نوسه‌ران
  تیۆری سیاسی بزاڤی ئیسلامی ..
ماکوان کەریم




هەموو کۆمەڵ و دەستەیەکی ئیسلامی پێویستیان بە تیۆرێك هەیە بۆ سیاسیەتی بزاڤی ئیسلامی واتا پێش ئەوەی باسی دید تیۆری ئیسلامی بکەم پێویستە بزانین سیاسەتی ئیسلامی چیە؟
کەواتە سیاسیەت: بریتیە لە حیکمەت پاشان (کۆمەڵ) لێدروست بکرێت تا (دەوڵەت) بە بانگەوازێکی گشتی و جیهانی(خیلافەت)بۆ لوتکەو ترۆپك و جێنیشینکردن(شارستانیەت) بەرەو راستی و حەق.
ئەم چەمکانە هەموو پێویستیان بە شیکاری هەیە..
حیکمەت و کاری بە کۆمەڵ:

هەموو لەسەر ئەوە کۆکن کە حیکمەت واتا هەستی پێگەیشتو راستی لە بیر کردنەوە کۆکردنەوەی کۆمەڵێك خسڵەت بە بانگەوازچی کە تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە لە واقعدا ئەو ئیسلامە دەکاتە ئیدۆلۆژیاو تا بە بانگەوازو گەیاندنی ئیسلامەکە بیگەیەنێتە ئامانج.
ئەمەی باسم کرد تێگەیشتنە لە چەمکی حیکمەت لە لایەن تاكی موسڵمان..

ئەگەر بە تەواوی دیاری بکەین کە حیکمەتی کاری بە کۆمەڵ چیە.. دێنە سەر ئەو ڕایەی کە هەموو بڵێن واتا سیاسەت، کەواتە لە ئیسلامدا چەمكو حیکمەت تێگەیشتن لێی واتا سیاسەت. ئەگەر بڵێن حیکەمەت سیاسەتی تاکی موسڵمانە، کەواتە سیاسەت ئەوەیە کە حیکمەتی کاری بەکۆمەڵەکەیە، لەسەر ئەم بنەمایە .. دەتوانین بڵێن دیدو بۆچونی سیاسی ئیسلامی دیارە و ئەمە بنەماکەیەتی لە ژێر رۆشنایی چوار حیکەمەت کە بریتیە لە : ...( رەوش- واقع و راستی- حەق و مرۆڤ و ئامانج )
ئەم گرێدراوانە بەیکەوە هەموو توخمی ئەو ئاستە کۆمەڵسازیە یە لە بانگەواز و دیاری کردنی چوارچێوەی گشتی تیۆری سیاسی بۆ بزاڤ.
هەریەکێك لەم چوار توخمە.. ئەگەر نەبوون لەکاری کۆمەڵسازی و بانگەوازەکەدا، ئەوە لە ئاستی دیاری کردنی بزاڤە گۆڕانکاریەکە کەم دەکاتەوە لە چوارچێوەی خۆیدا ناهیڵێت.
به‌روار: 27/08/2014
بینین: 1606
   زیاتر ...