نوسه‌ران
  دەرهاویشتە فیكریەكانی‌ ئەودیو ڕوداوەكەی‌ ڕابەری‌ مەدخەلیەكان و خوێندكارەكەی‌
يەحيا كاميل مەحموود
ئەو ڕوداوەی‌ كە لەماوەی‌ پێشودا لە نێوان عبداللگیف ڕابەری‌ سەلیفیە مەدخەلیەكان و چاوان پاشان دواجار بە دابڕینی‌ چاوان لە ئۆرڤانی‌ هاوسەری‌ كۆتایی‌ هات زۆر كەس لە ئاستی‌ فەردی‌ و تاكەكەسیەوە لێیڕوانی‌ ,بەڵام دوور لەچاوی‌ هاوڵاتی‌ ئاسایی‌ ئەو ڕوداوە هەڵگری‌ فاكت و فیگەری‌ فیكری‌ بوو , بەڵام ئەم فاكتە زیاتر لەدەرەوەی‌ بازنەی‌ دینەوە بوو , بەو مانایەی‌ ئەوانەی‌ كە زۆر جار بە هەوڵ بوون بۆ دابەزاندنی‌ پێگەی‌ دین لە ئاستی‌ فیكردا ئەم ڕوداوە بەخشەری‌ ئەو زەمینەیە بوو كە ئەوان خواستیان لەسەری‌ هەبوو, هەرچەند ڕوداوەكە لە ڕوكەشدا لە شێوەی‌ دیاردەیەكی‌ سروشتی‌ كۆمەڵایەتی‌ زۆر دووبارەوەبوو خۆی‌ دەردەخات بەڵام لە ڕەهەندێكی‌ ترەوە دەتوانێت ببێتە تاقیگەیەك بۆ بەرهەم هێنانی‌ فاكتی‌ جۆراوجۆر و تەنانەت دژیەكیش.

گرنگترین فاكتێك كە خۆی‌ بەدەرخست لە فیگەری‌ پشت ڕوداوەكەوە ململانێی‌ نیێوان دوو كارەكتەری‌ بە دەسەڵاتی‌ ناو ژیانی‌ مرۆڤایەتی‌ بوو كە ئەویش عەشق و دین بوو , هەر ئەم دوو كارەكتەرە ململانێكە درێژ دەكاتەوە ناو دوو تیڕاونین, كە یەكێكیان پێگەی‌ عەشق بەسەر پێگەی‌ دیندا زاڵ دەكات , باگراوەندی‌ ئەم تێروانینەش زیاتر كەسانی‌ دەرەوەی‌ دینە و تێڕوانینەكەی‌ تریش كە باگراوەندێكی‌ دینی‌ هەیە پێ لەسەر ژمارە و پلە یەكی‌ دین دادەگرێت بەسەر عەشقدا واتە دانانی‌ لە پلەی‌ دووەمدا . بۆ ڕوونبینی‌ ئەم ململانێیە و دواجار بڕیاردان لەسەری‌ پێویستە پێناسەی‌ ئەو پەیوەندیە بكەین كە مرۆڤ لەگەڵ ئەم دوو كارەكتەرەكەدا واتە عەشق و ئایندا هەیەتی‌ . ڕەنگە نزیكترین پێناسەی‌ سادە بۆ مرۆڤ و عەشق ئەوەبێت كە بڵێین عەشق حاڵەتە بەبێ باسكردنی‌ ئەوەی‌ چۆن حاڵەتێكە, هەرئەوەندەی‌ كەلەم وەشەوە واتە حاڵەت دەست بە پێناسەكردنی‌ عەشق دەكەین بێ دەسەڵاتی‌ مرۆڤ خۆی‌ دەردەخات لە قبوڵكردنی‌ یاخود ڕەتكردنەوەی‌ ئەو پرۆسەدا. هەر لەم ڕوانگەوە كاتێك