نوسه‌ران
  من کێم و بەشێك لە جیهان بینیم
ماکوان کەریم

هیوا خوازم خەڵکانێك وەك من بیر بکەنەوە.. رۆشنبیرمان بکەین بەیەك و تا بتوانین خزمەتێك بکەین..
من نە شوێنکەوتوی حیزب و رەوتگەرایی و نە کەسایەتیم، وەلائو بەڕائم لەسەربنەمای ئیسلامەتی دامەزراوە، تەنها بۆ ئیسلام دەژیم دەمرم..
خۆمان بە گەلی تەوحید دەزانم و یەکخواپەرستیم لە بیرو باوەڕمدا حەز بە دینداری دەکەم و ئەوەی بۆم بکرێت لەم ئیسلامەدا لە خۆماندا پیادەی دەکەم، پاشان دەیگەیەنمە ماڵو منداڵمان و ئینجا دەیگەیەنم بە چواردەورو میللەتەکەمان و گومانیشی تێدانیە ئەگەر توانای هەڵگرتنی ئەو کۆڵەشم هەبێت دەیگەینم بە هەموو جیهانداو بە ئەرکی خۆمام دەزانین، لە رەفتارمدا بە بەزەییم بەرنبەر بە هەژارو زەلیەکان لە ناو هاوڕێو براکانمدا هەوڵم توندتۆڵ کردنی برایەتی خۆمانە؛ کە دەڵێم خۆمان مەبەست تەنها لایەك یان رەوتێك یان حیزبێك نییە، بەڵکو هەموو موسوڵمانان بە گشتی، بێ سێ ودوو لە رووبەرو بوونەوەدا چەبوك و ئازاو چانەترسم و توندیشم، بۆ ئەوەی کەس فێر نەبێت خۆیمان پێ تاقی بکاتەوە، ئەو دەستەی دەیەوێت بکێشت بە دەماندا دەستی دەگرین دەڵێن زوڵم مەکە، ئەگەر بەردەوام بوو ئێمە دەمی دەشکێنین بۆ ئەوەی بزانێت ئازاری ئەو پێداکێشانە چۆنەو بۆ جارێکی تر ئاقڵ وژیر بێت.
ئەمە بە کورت و پوختی ڕێبازمە..
لە قورئاندا خوای گەورە باسی حیزبی کردوە بە دووشێوە شێوەیەکیان زۆر ناشرین و قیزەون کە بەشی شەیتانە، شێوەی تریان کە حیزبی "اللە" یەو بەشی خوای گەورەیەو بۆ سەرخستنی ئەم دینە کۆبونەتەوە، کە دەڵێم حیزبایەتی ناکەم.. بەو مانایە نیە وەك هەندێك لە برایانی سەلەفی دەڵێن؛ نا- بەڵکو مەبەست بەوشێوە میکانیزمەیە کە رۆژئاوا دروستی کردوە وەك نمونەی هەندێك لە حیزبە ئیسلامیەکانی جیهانی ئیسلامی، ئەوان دیندارییان بەلەوە زۆر گرنگ نیە، دەبینین لە قیاداتیان چۆن یاری بە ئیسلام دەکەن و وەك پەیژە بەسەریدا سەردەکەون بۆ ئەوەی عەلمانیەکان لە خۆیان رازی بکەن ، جارێك بەناوی دیموکراسی و جارێ بەناوی لیبراڵی و هەر جارە بەناوێکەوە، بەڵام لای من دەبێت دینداری و خواپەرستی پێشنگ بێت، نەك حیزبایەتی، ئەشێت کەسێکی دیندار لەگەڵ من نەبێت، بەڵام دەکرێت گوێی بۆ بگریت دەرسی لادابخوێنریت با یەکگرتو بزوتنەو کۆمەڵیش بێت ئەمانە هەموو خەڵکی دیندارو بەرێزو هەوڵیانە بۆ سەرخستنی ئیسلام ..
من وەك هەندێکیش نیم .. بۆ مانەوەی خۆم وەك ماکوان ئامادەبم سەربکەم بە کۆشی ئەم و ئەودا و دەیان جاسوسی و عەمالەتیش بکەم بۆ ئەوەی وەك خۆم بمێنمەوە، بەس تەنها بۆ ئەوەی پێ بڵێن شکور بۆ خوا بوونی لە ساحەکەدا هەیە، چونکە بە گشتی ئەم سایکۆلۆژیەتی زەعامەتە، هەر دەمیی زەعیمێك دەکەیتەوە دەڵێن هەین و ئێمە لە ساحەکەداین ، زەمەنی خۆشی دێت بپرسین ئەی کە هەن کوان؟..
