 ٩٨: سورة البينة
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ ﴿1﴾
ئه‌وانه‌ی که کافرن له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان، وازیان لێنه‌هێنراوه، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هاتبێت (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین فرستاده).
رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفًا مُّطَهَّرَةً ﴿2﴾
(ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه.
فِيهَا كُتُبٌ قَيِّمَةٌ ﴿3﴾
له توێیدا نامه‌ی پڕ له ڕینموونی به‌نرخی تیایه.
وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ الْبَيِّنَةُ ﴿4﴾
جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان).
وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ ﴿5﴾
وه فه‌رمانیان پێ نه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن، وه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، (بێگومان) هه‌ر ئه‌وه‌شه دین و ئاینی ڕاست و دروست.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُوْلَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ ﴿6﴾
به‌راستی ئه‌وانه‌ی که کافرن له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مریی تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، چونکه ئه‌وانه تاوانبارترین که‌س و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وین.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُوْلَئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ ﴿7﴾
بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وانه چاکترین و پاکترینی سه‌رزه‌وین.
جَزَاؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ ﴿8﴾
پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا وون بوون)، وه جۆگه‌و ڕووبار‌و تاڤگه‌کان به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، وه له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا خۆشنودوو ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به چ زمانێك سوپاسگوزارت بین)، (بێگومان) ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری بیمی هه‌یه (نه‌وه‌کو لێی بڕه‌نجێت). (اللهم ارزقنا من خشیتك ما تحول به بیننا وبین معصیتك) یا ارحم راحمین).
|