مرۆڤ و دین دەخەیتە بەر پێناسە ئەوا پێناسەكەی‌ قۆناغێك پێش پێناسەی‌ مرۆڤ وعەشق لەخۆ دەگرێت,واتە قۆناغی‌ پێش حاڵەت كە ویستە, بەو مانایەی‌ كە ویست یەكەمین لەمسی‌ مرۆڤە لەگەڵ دیندا, لێرەدا بەوەی‌ كە باسی‌ ویست دێتە ناو پێناسەكەوە بەپێچەوانەی‌ مرۆڤ و عەشقەوە جۆرێك لە دەسەڵاتی‌ قبوڵكردن یاخود ڕەتكردنەوە دەردەكەوێت لە لایەن مرۆڤەوە ,بەڵام دواتر و لە دواجاردا دینیش بە پێناسەی‌ عەشقدا دەگاتەوە و دەبێتە خاوەنی‌ حاڵەت بەڵام جیاواز لە حاڵەتەكەی‌ عەشق حاڵەتێكی‌ خاوەن ئاگاییە,وە دیسانەوە مرۆڤ وەك حاڵەتەكەی‌ عەشق دەسەڵاتی‌ خۆی‌ (دەسەڵاتی‌ قبوڵكردن و رەتكردنەوە) لەدەست دەدات ,واتە بەپێچەوانەی‌ ئەو دەسەڵاتەی‌ لە قۆناغی‌ ویستدا مرۆڤ هەیبوو بۆ بەرز ڕاگرتنی‌ پێگەی‌ خۆی‌ لە دیاریكردنی‌ ویستی‌ خۆی‌ لەمانەوە یاخود دەرچوون لە دین. مرۆڤ بە ویست و خواستی‌ خۆی‌ دەتوانێ لەگەڵ دیندا مامەڵە بكات كە لەیەكەمین سیمپتۆم و نیشانەیدا مرۆڤ لە قبوڵكردن یاخود ڕەتكردنەوەی‌ ئەو دینەدا یاخود دینێكی‌ دیاریكراودا خۆی‌ بەدەر دەخات ,بەڵام حاڵەتی‌ بە عەشق بوون مرۆڤ بەبێ ویستی‌ خۆی‌ ڕادەكێشێتە ناو خۆیەوە. تا ئێستا ناتوانین كۆتایی‌ بە ململانێكە بێنین یاخود داوەری‌ بكەین , بۆیە پێوستمان بە چەمكی‌ پەیوەست بوونیش دەبێت; كاتێك ئێمە ڕادەی‌ پەیوەست بوونی‌ مرۆڤ بە شتێكەوە دیاری‌ دەكەین ئەوا لەهەمان هاوكێشەدا بەو دەرئەنجامە دەگەین كە بە هەمان ڕادەی‌ ئەو پەیوەستبوونە دووركەوتنەوە یان رەتدانەوەی‌ ئەو مرۆڤە لەو شتەوە مەحاڵتر دەبێت.بەڵام لێرەدا پەیوەستبوون نە لەگەڵ حاڵەتەكەی‌ عەشقدا و نە لەگەڵ حاڵەتە بەئاگاییەكەی‌ دیندا پەیوەندی‌ هەیە چونكە ئەم دووانە خۆیان خاوەن پەیوەستبوونی‌ ناچارین و پێویستیان بە پەیوەستبوونی‌ مرۆڤ نیە, بەڵكو پەیوەندی‌ لەگەڵ قۆناغی‌ ویستەكەی‌ دیندا هەیە , مرۆڤ دوای‌ ئەوەی‌ كە بە قۆناغی‌ ویستی‌ ئەرێنیدا تێدەپەڕێت كە قبوڵكردنە ناتوانێت ڕاستەوخۆ بە قۆناغی‌ حاڵەتی‌ ئاگایی‌ بگات مەگەر ئەوەی‌ بە فلتەری‌ پەیوەستبووندا تێبپەڕێت.