لەوانیە بپرسن ئەی تۆ چیت .. چۆن ڕێ دەکەیت؟
دەڵێن بە دڵنیایەوە موسڵمانین، بەڵام دەبێت پێناسەکەمان بزانن..
من وەك ماکوان - لەسەر تەوژمی و ئاراستەی قورئان و سوننەت و شوێنکەتونی ئەهلی سەلەف هەنگاو دەنێم ئەوەندەی کە دەتوانم..
من خۆم بە جیاوازم دەزانم بەم خاڵانە..
یەکەم: بەهیچ جۆریك تەنەزول لە ئاینەکەم ناکەم بۆ دیموکراسییەکی پینەو پەڕۆ و لیبراڵیەکی شەق و شری رۆژئاوا..
دووەم: بەهیچ جۆریك سەردانانەوێنم بۆ شیعەو و هەموو داگیرکەرێك کە بیرو باوەڕو ووڵاتمان داگیر بکات بیەوێت خۆی بسەپێنێت بەسەماندا..
سێیەم: من لە بازنەی خۆمدا ئوصڵیم ودیندارم و پابەندم بەئاینەکەمەوە، بەڵام لە بازنەی خۆمدا دەرچوم لەسەر بنەمای(لا اکراه فی الدین) بازنەی کەسانی تر نابەزێنم..
چوارەم:خۆم بە نیشتیمان پەروەرو کوردستانی عەیارە ٢٤ دەزانم سنورەکانی کوردستان و پێگەی خەڵکی موسڵمانی خۆمان بەرز رادەگرم، تەنانەت ئەو کوردەشی کە بۆ مافی رەوەی میللەتەکەی خۆی شۆرش دەکات من وەك ماکوان پشتی دەگرم لەسەر بنەمای مافی رەوای میللەتەکەماندا هەوڵ بدەن.. پشتیی دەگرم، ئەگەر پەکەکە بێت، یان دیموکرات بیت یاخود پەژاك..
پێنجەم: دەسەڵاتداری عەلمانی بە وەلی ئەمر نازانم ودوعای خێر بۆ زاڵمو تاغوتان نەکەم سەر بۆهیچ پارەو مەنصەبێك دانانەوێنم، زیندانم لە هەموو ئەوانە پێباشترە تا دینداریەکەی لە پێناودا دابنێم..
شەشەم من پاراستن وئاسایشی خەڵکی ووڵاتی خۆمم بەلاوە گرنگەو بە ئەرکی قیامەتی و پاشان نیشتیمانی دەزانم..
حەوتەم: ئەوەی ئەهلی جیهادە لای من خۆشەویستە، هیچ کات ناو ناتۆرەیان بۆ نادۆزمەوە ، وەك ووشەی توندڕەو میانەڕەو تیرۆریست و..تاد
هەشتەم: هەرگیز من ناڵێم ئیسلام و دیمکراسیم پێقوبوڵەو دەشێت موتوربە بکرێت لەگەڵ ئیسلامدا، بیروباوەڕمان دامەزراوە لەسەر بیروباوەڕی ئیسلامەتی رەسەن ..
نۆیەم: وەك هەندێك لە موسڵمانەکان نیم لە ئەورپادا وەك مەسیحیەکانیان لێهاتوە جومعەو جومعە دەینە مزگەوت وباقی رۆژانی تر کەس نایانبینێت، پابەندم بە قورئان خوێندن و زیکرەکان و دینداریمەوە ..
دەیەم: لە موخابەرات و زیندا و سێدارەو فیشەك و لە هیچی ناترسم گوێرایەڵ و پابەندیم بە ئیسلامەوە بەس، هەرکەس هەر فەرمانێك بڵێت لەسەربنەمای ئیسلامەتی دەستبەجێ پیادەی دەکەم..
یازدەیەم: کەس بە رابەرو مەرجەعی خۆم نازانم وەك شەخس ، چونکە ئەوەی کە ناسیومە یەشتا قابیلی ئەوەی نەبووە کە بیعەتی پێبدەم ..
دوانزەیەم: هەوڵم بۆ سازاندی زەمەینەی ئیسلامی و بەهێزکردنی فیکری ئیسلامەتیە لە کوردستاندا بە هێزو توانای خۆیەوە وەك هەموو فیکری عەلمانیەکانی تر بە میکانزمێکی ئاشتیانە ئەگەر ڕێگە بدەن تا بانگەشە بۆ بیروباوەڕی خۆم بکەم ڕاشکاوانە..

به‌روار: 21/02/2015
بینین: 1347
   زیاتر ...