نوسه‌ران
  عەلی وەردی پێوەری عەلمانیە ... نەك موسڵمانان..
ماکوان کەریم

سەرەتا ئاوا دەست پێدەکەم ..
نوێگەرەکان پێم دەڵێن ماکوان تۆ تعەصوبت نەبێت..!
لەسەرچی تەعصوبم نەبیت ... بە عەلی وەردی دەڵێن فەرمووی... بەڵام قسە بە ئەبو هوڕیرە دەڵێت کە هاوەڵی پێغەمبەرە؟!! لەسەر قسەی بێ بنەمای عەلی وەردی - نەقد- لە هاوەڵی پێغەمبەر دەگرێت صلی اللە علیە وسلم ...
لە کاتێکدا عەلی وەردی یەکێکە لە عەلمانیە سەرسەختەکانی عێراق ...
عەلی وەردی کێیە ؟
راستە یەکێکە لە زانا ناسراوەکانی مێژووی نوێ عێراق و زانستی کۆمەڵناسی .. بەڵام دەمکوتانی لە هەندێک باسدا قسەی بی مانا یە ..
د.عەلی وەردی نەبڕوای بە کلتوری عێراقی هەبووە و نە بڕوای بە بیرو بۆچون وکلتوری ناوچەکەش هەبوو ئیسلامیشی وەك کلتور تەماشا کردوە، هەموو شارستانیەتی ناوچەکەشی بە دەشتەکی ناوزەد کردوە .. بڕاوی تەوای بە تێکەڵ کردنی لێبڕاڵی و سەرمایەداری و ئیشتراکی هەبوو .. کە بەو سێ پێكهاتەیە شتێکی داتاشیبوو خۆی ...ناوای نابوو حداثە... واتا نوێگەری ..
لە نوسینەکانیدا عێراقی بە نوێگەری نیشان ئەدا.. لە کتێبی (واعظ السلاطین)ەکەیدا رەخنە ئاراستیە هەموو دەسەڵاتە ئیسلامیەکان دەکات بە تایبەت وەك دەمرگیرێکی عەرەبی شۆڤێنی بەرانبەر بە عوسمانییەکان بەدواکەوتوو ناویان دەبات ..
لە کتێبەکەیدا بەناونیشانی مهزلة العقل البشري .. رەخنە لە خودی پیرۆزیەکانی ئیسلام دەگریت ناراستەوخۆ باس لە مێژووی ئیسلامی دەکات بە کاڵ و کرچی و چەواشەکاری شیکاریەکی ئەقڵانیانە بەسەردەمی ساڵی ١٩٥٤ کردوە ، چونکە لەو ساڵەدا نوسراوە ئێستاش کراوە بە زمانی کوردی لە کتێبخانەکانی کوردستاندا بووتە باشترین کتێب، لەسەردەمی خۆیدا بە دەیان نوسەری بەتوانا وەڵامی ئەو کتێبەیان دایەوە کە تێکەڵە لە مێژوو و لەگەڵ کۆمەڵناسی، لە رووی زانستیەوە سەدان هەڵەی زانستی کردوە ‌! ..
بڕوای بە شۆرشی سەرتاسەری هەبوو لە عێراقدا بۆ نوێگەرایی.. لەسەردەمی بەعسدا زیاتر چالاکیەکانی ڕاگیرا .. بەعسیەکان پێیان وابوو وەردی زیاتر خزمەت بە پرۆژەی رۆژئاوادەکات..
ئەوەی دەمەوێت لێرەدا بیخەمە ڕوو عەلی وەردی بنەمای پێوەری بۆ مێژوو لەسەر بنەمای تەفسیری ماددی مێژووییە بە شیکاری جەدەلی .. ئەمە بۆ مارکسی و شوعیەکان ئاساییە تەفسیری مێژووی دیالکتیك پێبکرێت..