فاكتێكی‌ تر لێرەدا هەیە ئەویش ئەوەیە كە مرۆڤ ناتوانێت لە یەك كاتدا لە هەردوو حاڵەتەكەدا واتە حاڵەتەكەی‌ عەشق و حاڵەتە بە ئاگاییەكەی‌ دیندا بژی‌ , بە مانایەكی‌ تر ناتوانێت لە حاڵەتی‌ بەئاگایی‌ دیندا بژی‌ و كتوپڕ پەلكێشی‌ ناو حاڵەتی‌ عەشق ببێت,چونكە پێشتر وتمان كە هەردوو حاڵەتەكە خاوەن پەیوەستیەكی‌ ناچارین و دەرباز بوون لێیان مەحاڵە, بەڵام سروشتیە كاتێك مرۆڤ لە قۆناغی‌ ویستدابێت و نەیتوانیبێت بە پرۆسەی‌ پەیوەستبووندا بە حاڵەتی‌ ئاگایی‌ گەیشتبێت و پەلكێشی‌ ناو حاڵەتی‌ عەشق ببێت.

بەوەی‌ لەسەرەوە باسكرا ئەتوانین كەسێتی‌ عبداللگیف سەلەفی‌ لە ناو ئەو ستانداردە فیكریەدا دیاری بكەین و بڵێین عبداللگیف سەلەفی‌ لە قۆناغی‌ ویست بەدواوە نەیتوانیوە بە پرۆسەی‌ پەیوەستبووندا بگاتە حاڵەتی‌ ئاگایی‌ , ئەگەرچی‌ بە زانیاری‌ و فەرمودە و كۆڕ و میمبەرەكانی‌ وێنەی‌ خۆی‌ لە حاڵەتی‌ ئاگایی‌ دیندا پیشان دەدا بەڵام ئەوانە تەنها داتا و زانیارین و ناتوانێت هەموكات پیشاندەری‌ ئەو حاڵەتە بێت. بۆیە زۆركەس بە ستانداردی‌ هەڵە ئەوەیان خستبووە ڕوو كە پێگەی‌ عەشق ئەوندە لە دین بەرزترە كە وا لە كەسێك بكات لە پێناویدا واز لە دین بێنێت بۆی‌.

هەر بە پێی‌ ئەو ستانداردەی‌ كە لەسەرەوە باسكرا دین بەرپرس نیە لەوەی‌ كە كەسانێك لە جۆری‌ عبداللگیف سەلەفی‌ بەرهەم دێت و لێرەشدا بەشێك لە ئیسلامیەكان كەوتنە ئەو هەڵەوە كە هەوڵی‌ شاردنەوەی‌ ئەو ڕوداوەیاندا , نا نەخێر بەڵكو ئەو ڕوداوە پەیوەندی‌ بەهیچ ئاستێكی‌ دینەوە نیە وەك ئەو قسە باوانەی‌ كە دەڵێن مەلاكان و مامۆستا ئاینییەكان هەمیشە تەماعكار و چاو لەدوای‌ غەریزەن ,دیسان نەخێر بەڵكو ئەوانەی‌ كە شایستەی‌ ئەو جۆرە قسانەن بە هەمان شێوەی‌ عبداللگیف سەلەفی‌ هێندە پەیوەست نەبوون تاكو ببنە خاوەن حاڵەتی‌ ئاگایی‌ دینی‌. ئەم ڕووادوە نابێت باسكردنی‌ تەنها لەناو بازنەی‌ دیندا خول بخوات بەڵكو وەك ڤایرۆسێكی‌ كۆمەڵایەتی‌ سەیر بكرێت و ئیسلامیەكانیش بەهەمان ئاستی‌ عەلمانیەكان ڕووبەڕوی‌ ببنەوە ,تەبعەن ئەو عەلمانیانەی‌ كە وەك نەخۆشیەكی‌ كۆمەڵایەتی‌ سەیری‌ ئەجۆرە ڕوداوە بكەن نەك خودی‌ دین بكەنە نەخۆشیەكە.
به‌روار: 13/05/2016
بینین: 1331
   زیاتر ...