 ٩٢: سورة الليل
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى ﴿1﴾
سوێند به شه‌و کاتێك که دنیا داده‌گرێت.
وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّى ﴿2﴾
وه سوێند به ڕۆژ کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت و دنیا ڕووناك ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
وَمَا خَلَقَ الذَّكَرَ وَالْأُنثَى ﴿3﴾
وه سوێند به‌و زاته‌ی که نێر‌و مێی دروست کردووه.
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّى ﴿4﴾
(سوێند به‌وانه) به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششیهتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپه‌کاریی، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخیی…هتد).
فَأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى ﴿5﴾
جا ئه‌وه‌ی ده‌به‌خشێت و پارێزکارو له خوا ترسه.
وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى ﴿6﴾
وه بڕوای پته‌وی به پاداشتی چاك و به نرخی خوایی هه‌یه.
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى ﴿7﴾
ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه‌و چاکه کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر‌و خۆشیه‌وه.
وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَى ﴿8﴾
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ‌نیاز بزانێت و (ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست نه‌بێت).
وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى ﴿9﴾
وه بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به درۆی بزانێت.
فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى ﴿10﴾
ئه‌ویش ڕێبازی ته‌نگانه‌و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
وَمَا يُغْنِي عَنْهُ مَالُهُ إِذَا تَرَدَّى ﴿11﴾
ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته (دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامانه‌که‌ی هیچ فریای ناکه‌وێت).
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَى ﴿12﴾
به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت، وه دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَى ﴿13﴾
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژو قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا، (هه‌ردوولایان به‌ده‌ستی ئێمه‌یه).
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًا تَلَظَّى ﴿14﴾
(له بیرتانه) من کاتی خۆی ئاگادارم کردن له ئاگرێك که زۆر بڵێسه‌داره.
لَا يَصْلَاهَا إِلَّا الْأَشْقَى ﴿15﴾
که‌سانی ناپوخته‌و دڕنده‌و خوانه‌ناس نه‌بێت، ناچێته ناوی.
الَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّى ﴿16﴾
ئه‌وه‌ی که حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ ده‌خاته‌وه‌و پشت هه‌ڵده‌کات (له به‌رنامه‌ی خوا).
وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى ﴿17﴾
جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ئاگرو ناخۆشییه دوورن و پارێزراون.
الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّى ﴿18﴾
ئه‌وه‌ی که ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت و دڵ و ده‌رونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت.
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَى ﴿19﴾
وه نه‌بێت که‌س پاداشت و نازو نیعمه‌تێکی پێ بهخشینێت تا پاداشتی بداته‌وه، یان (له پاداشتی چاکه‌ی خه‌ڵکیدا چاکه بکات، به‌ڵکو هه‌موو کارێکی بۆ خوایه).
إِلَّا ابْتِغَاء وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى ﴿20﴾
چونکه ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.
وَلَسَوْفَ يَرْضَى ﴿21﴾
بێگومان (ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌ڕیزه‌ش) ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت (له‌و به‌نده چاکانه‌ی).
|