 ١٠٢: سورة التكاثر
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿1﴾
(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن بۆ زۆرکردنی (ماڵ و مناڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو…هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان کردووه.
حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿2﴾
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (وه ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿3﴾
جا ئه‌و کاته ده‌زانن (چ قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿4﴾
مه‌گه‌ر پاشان بزانن (چ زه‌ره‌رێکتان له خۆتان داوه، به‌هۆی غه‌فڵه‌ت و دنیا ویستیه‌وه).
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿5﴾
نه‌خێر، حه‌ق نیه وا بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر به‌چاکی ڕاستیه‌کان تێبگه‌ن (وا ناکه‌ن).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿6﴾
ئه‌وسا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆر).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿7﴾
دووباره به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه).
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ﴿8﴾
ئینجا (باوه‌ڕتان بێت) بێ دوودڵی، له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کان (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیتا به‌کارتان هێناوه).
|