 ٩٦: سورة العلق
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿1﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه
(که هه‌موو شتێکی) دروست کردووه.
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿2﴾
ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی خۆهه‌ڵواسه‌ر (له‌ناو منداڵاندا) دروستکردووه.
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿3﴾
بخوێنه، په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خششی بێ سنوره.
الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿4﴾
ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر ده‌کات.
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ﴿5﴾
ئاده‌میزاد فێری ئه‌و شتانه ده‌کات که نایزانێت و بێ ئاگایه
لێیان.
كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَى ﴿6﴾
نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.
أَن رَّآهُ اسْتَغْنَى ﴿7﴾
هه‌رکه ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێنیازه (له ڕووی ئابوری، یان ته‌ندروستی، یا زانستی…هتد)یه‌وه.
إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى ﴿8﴾
(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریه‌تی و (له‌سه‌ر که‌شان ده‌پرسێته‌وه).
أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى ﴿9﴾
ئایا نه‌تبینیوه ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!
عَبْدًا إِذَا صَلَّى ﴿10﴾
له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات!!
أَرَأَيْتَ إِن كَانَ عَلَى الْهُدَى ﴿11﴾
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که قه‌ده‌غه‌ی لێ ده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!
أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى ﴿12﴾
یان فه‌رمان به خواناسی بکات!!
أَرَأَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّى ﴿13﴾
ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بخاته‌وه‌و پشتی تێبکات.
أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى ﴿14﴾
ئایا نازانێ که خوا ده‌بینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی).
كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ ﴿15﴾
نه‌خێر.. (ئاوا بۆی ناچێته سه‌ر) ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌داو کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه قژی پۆپه‌ی سه‌ری ده‌گرین و (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).
نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ ﴿16﴾
ئه‌و پۆپه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره.
فَلْيَدْعُ نَادِيَه ﴿17﴾
وازی لێبێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ ئیمانداران).
سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ ﴿18﴾
ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).
كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ ﴿19﴾
نه‌خێر به گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوجده ببه‌و، به به‌ندایه‌تیشی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه
|