نوسه‌ران
  سیاسەتی پارتی سیاسەتێکی کلاسیکی سوفسطائی ترسناکە..
ماکوان کەریم

سوفطائیەت لە سیاسەتدا لەسەردەمی یۆنانی کۆنەوە سەرچاوەی گرتوە .. زیاتر سیاسیەکان بۆ دەمە دەمێ بەکاریان هێناوە .. بۆ هێنانەوەی بەڵگەی مەنطقی و سەرخستنی قسەی طرەفبێك بەسەر طرەفی بەرانبەردا .. سیاسەتیکی ناسراوەو لە کۆندا و لە نوێشدا بەکارهاتووە .. چەندە ناسراوە رووبەرو بونەوەی شتیکی هەروا ئاسان نیە ..!

گۆڕان دەمێك بوو پێچابوویە پرسی سەرۆكی هەرێم ، دەیسویست دەسەڵاتی خودی مەسعود بارزانی کەم بکاتەوە، لەڕاستیدا پێم خۆشە خوێنەر ئەوە بزانێت ، کە هیچ کام لە حیزبەکان .. هەوڵیان نەداوە بە شێوەیەکی جدی بارزانی لەسەرۆکی هەریم لابەرن و کاندیدیکی تریان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کردبێت، نەخێر- بەڵکو- تەنها دەیانویست هەندیك لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەریم کەم بکەنەوە ، تا ئێستاش پرس و ڕاوێژو کۆبونەوەکان لە چواردەوری ئەو باسەدا دنەیان هاتووە.. واتا تەنها دەسەڵاتی بارزانی کەم بکەنەوە.

ئەوەی دەمەوێت لەم نوسینەدا ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە ؛ پارتی دەیەوێت بە گۆڕان و حیزبەکانی تریش بڵێت: ئەگەر ڕازی نەبن بە وەی کە سەرۆکی هەرێم بم...بە هەموو دەسەڵاتەکانمەوە ، ئەوا منیش وەك د. یوسوف بە کێشەی خۆیەوە دەیهڵێمەوە ئەگەر ئەو باسی پرسی سەرۆکی هەرێم دەکات ،ئەوا ئێمەش سەرقاڵی گۆڕان و خەڵکەکەش دەکەین بە پرسی سەرۆکی پەرلەمانەوە؛ کردیشی ، ئەوەی چێگای ئاماژەیە کە پارتی سیاسەتی سوفسطائی دەکات و، ئەوەی کە جەوهەرە لە بیری خەڵکی بردەوە و پێناچێت گۆڕان لە ئاستی یاریەکەدا بێت وەك بینیومانە، یان چاوەڕێ ئەندازیارەکەی خۆیان دەکەن نەوشیروان موستەفا ..! جارێ نازانین رووداوەکان چۆنە .. بەڵام گەر وا بڕوات پارتی ساحەکەی گرتوە ..

ئەوەندی من بزانم خوێندنەوەم بۆ گۆڕان هەبێت گۆڕان وەك حیزبی دادو گەشە هەنگاو دەنێت .. تەنها پێشکەشکاری پرۆژەیە و هیچی تر ، نەوەڵ مۆدێلییەکێتی کار دەکات نەوەك پارتیش.. ئەمەش قسەی خودی ڕێکخەرەکەیەتی نەوشیروانە ..

کورت و پوخت پارتی ئەم چەند رۆژە قەیرانی سەرۆکی هەرێمی لە بیری خەڵکی بردوە لە جیاتی ئەو پرسە پرسی سەرۆکایەتی پەرلەمانی خستە ژێر پرسیاری خۆی و خەڵکی بەوە سەرقاڵ دەکات ..! باسی موچە و پاشان دەنگی عەلی حەمە ساڵحی نەهێشت لەسەر ئاشتی هەورامی بۆ فرۆشنی و نەوت بە ئارەزووی خۆیان و کۆکردنەوەی پارەی نەوت بە بێ ئاگای هیچ لایەنێك کە تەنها دەچێتە خەزێنی پارتی..

وویستم بڵێم پارتیش یاری دەکات ..

به‌روار: 15/10/2015
بینین: 1414
   زیاتر ...