بەڵام تەفسیری ئاین ئیسلامو سەردەمی پێغەمبەرو هاوەڵان بەم تەفسیرە مارکسیە مادییە ڕووتە بکەین و ناوی خۆشمان بنێین موسڵمان..! لە راستیدا ئەمە... یان خۆ گیل کردنە ... یان چاوبەستکردنە لە خەڵکی موسڵمانی سادە ..
عەلی وەردی بیرمەندێکی بواری ئیسلامی نیە، تا قسەکانی سەرچاوەکەی وەحی بێت ، بەڵکو - قسەکانی لە مۆدیرنەوە وەرگرتوە .. کە هەوڵی ئەو بۆ پۆست مۆدێرنە بوو وەك پۆل کلیبر باسی دەکات لە کتێبی الغجر لاپەرە ١٦٩دا ..
عەلی وەردی عاشقی رۆژئاوا بوو .. بڕوای بە هەموو دیدو بۆچونەکانی رۆژئاوابوو .. پێی وابوو شارساتنیەتەکەی ئیسلام هیچ مانایەکی نیە و ئەوەی وەرگیرەوە لە ڕۆژئاواوە وەرگیراوە ، ئەمە لە رووی زانستی کۆمەڵناسیەوە سەدان کتێب و ووتاری رەخنە ئامێز ئاراستەی وەردی کراوە ..
وەردی لە ناو عێراقدا کلتوری ئیسلامی و قبیلەو هۆزەکانی بە هۆکاری دواکەوتوی و بی ژیاری تەماشا دەکرد .. ئارنۆڵد توبینی .. دەڵێت : لە دوای نوسینی کتێبی مێژووی مرۆڤایەتی داوامکرد لە کۆشکی سپی کە عەلی وەردی بانگێهشت بکەنە ئەمریکا و لەگەڵ چەند بیرمەندێكی تر.. پرۆژەی گەوەرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێنن.. لەساڵی ١٩٨٨دا ..
کورت و پوخت .. دەمەوێت ئەو پەیامە بەگەیەنم عەلی وەردی قسەی هیچ ئعتیبارێکی نیە لە رووی زانستیەوە لە سەر جرع و تعدیل و شیکاری بۆ مێژووی موسڵمانان .. بەهۆکاری ئەوەی لە قوتابخانەی تەفسیری ماددییە بۆ مێژوو.. کە سەردێکی شوعیانەی بەحتە .
جا هەر موعتزیلە و ئەوانەی کە مەفتونن بە وەردی دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگرن زانایەکی لەدایك بووی ١٩١٣ - ١٩٩٥ پێوەر ناکرێت بە شیکاری ئەقڵی بۆ زەمەنی ١٤٠٠ ساڵ بە پیوەری مادی و دوایش بڵێن عەلی وەردی بیرمەندێکە لەناو موسڵماندا ..! یان مێژوو نوسە ..
بەڵێ من دان بە زانایو دانای شیکاریەکانی دەنێم ، بۆ مێژووی عێراقی نوێ و شیکاریە سیاسیەکانی لە رووی کۆمەڵایەتی و زانستی کۆمەڵناسی و زانستە مرۆیەکان ئەنثرۆپۆلژیا ..
زەمەنی بەهێزی وەردی لە ساڵی ١٩٤٣ کە چۆتە ناو پۆسە بەرزەکانی حوکومەتی عێراقی تا ساڵی ١٩٧٠ خاوەن نوسینی بەهێزە وەك یاوەرەکانی دەڵێن : منیش دەڵێم ئەو زەمەنی ئەو تێدا نووسیوە زەمەنی گەورەبوون و سەرخستنی عەلمانی جیهانی بووە.. بەتایبەت بیرو هزری شوعی و ئیشتراکیەت زاڵ بووە .
کەواتە عەلی وەردی ئەگەر قسە لەسەر ئیسلام بکات وەك ئەوە وایە مەلا بەختیار شەرحی عەقیدەی طەحاوی بکات..!
به‌روار: 04/04/2016
بینین: 1793
   زیاتر ...