نوسه‌ران
  ئەگەر دەتەوێت ببیتە خاوەن سوڵطە و سوڵطان.. چی بکەیت باشە؟
ماکوان کەریم


لە دنیایی ئەمڕۆدا هەر گەلێك یان هەر کەسایەتیەك یاخود گەورەتر تەماشا بکەین هەردەوڵەتێك سەری بەرزکردبێتەوە و خاوەنی سوڵطەو سەڵطەنەت بێت.. تەنها بەزانست قسە رۆشتوو بووە ..

واتا زانست دەسەڵات و هەیبەتت بۆ دروست دەکات..

ئەگەر تەماشای زانایانی ئیسلام بکەیت ، ئەگەر بەڕاستی زانا بن و لە پێناوی دینی خوای گەورەدا کاریان کردبێت ئەوا خاوەن دەسەڵات بوون ئەوان توانیویانە دەسەڵاتدارو سوڵطانو خەلیفەکانیش دابمەزرێنن.. واتا زانستەکەیان بۆیان بۆتە سوڵطە..
لەوانە ... ئیمامی غەزالی .. عزی کوڕی عەبدوسەلام .. کەناسراوە بە فرۆشیاری مەمالیك، یاخود ئەبو موسلیمی خولانی ...هتد

لە دەوڵەتدا ئەگەر تەماشای ... هەندێك نمونە بەکەین لەوانە:
- یابان لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە .. هاتەوە ژیر سفر .. بەڵام بەزانست ئێستا قسە رۆشتووە لە جیهاندا ..

-ئەڵمانیا .. ئەویش بە دوو جەنگدا تێپەرێ واتا جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم.. لە ژێر سفرەوە سەری دەرهێنا ، بەڵام گرنگی دایەوە بەزانست .. ئێستا یەکێکە لەووڵاتە قسە رۆشتوەکان ..

- ئەمریکا بۆ لە هەموو دوونیادا دەبێت گوێی بۆ بگیرێت..! ؟ لەبەر ئەوەی خاوەنی زانستە .. هێز زۆر کاریگەری نییە .. بەڵکو زانست برەو ئەدات بەهێز ..

ئەم پێشەکییەم بۆ ئەوەیە .. کە هەموومان پێوویستە گرنگی بدەینەوە بەزانست..
بەڵام زانست ئێستا زۆر بەرفراوانە .. مرۆڤ پێویستە خاوەن تایبەتمەندی بێت لە بواری خۆیدا ..
مەبەستیشم بەزانست هەردوو بوارەکەیە : زانستی شەرعی و زانستی مرۆیی یاخود دنیایی

پەیامی من لەم دیباجەیەدا ئەوەیە ..

هەریەك لە ئێمە و بەتایبەتی منیش توانمانان نیە لە بوارەکانی زانستدا بەگشتی ، بەڵکو- هەیەکێکمان خاوەن توانایەکین لە بوارێکدا .. جا ناکرێت لەهەموو باسێکدا خۆمان هەڵقورتێنین ، یاخود ئەگەر کەسێك پرسیارێك دەکات کەدەڵێن نازانین و بواری ئێمە نییە.. پێویستە ڕێز لەو قسەیە بگیرێت، وا هەست نەکات نایەوێت وەڵامی ئەو کەسە بداتەوە ، بەڵکو نایزانێت ، یاخود دڵنیا نیە لە معریفەکە.. هیوام وایە هەریەك بە گوێرەی توانای خۆی پرسیاری لێبکرێت و ،بەگوێرەی توانای خۆشی قسە لەسەر باسەکان بکات...
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 1356
   زیاتر ...