنی دان ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان کرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه، ده‌بێ) دابه‌زنه خواره‌وه (بۆ سه‌ر زه‌وی) وه له‌وێ هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن، تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو نیشته‌جێ ده‌بن و له نازونیعمه‌تان سود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن”.
فَتَلَقَّى آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿٣٧﴾
“ئه‌وجا ئاده‌م له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و (نزایه‌ك)ی وه‌رگرت (به‌دڵ و به کوڵ پاڕایه‌وه) (خوای میهره‌بانیش) نزاکه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و، زاتێکی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره. (نزاکه‌ش له ئایه‌تی ٢٣ی ئه‌عراف دا هاتووه)”.
قُلْنَا اهْبِطُواْ مِنْهَا جَمِيعًا فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٣٨﴾
“ئه‌وجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) هه‌رکاتێ له‌لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆ هات، ئه‌وکاته هه‌رکه‌س شوێن ڕێنومایی من بکه‌وێ، نه ترس و بیمیان له سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن”.
وَالَّذِينَ كَفَرواْ وَكَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٣٩﴾
“ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن و ئایه‌ته‌کانی ئێمه به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه”.
يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُواْ بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ ﴿٤٠﴾
” ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی یه‌عقوب سه‌لامی خوای له‌سه‌ر) یادی نازو نیعمه‌تی من بکه‌نه‌وه که به سه‌رتانا ڕژاندومه، وه به وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ په‌یمانه‌که‌م (که ئیمان و کرده‌وه‌ی چاك و باوه‌ڕکردنه به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌بێ جیاوازی) منیش به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ك ده‌بم به‌و په‌یمانه‌ی که پێم داون (که جێ نشین کردنه له دنیادا، وه به‌هه‌شتی به‌رینه له قیامه‌تدا) وه ته‌نها به ترس و بیمتان له من ده‌بێت”.
وَآمِنُواْ بِمَا أَنزَلْتُ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُمْ وَلاَ تَكُونُواْ أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ وَلاَ تَشْتَرُواْ بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ ﴿٤١﴾
هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره‌وه كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه ( ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستكاری نه‌كراو) مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی ( له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به‌نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه ( له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مه‌رامی كه‌م نرخی دنیادا)، ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن.
وَلاَ تَلْبِسُواْ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُواْ الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿42﴾﴿۱﴾
نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه، درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست، له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه .
وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَارْكَعُواْ مَعَ الرَّاكِعِينَ ﴿43﴾ ﴿۱﴾
نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن بهدروشمهكانیهوهو زه‌كاتیش بده‌ن، له‌گه‌ڵ كڕنووش به‌راندا كڕنووش ببه‌ن (بۆ په‌روه‌ردگارتان).
أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿44﴾ ﴿۱﴾
(كه‌ی ئه‌وه ڕاسته) فه‌رمانی چاكه به‌خه‌ڵكی بده‌ن و خۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ ده‌خوێننه‌وه، (ده‌زانن سزای گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته ناشرینه؟!
وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ ﴿45﴾﴿۱﴾
(ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به ئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرانه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و(باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه)….
الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاَقُوا رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ﴿46﴾ ﴿۱﴾
ئه‌وانه‌ی ده‌زانن بێگومان به‌دیداری په‌روه‌ردگاریان شاد ده‌بن و باوه‌ڕی پته‌ویان هه‌یه كه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿47﴾﴿۱﴾
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمه‌ته‌كانم بكه‌نه‌وه كه ڕشتومه به‌سه‌رتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمه‌تی زۆرم پێبه‌خشیوون (له خواردن و خواردنه‌وه له موعجیزه‌ی جۆراوجۆر، له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، … هتد ) من زیاده ڕێزی ئێوه‌م داوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیدا (ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رده‌می خۆیاندا‌و ئه‌وانه‌ی كه پابه‌ندی ئاینی خوا بوون، به تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان)…..
وَاتَّقُواْ يَوْمًا لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئًا وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ ﴿48﴾ ﴿۱﴾
خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت و كه‌س هیچی له ده‌ست نایه‌ت و تكاكاریی كه‌سیش وه‌رناگیرێت و بارمته و گۆڕانكاری تیادا ئه‌نجام نادرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوانه‌ناسن یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.
وَإِذْ نَجَّيْنَاكُم مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوَءَ الْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءكُمْ وَفِي ذَلِكُم بَلاءٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ ﴿49﴾﴿۱﴾
بیری نیعمه‌تی ڕزگاربونیشتان بكه‌نه‌وه كاتێك ڕزگارمان كردن له ده‌ست دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون كه خراپترین سزا‌و ئازاریان ده‌دان، كوڕه‌كانتانیان سه‌رده‌بڕین و ئافره‌ته‌كانتانیان ده‌هێشته‌وه (بۆ كاره‌كه‌ری و خزمه‌ت) ئه‌وه‌ش بۆ ئێوه توش هات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (تا پشت به‌و زاته ببه‌ستن و بڕوای ته‌واوتان پێی هه‌بێت).
وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿50﴾﴿۱﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر خاتری ئێوه ده‌ریاكه‌مان له‌ت كرد، ئینجا ڕزگارمان كردن، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونمان نغرۆ كرد، له‌كاتێكدا ئێوه به‌چاوی خۆتان بینیتان و ته‌ماشاتان ده‌كردن.
وَإِذْ وَاعَدْنَا مُوسَى أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِن بَعْدِهِ وَأَنتُمْ ظَالِمُونَ ﴿51﴾
یادی ئه‌و (نیعمه‌ته) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ مو‌سا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون.
ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُمِ مِّن بَعْدِ ذَلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿52﴾
پاشان (له‌و هه‌موو ههڵاَنهتان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.
وَإِذْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَالْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿53﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ڕه‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به مو‌سا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).
وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُمْ بِاتِّخَاذِكُمُ الْعِجْلَ فَتُوبُواْ إِلَى بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿54﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبار بكوژێت)، ئه‌وه باشتره بۆتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه) پاشان ئه‌ویش (واته خوا دوای له‌ناو بردنی هه‌ندێك له تاوانباران) تۆبه‌ی وه‌رگرت (له‌وانه‌ی مابوون)، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه.
وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّى نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿55﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه وتتان: ئه‌ی مو‌سا هه‌رگیز باوه‌ڕت پێناهێنین تا وه‌كو به ئاشكرا‌و به چاوی خۆمان خوا نه‌بینین، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌وره بروسكه‌كه لێی دان، له كاتێكدا كه ته‌ماشاتان دهكردو به ده‌ورو به‌ری خۆتاندا ده‌تانڕوانی (به‌سه‌رسامیه‌وه بیرتان ده‌كرده‌وه).
ثُمَّ بَعَثْنَاكُم مِّن بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿56﴾
پاشان زیندوومان كردنه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌خشینه‌وه له دوای ئه‌و مه‌رگه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بكه‌ن.
وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى كُلُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِن كَانُواْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿57﴾
(هه‌روه‌ها) له نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بۆتان ئه‌وه‌یه: ئێمه هه‌ورمان بۆ كردن به‌سێبه‌رو گه‌زۆمان بۆ باراندن و په‌له‌وه‌ری شه‌لاقه‌مان بۆ ناردن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه چاكانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون (بهڵاَم له‌به‌ر بێ دینی و سته‌میان تۆڵه‌مان لێسه‌ندن)، جا وه نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه كرد بێت به‌ڵكو هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌كرد.
وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُواْ هَذِهِ الْقَرْيَةَ فَكُلُواْ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًا وَادْخُلُواْ الْبَابَ سُجَّدًا وَقُولُواْ حِطَّةٌ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ ﴿58﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك وتمان: بچنه ئه‌م شاره‌وه (كه قودسه)، جا هه‌رچی حه‌زی لێده‌كه‌ن له‌وێ له هه‌ر جێگه‌یه‌كی به فراوانی و خۆشی بیخۆن، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌ڕێزو كڕنووشی (پێزانینه‌وه) بچنه ژوره‌وه و بڵێن: خوایه له تاوانه‌كانمان ببووره، ئه‌و كاته ئێمه‌ش له هه‌ڵه و تاوانه‌كانتان ده‌بوورین، ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران له ئاینده‌دا زۆر به زیاده‌وه ده‌ده‌ینه‌وه.
فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ رِجْزًا مِّنَ السَّمَاء بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ ﴿59﴾
كه‌چی ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردبوو یه‌كسه‌ر گوفتاره‌كه‌یان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێیان وترا بوو (واته به لووت به‌رزیه‌وه چوونه ژووره‌وه)، جا ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان دابه‌زانده سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چوون.
وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ كُلُواْ وَاشْرَبُواْ مِن رِّزْقِ اللَّهِ وَلاَ تَعْثَوْاْ فِي الأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿60﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خوا‌و تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن.
وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَن نَّصْبِرَ عَلَىَ طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنبِتُ الأَرْضُ مِن بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ اهْبِطُواْ مِصْرًا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ وَبَآؤُوْاْ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُواْ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ذَلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعْتَدُونَ ﴿61﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی و خه‌یار و سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بهجێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان).
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَادُواْ وَالنَّصَارَى وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿62﴾
بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد)، ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته جووله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (صابئه)ش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قیه‌ی داودن)، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به‌خوا و ڕۆژی دوایی و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ خُذُواْ مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿63﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی طورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توند بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن.
ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَلَوْلاَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَكُنتُم مِّنَ الْخَاسِرِينَ ﴿64﴾
كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند)، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَواْ مِنكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُواْ قِرَدَةً خَاسِئِينَ ﴿65﴾
سوێند به‌خوا بێگومان زانیوتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان دهكردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی 163 تا 166، له سوره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه).
فَجَعَلْنَاهَا نَكَالًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ﴿66﴾
ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له‌دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.
وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُواْ بَقَرَةً قَالُواْ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا قَالَ أَعُوذُ بِاللّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿67﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆ مو‌سا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته‌جاڕی خۆت؟ مو‌سا وتی: په‌نا ده‌گرم به خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).
قَالُواْ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لّنَا مَا هِيَ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لاَّ فَارِضٌ وَلاَ بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَلِكَ فَافْعَلُواْ مَا تُؤْمَرونَ ﴿68﴾
ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه؟ مو‌سا وتی: به‌راستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه، (ئیتر ئه‌وه‌نده قوڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌ڕۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.
قَالُواْ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاء فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ ﴿69﴾
كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه؟ مو‌سا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه، ته‌ماشاكه‌رانی دڵخۆش ده‌كات.
قَالُواْ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ إِنَّ البَقَرَ تَشَابَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّا إِن شَاء اللَّهُ لَمُهْتَدُونَ ﴿70﴾
كه‌چی هه‌ر وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه تا به‌ته‌واوی بۆمان ڕوون بكاته‌وه بزانین ئه‌م مانگایه چۆن مانگایه‌که؟! چونكه به‌ڕاستی ئه‌و مانگایه‌مان بۆ نادۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا وویستی له‌سه‌ر بێت ده‌یدۆزینه‌وه و ڕێمان لێی ده‌که‌وێت.
قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لاَّ ذَلُولٌ تُثِيرُ الأَرْضَ وَلاَ تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لاَّ شِيَةَ فِيهَا قَالُواْ الآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُواْ يَفْعَلُونَ ﴿71﴾
مو‌سا وتی: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه هێشتا ڕانه‌هێنراوه، بۆ جوت کردن و زه‌وی کێڵان، وه ئاودێری کشتوکاڵی پێ نه‌کراوه، یه‌ك ڕه‌نگه‌و په‌ڵه په‌ڵه نیه، ئه‌وسا وتیان: ئایا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێ داین، (ئیتر داوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر به‌ده‌ست هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و کاره نه‌که‌ن.
وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًا فَادَّارَأْتُمْ فِيهَا وَاللّهُ مُخْرِجٌ مَّا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿72﴾
(بیرتانه) چۆن که‌سێکتان کوشت و ئاژاوه له نێوانتانا به‌رپا بوو، خوایش ئه‌وه‌ی ده‌تان شارده‌وه ده‌ریخست پێتان و ئاشکرای کرد (که بکوژ کێیه).
فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا كَذَلِكَ يُحْيِي اللّهُ الْمَوْتَى وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿73﴾
ئه‌وجا وتمان: پارچه‌یه‌ك له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی کوژراوه‌که‌دا (دیاره به ویستی خوا کوژراوه‌که زیندووبۆتهوهو ڕاستی بکوژه‌که‌ی خۆی وتوه)، جا ئابه‌و شێوه‌یه خوا به‌ئاسانی مردوان زیندو ده‌کاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات به‌ڵکو تێ بگه‌ن و ژیر بن.
ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاء وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿74﴾
که‌چی له‌وه‌و دوا دڵه‌کانتان ڕه‌ق بوو (ئه‌ی جوله‌که‌کان) هه‌روه‌ك به‌رد، به‌ڵکو ڕه‌قتریش (چونکه) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه که ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێ، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێ و ئاوی لێ دێته ده‌ره‌وه، هه‌شیانه له ترسی خوا لوتکه‌ی شاخه‌کان به‌رده‌بێته‌وه، خوایش بێ ئاگا نییه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُواْ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿75﴾
ئایا ئێوه (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) به‌ته‌مان و ئومێده‌وارن که جوله‌که ئیمان و باوه‌ڕ بێنن به ئاینه‌که‌ی ئێوه، له کاتێکدا که ده‌سته‌یه‌ك له شاره‌زاکانیان گوفتاری خوایان ده‌بیست له (ته‌ورات)دا، له‌وه‌ودوا ده‌ست کاریان ده‌کرد دوای ئه‌وه‌ی که تێی گه‌یشتبوون و ده‌یانزانی ڕاستیه‌که‌ی چییه.
وَإِذَا لَقُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلاَ بَعْضُهُمْ إِلَىَ بَعْضٍ قَالُواْ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ اللّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَآجُّوكُم بِهِ عِندَ رَبِّكُمْ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿76﴾
هه‌رکاتێ (جوه‌کان) توشی ئیمانداران ده‌هاتن ده‌یان وت: ئێمه‌ش ئیمانمان هێناوه‌و (موسوڵمان بوین)، به‌ڵام کاتێك که پێکه‌وه کۆده‌بونه‌وه (ئه‌وانه‌ی که له سه‌ر ئاینی خۆیان مابونه‌وه) به‌وانی تریان ده‌وت ئه‌رێ ئه‌وه بۆ ئێوه ئه‌و شتانه‌یان بۆ باس ده‌که‌ن که خوا بۆ ئێوه‌ی له (ته‌ورات)دا باس کردووه (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم) تاوه‌کو بیکه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه لای په‌روه‌ردگار!! ئایا ئێوه عه‌قڵتان به‌و جۆره شتانه ناشکێت و ژیریتان ناخهنهکار؟!
أَوَلاَ يَعْلَمُونَ أَنَّ اللّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿77﴾
ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه نازانن که خوا ده‌زانێ چی په‌نهان ده‌که‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن؟
وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لاَ يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلاَّ أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَظُنُّونَ ﴿78﴾
هه‌ندی له‌وانه نه‌شاره‌زاو نه‌خوێنده‌وارن، وا ده‌زانن (ته‌ورات) جگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ك هیچی تر نییه، ئه‌وانه هه‌ر گومانیان کردۆته پیشه‌ی خۆیان.
فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِندِ اللّهِ لِيَشْتَرُواْ بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَّهُمْ مِّمَّا يَكْسِبُونَ ﴿79﴾
واوه‌یلا له‌و که‌سانه‌ی که کتێب ده‌نووسن به ده‌ستی خۆیان و ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، تا که‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن. جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) که شتی وا ده‌نووسن، وه وه‌یل بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وَقَالُواْ لَن تَمَسَّنَا النَّارُ إِلاَّ أَيَّامًا مَّعْدُودَةً قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ اللّهِ عَهْدًا فَلَن يُخْلِفَ اللّهُ عَهْدَهُ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿80﴾
جوله‌که‌کان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهبار بین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی که‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه!! پێ یان بڵێ: باشه ئێوه په‌یمانتان له‌خوا وه‌رگرتووه تا خوای گه‌وره پهیمانهکهیتان بۆ به‌رێته سه‌ر؟! یا هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه که هیچ بناغه‌یه‌کی نیه‌و هه‌ر نازانن (چی ده‌ڵێن)!!
بَلَى مَن كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ فَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿81﴾
(چاك بزانن)، ئه‌و که‌سه گوناه و تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌کانی هه‌موو لایه‌کی دابگرێ (ئاشکراو نادیاری) ئه‌و جۆره که‌سانه نیشته‌جێ ی ئاگری دۆزه‌خن وه بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن).
وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿82﴾
ئه‌و که‌سانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێ ی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بنه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژ‌و ڕه‌گه‌زێك بن).
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لاَ تَعْبُدُونَ إِلاَّ اللّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلاَّ قَلِيلًا مِّنكُمْ وَأَنتُم مِّعْرِضُونَ ﴿83﴾
(له‌بیرتانه) کاتێك که په‌یمانمان وه‌رگرت له نه‌وه‌ی ئیسرائیل که جگه له خوا که‌سی تر نه‌په‌رستن وه له‌گه‌ڵ دایك و باوك دا چاکه‌کار بن، هه‌روه‌ها له خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشدا. وه گوفتاری چاك و جوان ڕوو بۆ خه‌ڵکی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش ببه‌خشن، که‌چی ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێ کرد، جگه له که‌مێکتان نه‌بێ، ئه‌گینا زۆربه‌تان ڕووتان (له‌و هه‌موو ئامۆژگاریه به‌سوودانه) وه‌رچه‌رخاند.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ لاَ تَسْفِكُونَ دِمَاءكُمْ وَلاَ تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَارِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ ﴿84﴾
(له‌بیرتانه) کاتێك که په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت که ئیتر خوێنی یه‌کتر نه‌ڕێژن، وه یه‌کتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌که‌ن، وه بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه دا‌و خۆیشتان شایه‌ت بوون.
ثُمَّ أَنتُمْ هَؤُلاء تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًا مِّنكُم مِّن دِيَارِهِمْ تَظَاهَرُونَ عَلَيْهِم بِالإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَإِن يَأتُوكُمْ أُسَارَى تُفَادُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاء مَن يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنكُمْ إِلاَّ خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿85﴾
که‌چی ئه‌وه‌ته ئێوه (ئاماژه‌یه بۆ جوله‌که‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکی یه‌کتر کوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌که‌ن و پیلان ده‌گێڕن دژ به ده‌سته‌یه‌کتان تاوان و دوژمنایه‌تی ده‌نوێنن، که‌چی ئه‌گه‌ر به دیل ده‌ستگیریان بکه‌ن به فیدیه ئازادیان ده‌که‌نه‌وه، له حاڵێکدا دهربهدهرکردنهکهیان له‌سه‌رتان حه‌رامه، (ئیتر چۆن فیدیه وه‌رده‌گرن)؟!
أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُاْ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالآَخِرَةِ فَلاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ ﴿86﴾
ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که ژیانی (به‌هه‌شت)و ڕۆژی دواییان فرۆشتوه‌و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی دنیا، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر که‌م ناکرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَقَفَّيْنَا مِن بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ أَفَكُلَّمَا جَاءكُمْ رَسُولٌ بِمَا لاَ تَهْوَى أَنفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ ﴿87﴾
به‌ڕاستی ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موسا‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کرد، وه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (معجزة) جۆراوجۆرمان به‌خشی و پشتگیریمان کرد به فریشته (جبرئیل)، باشه ئایا (ئه‌مه ڕاسته) هه‌ر کاتێك پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زوه‌کانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێ، خۆتان به زل زانیوه‌و لووتان به‌رز کردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه، ئه‌وجا ده‌سته‌یه‌کتان (پێغهمبهرهکانتان) به درۆ خستۆته‌وه‌و هه‌ندێکیشتان (له‌و ئاده‌میزاده به‌ڕێزانه‌تان) ده‌کوشت.
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّه بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ ﴿88﴾
(جوله‌که‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌کانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین، ئه‌وه وانیه) به‌ڵکو ئه‌وانه خوا نه‌فرینی لێ کردوون به‌هۆی کوفر‌و خوا نه‌ناسیانه‌وه، زۆر که‌م ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ڕ ده‌که‌ن.
وَلَمَّا جَاءهُمْ كِتَابٌ مِّنْ عِندِ اللّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُواْ مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَاءهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِ فَلَعْنَةُ اللَّه عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿89﴾
کاتێك که له‌لایه‌ن خواوه کتێبێك (قورئان) هات بۆیان، که: ئه‌و کتێبانه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ند ده‌کات و به‌ڕاستی ده‌زانی، به‌مه‌رجێ پێشتر مژده‌یان ده‌دا (به‌هاتنی پێغه‌مبه‌ر) به‌و خه‌ڵکه‌ی که خوانه‌ناس و ىی باوه‌ڕ بوون، که‌چی کاتێك (ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان) بۆ هات که ده‌یناسن، بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌واته با نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا له‌سه‌ر کافران بێت.
بِئْسَمَا اشْتَرَوْاْ بِهِ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُواْ بِمَا أنَزَلَ اللّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ عَلَى مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ فَبَآؤُواْ بِغَضَبٍ عَلَى غَضَبٍ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُّهِينٌ ﴿90﴾
(ئه‌و جوله‌کانه) خۆیان به شتێکی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێکی نادروستیان نواند) کاتێك که کافرن بوون به‌و (قورئانه‌ی) خوا ناردویه‌تی، (له حه‌سودی) و سه‌رکه‌شی دا (ڕه‌خنه‌یان گرت و گوتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌کاته‌وه له هه‌ر که‌سێك که بیه‌وێت له بندهکانی، ئه‌وسا ئیتر دوچاری یه‌ك له‌سه‌ر یه‌کی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونکه وه‌نه‌بێ ته‌نها کافر بوبن به محمد صلی الله علیه وسلم و به قورئان، به‌ڵکو کافر بوون به مو‌سا و ته‌وراتیش که داوای شوێنکه‌وتنی محمدیان لێ ده‌کات)نوه بۆ کافر‌و خوا نه‌ناسه‌کان سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر ئاماده‌یه.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُواْ بِمَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ نُؤْمِنُ بِمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرونَ بِمَا وَرَاءهُ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَهُمْ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنبِيَاءَ اللّهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿91﴾
(ئه‌وانه) که پێیان ده‌وترێ باوه‌ڕ بێنن به‌وه‌ی که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوه، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که بۆ ئێمه ڕه‌وانه کراوه، وه باوه‌ڕیان نیه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌کو (ئینجیل و قورئان) له کاتێکدا که ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستیه‌و به ڕاستدانهری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه، پێیان بڵێ: ئه‌ی که‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌کانی خواتان ده‌کوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
وَلَقَدْ جَاءكُم مُّوسَى بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِن بَعْدِهِ وَأَنتُمْ ظَالِمُونَ ﴿92﴾
به‌ڕاستی مو‌سا نیشانه‌ی فره‌و (معجزة)ی زۆری نیشاندان، که‌چی (کاتێك که چوو بۆ نزای په‌روه‌ردگار، له کێوی طور) ئێوه گوێره‌که‌تان په‌رست و سته‌مێکی ناڕه‌واتان کرد.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ خُذُواْ مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاسْمَعُواْ قَالُواْ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَأُشْرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِن كُنتُمْ مُّؤْمِنِينَ ﴿93﴾
(بیرتانه) کاتێك که په‌یمانمان لێ وه‌رگرتن و کێوی طورمان به‌سه‌ردا به‌رزکردنه‌وه‌و (فه‌رمانمان پێدان): ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیون له (ته‌ورات) به‌توندی بیگرن و لێ ی لامه‌ده‌ن و گوێ رایه‌ڵ بن، (به‌ده‌م) وتیان: گوێ ڕایه‌ڵین، (به‌ڵام به‌کرده‌وه) پێچه‌وانه‌یان کرد، وه گوێره‌که په‌رستی تێکه‌ڵی دڵ و ده‌رونیان بووبوو به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، پێ یان بڵێ: (ئه‌گه‌ر وا بێت) ئیمانه‌که‌تان شتی ناڕه‌واتان پێ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئیمانداران؟! (باووباپیران گوێره‌که په‌رست و پێغه‌مبه‌ر کوژ بوون و ئێوه‌ش سه‌رسه‌خت و بێ باوه‌ڕن).
قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الآَخِرَةُ عِندَ اللّهِ خَالِصَةً مِّن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُاْ الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿94﴾
(ئه‌ی محمد صلیئ الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و باوه‌ڕتان وایه که ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تی ئێوه‌یه نه‌ك خه‌ڵکی تر ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن (تا زوو بچنه ناو به‌هه‌شت)!!
وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمينَ ﴿95﴾
(به‌ڵام ئه‌وانه) به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست و ده‌ست پێشکه‌ری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه هه‌رگیز ئاواتی مه‌رگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مکاران.
وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَى حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿96﴾
به‌رده‌وام ئه‌و جوله‌کانه ده‌بینیت که له هه‌موو خه‌ڵکی زیاتر به ته‌نگ دنیا‌و ژیانی دنیاوه دێن هه‌تا بگره له هاوه‌ڵ په‌رست و موشریکه‌کانیش. (جا ئه‌گه‌ر ڕاستیان بکردایه) ئاواتیان نه‌ده‌خواست که: هه‌زار ساڵ هه‌ریه‌که‌یان ته‌مه‌نی ببوایه، هه‌رچه‌نده وه‌نه‌بێ ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه له سزا ڕزگاریان بکا، خوایش زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللّهِ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿97﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): هه‌رکه‌سێ دوژمنی جوبرئیله (بابزانێ) که هه‌ر ئه‌و جوبرئیله به فه‌رمانی خوا ئه‌و قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵت که کتێبه پێشوه‌کان به ڕاست داده‌نێ و ڕێنمویی (بۆ چاکه) ده‌کات و مژده به‌خشیشه به ئیمانداران.
مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللّهَ عَدُوٌّ لِّلْكَافِرِينَ ﴿98﴾
ئه‌و که‌سه‌ی دژایه‌تی خوا‌و فریشته‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی و جوبره‌ئیل و میکائیل بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که خوایش دوژمنی کافر‌و بێ باوه‌ڕانه.
وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ ﴿99﴾
بێگومان ئێمه نیشانه‌و ئایه‌تی زۆرمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نیه، جگه له ده‌رون نه‌خۆش و یاخی بوه‌کان.
أَوَكُلَّمَا عَاهَدُواْ عَهْدًا نَّبَذَهُ فَرِيقٌ مِّنْهُم بَلْ أَكْثَرُهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿100﴾
هه‌رجارێك په‌یمان ببه‌ستن (له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو موسوڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌کیان په‌یمانه‌که‌یان شکاندووه، به‌ڵکو زۆربه‌ی زۆریان بڕوایان نیه (به‌ڕێزو قه‌دری په‌یمان و ئیمان).
وَلَمَّا جَاءهُمْ رَسُولٌ مِّنْ عِندِ اللّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌ مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ كِتَابَ اللّهِ وَرَاء ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿101﴾
کاتێك که پێغه‌مبه‌رێکیان له‌لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که (ته‌ورات) پشتگیری له‌و ڕاستیه ده‌کات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن کتێبه‌کان (جوه‌کان) کتێبی خۆیان خسته پشت گوێ و خۆیان لێ گێل کرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێ).
وَاتَّبَعُواْ مَا تَتْلُواْ الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُواْ لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْاْ بِهِ أَنفُسَهُمْ لَوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ ﴿102﴾
هه‌ندێ له‌و (جوله‌کانه) شوێنی ئه‌وه که‌وتن، که شه‌یتانه‌کان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشکرایه) که هرگیز سوله‌یمان کافر نه‌بووه، به‌ڵکو شه‌یتانه‌کان کافر بوون و خه‌لکیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌کرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه کرد که بۆ هاروت و ماروت (که دوو فریشته بوون) له بابل (دابه‌زێنرابوون بۆ تێگه‌یاندنی خه‌ڵکی له سیحر‌و جادوو)، ئه‌وانیش که‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌کرد تا پێیان نه‌وتایه: ئه‌م کاره‌ی ئێمه بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه‌و خۆت کافر مه‌که. (که‌چی هه‌ندێك هه‌ر کۆڵ‌یان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وا فێر ده‌بوون که ژن و مێردی پێ له‌یه‌ك جودا بکه‌ن، (هه‌رچه‌نده) ئه‌و جادوگه‌رانه ناتوانن هیچ زه‌ره‌رێك به که‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێ، ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن که زیانیان له ده‌داو سودی نییه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی کاڵای وا بکڕێ و شتی وا فێرببێ له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌کی ده‌ست ناکه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه‌و که‌وتونه‌ته داویه‌وه شتێکی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
وَلَوْ أَنَّهُمْ آمَنُواْ واتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِّنْ عِندِ اللَّه خَيْرٌ لَّوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ ﴿103﴾
خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌و جوله‌کانه) ئیمان و باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکارو جوانکاربوونایه، بێگومان پاداشتێك که له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه چاکترو به‌فه‌ڕ تر بوو بۆیان، ئه‌گه‌ر بزانن و (بیر‌و هۆشیان به‌کار بهێنن).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقُولُواْ رَاعِنَا وَقُولُواْ انظُرْنَا وَاسْمَعُوا ْوَلِلكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿104﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌ڵێن (راعنا) (چونکه له زمانی عیبریدا واتاکه‌ی ناشیرینه) به‌ڵکو بڵێن: (انظرنا) چاوه‌ڕێمان بکه، وه به‌چاکی ئه‌و فه‌رمانه له‌گوێ بگرن، (چونکه) بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.
مَّا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَلاَ الْمُشْرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْكُم مِّنْ خَيْرٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَاللّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ﴿105﴾
چ ئه‌وانه‌ی که کافرن له خاوه‌ن کتێبه ئاسمانیه‌کان، چ موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان حه‌زناکه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێر‌و به‌ره‌که‌تێك دابارێ بۆتان و ڕوتان تێ بکات، به‌ڵام خوا ڕه‌حمه‌تی خۆی تایبه‌ت ده‌کات به هه‌رکه‌سێ (که بیه‌وێ و شایسته بێ)، وه خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خششێکی گه‌وره‌یه.
مَا نَنسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِّنْهَا أَوْ مِثْلِهَا أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿106﴾
هه‌ر ئایه‌تێك بسڕینه‌وه، یا بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشیه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاکتر له‌و یا وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نازانی که خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه؟
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ ﴿107﴾
ئایا نازانی (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) که به‌ڕاستی هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، وه جگه له‌و خوایه هیچ پشتیوان و یاریدهدهرێکتان نیه؟
أَمْ تُرِيدُونَ أَن تَسْأَلُواْ رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى مِن قَبْلُ وَمَن يَتَبَدَّلِ الْكُفْرَ بِالإِيمَانِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاء السَّبِيلِ ﴿108﴾
(ئه‌ی هاوه‌ڵان) ئاخۆ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت داخوازی (گه‌وره‌و ناقۆڵا) له پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان (محمد صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، هه‌روه‌ك کاتی خۆی داخوازی له مو‌سا کرا، جا هه‌رکه‌سێ کوفر بگۆڕێته‌وه به ئیمان، بێگومان ڕێبازی راست و دروستی ون کردووه.
وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ فَاعْفُواْ وَاصْفَحُواْ حَتَّى يَأْتِيَ اللّهُ بِأَمْرِهِ إِنَّ اللّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿109﴾
زۆرێك له خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن له‌به‌ر حه‌سودی و ناپاکی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که حه‌ق و ڕاستی یان به‌ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و (چونه‌ته ڕیزی باوه‌ڕدارانه‌وه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشی یان لێ بکه‌ن، تا خوا کاری خۆی ئه‌نجام ده‌داو ویستی خۆی جێ به‌جێ ده‌کات، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَمَا تُقَدِّمُواْ لأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللّهِ إِنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿110﴾
(که‌واته ئه‌ی ئیمانداران) نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له زه‌کات دانیش درێغی مه‌که‌ن، وه دڵنیا بن له هه‌ر کارێکی چاکه بۆ خۆتانی ده‌که‌ن، لای خوا بزر نابێت و دێته‌وه ڕێتان چونکه به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَقَالُواْ لَن يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلاَّ مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَى تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ قُلْ هَاتُواْ بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿111﴾
(جوله‌که و گاوره‌کان) ده‌ڵێن: که‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه جگه له‌وانه‌ی که جوله‌که‌ن یا گاورن، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار پێیان بڵێ): ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه.
بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِندَ رَبِّهِ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿112﴾
به‌ڵێ هه‌ر که‌س به‌ڕاستی ڕوو بکاته خوا‌و چاکه‌کارو موسوڵمان بێت، ئه‌وه پاداشتی خۆی لای په‌روه‌ردگاری ده‌ست ده‌که‌وێت، نه ترسیان ده‌بێ وه نه غه‌م و په‌ژاره.
وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَىَ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَى لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ لاَ يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ فَاللّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿113﴾
جوله‌که ده‌ڵێن: گاوره‌کان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستیه‌ك نین، گاوره‌کانیش ده‌ڵێن جووله‌که له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستیه‌ك نین، به‌مه‌رجێك ئه‌وانه کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل ده‌خوێننه‌وه) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که هیچ نازانن (له بت په‌رستانی عه‌ره‌ب) هه‌روا ده‌ڵێن و ( بڕوایان به ئیسلام و هیچ لایه‌کیان نیه) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی ده‌کات له نێوانیانداو بڕیاری دروست له‌سه‌ر جیاوازیان ده‌دات.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا أُوْلَئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلاَّ خَآئِفِينَ لهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿114﴾
جا کێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مکارتره که مزگه‌وته‌کانی خوا قه‌ده‌غه ده‌کات له‌وه‌ی که ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیا ببرێ و باسی ئاینی ئه‌وی تیا بکرێ، وه هه‌وڵ بدا بۆ وێران کردنی، ئه‌وانه ناچنه مزگه‌وته‌وه به ترسه‌وه نه‌بێت (که له دڵ و ده‌رونیاندا دروست ده‌بێت)، ئه‌وانه سوکی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیادا، وه له قیامه‌تیش دا سزای سه‌خت بۆیان ئاماده‌یه.
وَلِلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجْهُ اللّهِ إِنَّ اللّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿115﴾
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موو لایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، ڕوو بکه‌نه هه‌رلایه‌ك خوا ڕووی لێتانه، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه.
وَقَالُواْ اتَّخَذَ اللّهُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَل لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ ﴿116﴾
(جوله‌که‌و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا مناڵی بۆخۆی بڕیار داوه (له کاتێکدا که خوا پێویستی به که‌س نیه) چونکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی، وه هه‌ر هه‌موشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.
بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَإِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ﴿117﴾
(هه‌ر ئه‌و زاته) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه، وه بڕیاری هه‌رشتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه که فه‌رمانی بوونی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته، یا ئه‌و کاره، ده‌بێ و ئه‌نجام ده‌درێت.
وَقَالَ الَّذِينَ لاَ يَعْلَمُونَ لَوْلاَ يُكَلِّمُنَا اللّهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ قَدْ بَيَّنَّا الآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿118﴾
ئه‌وانه‌ی که نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: چی ئه‌بێ ئه‌گه‌ر خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ بکات!! یا (معجزة) و نیشانه‌یه‌کمان بۆ بنێرێت، (شایانی باسه) که‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان پێشنیاریان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌کانیان چوونیهکهو له‌یه‌ك ده‌چێت، خۆ ئێمه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراو ڕوونمان دیاری کردووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕاستی خوازن و به‌شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.
إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلاَ تُسْأَلُ عَنْ أَصْحَابِ الْجَحِيمِ ﴿119﴾
به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌کاندا ڕه‌وانه کردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران، وه ترسێنه‌ر بی بۆ بێباوه‌ڕان، وه تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ.
وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ ﴿120﴾
هه‌رگیز جوله‌که‌و گاوره‌کان له تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به‌ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌که‌ویت. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که شوێنی بکه‌ون و) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زوه‌کانی ئه‌وان بکه‌وی پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێ گه‌یشتووه، ئه‌وه بزانه که له‌لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تیه‌کت ده‌ست ناکه‌وێت.
الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمن يَكْفُرْ بِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿121﴾
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی کتێبمان پێ به‌خشیون (قورئان) به‌چاکی و به‌ووردی ده‌وری ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و (باوه‌ڕی پێ دێنن) به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێ ی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌کانن.
يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿122﴾
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بکه‌ن که به‌سه‌رتانا ڕژاندومه وه من (کاتی خۆی) ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.
وَاتَّقُواْ يَوْمًا لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئًا وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ تَنفَعُهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ ﴿123﴾
خۆتان بپارێزن له سزای ڕۆژێك که به هیچ شێوه‌یه‌ك که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س نابێته بارمته‌ی که‌س و تکاو پاڕانه‌وه‌ی که‌س بۆ که‌سانی تر سودی نابێت (وه یاخی بوان و سته‌مکاران) سه‌رکه‌وتوو نابن.
وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي قَالَ لاَ يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ ﴿124﴾
(به یاد بێنه) له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقی کرده‌وه به چه‌ند فه‌رمانێکی دیاری کراو (که چی بکات و چۆن بکات) ئه‌ویش زۆر به‌جوانی ئه‌نجامی دا، دوایی (که له هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کاندا سه‌رکه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارم داوه بتکه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵکی، ئیبراهیم ووتی: (حه‌ز ده‌که‌م) نه‌وه‌کانیشم (به‌م کاره پیرۆزه هه‌ستن)، خوا فه‌رموی: په‌یام و په‌یمانی من نادرێ به زاڵم و سته‌مکاران (با نه‌وه‌ی تۆش بن).
وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ ﴿125﴾
(به یاد بێنه) که چۆن (که‌عبه)مان کرده جێگای کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی، که به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسوده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن (ده‌ئێوه‌ش، خه‌ڵکینه) (مه‌قامی ئیبراهیم) که شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیکه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانمان دا به ئیبراهیم و ئیسماعیل که ئه‌و خانووه خاوێن بکه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌که‌ن و تیای دا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتکاف) ده‌که‌ن هه‌روه‌ها بۆ کوڕنوش به‌ران و سوژده‌به‌ران.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هََذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُم بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿126﴾
(به یاد بێنه) کاتێك که ئیبراهیم دوعای کرد‌و ووتی: په‌روه‌ردگارا ئه‌م شوێنه بگێڕی به شوێنێکی پڕ له ئاسایش، وه ڕزق و ڕۆزی هه‌مه جۆر ببه‌خشه به دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه.
(خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه که دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی (به‌ڵام) ئه‌وه‌ش که کافره بێ به‌شی ناکه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی که‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به‌ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌که‌م که خراپترین سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسه.
وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿127﴾
به یاد بێنه ئه‌و کاته‌ی که ئیبراهیم پایه‌کانی که‌عبه‌ی به‌رز ده‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیل دا‌و (ده‌یانگووت): په‌روه‌ردگارا ئه‌م کاره‌مان لێ وه‌رگره‌و له‌ڕیزی چاکه‌کانماندا تۆماری بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی زۆر بیسه‌رو زانایت.
رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿128﴾
په‌روه‌ردگارا، هه‌ردوکمان وا لێ بکه که فهرمنابهردارو ملکه‌چی تۆ بین، وه له نه‌وه‌کانیشمان ئوممه‌تێکی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار فه‌راهه‌م بێنه، وه چۆنیه‌تی به‌رنامه‌ی په‌رستنه‌کانمان بۆ دیاری بکه، وه ته‌وبه‌و په‌شیمانیمان لێ وه‌رگره، بێ گومان تۆ خوایه‌کی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.
رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ ﴿129﴾
په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی (که له ئاینده‌دا دێن) پێغه‌مبه‌رێك له‌خۆیان ڕه‌وانه بکه، تا ئایه‌ته‌کانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه وه فێری کتێبه پیرۆزه‌که‌ت تۆ (واتا قورئان) و دانایی یان بکات، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و، کرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بکاته‌وه، بێگومان تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلاَّ مَن سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿130﴾
کێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌کات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که گێل و نادان و وێڵ بێت، به‌ڕاستی ئێمه ئه‌ومان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردووه و (کردومانه به پێشه‌وا) وه له‌و دنیاشدا له ڕیزی پیاوچاکاندایه.
إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿131﴾
کاتێك په‌روه‌ردگارت پێی وت: ملکه‌چ و فهرمانبهرداربه، (ئه‌ویش خێرا) وتی: ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری جیهانهکانم و (باوه‌ڕی پته‌وم پێی هه‌یه).
وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلاَ تَمُوتُنَّ إَلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿132﴾
ئیبراهیم وه‌سێتی کرد بۆ نه‌وه‌کانی هه‌روه‌ها یه‌عقوبیش، (هه‌ریه‌ك له‌وان وتوویه‌تی): ڕۆڵه‌کانم: به‌ڕاستی خوا ئاینی یه‌کتاپه‌رستی بۆ ئێوه بڕیار داوه‌و هه‌ڵی بژاردووه، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی نه‌بێت مه‌مرن و (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاء إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِن بَعْدِي قَالُواْ نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿133﴾
ئایا ئێوه (ئه‌ی جوله‌که و گاورانێك که محمد به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و خۆشتان به‌شوێن که‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون؟ ئه‌و کاته‌ی به کوڕه‌کانی ووت: دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟!
هه‌موو وتیان: خوای تۆ‌و باوباپیرانت ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق ده‌په‌رستین که تاك و ته‌نهایه، وه ئێمه هه‌موو ته‌سلیمی ئه‌وین و فه‌مانبه‌رداری ئه‌وین.
تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ وَلاَ تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿134﴾
(به‌ڵێ) ئه‌انه که‌سانێك بوون ڕۆشتن به خۆیان و کرده‌وه‌یانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یکه‌ن خۆتان به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ری، وه پرسیاری کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌وان له ئێوه ناکرێ.
وَقَالُواْ كُونُواْ هُودًا أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُواْ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿135﴾
(که‌چی هێشتا ئه‌وان موسوڵمانان) ده‌ڵێن: وه‌رن ببنه جوله‌که یا گاور تا بکه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست!!
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: (نه‌خێر وا نهکاین) به‌ڵکو شوێن ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم ده‌که‌وین که پاك و دروسته‌و هه‌رگیز له ڕیزی بت په‌رستان و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.
قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿136﴾
(ئه‌ی په‌یڕه‌وانی محمد صلی الله علیه وسلم ئێوه) بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه، وه به‌و قورئانه‌ش که دابه‌زیوه بۆمان، وه به‌وه‌ش که دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش که بۆ مو‌سا و عیسا و تێکڕای پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه کراوه، وه ئێمه هه‌رگیز جیاوازی ناکه‌ین له نێوان هیچ کام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، وه ئێمه هه‌موومان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارمانین.
فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ وَّإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿137﴾
جا ئههر ئه‌وان (جوله‌که و گاوره‌کان) باوه‌ڕیان هێنا، وه‌ك ئیمان و باوه‌ڕی ئێوه، ئه‌وه مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێ کرد، ئه‌وه ئیتر ده‌که‌ونه دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی ئێوه (به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌که‌یان چونکه ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌رو زانایه.
صِبْغَةَ اللّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ صِبْغَةً وَنَحْنُ لَهُ عَابِدونَ ﴿138﴾
(ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه که خوا دایڕشتووه، کێ هه‌یه له خوا چاکتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بکێشێت و دایڕێژێت، له هه‌موو بارودۆخێکدا ئێمه‌ی (ئیماندار) هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین.
قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِي اللّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ ﴿139﴾
(به‌و جوله‌کانه) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و گاڵه‌و کێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له ئێوه‌دا بێت، له کاتێكدا که قه‌دری خوایش نازانن و کوڕ‌و هاوسه‌ری بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن که ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ش و ئێوه‌شه، کار‌و کرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و، کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و کار‌و کرده‌وه‌تان به‌رین) وه ئێمه دڵسۆز‌و ملکه‌چین بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه وه هه‌ر ڕهزامهنسی ئه‌ومان مه‌به‌سته.
أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُودًا أَوْ نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَادَةً عِندَهُ مِنَ اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿140﴾
یاخود ئێوه ده‌ڵێن که: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و کوڕه‌کانی، جوله‌که یا گاور بوون؟!!
پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه چاکتر ده‌زانن یان خوا؟ جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که ڕاستیه‌ك ده‌زانێت و ده‌یشارێته‌وه، شایه‌تیه‌ك ده‌زانێت و نایڵێت، (بێگومان) خوا بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ وَلاَ تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿141﴾
(به‌ڵێ) ئه‌وانه که‌سانێك بوون ڕۆیشتن به خۆیان و کرده‌وه‌یانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یکه‌ن خۆتان به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ری، وه پرسیاری کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌وان له ئێوه ناکرێت.
سَيَقُولُ السُّفَهَاء مِنَ النَّاسِ مَا وَلاَّهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُواْ عَلَيْهَا قُل لِّلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿142﴾
بێ ئاوه‌زو ده‌م به‌تاڵه‌کان له خه‌ڵکی (دوای دوای گۆڕینی ڕووگه، له قودسه‌وه بۆ که‌عبه) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێ کردن که واز له ڕووگه پێشوه‌که بێنن؟! که جاران ڕوویان تێ ده‌کرد، پێ یان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (هه‌موو لایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر که‌سێکی بوێ و هه‌رکه‌س بیه‌وێ ڕێنمونی ده‌کا بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنتَ عَلَيْهَا إِلاَّ لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلاَّ عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللّهُ وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللّهَ بِالنَّاسِ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿143﴾
به‌و شێوه‌یه ئێوه‌مان به گه‌لێکی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕویه‌که‌وه، له ڕووی عیبادهت و خواپه‌رستیه‌وه، له‌ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌کانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه..له ڕووی…هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و کۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، وه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا)، وه پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ری ئێوه‌یه، وه له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی ده‌دا (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون)، وه ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش که ڕووت تێ کردبوو (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه بوو که بزانین و ده‌ربکه‌وێ کێ شوێن که‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ و کێش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تیه‌کی گه‌وره بۆ هه‌ندێك، جگه له‌وانه‌ی که خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو، وه ڕێنمویی کردبوون (که ئیماندار ده‌بێ فه‌رمانبه‌ردار بێ) وه خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی ئێوه زایه ناکات، چونکه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵکی به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه.
قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاء فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّواْ وُجُوِهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ﴿144﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) به‌ڕاستی چاو گێڕان به هه‌ڵسوڕانی روخسارت ڕوو به ئاسمان ده‌بینین (که به هیوای ڕووگه‌یه‌کی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بین) دڵنیابه که ڕووت ده‌که‌ینه ڕووگه‌یه‌ك که پێی ڕازی و خۆشنود بیت، ده ڕوو بکه‌ره که‌عبه (مسجد الحرام)، (وه ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌رکوێ بون ڕووبکه‌ره ئه‌وێ، به ڕاستی ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن که (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و راستیه و فه‌رمانی خوایه (وه له ته‌ورات و ئینجیل دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه) وه خوا بێ ئاگا نییه له کاروکرده‌وه‌کانیان.
وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَّا تَبِعُواْ قِبْلَتَكَ وَمَا أَنتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًَا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ﴿145﴾
به‌راستی تۆ ئه‌گه‌ر بچیت بۆلای ئه‌وانه‌ی کتێبیان بۆ هاتووه، وه هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێ شوێنی ڕاستی بکه‌ون و ڕووبکه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێ ناکه‌ن و به‌قسه‌ت ناکه‌ن، وه نه‌بێ تۆش (که دڵنیای ڕووگه‌ی تۆ ره‌سه‌ن و دێرینتره) ده‌ست هه‌ڵگری و ڕووبکه‌یته ڕووگه‌ی ئه‌وان، وه ئه‌وانیش ڕوو ناکه‌نه ڕووگه‌یه‌کی تر، وه ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی که زانیاری ته‌واوت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پێ ڕاگه‌یه‌نراوه، ئه‌وا تۆ له ڕیزی سته‌مکاران دا ده‌بیت (بێگومان ئه‌سته‌مه تۆ، وا بیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).
الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿146﴾
ئه‌وانه‌ی که کتێبمان پێ به‌خشیون پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌کانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ڕاستی ده‌شارنه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌شزانن (که ئه‌وه ره‌وا نیه).
الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿147﴾
حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، نه‌که‌ی له‌ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دا بیت که گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵکی) دروست ده‌که‌ن.
وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا فَاسْتَبِقُواْ الْخَيْرَاتِ أَيْنَ مَا تَكُونُواْ يَأْتِ بِكُمُ اللّهُ جَمِيعًا إِنَّ اللّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿148﴾
بۆ هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك ڕوگه‌و قیبله‌یه‌ك هه‌یه ڕووی تێده‌کات (ده‌ی ئێوه‌ی موسوڵمان) پێشبڕکێ بکه‌ن لا چاکه‌کاری دا. ڕوو له هه‌رکوێ بکه‌ن و له‌هه‌ر کوێ بن خوا هه‌مووتان کۆ ده‌کاته‌وه چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِنَّهُ لَلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿149﴾
له‌هه‌ر شوێنێکه‌وه که ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌رکوێ بویت له ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌کاتی نوێژه‌کاندا) رووبکهره که‌عبه‌ی پیرۆز، بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و راستی یه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، وه خوا غافڵ و بێ ئاگا نییه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلاَّ الَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنْهُمْ فَلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِي وَلأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿150﴾
له هه‌ر لایه‌که‌وه ڕۆشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌رکوێ بوویت (له کاتی نوێژه‌کاندا) ڕوو بکه‌ره که‌عبه‌ی پیرۆز، وه ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له‌هه‌رکوێ بوون و هه‌ن روو بکه‌نه ئه‌وێ، تا خه‌ڵکی و میلله‌تانی تر به‌ڵگه‌یان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مکارانیان (که به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن، وه هه‌ر ئاشوب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵکو ته‌نها له‌من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به سه‌ردا بڕێژم (که مانه‌وه‌یه له سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ره‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) به‌ڵکو هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه ده‌ست.
كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ ﴿151﴾
ئه‌وه‌ته بۆ ته‌واوکردنی (نازو نیعمه‌تم) پێغه‌مبه‌رێكم له‌خۆتان بۆ ڕه‌وانه کردون که ئایه‌تی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکراتان خاوێن ده‌کاته‌وه، فێری قورئان و حیکمه‌ت و داناییتان ده‌کات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌کات که هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.
فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ﴿152﴾
(ده‌ی که‌واته) ئه‌ی ئیمانداران یادی من بکه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌که‌م، وه سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپهرێزو ناشکور مه‌بن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ إِنَّ اللّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ ﴿153﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه کۆمه‌ك و توێشوو وه‌رگرن، له ئارامگرتن و نوێژکردن، وه دڵنیا بن که خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
وَلاَ تَقُولُواْ لِمَنْ يُقْتَلُ فِي سَبيلِ اللّهِ أَمْوَاتٌ بَلْ أَحْيَاء وَلَكِن لاَّ تَشْعُرُونَ ﴿154﴾
هه‌رگیز به‌و که‌سانه‌ی که له ڕێگه‌ی خوادا ده‌کوژرێن و شه‌هید ده‌بن مه‌ڵێن: مردوون، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون به‌ڵام ئێوه هه‌ستیان پێ ناکه‌ن.
وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ﴿155﴾
بێگومان ئێمه، ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به هه‌ندێك ترس و بیم و برسێتی و که‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی که‌س و کار‌و تیاچونی به‌روبومی کشتوکاڵ، وه مژده بده به‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارامگرن.
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ﴿156﴾
ئه‌وانه‌ی که توشی هه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه هی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه، وه سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆلای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ﴿157﴾
ئا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاریان شایسته‌یانه، وه ئه‌وانه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر.
إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ اللّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ ﴿158﴾
به‌ڕاستی (هاتوچۆ له نێوان) صه‌فاو مه‌روه‌دا (که دوو جێگه‌ن له‌پاڵ که‌عبه‌دا) له دروشمه‌کانی خواوه‌ندن، جا ئه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ حه‌ج و زیاره‌ت ماڵی خوا، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (که له هه‌موو کاتێکی ساڵدا ده‌کرێت) ئه‌وه با هوتوچۆو (طواف) بکا له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌کاو، (طواف)ی زیاتر ده‌کا بابزانێت کله خوا سوپاسگوزارو زانایه.
إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِن بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ أُولَئِكَ يَلعَنُهُمُ اللّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ ﴿159﴾
به‌ڕاستی (تاوانی ئه‌وانه گه‌وره‌یه) که به‌رنامه‌و ڕێنمونیه‌کانی ئاشکرای ڕه‌وانه‌کراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه که ناردومانه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکیمان ڕوون کردۆته‌وه له کتێبه‌کاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێ ده‌کات و نهفرینکهرانیش نه‌فرینیان لێ ده‌که‌ن.
إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ وَأَصْلَحُواْ وَبَيَّنُواْ فَأُوْلَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿160﴾
جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و کاری چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ڕوون ده‌که‌نه‌وه، ئالهوانهش خۆش ده‌بم و لێیان ده‌بورم، وه من ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانم.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللّهِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿161﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که کافرن و به کافری ده‌مرن ئه‌وانه نه‌فرینی خوا‌و فریشته‌کان و هه‌موو خه‌ڵکیان له‌سه‌ره.
خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ ﴿162﴾
(ئه‌وانه) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه‌و سزایان له‌سه‌ر سوك ناکرێت و مۆڵه‌تیش نادرێن.
وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ ﴿163﴾
خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، وه جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، وه ئه‌و خوایه به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌یی یه.
إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنزَلَ اللّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن مَّاء فَأَحْيَا بِهِ الأرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخِّرِ بَيْنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ﴿164﴾
به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، وه له‌و که‌شتیانه‌دا که ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریاداو سود ده‌گه‌یه‌نن به خه‌ڵکی، وه ئه‌و ئاوه‌ی که خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و به‌هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها له بڵاوکردنه‌وه‌ی جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌رو مارو مێروو له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دا، وه هاتوچۆپێکردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیرکردنی هه‌وره‌کان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، له‌هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار‌و بیر له‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنوره ده‌که‌نه‌وه.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ ﴿165﴾
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشکرایانه‌دا) هه‌ندێ که‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که خواپه‌رست بێ، شتی تر داده‌تاشێ بۆ خۆی و (شوێن ڕینمهنیهکانی خوا ناکه‌وێ و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دا به‌و بت و بهرنامۆلکهو توله ڕێگایانه و خۆشی ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه خوایان زۆر زیاتر خۆش ده‌وێ (هه‌ر به‌راورد ناکرێت) جا ئه‌وانه‌ی که سته‌مکارن کاتێ که ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه به‌چاوی خۆیان سزا‌و ئازاری (دۆزه‌خ ده‌بینن) بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه، وه ئه‌و ڕۆژه ئه‌و خوایه سزاکه‌ی زۆر به ئازاره (بۆ سته‌مکاران).
إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُواْ مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الأَسْبَابُ ﴿166﴾
ئه‌کاته ئیتر ئه‌انه‌ی که خه‌ڵکی شوێنیان که‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌که‌ن، وه له شوێنکه‌وته‌کانیان حاشا ده‌که‌ن، به تایبه‌ت کاتێك که سزای توند‌و تیژ ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌پچڕێت که له نێوانیاندا هه‌بوو، وه هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت (له‌سه‌ر یاخی بونیان).
وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُواْ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّؤُواْ مِنَّا كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ ﴿167﴾
ئه‌وانه‌ی که شوێن که‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆ ئه‌گه‌ر نۆرهیهکمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ریی ده‌کرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ریی کرد له ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌کانیان نیشان ده‌داو هه‌ر ئاخ و داخیان بۆ ده‌مێنێته‌وه، وه ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ رژگاریان نابێت.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي الأَرْضِ حَلاَلًا طَيِّبًا وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿168﴾
ئه‌ی خه‌ڵکینه له ڕزق و ڕۆزی زه‌وی بخۆن به حه‌ڵاڵی و چاکی (توخنی قه‌ده‌غه کراوه‌کان مه‌که‌ون) وه به‌شوێن هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتاندا مه‌ڕۆن چونکه ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.
إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاء وَأَن تَقُولُواْ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿169﴾
ئه‌و (شه‌یتانه) فه‌رمانی خراپه‌و گوناهو تاوانتان پێ ده‌دات، هه‌روه‌ها (هانتان ده‌دات بۆ) ووتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتاری (نادروست و ناڕه‌وا) بێ ئه‌وه‌ی بزانن (که سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌تان چه‌ند مه‌ترسی داره).
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلاَ يَهْتَدُونَ ﴿170﴾
ئه‌گه‌ر (به خه‌ڵکی نادان) بوترێ شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوه، ده‌ڵێن: نا، به‌ڵکو شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وین که باووباپیرانمان پێوه‌ی ئالوده بوون و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، باشه ئه‌گه‌ر باووباپیرانتان ناحاڵی و هیچ تێنه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زانیش بوون (هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون؟!).
وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ ﴿171﴾
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێباوهڕن وه‌کو ئه‌و ئاژه‌ڵه وایه که ده‌نگی (شوانه‌که) ده‌بیسێ، به‌ڵام تێناگا، ته‌نها ئه‌وه‌یه که گوێی له هات و هاوارێکه، ئه‌وانه که‌ڕو لاڵ و کوێرن وه ژیری و هۆشمه‌ندیان له‌ده‌ست داوه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُلُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَاشْكُرُواْ لِلّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿172﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانه‌ی که پێمانبهخشیون، وه سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن.
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿173﴾
(خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، ئه‌و ماڵاتانه‌ی بۆ غه‌یری خوا سه‌رده‌بڕرێن حه‌رامی کردووه لێتان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێ ناچاربوو به‌بێ زیاده‌خۆری و له سنور ده‌رچوون، ئه‌وه گوناهی ناگات، چونکه خوا لێ‌خۆش بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلَ اللّهُ مِنَ الْكِتَابِ وَيَشْتَرُونَ بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا أُولَئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ إِلاَّ النَّارَ وَلاَ يُكَلِّمُهُمُ اللّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلاَ يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿174﴾
بێگومان ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌شارنه‌وه که له کتێبه‌کانیدا ڕه‌وانه‌ی کردووه (مه‌به‌ست ته‌وارات و ئینجیل و قورئانه) وه به نرخێکی که‌م و هه‌رزان ده‌یفرۆشن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاشیان ده‌ستکه‌وێ له به‌رانبه‌ریه‌وه هه‌ر که‌مه)، ئه‌وانه ته‌نها ئاگریان ده‌رخوارد ده‌درێت و سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن، (وه له ڕۆژی قیامه‌ت دا) خوای گه‌وره نایان دوێنێ و (دڵ و ده‌رونیان) خاوێن ناکات و سزای به‌ئێشیان بۆ هه‌یه.
أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُاْ الضَّلاَلَةَ بِالْهُدَى وَالْعَذَابَ بِالْمَغْفِرَةِ فَمَآ أَصْبَرَهُمْ عَلَى النَّارِ ﴿175﴾
ئه‌وانه که‌سانێکن که گومڕاییان کڕیوه له‌باتی هیدایه‌ت، وه سزایان کرێوه له‌باتی چاوپۆشی، ئای چه‌نده خۆگرن له‌ناو ئاگردا!!
ذَلِكَ بِأَنَّ اللّهَ نَزَّلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُواْ فِي الْكِتَابِ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ ﴿176﴾
(ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه) چونکه خوا کتێبه پیرۆزه‌کانی بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ره‌وانه کردووه، وه ئه‌وانه‌ی که کێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ری و ڕایان جیاوازه له به‌رانبه‌ر کتێبه ئاسمانیه‌کانه‌وه، ئه‌وانه له کێشمه کێشێکی ناجۆرو دوور له ڕاستیدا ده‌خولێنه‌وه.
لَّيْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّآئِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُواْ وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاء والضَّرَّاء وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ ﴿177﴾
چاکه‌و چاکه‌کاری و خواناسی بریتی نیه له ڕووکردنه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونکه جوله‌که زۆر له‌سر گۆڕانی قیبله دوان و پڕوپاگه‌نده‌ی زۆریان کرد)، به‌ڵکو چاکه بریتیه له‌و که‌سه‌ی که باوه‌ڕی هێناوه به‌خواو به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌کان و به کتێبه‌کان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێ، هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویسته، به خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی که داوای ده‌که‌ن به‌ناچاری، وه بۆ ئازاد کردنی گه‌ردنه‌کان له به‌نده‌یی، هه‌روه‌ها نوێژه‌کان به چاکی ئه‌نجام ده‌دات، وه زه‌کات له ماڵ و سامانی ده‌رده‌کات، وه هه‌ر په‌یامێك ببه‌ستێ وه‌فای پێ ده‌کات و ده‌یباته سه‌ر، وه ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه که خۆگرن و له‌کاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و کاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه ڕاست ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌وانه‌ن پارێزکارو خواناس و دینداره‌کان.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالأُنثَى بِالأُنثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاء إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿178﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، له‌سه‌رتان نوسراوه کراوه به ئه‌رکی سه‌رشانتان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ کوژراوه‌کان، که‌سێکی سه‌ربه‌ست به که‌سێکی سه‌ربه‌ست، وه به‌نده‌ش له‌جیاتی به‌نده، وه ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر که‌سێك به توانی کوشتن هه‌ستا ده‌بێ بکوژرێته‌وه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له براکه‌ی کرد، با بکوژه‌که چاك ڕه‌فتار بێ، وه با که‌س و کاری چاك کوژراوه‌که‌ش چاك ڕه‌فتار بن، وه بکوژه‌که به‌جوانی خوێنبههای کوژراوه‌که بدات، وه ئه‌م ئاسانکردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (که له جیاتی کوشتنه‌وه خوێنبههای وه‌رگیرێت) ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌و دوا ده‌ست درێژی بکاو له سنور بترازێت سزای به ئێشی بۆ ئاماده کراوه.
وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿179﴾
ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا (له‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵکی نه ناحه‌ق ده‌کوژن) ژیان هه‌یه (بۆ کۆمه‌ڵ به‌گشتی، وه ترساندنی ئه‌و که‌سانه‌یه که نیازیان خراپه)، به‌ڵکو ته‌قواو له‌خوا پرسان بێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ست درێژی و تاوان به دوور بگرن.
كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ ﴿180﴾
پێویست و ئه‌و ئه‌رکه له‌سه‌رتان ئه‌گه‌ر هه‌رکامتان مه‌رگی نزیك بوو، وه سامان و ماڵ و داراییه‌کی هه‌بوو، با وه‌سیه‌ت بکات که هه‌ندێکی بدرێ به دایك و باوكی و خزمانی به‌شیوه‌یه‌کی جوان و له‌بار، وه ئه‌مه پێویسته له‌سه‌و خواناس و پارێزکاران.
فَمَن بَدَّلَهُ بَعْدَ مَا سَمِعَهُ فَإِنَّمَا إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ إِنَّ اللّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿181﴾
جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سێته ده‌گۆڕێ دوای ئه‌وه‌ی چاك گوێی لێ بوو، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که ده‌یگۆڕن، وه خوا بیسه‌رو زانایه.
فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلاَ إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿182﴾
هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ترسا له وهسێتکارهکه که هه‌ڵه یا گوناهێ یا ماف خۆریهکی ئه‌نجام دابێ (وه گیر‌و گرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بکات) با ڕیکیان بخات، بێگومان گوناهی ناگات (به‌ڵکو به خێرخواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ)، به‌ڕاستی خوا لیخۆشبوو میهره‌بانه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿183﴾
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ڕۆژووتان له‌سه‌ر بڕیار دراوه هه‌روه‌کو له‌سه‌ر ئوممه‌ته پێشوه‌کان بڕیار دراوه به‌ڵکو خواناس و پارێزکار بن.
أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿184﴾
چه‌ند ڕۆژێکی دیاری کراوه (که مانگی ره‌مه‌زانه) خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێ له ئێوه نه‌خۆش بوو یا له‌سه‌فه‌ردا بوو با له‌ڕۆژگارێکی تردا به‌ڕۆژوو بێته‌وه، وه ئه‌وانه‌ش که ناتوانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌کو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌کان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به‌هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێ ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاکتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿185﴾
مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) که قورئانی تیا هاتۆته خواره‌وه، ڕینمویی به‌خشه به‌خه‌ڵکی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، ده‌بێته ڕینمویی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا ئه‌و که‌سه‌ی که مانگی ڕه‌مه‌زانی به‌سه‌ردا دێت با به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه‌ش که نه‌خۆش ده‌که‌وێت یان له‌سه‌فه‌ره با له‌ڕۆژگارێکی تردا بیگرێته‌وه، بێگومان خوا ئاسانیی بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فهرزهکانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بکات تاوه‌کو ئه‌و ماوه دیاری کراوه ته‌واو بکه‌ن و به‌گه‌وره‌ی خوا (په‌ی ببه‌ن که هیدایه‌تی داون) به‌ڵکو سوپاسگوزاریش بن.
(سرودی جه‌ژن: الله اکبر، الله اکبر، الله اکبر، لا اله الا الله والله اکبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خوایی یه‌یه).
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لِي وَلْيُؤْمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ﴿186﴾
ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم پرسیارت لێ بکه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیکم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌رکاتێك لێم بپاڕینه‌وه‌و نزا بکه‌ن، ده‌بێت هه‌ر به ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن، وه باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌ر به من هه‌بێت، به‌ڵکو ڕێگای ئاگایی و هوشیاری بگرنه به‌ر.
أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَآئِكُمْ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ عَلِمَ اللّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ فَلاَ تَقْرَبُوهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿187﴾
له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێکه‌ڵبوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵه، ئه‌وان پۆشاکن بۆ ئێوه‌و ئێوه‌ش پۆشاکن بۆ ئه‌وان، جا خوا ده‌یزانی که ئێوه خۆتان دهخڵهتاند (له نزیك بونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌کانتانه‌وه، چونکه دوو دڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌تان لێ وه‌رده‌گرێت و لێتان خۆش ده‌بێت، هه‌ر له ئێسته به دواوه (له شه‌وگاردا) نزیکیان بکه‌ن وه به ئاواتی ئه‌وه‌وه بن که خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، وه بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیاری ده‌دات و تاریکی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌و دوا ڕۆژووه‌که‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت)، وه نزیکی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانتانا مه‌که‌ن له‌کاتێکدا که ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خواپه‌رستی) له مزگه‌وته‌کاندا داوه، جا ئه‌و شتانه‌ی که باس کران سنوری خوان و لێی مه‌ترازێن و نزیکی مه‌که‌ون، ئا به‌و شیوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمونییه‌کانی خۆی ڕوونده‌کاته‌وه بۆ خه‌ڵکی به‌ڵکو پارێزکاربن.
وَلاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُواْ بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُواْ فَرِيقًا مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿188﴾
نه‌که‌ن ماڵ و دارایی یه‌کتر له نێوانتانا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سو‌و، یا داگیرکردن و فڕوفێڵ…) ئه‌وسا هه‌ندێکی بده‌ن به کاربه‌ده‌ستان تا هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵك داگیر بکه‌ن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه، خۆشتان ده‌زانن که کاری وا ناڕه‌وا نیه.
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَنْ تَأْتُوْاْ الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَى وَأْتُواْ الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا وَاتَّقُواْ اللّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿189﴾
پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌کان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاری کردنی کاته‌کانه بۆ خه‌ڵك و بۆ زانینی کاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێی خستووه)، چاکه‌و چاکه‌کاریش ئه‌وه نیه له پشته‌وه خۆتان بکه‌ن به ماڵان‌دا (که ئه‌مه کارێك بوو له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵکو چاکه ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه له خوا ترس و پارێزکار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌کانتانه‌وه بچنه ژووره‌وه، له خوا بترسن به‌ڵکو سه‌رفه‌راز بن.
وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴿190﴾
بجه‌نگن له پێناوی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی که دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و ڕوه‌ك…هتد) چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ستدرێژکه‌رانی خۆش ناوێت.
وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلاَ تُقَاتِلُوهُمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِن قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ كَذَلِكَ جَزَاء الْكَافِرِينَ ﴿191﴾
(ده‌ست درێژکاران) بکوژن له هه‌رکوێدا ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆشت، وه ده‌ریان بکه‌ن له‌و شوێنه‌ی که ده‌ریان کردن لێی (که شاری مککه بوو)، بێگومان زۆرکردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئایینه‌که‌ی له کوشتن خراپتره، یاخود ئاشوب گێڕان و قسه هێنان و بردن (که جاری وا هه‌یه ده‌بێته هۆی کوشتنی چه‌نده‌ها که‌س) له کوشتن خراپتره، مه‌جه‌نگن دژی کافران له سنوری مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه‌جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونکه هه‌ر ئه‌وه‌یه پاداشتی بێباوه‌ڕان.
فَإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿192﴾
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه کۆڵ‌یان دا‌و شه‌ڕیان وه‌ستان، ئه‌وه خوا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه (به‌ڵکو باوه‌ڕ بێنن).
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ ﴿193﴾
(خۆ ئه‌گه‌ر کافران کۆڵ‌یان نه‌داو هه‌ر جه‌نگان و پیلانیان گێڕا) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان تاوه‌کو نه‌بنه هۆی فیتنه‌و ئاشوب وناخۆشی (بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی و ئیمانداران به‌تایبه‌تی) هه‌روه‌ها تا دین و ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی بۆ خوای گه‌وره بێت، خۆ ئه‌گه‌ر کۆڵ‌یان دا‌و وازیان هێنا، دژایه‌تی ته‌نها ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که زاڵم و سته‌مکارن.
الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُواْ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿194﴾
مانگی حه‌رام به مانگی حه‌رامه (واته: ئه‌گه‌ر له‌و مانگانه‌دا جه‌نگان دژتان له جه‌نگ تیایدا حه‌رامه ئێوه حه‌قی به‌رگریتان هه‌یه) وه ده‌ست درێژی بۆ هه‌ر شتێکی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسێنرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی، ئه‌وه‌ی که ده‌ست درێژی ده‌کاته سه‌رتان، ئێوه مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ئه‌و، تۆڵه‌ی خۆتان بکه‌نه‌وه. وه له خوا بترسن و چاك بزانن که به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه.
وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوَاْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿195﴾
له‌ڕێی خواداو بۆ ره‌زامه‌ندی ئه‌و ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان له‌ناو مه‌بن (چونکه ڕه‌زیلی و دهستنوقاوی تیاچونه)، وه خێر‌و چاکه ئه‌نجام بده‌ن و چاکه‌خواز بن، وه (ماڵ و سامانتان ببه‌خشن) چونکه خوا چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت.
وَأَتِمُّواْ الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلّهِ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ وَلاَ تَحْلِقُواْ رُؤُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ فَإِذَا أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ذَلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿196﴾
حه‌ج و عه‌مره به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن و ئامانجتان ته‌نها رهزامهنسی خوا بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له ئهرکهکانیتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به هۆی نه‌خۆشی یا هه‌ر هۆیه‌کی تر) ده‌توانن ماڵاتێك بکه‌ن به قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، وه سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شکێنن) تا قوربانیه‌که ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، وه هه‌رکه‌سێکتان که نه‌خۆش بوو یا برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (وه پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێکی لاببات) با فیدیه بدات (که بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یا چه‌ند هه‌ژارێك تێر بکات، یا کاوڕێك سه‌ربڕێت، هه‌رکاتێك که له ئاسوده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشکێنێت و پۆشاکی ئاسایی له‌به‌ر بکات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای قوربانیه‌ك بکات، ئه‌وه‌ش که توانای نیه با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌ڕۆژوو بێت، حه‌وت ڕۆژیش که گه‌ڕایه‌وه (ناو ماڵ و منداڵی خۆی) ئه‌وه ده‌کاته ده ڕۆژی ته‌واو، وه ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که خه‌ڵکی مه‌ککه‌و ده‌وروبه‌ری نین، جا له خوا بترسن و پارێزکار بن وه بزانن که به‌ڕاستی خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی که سه‌رپێچی ده‌که‌ن).
الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللّهُ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِي الأَلْبَابِ ﴿197﴾
حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاری کراودا (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێ ده‌هێنرێت) ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ست به‌کار بوو، وه بڕیاری دا که حه‌ج بکا ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆك و گوناهو موجاده‌له‌و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشو بخه‌ن، وه چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، وه له‌من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُواْ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ فَإِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُواْ اللّهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّآلِّينَ ﴿198﴾
گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له‌کاتی حه‌جدا له‌فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ك بازرگانی و شت کڕین). هه‌رکاتێ له عه‌ره‌فات گه‌ڕانه‌وه یادی خوا بکه‌ن له‌لای (معشر الحرام، مزدلفة)دا (که شوێنێکه له نێوان عرفات و مونادا)، وه یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو یادی کردوون و هیدایه‌تی داون، وه (بیرتان نه‌چێت که) ئێوه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.
ثُمَّ أَفِيضُواْ مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ وَاسْتَغْفِرُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿199﴾
له‌وه‌ودوا (روو به قوره‌یش و سه‌رکرده‌و ده‌وله‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه بگه‌ڕێنه‌وه و (جیا مه‌که‌نه‌وه)، وه داوای لێ‌خۆش بوون له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَاسِكَكُمْ فَاذْكُرُواْ اللّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا فَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا وَمَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ ﴿200﴾
کاتێ که ئه‌رك و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو‌و باپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه و باسیان کردون) یاخود زۆر زیاتریش، هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشێ له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و به‌شن.
وِمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ﴿201﴾
هه‌شیانه که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه، هه‌روه‌ها له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه وه له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
أُولَئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّمَّا كَسَبُواْ وَاللّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴿202﴾
ئا ئه‌وانه له کار‌و کرده‌وه‌کانیان به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا، وه خوا زۆر به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ستپێشکه‌ری بۆ کردووه).
وَاذْكُرُواْ اللّهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ فَلاَ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ لِمَنِ اتَّقَى وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿203﴾
له ڕۆژانێکی دیاری کراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) له‌سه‌ر یادی خوا به‌رده‌وام بن ئه‌وه‌ی له دوو ڕۆژیشدا کار‌و ئه‌رکه‌کانی حه‌ج به‌جێ بێنێت گوناهی ناگات، ئه‌وه‌ش که دوا بکه‌وێت و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌ر گوناهی ناگات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له‌خوا بترسن و بزانن که سه‌ره‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، (وه له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆده‌کرێنه‌وه.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ﴿204﴾
له‌م ژیانی دنیایه‌دا که‌سانێك هه‌ن تۆ له قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان سه‌رسامیت، له کاتێکدا خوا ئاگاداره له نیه‌ت خراپییان، وه ئه‌وانه سه‌رسه‌خت ترین دوژمنن.
وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيِهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الفَسَادَ ﴿205﴾
هه‌رکاتێ (ئه‌و جۆره که‌سایه‌تیه) ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد هه‌وڵ و کۆشش ده‌دا له زه‌وی دا ئاشوب به‌رپا بکاو خراپه ئه‌نجام بدا‌و کشتوکاڵ و خه‌ڵکی له‌ناو ببات، بێگومان خوا حه‌ز له فه‌سادو خراپه‌و تاوان ناکات.
وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالإِثْمِ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿206﴾
خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێ)، غه‌ڕا ده‌بێت و سور ده‌بێت له‌سه‌ر گوناه و تاوان، ئه‌و خوا نه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه که تیایدا ته‌مێ ببێ، که ناخۆشترین و سامناکترین شوێن و جێگه‌یه.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ وَاللّهُ رَؤُوفٌ بِالْعِبَادِ ﴿207﴾
هه‌یشه له خه‌ڵکان خۆیان ده‌فرۆشن به خوا، ئامانجیان به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌یه، وه خوا به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رانبه‌ر به‌و جۆره به‌ندانه‌ی.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ ادْخُلُواْ فِي السِّلْمِ كَآفَّةً وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿208﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئاشتی و ئاسوده‌یی یه‌وه‌و (شه‌ڕخواز مه‌بن) وه شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (وه هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له‌نێوان خه‌ڵکی دا به‌رپا بکات).
فَإِن زَلَلْتُمْ مِّن بَعْدِ مَا جَاءتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿209﴾
خۆ ئه‌گه‌ر توشی هه‌ڵه‌و شه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوونکرایه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن که خوا به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت) وه دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام).
هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ أَن يَأْتِيَهُمُ اللّهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلآئِكَةُ وَقُضِيَ الأَمْرُ وَإِلَى اللّهِ تُرْجَعُ الأمُورُ ﴿210﴾
(ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئاشتیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟) ئایا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی ڕوو به زه‌وی بێن له‌ناو په‌ڵه هه‌وری سپی دا، (ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت) هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فه‌رمانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار.
سَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَمْ آتَيْنَاهُم مِّنْ آيَةٍ بَيِّنَةٍ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُ فَإِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿211﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیون؟! جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی که پێی گه‌یشتووه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه).
زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ اتَّقَواْ فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَاللّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿212﴾
ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێباوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قوا بوون و له خوا ترس بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا) وه خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێ به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی حساب بکا (بۆ بیروباوه‌ڕ).
كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُواْ فِيهِ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلاَّ الَّذِينَ أُوتُوهُ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ فَهَدَى اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ لِمَا اخْتَلَفُواْ فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ وَاللّهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿213﴾
(له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی خه‌ڵکی دا، دوای تۆفانه‌که‌ی نوح) خه‌ڵکی، یه‌ك ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بوون، (به‌ڵام به‌ره به‌ره لایان دا) خوایش وێڵی نه‌کردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه ، تا مژده ده‌ر و ترسێنه‌ر بن بۆیان، وه کتێبی پیایاندا ناردووه، بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له نێوان خه‌ڵکی دا فه‌رمانڕه‌وایی دادوه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بۆته کێشه‌یان و ڕاو بۆچونیان له‌سه‌ری جیاوازه، که‌سیش جیاوازی و کێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کردووه جگه له‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه (که گاور‌و جوله‌که‌ن) دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان نیشان درا، (به‌ڵام) به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م کردنیانه‌وه (هه‌ر په‌یڕه‌وی حه‌ق و ڕاستیان نه‌کرد)، ئینجا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمویی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو. وه خوا ڕێنمویی هه‌ر که‌سێك ده‌کا که بیه‌وێ و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللّهِ قَرِيبٌ ﴿214﴾
ئایا وا ده‌زانن هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه‌و ناخۆشی) مه‌گه‌ر نمونه‌ی ئیماندارانی پێشوتان بۆ باس نه‌کراوه که توشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردووه و زۆریان بۆ هاتووه به ڕاده‌یه‌ك که هه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌که‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ته‌کیا وتویانه: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! که‌ی خوا سه‌رمان ده‌خات؟! ئاگادار بن و دڵنیا بن که ئا ئه‌و کاته ئیتر سه‌رکه‌وتنی خوا نزیکه.
يَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلْ مَا أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍ فَلِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللّهَ بِهِ عَلِيمٌ ﴿215﴾
له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) که‌چی ببه‌خشن و به‌کێ ی ببه‌خشن، پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێك ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایك و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕیبوارانی نه‌داریش. هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیا بن که خوا زانا‌و ئاگاداره لێی.
كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ﴿216﴾
جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که شتێکی ناخۆشه بۆتان، به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له‌چی دایه)، ئێوه نایزانن.
(جه‌نگ له ئیسلام دا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه، وه بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵك ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێ یه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵك موسوڵمان ببێت، وه مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه، وه ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ اللّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ وَلاَ يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُواْ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُوْلَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿217﴾
پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا (که بریتین له ذوالقعدة و دوالحجة و محرم و رجب) بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگانه‌دا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا‌و بێ باوه‌ڕیه پێ ی و (تاوانێکی گه‌وره‌یه) وه (جه‌نگ) له مزگه‌وتی حه‌رام دا‌و، دهبهردهرکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره لای خوا (له کوشتنی که‌سێك یا چه‌ند که‌سێك) وه زۆر هێنان بۆ ئیمانداران تا پاشگه‌ز بکرێنه‌وه تاوانێکه له کوشتن گه‌وره‌تره، (بێگومان بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێ بکه‌ن که له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، جا ئه‌وه‌ی له ئاینه‌که‌ی په‌شیمان ببێته‌وه به کافری بمرێت، ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچ ده‌بێت له دنیا‌و له قیامه‌تدا، وه ئه‌وانه جێ نشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیای دا ده‌به‌نه سه‌ر.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ أُوْلَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللّهِ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿218﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و ئه‌وانه‌ی که کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووه له پێناوی خوادا، ئا ئه‌وانه به هیوای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خواوه‌ندن، بێگومان خوایش لێ‌خۆش بوو دلۆڤانه.
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبيِّنُ اللّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ﴿219﴾
پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره عه‌ره‌ق و قومار، پێ یان بڵێ: ئه‌و دوو شته تاوان و گوناهێکی گه‌وره‌ن، هه‌رچه‌نده نه‌ختێك سودیشیان تیایه بۆ (هه‌ندێك) که‌س، بێگومان گوناهو تاوانیان زیاتره له سودیان، وه پرسیارت لێ ده‌که‌ن که چی ببه‌خشن، پێ یان بڵێ: هه‌رچیتان لێ زیاده ده‌توانن بیبه‌خشن، ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌ڵگه‌کانتان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات به‌ڵکو ئێوه بیر بکه‌نه‌وه‌و (واز له‌و شتانه بێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان).
فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى قُلْ إِصْلاَحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ وَلَوْ شَاء اللّهُ لأعْنَتَكُمْ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿220﴾
تا له دنیا‌و قیامه‌تدا (سه‌رفراز بن)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێ یان بڵێ: چاکه‌و چاکه‌کاریان له‌گه‌ل دا بکه‌ن چاکترو په‌سه‌ند تره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵیان ببن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وه براتان و (ده‌بێت به چاکی چاودێریان بکه‌ن) وه خوا که‌سانی خراپتان و که‌سانی چاکهکارتان (زۆر چاك) ده‌ناسێت، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه (مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، به‌ڵام به‌ڕاستی خوا باڵا ده‌ست و دانایه.
وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلاَ تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُوْلَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللّهُ يَدْعُوَ إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿221﴾
ئافره‌تانی موشریكو خوانه‌ناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان ده‌بێت، وه که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریك و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (له جوانیه‌که‌ی، یا سامانه‌که‌ی، یا پله پایه‌که‌ی) سه‌رسام بن، وه ژن مه‌ده‌ن به پیاوانی موشریك و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان نه‌بێت، وه به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریك و خوانه‌ناسێك، هه‌رچه‌نده سه‌رسام بن (له قه‌دو قیافه‌و پله‌و پایه‌و سامانی)، بێگومان ئه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن بۆناو دۆزه‌خ، (به‌ڵام) خوا بانگه‌واز ده‌کات بۆ ناو به‌هه‌شت و لێ‌خۆش بوون به‌فه‌رمانی خۆی، وه ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌ڕوونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵکو یاداوه‌ری وه‌رگرن و تێبگه‌ن.
وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ﴿222﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێ یان بڵێ: ئازار‌و زه‌ره‌ره، خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌رانتان له‌کاتی ئه‌و حاڵه‌ته‌دا، وه نزیکیان مه‌که‌ون تا پاك ده‌بنه‌وه، هه‌رکاتێ پاك و خاوێن بونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کارانی خۆش ده‌وێت، وه پاکانیشی خۆش ده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆکیان پاکه).
نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُواْ لأَنفُسِكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّكُم مُّلاَقُوهُ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ ﴿223﴾
ژنانی هاورسهرتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنن، جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوهشیننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به‌هیوای به‌رهه‌م) وه بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاك هه‌ڵبژێرن، وه له‌وه‌و دواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)، وه له‌خوا بترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن، وه چاک بزانن و دڵنیا بن که به‌دیداری خوا شاد ده‌بن، وه ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.
وَلاَ تَجْعَلُواْ اللّهَ عُرْضَةً لِّأَيْمَانِكُمْ أَن تَبَرُّواْ وَتَتَّقُواْ وَتُصْلِحُواْ بَيْنَ النَّاسِ وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿224﴾
نه‌که‌ن سوێند خواردن به خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رانبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکی دا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر سوێندتان خواردبوو).
لاَّ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِيَ أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ ﴿225﴾
بێگومان خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێ وه‌رناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره، وه خوا لێ‌خۆش بووه (له گوناهه‌کانتان)، وه ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و خراپان ناسێنێت).
لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ فَإِنْ فَآؤُوا فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿226﴾
بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن که نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، ده‌بێت تا چوار مانگ چاوه‌ڕوانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن و نابێت له‌وه زیاتر بخایه‌نێت)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بونه‌وه‌و ڕێك که‌وتن، ئه‌وه خوا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
وَإِنْ عَزَمُواْ الطَّلاَقَ فَإِنَّ اللّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿227﴾
خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری ته‌ڵاقیان دا، ئه‌وه خوا بیسه‌ری (بڕیاریانه) وه زانایه (به نیه‌تیان).
وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلاَثَةَ قُرُوَءٍ وَلاَ يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُواْ إِصْلاَحًا وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكُيمٌ ﴿228﴾
ژنانی ته‌ڵاق دراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕی بکه‌ن و (شوو نه‌که‌نه‌وه)، وه حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریه بشارنه‌وه، که‌بۆ منداڵانیان پێش دێت (ئایا سکیان هه‌یه یان نا)، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ڕۆژی دوایی هه‌یه. (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌رانیان له هه‌موو که‌س له پێشترن که بیانگێڕنه‌وه بۆلای خۆیان و (ژیانی ئاسای ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت چاکه‌و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن، وه (له‌سه‌ر پیاوانه) که بۆ هاوسه‌رانیان مافی ڕه‌وایان جێ به‌جێ بکه‌ن. هه‌روه‌ك (له‌سه‌ر ئافره‌تانه که بۆ هه‌وسه‌ره‌کانیان ) چاکه‌کاربن، وه پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه پله‌وپایه‌ی (چاودێری و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی ژیانیان) هه‌یه، وه خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵا ده‌سته به‌سه‌ر هه‌مواندا، وه دانایه له دابه‌ش کردنی کار‌و لێپرسراوی دا).
الطَّلاَقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ وَلاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُواْ مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا إِلاَّ أَن يَخَافَا أَلاَّ يُقِيمَا حُدُودَ اللّهِ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ يُقِيمَا حُدُودَ اللّهِ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ فَلاَ تَعْتَدُوهَا وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ اللّهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿229﴾
ته‌ڵاق دوو جاره، دوو که‌ڕه‌ته، (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات، وه چاکترین شیوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ڕوون کراوه‌ته‌وه)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێ یه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ژیانی هاوسه‌ری بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به ده‌میا، وه ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێك و پێكی ده‌ستبه‌رداری ببێت، وه بۆتان حه‌ڵاڵ نیه که هیچ شتێکیان لێ بسێننه‌وه له ماره‌یی و ئه‌و شتانه‌ی که پێتان به‌خشیون، مه‌گه‌ر بترسن له‌وه‌ی که ناتوانن سنوره‌کانی خوا چاودێری بکه‌ن و (سته‌م له‌یه‌ك بکه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌ی قازیه‌کان، ئه‌ی خێرخوازان) ترسان له‌وه‌ی که (ژن و مێرده‌که) سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناه بار ده‌که‌ن) ئه‌وه ئێوه گوناه بار نابن کاتێك که دڵنیان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت (به هه‌ندێك سامان، یا ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ندێک ماره‌یی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئه‌و شتانه‌ی که باسکران سنوره‌کانی خواوه‌ندن، لێی مه‌ترازێن و ده‌ستدرێژی مه‌که‌نه سه‌ر، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنوره‌کانی خوا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه سته‌مکارن.
فَإِن طَلَّقَهَا فَلاَ تَحِلُّ لَهُ مِن بَعْدُ حَتَّىَ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ فَإِن طَلَّقَهَا فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَن يَتَرَاجَعَا إِن ظَنَّا أَن يُقِيمَا حُدُودَ اللّهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿230﴾
ئه‌گه‌ر (بۆ جاری سێ یه‌م، پایو ژنه‌که‌ی خۆی) ته‌ڵاق دا، ئه‌وه ئیتر جارێکی تر بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که شویه‌کی تر بکاو (هاوسه‌ری دووه‌می یا به‌شیوه‌یه‌کی ئاسای ته‌ڵاقی بدات، یا بمرێت، دوای ئه‌وه مێردی پێشوی بۆی هه‌یه ماره‌ی بکاته‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری (دووه‌م به‌شێوه‌ی ئاسایی) ته‌ڵاقی دا هه‌ر بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه لای یه‌کتر و (ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر گومان و ڕایان وابوو ده‌توانن سنوره‌کانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسوده‌یی ببه‌نه سه‌ر)، جا ئه‌وه‌ی که باس کرا سنووره‌کانی خوای گه‌وره‌یه که ڕونی ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێك که تێبگه‌ن.
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النَّسَاء فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَلاَ تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًا لَّتَعْتَدُواْ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ وَلاَ تَتَّخِذُوَاْ آيَاتِ اللّهِ هُزُوًا وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَمَا أَنزَلَ عَلَيْكُمْ مِّنَ الْكِتَابِ وَالْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿231﴾
کاتێ که ژنانی (هاوسه‌رتان) ته‌ڵاق ده‌ده‌ن وه خه‌ریکن ده‌گه‌نه ڕۆژانی کۆتایی (عاده‌ی مانگانه‌یان) ئه‌وسا یا بیان هێڵنه‌وه لای خۆتان به چاکه و ڕێزه‌وه، یا ده‌ست به‌رداریان ببن به‌چاکه‌و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه لای خۆتان تا ئازاریان بده‌ن و ده‌ست درێژی بکه‌نه سه‌ریان، ئه‌وه‌ی کاری وا بکا ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه‌و (زه‌ره‌ر ده‌کات).
نه‌که‌ن ئایه‌ت و (ڕێنمویی یه‌کانی) خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه، که پڕه له دانایی، چونکه چاکترین ئامۆژگاری یه بۆتان، وه چاك بزانن که به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێك زانایه.
وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاء فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ﴿232﴾
هه‌رکاتێ ژنانتان ته‌ڵاق دا‌و گه‌یشتنه کۆتایی (عاده‌ی مانگانه‌یان) ئێوه (ئه‌ی که‌س و کاری ژن) مه‌بنه کۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان بگه‌ڕینه‌وه لای هاوسه‌ریان، (یاخود ویستیان شویه‌کی تر بکه‌ن). کاتێ که ئه‌وانه له‌نێوان خۆیاندا ڕه‌زامه‌ندیان نواند به‌شیوه‌یه‌کی جوان، ئه‌م (فه‌رمان و ڕێنموی یانه) ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه‌ی پێ ده‌کرێت له ئێوه که باوه‌ڕی به‌خوا و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌بێت، (ئه‌م جۆره ڕه‌فتارو کرده‌وانه) جوانتر‌و په‌سه‌ندتر و خاوێن تره بۆتان، وه خوا چاك ده‌زانێت (چی خێره بۆتان) به‌ڵام ئێوه نایزانن و ده‌رکی ناکه‌ن.
وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلاَدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ لاَ تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلاَّ وُسْعَهَا لاَ تُضَآرَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلاَ مَوْلُودٌ لَّهُ بِوَلَدِهِ وَعَلَى الْوَارِثِ مِثْلُ ذَلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُواْ أَوْلاَدَكُمْ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ آتَيْتُم بِالْمَعْرُوفِ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿233﴾
دایکان با شیر بده‌ن به منداڵه‌کانیان دوو دانه ساڵی ته‌واو بۆ هه‌رکه‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات، وه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی منداڵه‌که) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاك به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ده‌بێ ئاماده بکات بۆ دایکان، هه‌رکه‌س به‌گوێره‌ی توانای خۆی داوای لێ ده‌کرێت، نابێت هیچ دایکێك زیانی پێ بگات و (له دیتنی منداڵی بێ به‌ش بکرێ)، هه‌روه‌ها خاوه‌نی مناڵه‌که (واته باوکی، نابێت زیانی پێ بگا‌و، له دیتنی مناڵه‌که‌ی بێ به‌ش بکرێت)، وه وه‌ره‌سه‌ی مناڵه‌که‌ش بۆیان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه (گرنگی به مناڵه‌که بده‌ن، چ خزمانی دایك، چ خزمانی باوك)، خۆ ئه‌گه‌ر دایك و باوك به‌ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوو لایان ویستیان مناڵه‌که‌یان له شێر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکاو گوناهیانناگات، ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی مناڵه‌که‌تان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکا به‌مه‌رجێك ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکار بن، وه چاك بزانن که خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿234﴾
ئه‌و که‌سانه‌تان که ده‌مرن و هاوسهرانبهجێ دێڵن، ده‌بێ ئه‌و هاوسه‌رانه چوار مانگ و ده ڕۆژ خۆیان بگرن و (شوو نه‌که‌ن)، وه هه‌رکاتێ گه‌یشتنه کۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌یان، ئه‌وه ئیتر قه‌یناکا (شوو بکه‌ن به‌و هاوسه‌ره‌ی که په‌سه‌ندی ده‌که‌ن) چونکه (ئه‌و ماوه‌یه‌ی که خۆیان گرتووه) کارێکی چاکیان ئه‌نجام داوه، وه خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاء أَوْ أَكْنَنتُمْ فِي أَنفُسِكُمْ عَلِمَ اللّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَكِن لاَّ تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلاَّ أَن تَقُولُواْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا وَلاَ تَعْزِمُواْ عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّىَ يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنفُسِكُمْ فَاحْذَرُوهُ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ ﴿235﴾
گوناهتان ناگات ئه‌گه‌ر به (کنایة) خوازبێنی ئه‌و ئافره‌تانه بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاری کراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌ن) یاخود له دڵی خۆتانا بڕیاری خواستنیان بده‌ن، خوا خۆی ده‌زانێت که ئێوه ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به‌نهێنی به‌ڵێنیان پێ بده‌ن، یا به‌ڵێنیان لێ وه‌رمه‌گرن، مه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گوفتاری چاك و دروست، نه‌که‌ن بڕیاری ماره بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراوی ته‌واو ده‌بێت، وه چاك بزاننکه خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و دهرونتانایه، ده‌بێ لێی بترسن و سڵی لێبکه‌نه‌وه، وه چاك بزانن که خوا لێ‌خۆش بوو خۆڕاگره.
