نوسه‌ران
  هەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامی و ... پەیامێك ..
ماکوان کەریم

لەم چەند ڕۆژەی ڕابوردوودا کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستێکی نایاب و قسەی دڵی شەقام و ئەندامەکانی خۆی کرد ؛ کەم و زۆر خەڵکی لێی رازی بوو..

بەڵام ..

کۆمەڵی ئیسلامی دەبێت پارسەنگی ڕابگرێت لەنێوانی سیاسەت و سۆزی جەماوەردا .. هەڵوێست وەرگرتن لەم کاتەدا شایانی دەست خۆشییە و، وەستانە لەپشت جەماوەری هەرێم، بەڵام لە ئێستادا قەیرانێك رووی لەهەرێم کردوە لە رووی دارایی و لە رووی ئەمنییەوە .. جا کۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی قورسایی خۆی و جەماوەری تایبەتی خۆیەتی و زۆرێکیش لە خەڵکی لە دەروەی ئەو حیزبە کارەکان و هەڵوێستەکانی بەرز دەنرخێنێت، دوورو نزیك کۆمەڵ بەشدار بووە لە کارو چالاکیەکانی هەرێم و عێراقداو کارایش بووە ..

لەئێستادا مەکتەبی سیاسی دەبێت پارسەنگی لە نێوانی هەڵوێستی جەماوەری سلێمانی و هەولێردا ڕابگرێت و بزانێت ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت ،ئەوە نیە لەهەولێر دەگوزەرێت، جا بۆیە پەیامەکەی من ئەوەیە کۆمەڵی ئیسلامی پێویستە لەمەودوا بە قورسای خۆی تواناکانی بەشداری کۆبونەوەکان بکات ،نەك لەبەر ئەوەی پارتی ڕازی بکات ، نا -بەڵکو لەبەر ئەوەی سیاسەتی تەندروستی خۆی بکات .. جا بارزانی بە سەرۆكی هەرێم دەزانێت یان نایزانێت ئەوە ئەوەندە ئەتیکێتێکی سیاسی گرنگ نیە لە هەرێمدا و، چونکە لەهەرێمی ئێمەدا واقیعی سۆپرمانی هەیە لەنیوانی زۆنەکاندا ،هەموو ئەوەش باش دەزانین پارتی هێزێکی کاریگەری ناوچەکەیە پێویستە بە قورسیا پارتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و نابێت ئەندامانی کۆمەڵ وا بیر بکەنەوە کە وا واقیعی گۆڕان و کۆمەڵ وەك یەکە ..!

لەڕاستیدا کۆمەڵ دەبێت هەنگاوەکانی لەسایسەتدا وەك کۆمەڵ هەڵبهینێتەوە و کاریگەری لایەنی تر پێوە دیار نەبێت و ئەندامەکانیشی وا بار بنێت و خاوەنی ووشیاری سیاسی بێت لەچوارچێوەی واقیعی حیزبەکەیاندا کاریگەری دروست بکات .. ئەگەر مەکتەبی سیاسی و هەندێك لە ئەندامانی کۆمەڵ بیانەوێت لە سلێمانییەوە بڕیار بدەن ..دەبێت هەست بە بوونی کۆمەڵ بکەن لە رووی جەماوەری و کاری ڕێکخستن لە هەولێر..

هیوام وایە ئەم پەیامە بگات بە قیاداتی کۆمەڵی ئیسلامی ..مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی واتای پچوك بوونەوەی کۆمەڵ نیە .. بەڵکو هەڵوێست لەکۆبونەوەکاندا کۆمەڵ گەورە دەکات .. دەتوانێت لە کۆبنەوەکانداهەڵوێست وەربگرێت و کاریگەری جەماوەری دەبێت ،لەنەبوون هیچ هەڵوێست دیاری ناکرێت.

به‌روار: 28/01/2016
بینین: 1301
   زیاتر ...