لاَّ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ النِّسَاء مَا لَمْ تَمَسُّوهُنُّ أَوْ تَفْرِضُواْ لَهُنَّ فَرِيضَةً وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى الْمُوسِعِ قَدَرُهُ وَعَلَى الْمُقْتِرِ قَدْرُهُ مَتَاعًا بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُحْسِنِينَ ﴿236﴾
گوناهتان ناگات ئه‌گه‌ر (نه‌گونجان) و ژنانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان و مارهیشتان بۆ دیاری کردبوون، ئێوه دیاری و یارمه‌تیه‌کیان پێ بده‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه، وه ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌ر که‌س) به ڕادده‌ی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تی یانه ئه‌رکی سه‌رشانی چاکه‌کارانه، که به‌شێوه‌یه‌کی چاك ئه‌نجامی بده‌ن.
وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إَلاَّ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ وَأَن تَعْفُواْ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَلاَ تَنسَوُاْ الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ إِنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿237﴾
خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان وه ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ده‌بێت نیوه‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی بکه‌ن، یا ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که نیکاحیانی به‌ده‌سته، وه چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتان له‌بیر نه‌چێت، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ ﴿238﴾
له ئه‌نجام دانی نوێژه‌کاندا که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره) وه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاماده بن که بۆ خوا ملکه‌چیانه په‌رستش ئه‌نجام بده‌ن.
فَإنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًا فَإِذَا أَمِنتُمْ فَاذْكُرُواْ اللّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ ﴿239﴾
ئه‌گه‌ر (به‌هۆی جه‌نگ یا مه‌ترسیه‌که‌وه) ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆشتنه‌وه یان به سواریی یه‌نجامی بده‌ن، وه هه‌ر کاتێ ئه‌مین بونه‌وه‌و هه‌ستتان به هێمنی کرد، یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به چاکیی ئه‌نجام بده‌ن) هه‌روه‌کو چۆن فێری زۆر شتی کردوون که پێشتر نه‌تان ده‌زانی (هه‌روا به‌ده‌م فێری ئاینداریتان ده‌کات).
وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا وَصِيَّةً لِّأَزْوَاجِهِم مَّتَاعًا إِلَى الْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِي مَا فَعَلْنَ فِيَ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿240﴾
ئه‌و که‌سانه‌تان که ده‌مرن و هاوسهرانتانبهجێ دێڵن، ده‌بێت وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ویستیان) تا ساڵێك له ماڵی مێردیا بمێننه‌وه (ڕێزیان لێ بگیرێ و) ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به ویستی خۆیان ده‌رچون و هه‌ر کارێکی چاك و شه‌رعی یان ئه‌نجام دا (وه‌کو شووکردنه‌وه، ڕێ یان لێ مه‌گرن)، وه دڵنیا بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێ بکه‌ن) وه دانایه (له ڕێنمویی و دانانی سنوره‌کانی دا).
وَلِلْمُطَلَّقَاتِ مَتَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ ﴿241﴾
بۆ ژنانی ته‌ڵاق دراو دیاری و یارمه‌تی پێویسته له‌لایه‌ن پیاوانی ئاین په‌روه‌ره‌وه به حه‌ق و ره‌وا پێشکه‌شیان بکه‌ن.
كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿242﴾
ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) به‌ڵکو عه‌قڵ و بیر‌و هۆشتان بخه‌نه کار (تا سته‌میان لێ نه‌که‌ن، چونکه هه‌موو که‌س خاوه‌نی دایك و خوشك و کچ و هاوسه‌رو پورو…هتد بووه یان ده‌بێت).
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ اللّهُ مُوتُواْ ثُمَّ أَحْيَاهُمْ إِنَّ اللّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَشْكُرُونَ ﴿243﴾
ئایا به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی که له ماڵ و شوێنیان ده‌رچوون له ترسی مردن، نه‌ت بینیوه‌و (نه‌ت بیستووه، ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خواش (فه‌رمانی دا) و فه‌رمووی: که بمرن (دوای ئه‌وه‌ی که مردن) ئینجا زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه (چاوپۆشی له که‌مته‌رخه‌میان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاس ناپهرێزن.
وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿244﴾
(ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاك بزانن و دڵنیابن که خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی یه‌کتان).
مَّن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً وَاللّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿245﴾
کێ هه‌یه که قه‌رز بدات به خوا (به مه‌رجێك) قه‌رزێكی چاك بێت (له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت بێت، وه به‌خشراوه‌که نازدار بێت)، خواش چه‌نده‌ها زۆر بۆی به‌رانبه‌ر ده‌کات و (پاداشتی بێ سنوری پێ ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو ئازیزمان هه‌یه، جێگه‌ی سه‌ڕسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به‌یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاریی گرۆی ئاده‌میزاد)، وه خوا ڕزق و ڕۆژیی و ده‌رامه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه یا ده‌یبه‌خشێت (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) وه گه‌ڕانه‌وه‌شتان بۆلای ئه زاته‌یه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَى إِذْ قَالُواْ لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلاَّ تُقَاتِلُواْ قَالُواْ وَمَا لَنَا أَلاَّ نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَآئِنَا فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْاْ إِلاَّ قَلِيلًا مِّنْهُمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ﴿246﴾
ئایا به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ك له نه‌وه‌ی ئیسرائیلت نه‌بینیوه له‌دوای مو‌سا (داستانه‌که وه شریتێکی سینه‌مایی ده‌خاته به‌رچاو) که به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان ووت: پاشایه‌ك، سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه تا بجه‌نگین له پێانوی خوادا، (له ژێر ئاڵای ئه‌ودا)، پێغه‌مبه‌ره‌که وتی: باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیار دراو په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌و نه‌جه‌نگان؟ (له وه‌ڵامدا) وتیان: چۆن ئێمه ناجه‌نگین له پێناوی خوادا به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌تا ده‌ربه‌ده‌ر کراوین له ماڵ و مناڵمان بووین، به‌ڵام کاتێ که جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیار درا، که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان په‌شیمان بوونه‌وه، خواش زانا‌و ئاگایه به سته‌مکاران.
وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوَاْ أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿247﴾
ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) گوتی: ئه‌وه ئیتر بڕیاری داوه که طالوت پاشا‌و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) گوتیان: چۆن ئه‌و ببێته پاشا‌و سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌وه، ئێمه شایسته ترین، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه! (جوله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر).
(پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیان دا) وتی: به‌ڕاستی خوا له ناو ئێوه‌دا (طالوت)ی هه‌ڵبژاردوه‌و په‌سه‌ندی کردووه، وه زانست و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌کی به هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، وه خوا پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) وه خوا فراوانگیرو زانایه.
وَقَالَ لَهُمْ نِبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلآئِكَةُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿248﴾
پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی ووتن: نیشانه‌ی (ئه‌وه‌ی طالوت هه‌ڵبژارده‌ی خوایه بۆ) پاشایه‌تی ئه‌وه‌یه که سنوقه‌که دێت بۆلاتان و فریشته هه‌ڵی گرتووه، ئاسوده‌یی و ئارامی به‌خشه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك یادگاری و که‌له‌پوری تیایه که له خانه‌واده‌ی (مو‌سا) و خانه‌واده‌ی (هارونه)وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڕاستی تا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ده‌که‌ن.
فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلاَّ مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ فَشَرِبُواْ مِنْهُ إِلاَّ قَلِيلًا مِّنْهُمْ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ قَالُواْ لاَ طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنودِهِ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاَقُو اللّهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللّهِ وَاللّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ ﴿249﴾
ئینجا طالوت سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین) (به‌ڵام) خوا (له ڕێگوزهرماندا) تاقیمان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێك (دوای ماندوبوون و تینویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی تێر لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نییه‌و (بگه‌ڕێته‌وه) وه ئه‌وه‌ی جگه له لویچێك زیاتر ناخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) منه‌و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین)، )جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خواره‌ده‌وه، که‌مێکیان نه‌بێت. کاتێك که په‌ڕێنه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون له ته‌کیا (گه‌لێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوت و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که دڵنیابوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بووه به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به فه‌رمانی خوا، وه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُواْ رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿250﴾
کاتێك که له به‌رانبه‌ر جالوت و سه‌ربازانی یه‌وه وه‌ستان (نزایان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه، وه سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و بێ باوه‌ڕاندا.
فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللّهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ وَلَوْلاَ دَفْعُ اللّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الأَرْضُ وَلَكِنَّ اللّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿251﴾
ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوتیان به‌زان، وه وه داود (که یه‌کێك بوو له سه‌ربازانی طالوت) جالوتی کوشت، له‌وه‌ودوا خوا پاشایه‌تی و دانایی پێ به‌خشی، وه هه‌رچی ویستی فێری کرد.
خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێك له خه‌ڵکی به هه‌ندێکی تری له ناو نه‌با، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له‌تاوان و خراپه، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد (به شێوه‌یه‌کی گشتی).
تِلْكَ آيَاتُ اللّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿252﴾
ئا ئه‌وانه‌ی که باس کرا ئایه‌ت و (معجزة)ی خوای گه‌وره‌یه که به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه، وه تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) له فرستاده‌کانی ئێمه‌یت.
تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللّهُ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِن بَعْدِهِم مِّن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَكِنِ اخْتَلَفُواْ فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا اقْتَتَلُواْ وَلَكِنَّ اللّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿253﴾
ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (که باس کراون) ڕێزی هه‌ندێکیانمان زیاتر له لایه له هه‌ندێکی تریان، هه‌یانه گفتوگۆی یه‌کسه‌ری کردوه له‌گه‌ڵ خوادا، پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه، وه (معجزة)ی جۆراو جۆرمان به‌خشیوه به (عیسای کوڕی مه‌ریه‌م)، وه پشتگیریمان کردوه به جوبرهئیلی فریشته، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی به ناچاریی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، وه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ك نه‌ده‌کرد، دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌ران پێ ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام جیاوازی که‌وته نێوانیانه‌وه، هه‌یانه ئیمان و باوه‌ڕی هێناوه‌و هه‌یانه بێ باوه‌ڕه، ئه‌گه‌ر خوا وسیتی له‌سه‌ر بوایه شه‌ڕیان دژ به‌یه‌ك نه‌ده‌کرد، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿254﴾
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه له‌و ماڵ و سامان و دارایی و (عیلم و زانست و توانایه‌یی) که پێمان به‌خشیون ببه‌خشن پێش ئه‌وه‌ی که ڕؤژێك بێت که کڕین و فرۆشتن و دۆستایه‌تی و تکاکاریی تیا نییه، (ئه‌و ڕۆژه) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.
اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿255﴾
خوا زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نییه، وه ئه‌و هه‌میشه زیندوه‌و چاودێر‌و ئاگاداره (به‌سه‌ر هه‌موو دروستکراوانیدا)، ئه‌و وه‌نه‌وز دهیباتهوهو ئه‌و خه‌و زۆری پێ دێنێت، هه‌رچی له ئاسمان و زه‌وی دا هه‌یه ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، کێ هه‌یه تکا کار بێ له‌لای ئه‌و، مه‌گه‌ر خۆی مۆڵه‌تی دابێت، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو ڕابردوودا ڕووی داوه‌و ڕووده‌دات، دروستراوانی هیچ زانست و زانیاری‌یان نیه، ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت، فه‌رمانده‌یی و فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه، وه پاراستنیان به‌لای ئه‌وه‌وه هیچ گران نییه، وه ئه‌و خوایه به‌رزو بڵند و فراوان و گه‌وره‌یه.
لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿256﴾
دینداری به زۆر نابێ بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به سه‌ر که‌سدا، چونکه ڕێبازی چاك و دروست و ئاشکرا بوه‌و (جیا بۆته‌وه له توله ڕێگای) گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به (طاغوت) که بریتیه له هه‌موو ڕێگه‌و ڕیبازو هێزو به‌رنامه‌و بت و لادانێك، وه باوه‌ڕی دامه‌زراو بێنێت به خوا، بێگومان ئه‌وه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هه‌ڵناوه‌شیت و هه‌ڵناته‌کێت، وه هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه، (به هه‌موو کردار‌و گوفتارو نیه‌ت و نهێنی به‌نده‌کانی).
اللّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُواْ يُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوُرِ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ أَوْلِيَآؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿257﴾
خوا پشت و په‌نای ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕیان هێناوه، له تاریکستانه‌کانی (گومان و سته‌م) سریان دێنێت و ده‌یانخاته ناو نورو رووناکیه‌وه، ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر، پشت و په‌نایان (طاغوت)ه، له نورو ڕووناکی ده‌ریان دێنن و ده‌یانخه‌نه ناو تاریکستانهکانهوه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن، وه بۆ هه‌میشه به زیندویی تیای دا ده‌مێننه‌وه.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَآجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رِبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿258﴾
ئایا نابینی (دیمه‌نی گفتوگۆی حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌گه‌ڵ نه‌مرودا ده‌خاته به‌رچاو) ئه‌و که‌سه‌ی که خوا پاشایه‌تی پێ به‌خشیبوو، که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیم دا له‌سه‌ر (ئیمان و باوه‌ڕی) به‌په‌روه‌ردگاری، (دیاره که به‌هه‌واو فیزه‌وه پرسیویه‌تی له حه‌زره‌تی ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێ یه؟) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و زاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشیت و ده‌شمرێنێت!!
(نه‌مرود له وه‌ڵامی دا) وتی: جا منیش ده‌ژێنم و ده‌مرێنم، (فه‌رمانی دا هه‌ندێك بکوژن له نه‌یارانی گوایه ئه‌وه ده‌یان مرێنێت، هه‌ندێکێش ناکوژێت ئه‌وه ده‌یان ژێنێت!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: ده‌ی باشه خوا خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنێت، ده تۆ له خۆر ئاواوه هه‌ڵی بێنه، ئه‌وسا ئیتر ئه‌و (سته‌مکاره) ره‌نگی په‌ڕی و وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.
أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىَ يُحْيِي هََذِهِ اللّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ اللّهُ مِئَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِئَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ وَانظُرْ إِلَى حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِّلنَّاسِ وَانظُرْ إِلَى العِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿259﴾
یاخود باسی (عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر) بکه ئه‌و که‌سه‌ی که تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانوه‌کانی ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ چۆن خوای گه‌وره ئه‌م شارۆچکه‌یه ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و ئه‌وسا زیندووی کرده‌وه، فه‌رمووی: چه‌ندت پێ چووه (به مردویی)؟. (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێك یا که‌متر له ڕۆژێك، (خوا) فه‌رمووی: به‌ڵکو ئه‌وه سه‌د ساڵت پێ چووه، ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه نه‌گۆڕاوه‌و تێك نه‌چووه (له‌و ماوه درێژه‌دا)، ته‌ماشای گوێ درێژهکهشت بکه، ئێمه به‌م به‌سه‌رهاته ده‌مانه‌وێت بتکه‌ینه (معجزة) بۆ خه‌ڵکی، سه‌رنجی ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ی بده) که جؤن به‌یه‌که‌وه‌ی ده‌به‌ستین و به‌گۆشت دایده‌پۆشین، کاتێ بۆی ڕوون بوه‌وه‌و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاك ده‌زانم و دڵنیام که خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَى وَلَكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿260﴾
(به‌یاد بێنه‌وه) کاتێ که ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده که تۆ چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه.
خوا فه‌رمووی: مه‌گه‌ر باوه‌ڕت پێ ی نیه؟
ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م (به‌چاوه‌ی خۆم بیبینم) تا به‌ته‌واوی دڵنیا بم.
خوا فه‌رمووی: ده چوار جۆر باڵنده بێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده (دوایی هه‌ر چواریان سهرببڕهو گۆشت و په‌ڕو خوێنیان تێکه‌ڵ بکه)، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر هه‌ر لوتکه‌ی شاخێك هه‌ندێك له‌و تێکه‌ڵه دانێ، ئه‌وجا بانگیان بکه به‌گورجی و به په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆلات، وه بزانه‌و دڵنیا به که خوا باڵا ده‌ست و زانایه.
مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿261﴾
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێکه که بڕوێت و حه‌وت چڵ ده‌رکات، هه‌ر چڵێکیش سه‌د ده‌نك بگرێت، خوا بۆ هه‌رکه‌س که بیه‌وێت (به‌گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، وه خوا فراوانگیرو زانایه.
الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ ثُمَّ لاَ يُتْبِعُونَ مَا أَنفَقُواُ مَنًّا وَلاَ أَذًى لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿262﴾
ئه‌وانه‌ی که ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا و منه‌ت ناکه‌ن و دڵی که‌س ناشکێنن، ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان مسۆگه‌ره، نه ترس و بیم ڕوویان تێ ده‌کات، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش.
قَوْلٌ مَّعْرُوفٌ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌ مِّن صَدَقَةٍ يَتْبَعُهَآ أَذًى وَاللّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٌ ﴿263﴾
قسه‌و گوفتارێکی جوان و چاوپۆشی له‌هه‌ڵه، چاکتره له به‌خشینێك که به‌شوێنی دا دڵی خێر پێکراوه‌که ئازار بدرێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی له منه‌ت)، وه خۆگرو ئارامگره (زوو تۆڵه ناسێنێت).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُبْطِلُواْ صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالأذَى كَالَّذِي يُنفِقُ مَالَهُ رِئَاء النَّاسِ وَلاَ يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ فَتَرَكَهُ صَلْدًا لاَّ يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِّمَّا كَسَبُواْ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ ﴿264﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، نه‌که‌ن خێر‌و پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاری، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆ نواندن، وه ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، نمونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ك ئه‌و به‌رده سافه وایه که خۆڵی به‌سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریاو هیچی به‌سه‌روه نه‌یه‌ڵێت و به ڕه‌ق و ته‌قی به‌جێ ی بێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌رکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره که‌سانه) هیچ به‌هره‌یه‌کیان له به‌خشینیان ده‌ست ناکه‌وێت، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنمویی قه‌ومی کافران ناکات.
وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاء مَرْضَاتِ اللّهِ وَتَثْبِيتًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿265﴾
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێانوی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، وه بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ك وایه که له بهرزایهکدا بێت و بارانێکی لێزمه بیگرێته‌وه‌و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رابه‌ر به‌رهه‌می ببێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی لێزمه‌ش نه‌یگرێته‌وه، نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به کار‌و کرده‌وه‌کانتان.
أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ لَهُ فِيهَا مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ وَأَصَابَهُ الْكِبَرُ وَلَهُ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَاء فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ﴿266﴾
ئایا هیچ که‌س له ئێوه ئاوات ده‌خوازیت که باخێکی دارخورما و ره‌زی هه‌بێت و جۆگه و ڕووبار به‌ژێر درهختهکانیا بڕوا‌و هه‌موو جۆره به‌روبومێکی تیا بێت، ئینجا خۆی پیر ببێت و نه‌وه‌یه‌کی مناڵ و ناسك و لاوازی هه‌بێت، که‌چی له‌ناکاو گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی ئاگراوی هه‌ڵکاته سه‌ری و بیسوتێنێت!!
(ئه‌مه زۆر جێ ی داخ و نیگه‌رانه، چونکه نه خۆی، له به‌ر پیری، نه مناڵی، له‌به‌ر بێ هێزی، ناتوانن باخچه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان ده‌خاته به‌رچاوتان تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه‌و (خۆتان مایه پوچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار نه‌که‌ن).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَلاَ تَيَمَّمُواْ الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِآخِذِيهِ إِلاَّ أَن تُغْمِضُواْ فِيهِ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ﴿267﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ببه‌خشن له‌و به‌رهه‌مه چاکانه‌ی که به‌ده‌ستان هێناوه، وه له‌و به‌روبومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆتان ده‌ڕوێنین و بۆتان پێ ده‌گه‌یه‌نین، به‌شوێن به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵکدا مه‌گه‌ڕێن که بیبه‌خشن، له حاڵه‌تێکدا خۆتان ئه‌و جۆره شتانه وه‌رناگرن مه‌گه‌ر چاوی لێ بنوقێنن، وه بزانن که خوا ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه‌و شایسته‌ی سوپاسه.
الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء وَاللّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلًا وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿268﴾
(کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان هه‌ژاری و نه‌داری دێنێته به‌رچاوتان، وه هانتان ده‌دات بۆ گوناهو تاوان و نه‌به‌خشن، به‌ڵام خوا به‌ڵێنی لێخۆشبوو‌ن و فه‌زڵ و به‌هره‌ی خۆیتان پێ ده‌دات، وه خوا فراوانگیرو زانایه (له ڕزق و ڕۆزی دا).
يُؤتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ وَمَن يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ ﴿269﴾
ئه‌و زاته به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیکمه‌ت و دانایی ده‌به‌خشیت، وه ئه‌وه‌ی حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت ئه‌وه خێرێکی زۆری پی دراوه، وه بێجگه له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێ ناگه‌ن و قه‌دری نازانن.
وَمَا أَنفَقْتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُم مِّن نَّذْرٍ فَإِنَّ اللّهَ يَعْلَمُهُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ ﴿270﴾
هه‌ر شتێك ببه‌خشن یان هه‌ر نه‌زرێك بڕیار بده‌ن خوا ئاگا‌و زانایه پێی، وه بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ك نیه.
إِن تُبْدُواْ الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاء فَهُوَ خَيْرٌ لُّكُمْ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّئَاتِكُمْ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿271﴾
ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه‌و به‌خشین به ئاشکرا بکه‌ن شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه‌و بیده‌ن به‌هه‌ژاران به نهێنی ئه‌و هچاکتره بۆتان، (ئه‌وساکه، خوا) له گوناهه‌کانتان چاوپۆشی ده‌کات، وه خوا ئاگایه به کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ فَلأنفُسِكُمْ وَمَا تُنفِقُونَ إِلاَّ ابْتِغَاء وَجْهِ اللّهِ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ ﴿272﴾
هیدایه‌ت و ڕێنمویی ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر تۆ نیه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) به‌ڵکو خوا هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، وه هه‌ر خێرێك بکه‌ن قازانجی بۆ خۆتانه، ( ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت که): هه‌رچی ده‌به‌خشن مه‌به‌ستتان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، وه هه‌ر خێرێك ببه‌خشن (له پێناوی خوادا) ده‌ستتان ده‌که‌وێته‌وه له ڕۆژی داوایی دا سته‌متان ڵی ناکرێت.
لِلْفُقَرَاء الَّذِينَ أُحصِرُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ لاَ يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاء مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُم بِسِيمَاهُمْ لاَ يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللّهَ بِهِ عَلِيمٌ ﴿273﴾
(ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی که له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن، ئه‌وه‌ی نه‌یان ناسێت، ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن، وا ده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، (زۆرجار) به ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسی، به‌زۆریش شت له خه‌ڵکی وه‌رناگرن و (داوا ناکه‌ن)، هه‌ر خێرێك ئه‌نجام بده‌ن بێگومان خوا زانایه پێ ی.
الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلاَنِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿274﴾
ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به شه‌وو به ڕۆژ، به نهێنی و به‌ئاشکرا، به‌ڕاستی ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان مسۆگه‌ره، وه هیچ ترس و بیمێك ڕوویان تێ ناکا، وه هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك نایانگرێته‌وه، (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).
الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا فَمَن جَاءهُ مَوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَانتَهَىَ فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿275﴾
ئه‌وانه‌ی که سو‌و ده‌خۆن، هه‌ڵس و که‌وتیان وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ك شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ك سو‌و وایه (له حاڵێکدا که): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵاڵ کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێ گه‌یی و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه، بۆ خۆی، کاری (لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه به سووخۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئافری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
يَمْحَقُ اللّهُ الْرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ ﴿276﴾
خوا، سو‌و ته‌فرو تونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر‌و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات، بێگومان خوا هیچ کافرێکی تاوانباری خۆش ناوێت.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿277﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه نوێژه‌کانیان به‌چاکی به‌جێ دێنن و زه‌کات ده‌به‌خشن، پاداشتی خۆیانیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ ئاماده‌یه، نه ترس و بیم ڕوویان تێ ده‌کات، نه غه‌م و په‌ژاره.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿278﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سو‌و بێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.
فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَظْلِمُونَ وَلاَ تُظْلَمُونَ ﴿279﴾
ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن، ئه‌وه وا ده‌گه‌یه‌نێت که جه‌نگتان دژی خوا‌و پێغه‌مه‌به‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه (که سه‌ره‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سووخۆری واز بێنن) سه‌رمایه‌کانتان ماڵی خۆتان ده‌بێت، نه سته‌م بکه‌ن و (زێده وه‌رگرن)، نه سته‌متان لێ ده‌کرێت (به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سه‌رمایه‌که‌تان).
وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَن تَصَدَّقُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿280﴾
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێك (قه‌رزاره) و نه‌دار بوو، چاوه‌ڕێ بکرێت تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه دارا ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که ئازاد بکه‌ن و پێی ببه‌خشن چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنوره).
وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ﴿281﴾
(خه‌ڵکینه) له سزا‌و تۆڵه‌ی ڕۆژێك بترسن که تیایدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا، وه له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلاَ يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللّهَ رَبَّهُ وَلاَ يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا فَإن كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لاَ يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ وَاسْتَشْهِدُواْ شَهِيدَيْنِ من رِّجَالِكُمْ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاء أَن تَضِلَّ إْحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الأُخْرَى وَلاَ يَأْبَ الشُّهَدَاء إِذَا مَا دُعُواْ وَلاَ تَسْأَمُوْاْ أَن تَكْتُبُوْهُ صَغِيرًا أَو كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ اللّهِ وَأَقْومُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلاَّ تَرْتَابُواْ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلاَّ تَكْتُبُوهَا وَأَشْهِدُوْاْ إِذَا تَبَايَعْتُمْ وَلاَ يُضَآرَّ كَاتِبٌ وَلاَ شَهِيدٌ وَإِن تَفْعَلُواْ فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللّهُ وَاللّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿282﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، بینوسن، با نوسه‌رێك به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتانا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێك سه‌رپێچی نه‌کا له نوسین، هه‌روه‌ك چۆن خوا فێری کردووه با بنوسێت.
(خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی با کاتبه‌که (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (مناڵ یا به‌ساڵا چوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕو لاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت.
وه با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه) بدات، ئه‌گه‌ر دوو پیاو ده‌ست نه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێك و دوو ئافره‌ت شایه‌تیه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تی دانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێك له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت با ئه‌وی تریان بیری بێنێته‌وه، وه شایه‌ته‌کان نابێت که داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنوسن، که‌م بێت یان زۆر، وه تا ماوه‌ی دیاری کراوی، (به ڕوونی با یاداشت بکرێت).
(ئه‌نجام دانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رز به‌و شێوه‌یه‌و دادپه‌روه‌رانه‌یه په‌سه‌نده لای خوا، ئینجا) چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و له گومان و دوودڵی به‌دوور بن و (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێت لهبهردهستاناو له نێو خۆتان بیگێڕن و کڕین‌و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینوسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات)، (هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌تی بگرن ئه‌گه‌ر کڕێن و فرۆشتنتان ئه‌نجام دا، وه نابێت نوسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شطی وا بکه‌ن ئه‌وه مانای وایه که له ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆپارێز بن تا خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان بکات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له‌دوایه)، وه خوا به هه‌موو شتێك زانایه.
وَإِن كُنتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُواْ كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَّقْبُوضَةٌ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ وَلْيَتَّقِ اللّهَ رَبَّهُ وَلاَ تَكْتُمُواْ الشَّهَادَةَ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ﴿283﴾
خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و خوێنده‌وارتان ده‌ست نه‌که‌وت، (ده‌کرێت) بارمته وه‌رگرن، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری ئه‌مین بوون با ئه‌وه‌ی که به ئه‌مین و ده‌ستپاك داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که بداته‌وه‌و له‌خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخته، خوایش به هه‌موو کرده‌وه‌کان زانایه.
لِّلَّهِ ما فِي السَّمَاواتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَإِن تُبْدُواْ مَا فِي أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ اللّهُ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿284﴾
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌وی دا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، بێگومان ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتانا هه‌یه، ده‌ری بخه‌ن، یا بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه، ئه‌وسا له‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت خۆش ده‌بێت وه هه‌رکه‌س که بیه‌وێت سزای ده‌دات، وه خوا به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ﴿285﴾
پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی که له‌لایه‌ن پهورهردگاریانهوه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (وه ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ك ناکه‌ین له نێوان پێغه‌مبه‌رانی خوادا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: گوێڕایه‌ڵ و ملهکهچین (بۆ به‌دی هێنه‌رمان)..په‌روه‌ردگارا لێمان خۆش ببه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆلای تۆیه.
لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلاَ تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلاَ تُحَمِّلْنَا مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَآ أَنتَ مَوْلاَنَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿286﴾
خوای گه‌وره داخوازی له هیچ که‌سێک ناکات به‌قه‌ده‌ر توانای خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاك ئه‌نجام بدات قازانجی بۆ خۆیه‌تی، وه هه‌ر کارێکی خراپ بکا یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ری ده‌که‌وێت (ئیمانداران ده‌ڵێن):
په‌روه‌ردگارا لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یا گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له‌ده‌ست قه‌وما. په‌روه‌ردگارا ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا.
په‌روه‌ردگارا ئه‌رکێك مه‌ده به‌سه‌رماندا که له تواناماندا نه‌بێط، توشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، چاوپۆشی بکه له گوناهمان، خۆش ببه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌یت، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانهناسهکاندا.
(ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێك و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌رده‌گرێت…
کاتێک ئایه‌تی (284) دابه‌زیوه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌روویه‌تی: بڵێن گوێ ڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (286،285) دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).
|